25 تشرینی دووەمی 20159 yr دانراوە هەوڕێیان ماوەیەکی زۆرە دەمەوێت پڵەگینێکی تایبەت بە پارامێتریک مۆدێلینگ بۆ بەرنامەی ماکس بدۆزمەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوم دەمەوێ بزانم ئایا هیچ پڵەگینێکی پارامێتریک دیزاین هەیە کە تایبەت بێ بە بەرنامەی ماکس، شتێکی وەکو Grasshopper کە تایبەت بە بەرنامەی Rhino3d و توانایەکی لە ڕادە بەدەری هەیە. ئەو پڵەگینەم لە بەرنامەی ڕاینۆ دا بە کار هێناوە زۆر بەتوانایە خۆزگە شتێکی لەو شێوەیە بۆ بەرنامەی ماکسیش دەبوو.... لە 25 تشرینی دووەمی 20159 yr گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن hemn.wali
25 تشرینی دووەمی 20159 yr دانراوە منیش زۆرم لە سەر Grasshopper خوێندۆتەوە، بە ڕاستی زۆر بەهێزە بەڵام بە داخەوە تەنها لە سەر ڕاینۆ کار دەکات، و وەشانی تایبەت بە ماکسی نیە. بەڵام سەیرێکی ئەم ماڵپەڕەی خوارەوە بکە کۆمەڵێک فێرکاری بەهێز دانراوە لە سەر پارامێتریک مۆدێلینگ: http://designreform.net/learning/3ds-max
25 تشرینی دووەمی 20159 yr دانراوە ئەوە کێشەی زۆربەی ئەوانەیە کە لە بواری تەلارسازیدا کار دەکەن و بەرنامەی سریدی ماکس بە کار دەهێنن، لە بەر ئەوەی دیزاینەکان لە ئێستا دا زۆربەیان بەرەو Parametryc بون دەچن. پڵەگینێکی تا ڕادەیەک لەو شێوەیە بۆ بەرنامەی ماکس، بەڵام ناگاتەوە ئەو توانا بێهاوتایەی کە گراس هوپەر هەیەتی ئەویش بریتیە لە (Para3D) یان Parametryc Array کە لە لایەن Ali Torabi ەوە داڕێژراوە و چەند کارێکی نایابی پێ کراوە. ماڵپەڕی پارا سریدی کۆمەڵێک لەو کارانەی کە بەو پڵیگینە کراون
25 تشرینی دووەمی 20159 yr دانراوە دەستتان خۆش بێت بۆ وەڵامەکانتان، کاک @خەڵات جەلال چۆن بتوانم ئەو پڵەگینەم (Para3d) دەست کەوێت؟ کۆمەڵێک فێرکاریم لە سەری بینی، ئەمیش کاری باشی پێ دەکرێت.
25 تشرینی دووەمی 20159 yr دانراوە بابەتێکی زۆر بەجێیە، زۆربەمان ئەو کێشەیەمان لە گەڵ ماکس دا هەیە، بەڕێز @Taban من ئەو پڵەگینەم لایە ئەگەر ویستت بە نامەی تایبەت بۆتی ئەنێرم . لە بەر یاساکانی ماڵپەڕ ناتوانم لەم بابەتەدا دایبنێم، لە بەر ئەوەی نابێت شتی نایاسایی دابنرێت.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.