21 كاتژمێر لەمەوپێش21 کاژمێر دانراوە لە یەکەم وەشاندنییەوە سەرنجی بەکارهێنەرانی ڕاکێشا، و دوای کۆمەڵێک نوێکردنەوە توانی ببێتە یەکێک لە باشترین ئامرازە بەردەستەکان بۆ سیستەمی ویندۆز.بیرۆکەی پشت ئامرازی PC Manager بریتییە لە کۆتاییهێنان بە نەرمەکاڵا بەناوبانگەکان کە بانگەشەی سووککردن و ڕێکخستنی ئامێرەکە دەکەن (وەک CCleaner یان Iobit Systemcare ...)، و پێشکەشکردنی نەرمەکاڵایەک لەلایەن مایکرۆسۆفت خۆیەوە کە ئەم ئەرکە ... و ئەرکی زیاتریش جێبەجێ دەکات.نەرمەکاڵای PC Manager چەندین تایبەتمەندی پێشکەش دەکات، وەک ڕێکخستنی فایلە کاتییەکان و ناپێویستەکان و ئازادکردنی شوێنی هەڵگرتنی ئامێرەکە. هەروەها ئامرازی Startup Apps بۆ ڕاگرتنی کارکردنی بەرنامەکان لەگەڵ ئامێرەکە و خێراکردنی دەستپێکردنی (booting). هەروەها ئامرازێک لەخۆدەگرێت بۆ گەڕان بەدوای فایلە زەبەلاحەکان لەناو ئامێرەکەدا و یارمەتیدانت لە زانینی ئەو فایلانەی کە شوێنێکی زۆر لە ئامێرەکە دەگرن.باشترین تایبەتمەندی لە PC Manager ئەوەیە کە ئامرازێکی خۆڕایی و زۆر سووکە لەسەر سیستەمەکە بە پێچەوانەی بەرنامەکانی ترەوە کە هەمان ئەرک جێبەجێ دەکەن.داگرتن | Download
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.