14 ئەیلولی 20195 ساڵ دانراوە comment_743 پێویستم بە Real Time Render engine ێکی بەهێزە، لەوانەیە زۆربەمان لومیۆنمان بەکار هێنابێت و شارەزا بین پێی بەڵام لومیۆن چەند خراپیەکی هەیە، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە نرخەکەی زۆر گرانە و وەشانی Free نیە و تا ڕادەیەک کۆمپیوتەرێکی بەهێزی دەوێت، بۆیە وەک بەدیلێک دەمەوێ پرسیار بکەم کە ئایا دەتوانم Unreal Engine بەکار بهێنم وەک بەدیلێك بۆ لومیۆن کە نرخەکەی Free ە وچەند کارێکی Visualization ی زۆر بەهێزی پێ کراوە. دەمەوێ بزانم کەس بەکاری هێناوە یان کەس زانیاری هەیە لە سەری.
22 ئەیلولی 20195 ساڵ comment_753 سڵاو تابان خان ئه مه لینکی دابه زاندنی ٢ به رنامه یه که به کاردێت بۆ ڕێنده ر کردن زۆر به هێزن بۆ سکێچئه پ یان ماکس، هتد.... https://www.oneindir.com/enscape3d-ful-indir/ یان ئه مه یان https://www.oneindir.com/v-ray-next-build-indir-full/ به ڵام له وانه یه په ڕه ی ڕیکلامی بکرێته وه بۆیه ئه م زیادکراوه زیادبکه بۆی هیچ ڕیکلامێک نه کرێته وه بۆ براوسه ری گۆگڵ کرۆم https://chrome.google.com/webstore/detail/adblock/gighmmpiobklfepjocnamgkkbiglidom بۆ ئۆپێرا https://addons.opera.com/en/extensions/details/opera-ad-blocker/ یان https://addons.opera.com/en/extensions/details/adblock/ به هیوای سود
23 ئەیلولی 20195 ساڵ comment_754 بەڵێ دەتوانی بە کاری بهێنی و تایبەتمەندی زۆر بەهێزتری هەیە لە لومیۆن، بەڵام Advance ترە و پێویستی بە کاری زیاتر هەیە. ئەگەر لە بواری گەیم دیزاین کارت کردبێت ئەوا ئاسانتر دەبێت.
24 ئەیلولی 20195 ساڵ نوسەر comment_755 لە 2019-9-22 کاتژمێر 9:52 PM دا، Twana Engineer وتی: سڵاو تابان خان ئه مه لینکی دابه زاندنی ٢ به رنامه یه که به کاردێت بۆ ڕێنده ر کردن زۆر به هێزن بۆ سکێچئه پ یان ماکس، هتد.... دەست خۆش کاک توانا، Enscape 3d م بەکار هێناوە و زۆر شتێکی نایابە، بەڵام تا ڕادەیەک لاوازترە لە لومیۆن و Unreal بۆیە حەزم کرد ئەوانە بە کار بهێنم. بە دوای Real Time Render Engine ێکی بە هێز دا دگەڕێم. 15 کاتژمێر لەمەوپێش، خەڵات جەلال وتی: بەڵێ دەتوانی بە کاری بهێنی و تایبەتمەندی زۆر بەهێزتری هەیە لە لومیۆن، بەڵام Advance ترە و پێویستی بە کاری زیاتر هەیە. دەست خۆش کاک خەڵات، هیوادارم هاوکاریم بکەی لە چۆنێتی بەکار هێنانی ئەو ئینجین ە دا.. هەر فێرکاریەک کە لاتبێت. سوپاست دەکەم. 15 کاتژمێر لەمەوپێش، خەڵات جەلال وتی: ئەگەر لە بواری گەیم دیزاین کارت کردبێت ئەوا ئاسانتر دەبێت. ناوەڵا لەو بوارە دا کارم نەکردوە. دوو بارە سوپاستان دەکەم
24 ئەیلولی 20195 ساڵ comment_756 4 کاتژمێر لەمەوپێش، Taban وتی: دەست خۆش کاک توانا، Enscape 3d م بەکار هێناوە و زۆر شتێکی نایابە، بەڵام تا ڕادەیەک لاوازترە لە لومیۆن و Unreal بۆیە حەزم کرد ئەوانە بە کار بهێنم. بە دوای Real Time Render Engine ێکی بە هێز دا دگەڕێم. به هیوای ئه وه ی سودی لێببینی ئه مه ش که ناڵێکی یوتتوب زۆر به هێزه بۆ فێرکاری ڕێنده ر کردن له سه ر هه موو به رنامه کان Unreal Engine یشی تیایه انشاءالله ئیسفاده ی باشی لێ ئه که یت https://www.youtube.com/results?search_query=therenderessential
26 ئەیلولی 20195 ساڵ comment_758 دەتوانی Unreal Studio بە کار بهێنی، کە بێبەرامبەرە و ئایبەتە بە Design Visualization و دیزاینی تەلارسازی. بەرهەمهێنی سۆفتوێری Unreal Engine ئەم پڕۆگرامەی دروست کردوە بۆ ئەوانەی کە نایانەوێ لە بواری گەیمینگ کار بکەن و تەنها دەیانەوێ بۆ Visualization بە کاری بهێنن. دەتوانی لەم بەستەرەی خوارەوە دایگری: https://www.unrealengine.com/en-US/studio
29 ئەیلولی 20195 ساڵ comment_766 بەڵێ دەتوانی، ئێستا گروپی Unreal پڕۆگرامی TwinMotion یشیان کڕیوە کە بۆ هەمان مەبەست بە کار دەهێنرێت. لە بەر ئەوە داهاتویەکی باشی هەیە.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.