27 ئەیلولی 20204 ساڵ دانراوە comment_1058 کۆمپانیای Simpolium ڕایگەیاند کە پڵەگینی CityScape Pro بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ بە شێوەی Trial تاقیکاری بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی سریدی ماکس. سیتی سکەیپ پڵەگینێکی پارامیتریکی تایبەت بە دروست کردن و کار کردنە لە گەڵ سایت دا کە تواناییەکی لە ڕادە بەدەری هەیە و خاوەنی ماتریاڵ لایبرەری تایبەت بە خۆیەتی. ئەم پڵەگینە لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا واتە ٢٠٢٠ دەرچووە و چەند تایبەتمەندیەکی بێوێنەی تێدا دانراوە. دەتوانرێت Urban Model ێکی زۆر گەورە بەم پڵەگینە بە شێوەیەکی زۆر خێرا دروست بکرێت و هەموو بەشەکانیشی پارامیتریکن واتە بە گوێرەی پارامیتەر دەتوانی بیانگۆڕیت، لە گرنگترین کۆمپۆنێنتەکانی بریتیە لە : parametric roads و curbs و drop curbs و pavements و grass و lakes و terrain و snow و چەندین پێکهاتەی تر. ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن بە شێوەی تاقیکاری پڕۆمۆی پڵەگین چەند ڤیدیۆیەکی فێرکاری لە سەری:
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.