خوێندکارانی قۆناغی دووەمی تەلارسازی لە پرۆژەکەیاندا دیزاینی قوتابخانەی ناوەندییان کرد
ئەلبوم دروست کراوە لە لایەن
دابان ·
نوێکردنەوە
پرۆژەی وانەی (دیزاینی تەلارسازی و شێوازەکانی ٢) لە قۆناغی دووەم لە بەشی تەلارسازی زانکۆی سلێمانی بۆ وەرزی دووەم 2024 بریتی بوو لە پرۆژەی دیزاین کردنی قوتابخانەیەکی ناوەندی ، خوێندکارەکانی قۆناغەکە چەند کۆنسێپتێکیان دانا بۆ پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری هەشت هەزار مەتر دووجا لە ناو شاری سلێمانی . پرۆژەکە بریتی بوو لە قوتابخانەیەک کە لە نۆ پۆل پێكهاتبوو لەگەڵ چەند تاقیگەیەک و کتێبخانە و کافتریا و بەشی بەڕێوەبردن و چەند بەشێکی تر ، لەئەنجامدا خوێندکارەکان توانیان چەند پرۆژەیەکی سەرکەوتوو دیزاین بکەن، ئامانج لەم پرۆژەیە فراوان کردنی بیری خوێندکارە لەچۆنیەتی دەستپێکردنی دیزاین بۆ پرۆژەی قوتابخانە وە چۆنیەتی بیرکردنەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پرۆژەکە لەهەمان کاتدا بایەخدان بەلایەنی هونەری و جوانی بیرۆکەکە..
3 تێبینی لە سەر ئەلبوم
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە هەژمارەکەی خۆتەوە پۆستی بکەی.