19 نیسانی 20222 ساڵ دانراوە comment_2467 ئه‌م جاره‌ش پێم‌خۆش بوو یاسی بابه‌تێكی گرنگ بكه‌م كه له زۆربه‌ی بینا هه‌یكه‌له‌كاندا دروست ده‌كریت ئه‌ویش (Kicker) بریتیه له‌و كۆنكریته 10 سم یان زیاتر كه ده‌كه‌ویته بەشی ژێرەوەی پایه.به‌ڵام ده‌بێت زۆر ئاگامان له‌وه بێت قوه‌تی ئه‌و پایه‌ی كه‌بۆمان دیاری كراوه له دیزاینه‌كه ده‌بیت هه‌مان ئه‌و قوه‌ته بیت وه نابێت به كۆنكریتی نه‌رم و كه‌م جه‌و تێ بكرێت. سوده‌كانی (Kicker) چی یه؟ بۆ رێك وه‌ستانی قاڵب. نه‌سوڕانی قاڵب. بۆ ده‌ركردنی سه‌نته‌ری پایه‌كان تاكو بزانیین سه‌نته‌ری پایه‌كان ته‌واون یان نه واته چێك. زیانه‌كانی (Kicker) چی یه؟ كاتێك قوه‌تی كۆنكریتی پایه‌كه یه‌كسان نه‌بێت به قوه‌تی كۆنكریتی به‌مه‌ش ئه‌و قوه‌ته‌ی كه له پایه‌كه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شوێنی مه‌به‌ست له‌و شوێنه شكاند روو ده‌دات یان له ته‌نیشتی ئه‌و شوێنه‌وه درزێكی زۆر قورس له نیوان پایه‌كه‌و كیكه‌ره‌كه‌دا و دیواره‌كه‌دا دروست ده‌بێت. هه‌ندێ جار له‌كاتی تێكردنی كۆنكریت بۆ ناو قاڵبی پایه‌كه له‌بنی پایه‌كه (segregation ) ڕووده‌دات. ئامادە کردنی: أحمد شێخانی لە 19 نیسانی 20222 ساڵ گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.