پڕۆژەکان
ئەلبومەکان
-
هەفتەی ڕابردوو لە میانەی خەڵاتی President*s Design (P*DA) دا ٨ پڕۆژەی بەربژێر کرد بۆ ساڵی ٢٠٢٣. خەڵاتەکە کە ڕێز لەو دیزاینەرانە دەگرێت کە کاریگەری ئەرێنیان لەسەر ژیانی کۆمەڵگەی سەنگافورە و کۆمەڵگەی جیهانی فراوانتر هەیە.
لەم پێشبڕکێیە دا دوو جۆر خەڵات دەدرێت، خەڵاتی باشترین دیزاینەر و باشترین دیزاین. ئەم پڕۆژەیەش خەڵاتی باشترین دیزاینی ساڵی وەرگرت.
پڕؤژەکە لە سەنگافورە.
-
کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێ بوون بۆ گەنجان لە وڵاتی تایوان کە 540 یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ گەنجان لە خۆ دەگرێت. کە بە پردێك بخچەی دواوەی بەستۆتەوە بە شوێنە گشتیەکانەوە. هەر بە پێی ستاندەر 5% ی پڕۆژەکە کە دەکاتە 26 یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت دیاری کراوە.
هەروەها پڕۆژەکە بڕوانامەی بینای سەوزی لە ئاستی زێڕین و بڕوانامەی بیناسازی زیرەک لە ئاستی زیو و کارپێکردن و بە کارهێنانی BIM لە ئاستی بڕؤنز بەدەست هێناوە.
بەکارهێنانی ڕەنگی پرتەقاڵی وەك بەخشینی جیاوازی پێی و پێدانی ناسنامەیەکی تایبەت بە بیناکە بەکار هێنراوە.
-
دیزاینی خانویەك لە ڤیێتنام لە سەر ڕووبەری 400 مەتر دوجا.
دیزاین کراوە لە لایەن: Pham Huu Son Architects
-
دیزاینێکی نایابی بینایەکی سەکەنی لە ئێران کە لە لایەن Saffar Studio وە دیزاین کراوە.