Jump to content

كۆمپانیای ئەدۆب مێژووی دروستبون و بەرهەمەکانی


Azmar Abdulkarim

پێشنیاز کردنی بەشداری

كۆمپانیای ئەدۆب یەكێكە لەو دامەزراوە ناودارانەی كە لەبواری پرۆگرامیندا كاردەكات Adobe_Systems.pngو بە بەرهەمە ناوازەكانی لەبواری ئەنی مەیشن و گرافیكدا بەرنامەكانی دیسكتۆپدا خۆی بە جیهانی بەكارهێنەران ناساندوە و تا ئێستا هیچ كۆمپانیایەك نەیتوانیوە تەنانەت هاوتەریبیش بە بەرهەمەكانی لە بواری گرافیدا هەنگاو بنێت ، بەرهەمەكانی ئەدۆب بەشێوەیەكی بەربڵاو هەن و زۆربەی لایەنەكان دەگرنە لە ئێستادا بە شێوەی گورزەپرۆگرام لەیەك كاتتدا لیستێك لە نوێترین دەرچوو بڵاو دەكاتەوە كە هاوشێوەی ئۆفیس هەر یەكەیان بۆ بوارێكن و لەهەمان كاتیشدا هەندێك بەرهەمیان تەواوكەری یەكترین .

ئەدۆب كە بە (Adobe Systems Incorporated) وەك دامەزراوەیەكی وایە هەر بۆیە بەو ناوەشەوە دەناسرێتەوە چونكە لەیەكگرتنی چەند ناوەند و كۆمپانیاو داهێنەرێكی گرافیكی جیاواز پێكهاتوە ، ئەدۆب كۆمپانیایەكی ئەمریكیەو لە ساڵی (1982) دا دامەزراوە لە لایەن ( دكتۆر جۆن وارنوك و چارلس گاشكا) وە ، بارەگای سەرەكی ئەم كۆمپانیایە دەكەوێتە شاری سان جۆزێ لە ویلایەتی كالیفۆرنیادا ، ناوی ئەم كۆمپانیایە بۆچونێك هەیە كە لە ناوی كەسێكەوە هەڵبژێراوە بەناوی (Adobe Creek) ، بەڵام ئەم بۆچونە تارادەیەك جێگای گومانە ، بۆچونێكی تر هەیە كە ناوی ئەم كۆمپانیایە لە جۆرێك لە خشتەوە هاتوە كە لە قوڕ دروست دەكرێت و كاری بیناكاری و جوانكاری پێكراوە لەسەردەمی فیرعەونەكاندا هەرچۆن بێت ئەم ناوە ئێستا بوەتە ناسنامەی ئەم كۆمپانیایەو لۆگۆی (Adobe) كە لە ئێستادا پیتی یەكەمی بەڕەنگێك نەخشێنراوە یەكەم جار لۆگۆكە لە لایەن هاوسەری جۆن وارنوكەوە بنیات نراوە كەناوی مارفایە گرافیك دیزاینەرە هەر لە هەمان كۆمپانیا .

بە درێژایی ساڵانی هەشتاكان و نەوەدەكان كۆمپانیای ئەدۆب چەندین بەرنامەی گرافیكی نمونەیی هێناوەتە بەرهەم بەڵام بەشێوەیەكی زۆر سەركەوتوانە كاتێك كۆمپانیای مایكرۆمیدیای كرد بە هاوبەش لە كارەكانیدا لە ساڵی 2005 بەتەواوی گەشەی كرد و لە ئێستا هیچ بەرنامەیەك هاوشان بە بەرنامەكانی لە بواری ئەنی مەیشن و گرافیك و بەرنامەكانی بواری ریكلام بڵاوكردنەوەی بەرهەمە میدیاییەكاندا بوونی نیە و بە تەواوی ئەم بوارە لە دەستی كۆمپانیای ئەدۆب دایە ، كۆمپانیای ئەدۆب لەبەر ئەوەی بەرهەمەكانی لە بواری گرافیك و دیزایندایە كەوایە دەبێت ئەو سیستەمەی كاری لەسەر دەكات سیستەمێكی وێنەیی بێت ، هەربۆیە لەسەرەتادا كۆمپانیای ئەدۆب بەرهەمەكانی تەنها لەسەر سیستەمی ماك بەگەڕدەخرا و تا ساڵی نەوەدەكان بەرهەمەكانی ئەدۆب لە سیستەمەكانی مایكرۆسۆفتدا بەگەڕنەدەخرا ،

وەك پێشتر باسم كرد كۆمپانیای ئەدۆب هەمیشە لە هەوڵی كڕینی خاوەندارێتی ئەو بەرنامانەدایە كە بە كاری میدایاییەوە سەرقاڵن هەربۆیە لە ئێستادا لیستی بەرنامەكانی هێندە زۆر بووە هەندێك كەس پێیان وایە تەواوی بوارەكانی گرتوەتەوە ، شتێك ئەم بەرنامانە پێكەوە دەبەستێتەوە كە تاڕادەیەك لە ڕوی فێربوونی بەكارهێنانەوە نزیكن لەیەك و زۆر بەخێرایی كارەكان ڕادەپەڕێنن .

