11 تشرینی یەکەمی 20159 ساڵ دانراوە comment_161 پێش چەند ڕۆژێک کارم بە بەرنامەی ئۆتۆکاد کرد هیچ کێشەیەکم نەبوو، بەڵام ئەمشەو کاتێک بەرنامەکەم کردەوە هیچ شتێک سێڤ نەدەبوو، هەمووی تەنها بە نوسین دەهات و دەبوایە لە Command Prompt دا کردارەکە بنوسم . هیوادارم بتوانن یارمەتیم بدەن .
11 تشرینی یەکەمی 20159 ساڵ comment_163 هەوڵ بدە Workspace ەکەت Reset بکەیتەوە و دوبارە لۆدی بکەرەوە، لەوانەیە کێشە لە Interface ەکەتدا بێت.
11 تشرینی یەکەمی 20159 ساڵ comment_165 منیش ماوەیەک پێش ئێستا توشی هەمان کێشە هاتم، بەس وابزانم سڕیمەوە و دووبارە دامبەزاندەوە ئینجا چاک بوو.
11 تشرینی یەکەمی 20159 ساڵ comment_168 هاوڕێیان ئەمە کێشە نیە، ئەوە تەنها تایبەتمەندیەکی بەرنامەی ئۆتۆکادە کە لە ڕێیەوە گشت دیالۆگەکان دەشاردرێنەوە و بە کۆماند کار دەکرێت ئەو کۆماندانەش SYSvar یان پێ دەوترێت. بۆ گێڕانەوەی ئەم دۆخە بۆ باری ئاسایی پێشتر لە CommandLine دا بنوسە (filedia) کە ئەمیش کورتکراوەی (File dialog) ە و پاشان نرخەکەی بکە بە 1 واتە گشت دیالۆگەکان نیشان بدە.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.