27 تشرینی یەکەمی 20159 yr دانراوە هەوڕێیان ئەم کارە بریتیە لە پڕۆژەی شاری مامۆستایان لە شاری سلێمانی، کە لە لایەن نوسینگەی سەنتەری سلێمانیەوەو(١) دیزاین کراوە و سەرپەرشتی دەکرێت و یەکێکە لەو کارانەی کە کاری زۆری تێدا کراوە و ماندو بوونی پێوە دیارە. لە ڕووی کۆمپیوتەر گرافیکەوە: ئەم دیمەنە بریتیە لە دیمەنی پڕۆژەکە لە سەرەوە و بە بەرنامەی 3dsmax مۆدێل کراوە و ڕێندەرەری ڤیڕای بە کار هاتووە و بۆ Post Production یش فۆتۆشۆپ و nuke بە کار هاتووە.
28 تشرینی یەکەمی 20159 yr دانراوە دەستتان خۆش بێت کاک خەڵات، بە ڕاستی کارێکی زۆر جوانتان ئەنجام داوە. هیوای بەردەوامی و کاری بەشترتان بۆ دەخوازم .
29 تشرینی یەکەمی 20159 yr دانراوە دەستتان خۆش بێت کارێکی زۆر نایابە. ئەم پڕۆژەیە کەوتۆتە کوێی سلێمانیەوە؟
29 تشرینی یەکەمی 20159 yr دانراوە نوسەر زۆر سوپاس بەڕێز @hemn.wali, ئەم پڕۆژەیە دەکەوێتە ناوچەی شێخ وەیساوا لە شاری سلێمانی. ئەمەش ناونیشانەکەیەتی: https://www.google.com/maps/d/edit?mid=z-tnw25i0-gU.k_6p_dSM-ArA&usp=sharing
17 تشرینی دووەمی 20159 yr دانراوە ریندره که ی زور جوانه. کاک خه لات ئه م پروژه به گشتی چه ن پولیگانی هه یه؟ کامیرا موشنه؟
17 تشرینی دووەمی 20159 yr دانراوە نوسەر زۆر سوپاس @Zanyar ، ئەم کارە زیاتر لە دە ملیۆن پۆلی (Poly) تێدا بە کار هاتووە.
28 شوباتی 20222 yr دانراوە پڕۆژەیەکی زۆر جوانە بەڵام بەداخەوە بۆ بەڕیوەبەردنەکەی . هیچ ناڵێم تەنها مامۆستایانی ناو پڕۆژەکە تێیدا زەرەر مەندن ، کە بە تایبەت بۆ مامۆستایان دروست کراوە و بنیاد نراوە .
1 ئازاری 20222 yr دانراوە 23 کاتژمێر لەمەوپێش، شاڵاو تیلەکۆ وتی: پڕۆژەیەکی زۆر جوانە بەڵام بەداخەوە بۆ بەڕیوەبەردنەکەی . هیچ ناڵێم تەنها مامۆستایانی ناو پڕۆژەکە تێیدا زەرەر مەندن ، کە بە تایبەت بۆ مامۆستایان دروست کراوە و بنیاد نراوە . منیش زۆرم بیستوە لە سەر کەم و کوڕیەکانی پڕۆژەکە و خراپی خزمەتگوزاریەکان.
3 ئازاری 20222 yr دانراوە لە ٢٨/٢/٢٠٢٢ کاتژمێر 21:45 دا، شاڵاو تیلەکۆ وتی: پڕۆژەیەکی زۆر جوانە بەڵام بەداخەوە بۆ بەڕیوەبەردنەکەی . منیش هەمان بۆچونم هەیە، بەڕێوەبردنەکەی زۆر فاشیلە، خزمەتگوزاری لاوازە، نرخەکەی زۆرە، وەڵآم دانەوەیان وەك پێویست نیە.
15 نیسانی 20222 yr دانراوە لە ١٢/٤/٢٠٢٢ کاتژمێر 22:20 دا، haszdk وتی: زۆر جوانە، بە داخەوە زۆر لە پرۆژەکان لە هەرێم تەواو نەبوە. پێم خۆشە کوردستان زۆر بەهێز بەرەۆ پێش بچێت. سپاس بۆ ئێوە. پڕۆژەکانی کوردستان زۆربەی تەواو کراون و ئەمەش یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە تەواو بووە و ئێستا خەڵك تێیدا نیشتەجێ بوون. ئێمە وەکو کورد هەمومان پێمان خۆشە کوردستان بەرەو پێش بچێت، سوپاس بۆ هەڵوێستەکەت.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.