كۆمپانیای ئەدۆب بە شێوەیەكی ئاشكرا بەرنەمەكانی لەسەر ماكنتۆش باشتر بەگەڕ دەخرێت و ئەو توانای لەسەر ئەو دیڤایسە هەیە جیاوازە لەو توانایەی كەلەسەر یەكێك لە سیستەمەكانی مایكرۆسۆفت هەیە ، بەكارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی هەست بەو جیاوازیە بكات بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر شیاوی بەكارهێنانن و ناكرێت خاوەنی بەرهەمەكانی مایكرۆسۆفت خۆیانی لێ بەدور بگرن .

لیستی بەرهەمەكانی كۆمپانیای ئەدۆب و بواری بەكارهێنانیان

لەم بەشەی ڕاپۆرتەكەمدا هەوڵ دەدەم زۆربەی ئەو بەرنامە ناسراوانە بخەمە ڕوو كە زۆرترین جار بەكاردەهێنرێت و ناوبانگێكی جیهانیان هەیە ئەگەرنا كۆمپانیای ئەدۆب ژمارەی بەرنامەكانی زۆر لەمە زیاترە و ئەوەندەی ئاگاداربم تا نوسینی ئەم بابەتە كۆمپانیای ئەدۆب خاوەندارێتی (62) بەرنامەی جۆراو جۆر دەكات و بەردەوام لە پێش خستنیاندایە .

یەكەم فۆتۆشۆپ (Adobe Photoshop) :

ناسراوترین بەرنامەیە لە بەرهەمەكانی ئەدۆب كە لەساڵی 1988 بەرهەم هێنراوە لە لایەنAdobe_Photoshop.png دوو پرۆگرامەرەوە کەبران بەناوەكانی (John Knoll) و (Thomas Knoll) بەڵام دوای ئەوەی لەگەڵ كۆمپانیای ئەدۆبدا كەوتنەر ڕێكەوتنێك توانرا دەرچووی (Photoshop 1.0) لەسەر كۆمپیوتەری ماكنتۆش جێگیربكەن لە ساڵی 1990 دا ، پاشگری فایلەكانی فۆتۆشۆپ (PSD) ئەمەش كورتكراوەیەكە بۆ (Photoshop Document) ، لەم جۆرە فایلەدا بەتەواوی گۆڕانكاریەكان پارێزراو دەبن و بەرنامەكە بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ ئەم جۆرە پاشگرەدا دەكات كاتێك لە چەندین لایەری جیاواز پێك هاتبێت ، ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 1992 دا بۆ سیستەمی مایكرۆسۆفتیش بەرنامە بنیات نراو لەو ڕێكەوتەوە تا ئێستا لە كاردایە .

دووەم ئەكرۆبات (Adobe Acrobat) :

دووەم بەرهەم لە لیستی بەرنامەكانی كۆمپانیای ئەدۆب بەرنامەی ئەكرۆباتە كە Adobe_Acrobat_Reader.pngدەكرێت بە دوو بەشی سەرەكیەوە هەردوو بەرنامەكەش كار لەگەل جۆرێك لە فایلدا دەكەن بەناوی ( (PDFلە ساڵی 1993 دا یەكەم دەرچوی لێ بەرهەم هێنراوە بەڵام بەرنامەكە خۆی لە ساڵی 1990دا دەستكراوە بە داڕشتنی ، پاشگری فایل لەم بەرنامەدا كە بە (PDF) ناودەبرێت كورتكراوەی (Portable Document Format) بەرهەمێكی شێوە پەرتوكیە كە ناوەڕۆكەكەی لە تێكست و وێنەو لینكی جیاواز پێك دێت بەڵام نەبزۆكە تەنها روكارێكی ستاتیكیە .

