15 کانونی دووەمی 20214 ساڵ دانراوە comment_1220 ئەندازیاریانی خۆشەویست ، ئەگەر خانوو لەسەر زەوەیەکی بەر نزار و سێبەر بکرێت بە خانوو ، با بڵێین ئەم خانووە خۆری بەر نەکەوێت چی بکرێت تا ئەم خانووە نەبێت بە ڕتووبەو سارد سڕی ؟
18 کانونی دووەمی 20214 ساڵ چارەسەر comment_1222 پاش سڵاو، گرنگترین شت بۆ ئەو خانوانەی کە نسرمن و خۆریان تێ ناکەوێت بریتیە لە عزل و کراوەی زۆر.. هەتا ئەتوانی عزلی دەرەوە باش بکە بۆ ڕێگرتن لە رطوبە و دروست بوونی ساردی و گەرمە جیاواز. زۆر باش دەبێت ئەگەر کراوەی زۆرت لە دیزاینی ناوەوە دا هەبێت بۆ هێنانە ناوەوەی زۆرترین ڕوناکی سروشتی.
22 کانونی دووەمی 20214 ساڵ comment_1228 بە گشتی ئەو خانوانەی کە خۆری تێ ناکەوێت دەبێت عزلێکی بەهێزی هەبێت بۆ ڕێگرتن لە کاریگەریەکانی دەرەوە بۆ ناوەوە وبەمەش ڕێگری دەکرێت لە دروست بوونی تەڕەشوع و شێ لە ناوەوە. هەروەها پێویستە Ventilation یان سیستمی هەواگۆڕکێت زۆر بەهێز بێت.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.