10 کانونی یەکەمی 20159 ساڵ دانراوە comment_365 کۆمپانیای Chaos Group کە کۆمپانیای پەرەپێدەری ڕێندەر ئینجینی بەناو بانگی VRay ە هەستا بە بڵاو کردنەوەی وەشانێکی نوێی ڤیڕەی بۆ بەرنامەی Autodesk Revit بە شێوەی بێتا، کە چەندین تایبەتمەندی تێدایە و توانای ڕێندەر کردن لە بەرنامەی ڕیڤیت دا بەهێز دەکات. لە تایبەتمەندیەکانی ڤیڕەی بۆ ڕیڤیت: زیاد کردنی ماتریاڵی تایبەت بە ڤیڕەی لە بەرنامەی ڕیڤیت دا. زیاد کردنی Frame Buffer ی تایبەت بە ڤیڕەی بۆ بەرنامەی ڕیڤیت. توانایی Post Prodection لە ڕێی Frame Buffer ی ڤیڕەیەوە. پاڵپشتی کردنی GI و Indirect Illumination. پاڵپشتی کردنی ڕوناکی و ئینارەی ڤیڕەی. پاڵپشتی کردنی تایبەتمەندیە فیزیاییەکانی ماتریاڵی ڕیڤیت. زیاد کردنی stereoscopic camera بۆ ڕیڤیت. ئەمانە و چەندینی تریش. ڤیدیۆی وردەکاری: ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن: بەم نزیکانە لێرەوە بەرزی دەکەینەوە ( بەس ئاگادار بن ئەم وەشانە بێتایە و هێشتا بە شێوەی فایناڵ بڵاو نەکراوەتەوە)
10 کانونی یەکەمی 20159 ساڵ comment_366 مژدەیەکی زۆر خۆشە، چونکە بە ڕاستی ڕیڤیت کێشەی ڕێندەری هەیە ، بەمەش پێم وابێ ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت. دەست خۆش
10 کانونی یەکەمی 20159 ساڵ comment_367 پیرۆزە لە بەکارهێنەرانی ریڤت چی تر پێویست بە بەکارهێنانی سۆفتوێری تر ناکات بۆ سودمەند بون لە ڤیرەی و فیسیکال ریندەرین.دەست خۆس بۆ بابەتەکە
12 کانونی یەکەمی 20159 ساڵ comment_368 پیرۆزە لە بەکارهێنەرانی ریڤت گرنگ نیە ڤی رای لەگەڵ چی بەرنامەیەک بەکار ئەهێنی گرنگ ئە وەیە نە چیتە دەر لە بەرنامەکە ڕێندەری خۆت بکەی @هیوا یاسین @خەڵات جەلال
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.