وەك پێشتر وتم بەرنامەكە دوو بەش پێكهاتوە هەیە یەكەم كە ناودەبرێت بە (Adobe Reader) تەنها كاری خوێندنەوە بۆ ناوەڕۆكی فایلە پی دی ئێفەكان بە ئەنجام دەگەیەنێت و هەندێك جار توانای سەلێكت و كردنەوەی لینكیشی هەیە لە ناوەڕۆكی فایلەكاندا ، بەڵام بەرنامەی دووەم كە بە (Adobe Acrobat) ناودەبرێت توانای دروست كردن و دەستكاریكردنی فایلی پی دی ئێفی هەیەو دەتوانرێت بە تەواوی دەست بگریت بەسەر ناوەڕۆكی فایلەكەدا .

سێیەم (Adobe InDesign) :

ئەدۆبی ئین دیزاین بەرنامەیەكە بەتەواوی گونجاوە بۆ دروستكردن و بنیات نانی پەڕەAdobe_InDesign.png میدیاییەكان وەك گۆڤار و ڕۆژنامەو تەنانەت ئەو كتێبانەشی كە بایەخ بەلایەنی دیزاین دەدەن و وێنەو بابەتە میدیاییەكان تێكەڵ بە تێكست دەكرێت تێیدا . ئین دیزاین یەكەم بەرنامەیە كە پاڵپشتی فۆنتی یۆنی كود دەكات لەسەر ڕوبەرە دیكۆمێنتیەكان ،بەرنامەكە خۆی بۆ بواری پەڕەسازی بنیات نراوەو بە شێوەیەكی ورد دەست دەگرێت بەسەر روبەری پەڕەكەدا و بەتەواوی زاڵ دەبیت بەسەر هەموو بەشەكانیدا ، بەرهەمی ئەم بەرنامەیە كە ناونراوە (indd) كورتكراوەیە بۆ (InDesign document) . یەكەم دەرچوو لەم بەرنامەیە لە ساڵی (1999) دا بوو .

چوارەم (Illustrator Adobe) :

ئەم بەرنامەیە لەهەندێك ڕوەوە هاوشێوەی فۆتۆشۆپە بەڵام مامەڵەكردنیAdobe_Illustrator.png ئەم بەرنامەیە لەگەڵ بەرهەمی (Vector) دایە كە وێنە هەر ڕوبەڕێكی هەبێت تێیدا هەرگیز لە كوالیتیەكەی كەم ناكات ، ئەم بەرنامەیە زیاتر لە بواری بنیات نانی لۆگۆ و كارە جوانكاریەكانی هاوشێوەی لۆگۆدا بەكاردێت ، یەكەم دەرچووی ئەم بەرنامەیە لە ساڵی 1987 دا بوو لە سەر كۆمپیوتەری ماكنتۆش خرایەگەڕ و دواتر لە ساڵی 1989 دا دووەم دەرچوی پشتیوانی سیستەمی ویندۆزی كرد و دەتوانرا لەسەر ئەویش بەگەڕبخرێت .پاشگری بەرهەمەكانی ئەم بەرنامەیە (AI) كە كورتكراوەی (Adobe Illustrator) .

پێنجەم (Adobe Dreamweaver) :

دریم وەیڤەر بەرنامەیەك لە لوتكەی وێب سازیدا ، ئەم بەرنامەیە بەرنامەیەكی ناودار ناسراوە لە بواری گەشەپێدەرانی وێب دیزاین و پرۆگرامینیشدا ، بنەڕەتی كارەكەی دروستكردن و برەوپێدانی لاپەڕەكانی ماڵپەڕە چ ستاتیكی بێت یان داینامیكی تا ڕادەیەكی زۆر وەك نۆد پاد پلەس وایە بەڵام جیاوازی سەرەكی تێیدا بوونی ڕوكارێكی وێنەیی كە ڕاستەوخۆ فرمانە كۆدیەكان دەگۆرێت بۆ وێنەیی ، سەرباری كارئاسانی بۆ بەكارهێنەر لە بواری بنیات نان و دروستكردنی لاپەڕەكانی وێبدا .Adobe_Dreamweaver.png

دریم وەڤەر لە بنەڕەتدا بەرهەمی كۆمپانیای مایكرۆمیدیایە بەڵام پاش تێكەڵبوونی بەكۆمپانیای ئەدۆب ئێستا خاوەندارێتیەكەی لەدەستی كۆمپانیای ئەدۆبدایە لە ساڵی 1997 دا یەكەم دەرچووی دریم وەیڤەر لەژێر سەرپەرشتی مایكرۆمیدیادا بڵاوكراوەتەوە ، دریم وەیڤەر پشتیوانی چەندین زمان و تەكنیك دەكات بۆ دروستكردنی لاپەڕەكانی وێب و پاشگرەكانی جۆراوجۆرن وەك (HTML , PHP , CSS , JavaScript, VBScript, ASP.NET C#, ASP.NET)

شەشەم (Adobe After Affects) :

