23 تشرینی یەکەمی 20159 yr دانراوە بەڕێزان ئەم کارەم بەم دواییانە ئەنجام داوە کە بریتیە لە تاقیکردنەوەیەک لە سەر شلەمەنی. سەرەتا Particle flow م بە کار هێنا بۆ Simulation ی Particle ەکان و پاشان کردم بە Mesh بە بەکار هێنانی Real Flow. تکایە ڕاو سەرنجی خۆتان دابنێن، پێویستم پێیە بۆ بەرەوپێش چوونی کارەکە، چونکە هەست دەکەم هەندێک کەم و کوڕی تێدایە.
24 تشرینی یەکەمی 20159 yr دانراوە دەست خۆش کاکە سەرمەد زۆر نایابە، بەڵام ئەگەر سەیری بکەی شێوەی جوڵەکەی لە هەندێک شوێن دا وەک ئاو دەردەکەوێت کە بە خێرایەکی زۆر جوڵاوە و لە هەندێک شوێنیش دا وەک شلەیەلی خەست دەردەکەوێت. بە تەواوی نازانم کێشەکە لە چیەوەیە بەڵام لەوانەیە بە هۆی جیاوازی بێت لە نێوان Particle Eventە کاندا.
25 تشرینی یەکەمی 20159 yr دانراوە دەست خۆش بێت کاک سەرمەد کارێکی جوانە،منیش هاورام لەگەڵ کاک خەلات هەستەکەم خێرای کەوتنە خوارەوەی شلەکە کەمێک ناجێگیرە واتە جری ئەو شلەیە لە هەندێک شوێندا وەکو هەنگوین دەرناکەوێت ،هەر سەرکەوتو بیت
25 تشرینی یەکەمی 20159 yr دانراوە نوسەر زۆر سوپاس کاک خەڵات و کاک هیوا، تێبینیەکانتان لە جێی خۆی دایە، خۆشـ تێبینی ئەوەم کردبوو. ئینشاڵا کەمێک چاکسازی تێدا دەکەم و دایدەنێمەوە .
27 تشرینی یەکەمی 20159 yr دانراوە بە ڕای من ئەگەر وەک کارێکی هونەری سەیری بکەین شتێکی جوانە، بێ گوێدانە ئەوەی کە لە چی دەچێت.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.