24 ئابی 20159 yr دانراوە پاش سڵاو، هاوڕێیان کێشەیەکم هاتۆتە بەردەم، هیوادارم هاوکاریم بکەن . دوێنێ ڤیڕەی 3.2.03 م دابەزاند بۆ ماکسی 2016 بەڵام ئەوەی تێبینیم کرد کە Vray Physical Camera دیار نەماوە ، چەند جارێکیش دامبەزاند و لامبردەوە بەڵام بێسود بوو . تکایە چاوەڕێی هاوکاریتانم ...
24 ئابی 20159 yr دانراوە بەڕێزم Vray Physical Camera لە وەشانی ٣ ی ڤیڕەی بۆ ماکسی 2016 لابراوە بە هۆی ئەوەی کە لە ماکسی ٢٠١٦ دا فیزیکاڵ کامێرای تایبەت بە خۆی هەیە کە وەک کۆمپانیای Chaos Group خۆی ڕایگەیاندوە گشت تایبەتنەندیەکانی کامێرەی فیزیکاڵی ڤیڕەی هەیە، لە بەر ئەوە هەستاون بە لابردنی ئەو جۆرە کامێرایە. بەڵام ئەگەر هەر دەتەوێ Vray physical Camera بە کار بهێنی ئەوا ئەم کۆماندە Run بکە لە Max script listener دا: vrayCreateVRayPhysicalCamera()
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.