Jump to content

Featured Replies

دانراوە
comment_2250

ماوەیەکە بە دوای شوقەیەکی باشدا دەگەڕێم بۆ کەسێکی نزیکم، 

زۆر شوێن و پڕۆژەم بینیوە، بەڵام ئەوەی کە نرخی کەم بوو وە کوالیتیشی تا ڕادەیەك باش بوو میران سیتی بوو.

دەمەوێ بزانم ڕای ئێوە چۆنە لە سەری، لە ڕووی دیزاین و کوالیتی و شوێنەوە.

 

دوو جۆری هەیە:

تایپی A : کە ڕوبەرەکەی ١٢٢ م² یە

تایپی B : کە ڕووبەرەکەی ١٤٣ م² یە

 

نەخشەی تایپی A:

6.thumb.png.ba9e03ff9442d642c3ca4bd6668be1f2.png

 

نەخشەی تایپی B:

5.thumb.png.cca7d88b2c48f69b61e63ecaa05c6d81.png

 

وێنەکانی تری:

 

1.thumb.jpg.2816cc2cc03572b7666035401cb292b9.jpg

4.thumb.jpg.658a6ddb3240121dbcc1ee7109fe9f0a.jpg

3.thumb.jpg.c187d8275dd7860bbb04cf7a84893d63.jpg

2.thumb.jpg.f63bc1c4f53275072bc6a4110bc033fc.jpg

4.png

comment_2257

تا ئەوەی ئاگام لێی بێت، پڕۆژەیەکی سەرکەوتووە و کوالیتی تا ڕادەیەك باشە.

هەنێك کەس کێشەیان لە گەڵ بەشی فرۆشتنیان هەیە.

comment_2258

بە ڕای من تاکە کێشەی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە شوێنەکەی زۆر دورە، بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە کاریان لە ناو شار هەیە.

بەڵام نرخەکەی لە چاو کوالیتیەکەی گونجاوە.

هەروەها دیزاینەکەشی جوانە.

comment_2263
ئەم بەشداریە ناسێنرا لە لایەن خەڵات جەلال!

سەناریا باجی 'یارمەتیدەر' ی پێ بەخشرا لە گەڵ 50 خاڵ.

"ئەم خەڵاتەت پێ دراوە لە پای ماندوو بونت لە ماڵپەڕ و وەڵام دانەوەی تێبینی ئەندامان."

بە پێی نرخەکەی Type B زۆر گونجاوە و نەخشەکەشی جوانە.

بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئایا بە هەمان شێوەی دانیا سیتی جادە و بانی دەورو پشتی چاك دەکرێت یان هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، چونکە مەنتیقەکە زۆر باش نیە لە ڕووی جادە و بانەوە.

 

  • 1 مانگ دواتر...
  • 9 مانگ دواتر...

بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە

دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.

میوان
Unfortunately, your content contains terms that we do not allow. Please edit your content to remove the highlighted words below.
وەڵام دابنێ لە سەر ئەم بابەتە...