HaremFaruq 13 نیسانی 2020 دانراوە ڕیپۆرت 13 نیسانی 2020 دانراوە 《بنياتنان به بلۆک 》 چەند تێبينيەكى كورت و پێويست له كاتى كاركردن له ديوارى بلۆكدا ١-كڕينى بلۆك لەو كارگانەى لە ناوچەكەدا به كواليتى بەرز بەناوبانگ ٢-گيراوەى چيمةنتۆ و لم به ريژەى (١ : ٣) واته 1 بۆ چيمەنتۆ و 3 قەواره لم بەكاربهێنرێت. ٣-ئەو شوێنەى يەكەم چينى لەسەر بنيات دەنرێت پێویستە ئاوڕشێن بكرێت و له پيسى و پارچه كۆنكريتى پێکەوه لكاو پاك بكرێتەوه. ٤- پێویستە ديوارەكان ڕێک و ستوونى بن بۆ دلنيا بوون لەم كارەش پێویستە تەناف و شاوڵ بەكاربهينريت. ٥-ئەستوورى گيراوەى چيمەنتۆ و لم له نيوان دوو چيندا له 2 سم تێپەڕ نەبێت . ٦- پێویستە بەيەكداچوونى چينى ديوارەكان (الحل و الشد) لە كاتى كاركردندا هەبێت واته بلۆكيك لەسەر دوو بلۆكى ژێرەوەى خۆى دابنرێت. ٧-پێویستە ماوەى 5 بۆ 7 رۆژ ديوارەكان بەشێوەيەكى باش و ڕێک و پێک ئاوڕشێن بكرێت. ٨- نابێت ڕۆژانه بەرزتر لە 1.5 م بۆ 2 م ديوار بكريت،دواى ئەوه دەستى لێ هەڵدەگرين بۆ ڕۆژى دواتر. ٩- لە كاتى گەيشتنى ديوار به ئاستى دەرگا و پەنجەرە رەباته كۆنکریتیەكانى سەر دەرگا و پەنجەره كۆنكريت دەكەين، پاشان كارى ديوار تەواو دەكەين تا گەيشتنمان له ئاستى سەقف. ١٠ - له كاتى يەكتر بڕينى ديوارەكاندا به جۆرێک بێت چينەکان به يەكدا بچن (تاك و لۆ) واتة چينيك ناچينيك يەكترى ببڕن. ١١- له كاتى گرتنەوەى گيراوەى چيمەنتۆ و لمەكەدا ڕێژەيەكى زۆر نەگیرێتەوە و بمينيتەوە دواى ئەوە ئاوى بۆ زياد بكەين بەمەبەستى (workability) ،پيويسته گيراوەيەك بەكاربهێنرێت دواى نيو سەعات بەكاربهينريت. ١٢- بەكارنەهينانى بلۆكى درز تێبوو و شكاو ، چونكه له دواييدا دەبێتە هۆى دروستبوونى درز له كارى فینیشین. ئەندازيار:هەرێم فاروق 6 وەرگرتن
سەناریا 14 نیسانی 2020 دانراوە ڕیپۆرت 14 نیسانی 2020 دانراوە دەست خۆش کاك @HaremFaruq زۆر سوپاس بۆ زانیاریەکانت. 1 وەرگرتن
Taban 15 نیسانی 2020 دانراوە ڕیپۆرت 15 نیسانی 2020 دانراوە دەست خۆش هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم 1 وەرگرتن
خەڵات جەلال 16 نیسانی 2020 دانراوە ڕیپۆرت 16 نیسانی 2020 دانراوە سوپاس بۆ زانیاریەکانت کاکە هەرێم. 1 وەرگرتن
سامان شریف 14 تەموزی 2020 دانراوە ڕیپۆرت 14 تەموزی 2020 دانراوە بابەتەکە زۆر بە جوانی باس کرا دەستتان خۆش بێت. لە خالی 9 دا زۆر جار بینیومە کە دوای گەیشتن بە جێگای دەرگا شێلمانە بە کار دەهێنن دواتر بلۆکی لە سەر دائەنێن وە بەردەوام ئەبن تا گەیشتن بە بەرزایی دیوارەکان. 1 وەرگرتن
HaremFaruq 29 تەموزی 2020 دانراوە نوسەر ڕیپۆرت 29 تەموزی 2020 دانراوە دەستی تۆش خۆش کاک سامان 1 وەرگرتن
پێشنیاز کردنی بەشداری
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.