31 تشرینی یەکەمی 20159 ساڵ دانراوە comment_286 ٢٥ ساڵ لەمەوبەر لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆ دا (١٩٩٠/١١/٣١) یەکەم وەشانی بەرنامەی سریدی ستۆدیۆ ماکس بڵاو کرایەوە، تۆم هیودسەن (Tom Hudson) کە بە دامەزرێنەر و دروستکەری ئەو بەرنامە ناوازەیە دادەنرێت لە بابەتێکی لە Area ی ئۆتۆدێسک دا داناوە کە تیایدا بە وردی باسی دروست کردن و مێژووی ئەو بەرنامەیەی کردوە. شایانی باسە تۆم هیودسەن ٢ ساڵ لەمەوپێش پەیوەندی کردەوە بە تیمی پەرەپێدەری ئەم پڕۆگرامە لە ئۆتۆدێسک و وەک کەسێکی ڕێز لێ نراو لە لایەن ئۆتۆدێسکەوە پێشوازی لێ کرا. بەستەری ئەو بابەتەی تۆم هیودسەن لە ئەیریا دایناوە: http://area.autodesk.com/blogs/max/back-to-the-future وێنەی گروپی یۆست (The Yost Group) لە لای چەپەوە: دۆن بریتەین ( Don Brittain )، تۆم هیودسەن ( Tom Hudson )، رۆف بیلتەگ ( Rolf Berteig )، گاری یۆست ( Gary Yost )، جاک پاوڵ ( Jack Powell ) و دان سیلڤا ( Dan Silva ) ڕوخساری یەکەم وەشانی ماکس
2 تشرینی دووەمی 20159 ساڵ comment_289 یادی لە دایک بونی پیرۆز بێت. بە ڕاستی بەرنامەیەکە کە هەتا بڵێی خزمەتی جیهانی سی جی کردوە و شایەنی ڕێز لێ گرتنە.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.