یەكێكی تر لە بەرنامە هەرە ناوازەكانی ئەدۆب بەرنامەی ئافتەئیفێكتە كە كار لەسەر پارچە ڤیدیۆیی و بەرهەمە میدیاییەكان دەكات ئەنیمەیشنی جۆراو جۆری لێ بنیات دەنرێت لە ڕاستیدا بەرنامەكە تەواو بەتوانایەو كاتێكیAdobe_After_Effects.png دەوێت تا شارەزایی تێدا پەیدا دەكرێت بەڵام كارەكانی جێگای سەر سوڕمانەو نزیك دەبێتەوە لە ڕاستی  ، بەرنامەكە پاڵپشتە بە چەندین كاریگەری و تایبەتمەندی جۆراو جۆر  ، ئەم بەرنامەیە سەرەتا لە لایەن كۆمپانیایەكەوە بنیات نراوەو پێش خراوە بەناوی (Science and Art) دوو دەرچووی لەژێر سەرپەرشتی خۆیدا لێ بڵاو كردوەتەوە بەڵام پاش ئەوەی كۆمپانیای ئەدۆب خاوەندارێتی ئەم بەرهەمەی گرتە دەست بۆیەكەم جار لە ساڵی 1993 دا یەكەم دەرچووی بە ژمارە (3.0) لێ بڵاوكردەوە ، پاشگری پرۆژەی ئەم بەرنامەیە بە (AEP, AET) ناودەبرێت ، بەڵام لە كاتی ئێكسپۆرتكردنیدا دەتوانرێت چەندین جۆری جیاواز لە فۆڕمات هەڵبژێریت .

حەوتەم (Adobe Premier Pro) :

ئەم بەرنامەیە هاوشێوەی بەرنامەی میدیا ستۆدیۆ و ڤیدیۆ ستۆدیۆ و مۆڤ مەیكەرە كە لە بواری دەستگرتن بەسەر پارچە ڤیدیۆیی و بەرهەمە میدیاییەكاندا بەكاردێن و تێیدا گۆڕانكاری دەكرێت لە خستنە سەریەك و بڕین و زیادكردنی تایتڵ و دەنگ Adobe_Premiere.pngو وێنە و ئەفێكتە جیاوازەكان بۆ پارچە ڤیدیۆیی مەبەست ، ئەم بەرنامەیە بە بەرنامەیەكی مۆنتاژی جیهانی ناسراوەو لە لایەن بەرهەم هێنەرانی هۆلیۆدەوە بایەخی پێدەدرێت و بەكاردەهێنرێت ، سەرەتای بنیات نانی ئەم بەرنامەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2003 بەڵام ئەم بەرنامەیە پێشتر لە بەناوی (Adobe Premiere) بۆ یەكەم جار لە ساڵی 1991 بۆ سیستەمی ماك بنیات نراوە واتا پێشتر بەرنامەیەك هاوشێوەی پرایمەر پرۆبوونی هەبووە بەڵام ئێستا دووبارە دیزاین و پرۆگرام ڕێژكراوەتەوە بەتوانایەكی جیاواز ، پاشگری پرۆژەی بەرنامەكە بە (PRPROJ) كوركراوەتەوە ، بەڵام لەكاتی ئێكسپۆرتكردنیدا چەندین جۆری جیاواز لە فۆڕماتی ڤیدۆیی بوونی هەیە .

هەشتەم (Audition Adobe) :

ئەم بەرنامەیە هاوشێوەی ئەدۆب پرایمەرە بەڵام ئەمەیان كار لەسەر دەنگ دەكات بەواتایەكی تر بەتەواوی پاڵپشتی جۆرەكانی دەنگ دەكات وەك میكسەرێكی دەنگی وایە هاوشێوەی ئەم بەرنامەیە كە لە كۆمپیوتەری ماكدا بوونی هەیە و شانازی پێوەدەكاتAdobe_Audition.png بە ناوی (لۆجیك) وەیە كە بەرنامەیەكی ئێجگار بەهێز و فرە كردارە بەجۆرێكە تا ئێستا هاوشێوەی نیە ، ئەدۆبی ئودەیشن بەرنامەكە ڕێت پێ دەدات بەتەواوی دەستبگریت بەسەر فایلە دەنگیەكاندا و كاریگەری جۆراوجۆریان بخەیتە سەر ، ئەم بەرنامەیە بۆیەكەم جار لە ساڵی 2003 دا بەرهەم هێنراوە تا ئێستا چەندین ناوی تایبەتیان بۆداناوە كە ئەم بەرنامەی پێ دەناسرێتەوە لە دواین نازناویدا بە (Adobe Creative Cloud) یان (Audition CC) بڵاوكراوەتەوە كە لە 2014 دا خرایە بەردەست بەكارهێنەران .

