27 ئەیلولی 20204 ساڵ دانراوە کۆمپانیای Simpolium ڕایگەیاند کە پڵەگینی CityScape Pro بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ بە شێوەی Trial تاقیکاری بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی سریدی ماکس. سیتی سکەیپ پڵەگینێکی پارامیتریکی تایبەت بە دروست کردن و کار کردنە لە گەڵ سایت دا کە تواناییەکی لە ڕادە بەدەری هەیە و خاوەنی ماتریاڵ لایبرەری تایبەت بە خۆیەتی. ئەم پڵەگینە لە سەرەتاکانی ئەمساڵدا واتە ٢٠٢٠ دەرچووە و چەند تایبەتمەندیەکی بێوێنەی تێدا دانراوە. دەتوانرێت Urban Model ێکی زۆر گەورە بەم پڵەگینە بە شێوەیەکی زۆر خێرا دروست بکرێت و هەموو بەشەکانیشی پارامیتریکن واتە بە گوێرەی پارامیتەر دەتوانی بیانگۆڕیت، لە گرنگترین کۆمپۆنێنتەکانی بریتیە لە : parametric roads و curbs و drop curbs و pavements و grass و lakes و terrain و snow و چەندین پێکهاتەی تر. ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن بە شێوەی تاقیکاری پڕۆمۆی پڵەگین چەند ڤیدیۆیەکی فێرکاری لە سەری:
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.