نۆیەم (Adobe Flash Builder) :

بەرنامەی فلاش بڵدەر بەرنامەیەكی ناوازەو بەناوبانگە لە جیهانی ئیتەرنێتدا بەجۆرێك گەشەكردنێكی ئێجگار زۆری بەخۆوە بینیوە ، كورتەی كارەكەی دروستكردن و گەشەپێدانی پەڕەكانی وێبە ، بەرهەمەكانی ئەم بەرنامەیە ڕوكارێكی گرافیكی هەیە بەڵام فرمانەكانی ناوی پرۆگرام ڕێژ دەكرێت و دەبێت بەشێوەیەكی دروست ڕێك بخرێت لەگەڵ ڕوبەرەو گرافیكیەكەدا ، بۆگەڕخستنی ئەو لاپەڕانەی ئەم بەرنامەیە بەرهەمی ‌هێناوە لە هەموو كۆمپیوتەرێكدا دەبێت چەند بەرنامەیەكی سادە بەناوەكانی (Flash Player , Flash Lite , AIR) بوونی هەبێت كە بێ بەرانبەر لە ماڵپەڕی پشتیوانیەوە دەستبەركراون ، ئەم بەرنامەش سەرەتا لە ژێر مەرج و ڕاسپاردەی كۆمپانیای مایكرۆمیدیادابوو واتا ئەم كۆمپانیایە بەرهەمی هێنابوو لە ساڵی 1995 دا بەڵام لە ئێستادا لە لایەن ئەدۆبەوە گەشەی پێ دەدرێت ، لە ئێستادا بۆ برەو پێدان و دیزاین كردنی هەندێك ماڵپەڕ ئەم تەكنیكە بەكاردەهێنرێت كە جوانی و سەرنج ڕاكێشە سەرباری خێرایی و ئاسانی لەدەست گەشتن بە ناوەڕۆكەكانی ناو ماڵپەڕەكە .

دەیەم (Adobe Flash) :Adobe_Flash.png

ئەم بەرنامەیە هاوشێوەی بەرنامەی پێشوە لەمامەڵەكردن لەگەڵ جۆری فایلدا بەڵام كارەكەیان تەواو لەیەك جیاوازە واتا دوو بەرنامەی جیاوازن بەڵام كار لەسەر یەك جۆر لە بەرهەمی فڵاشی دەكەن ، تەنها كاری و دروستكردن و گەشە پێدانی ئەپڵیكەیشنە ئینتەرنێتیەكانە كەلەسەر ڕوبەری پەڕەكانی ئینتەرنێت دەردەكەون یاخە بەشێوەی بەرهەمێكی پرتەبڵ ئاسا ئۆفلاین بەگەردەخرێن ، هەندێكیان بە شێوەی یاری و هەندێكی تریان بەشێوەی بەرنامەی فێركاری بەهەمیشەی بەرچاومان دەكەوێت كاتێك بەناو ماڵپەڕەكاندا دەگەڕێن و یان وەك ڕوبەری ڕیكلامی لە گۆشەی ماڵپەڕەكانەوە دەردەكەون  ، پاشگری بەرهەمەكانی ئەم بەرنامەیە جۆراوجۆرە بەرپێ ی دەرچوەكانی دەگۆڕێت بەڵام ناسراوترینیان (swf) كە كورتكراوەی (ShockWave Flash) وە (fla) كە بۆ پرۆژەكان بەكاردێت ، بەرهەمەكانی ئەم بەرنامەیە بەتەواوی داتای ڤیدۆیی و دەنگی وێنەیی تێكەڵ دەكرێت و بەشێوەیەكی سەرنج ڕاكێش پێكەوەیان دەبەستێتەوە ، لەهەندێك جۆری پلەیەرە ماڵتی میدیاییەكانیشدا بەرهەمەكانی فڵاش بەگەڕدەخرێن ئەگەر فلاش پلەیەریش بەردەست نەبوو .

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

  • 2 هەفتە دواتر...

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...

×   بە شێوەی دەقی ڕێکخراو دایبنێ.   بە شێوەی نوسین دایبنێ لەجیاتی

  تەنها ٧٥ ئیمۆجی ڕێپێدراوە.

×   بەستەرەکەت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی هاوردە کرا.   وەک بەستەر نیشانی بدە لە جیاتی

×   ناوەڕۆکی پێشوترت گەڕێنرایەوە.   پاکی بکەرەوە

×   You cannot paste images directly. Upload or insert images from URL.

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...