-
شەڕی بێ دوکەڵ : پێشهاتەکانی شەڕی ئەلیکترۆنی نێوان ئێران و ئیسرائیل
شەڕی بێ دوکەڵ : پێشهاتەکانی شەڕی ئەلیکترۆنی نێوان ئێران و ئیسرائیل پەرەسەندنی شەڕ و گرژیەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل خێراتر دەبێت ، نەک تەنها لە ڕووی هێرشی سەربازیی یەوە ، بەڵکو لە گۆڕەپانی شەڕی ئەلیکترۆنیشدا کە بووەتە بەرەیەکی گرنگ لە ململانێکاندا. چەندین ڕاپۆرتی بلومبێرگ نیوز ئاشکرایان کردووە کە هەردوولا پەنا دەبەنە بەر شێوازە ئەلیکترۆنییە پێشکەوتووەکان بۆ تێکدانی ژێرخانی ئابووری و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە داراییەکان و تەنانەت ئیستغلالکردنی کامێرای چاودێری تایبەت بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە هەواڵگرییە هەستیارەکان. ئێران کامێرای چاودێری لە ئیسرائیل هاک دەکات لە پێشهاتێکی بێ وێنەدا، دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە ئێران سەرکەوتوو بووە لە هاککردنی کامێرای چاودێری تایبەت لە ناوخۆی ئیسرائیل لە هەوڵێکدا بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شوێنەکانی نیشتنەوەی مووشەک بۆ باشترکردن لە وردی هێرشەکانی داهاتوو . ڕافایل فرانکۆ، جێگری پێشووی بەڕێوبەری گشتیی سایبەری نیشتمانی ئیسرائیل ڕوونیکردەوە، هەوڵەکانی هاککردن لە سەرەتای هێرشە موشەکییەکانی ئەم دواییەی تەلئەبیبەوە دووبارە بووەتەوە. داواشی لە هاووڵاتیان کرد کە کامێراکانیان بپچڕێنن یان بە گۆڕینی پاسۆردەکانیان و چالاککردنی ڕەسەنایەتی دوو فاکتەری کامێراکانیان پارێزراو بکەن . ئەم ڕووداوانەی هاککردن هاوشێوەی هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ یە کاتێک حەماس پێش هێرشکردنە سەر ئیسرائیل ئەم کارەی ئەنجامدا ، کاتێک کامێرای تایبەت بۆ چاودێریکردنی جموجۆڵی مەدەنی و سەربازی بەکارهێنرا . هەروەها ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕووسیا لە کاتی شەڕی ئۆکرانیا بۆ مەبەستی هاوشێوە کامێرای چاودێری بەکارهێناوە . بەپێی خەمڵاندنەکان هەزاران کامێرا لە ئیسرائیل هێشتا بە وشەی نهێنی کۆن کاردەکەن ، ئەمەش وایکردووە ببنە ئامانجێکی ئاسان بۆ هێرشەکان . لەم چوارچێوەیەدا ، دەزگای ئەلیکترۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵی نوێی هاککردنیان دۆزیوەتەوە ، بەتایبەتی لە ناوچە سنوورییەکان و شوێنە هەستیارەکان . کەرتی دارایی ئێران بوەتە قوربانی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بەرفراوان لە لایەکی دیکەوە گرووپێکی هاککەری لایەنگری ئیسرائیل کە بە "سپارو پرێدەتۆر" ناسراوە ، بەرپرسیارێتی هێرشێکی ئەلیکترۆنییان لە ئەستۆ گرت کە بووە هۆی پەکخستنی خزمەتگوزارییەکانی بانکی لە ئێران ، بە تایبەتی بانکی سێپای کردە ئامانج ، کە تۆمەتبارە بە بەکارهێنان بۆ دەربازبوون لە سزا نێودەوڵەتییەکان . بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ئەو گرووپە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام و ئێکس بڵاوی کردووەتەوە ، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە داتاکانی بانکەکەی لەناوبردووە و هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە بۆ ئەو تۆمەتانە نەبووە . ئەم هێرشە لە کاتێکدایە کە پەرەسەندنی دیجیتاڵی بە خێرایی پەرەدەستێنێت . فارس نیوز بڵاویکردەوە ، ئێران لە ماوەی تەنها سێ ڕۆژدا زیاتر لە شەش هەزار و 700 هێرشی ڕەتکردنەوەی خزمەتگوزاری دابەشکراو (DDoS)ی بەرکەوتووە ، ئەمەش وایکردووە حکومەت سنووردارکردنی کاتی ئینتەرنێت بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان بسەپێنێت . گروپی Predatory Sparrow یەکێکە لە دیارترین گروپە ئەلیکترۆنیەکان کە لە ساڵی ٢٠٢١ەوە ئۆپەراسیۆنی بەرچاویان دژی ئێران ئەنجامداوە ، لەوانە هاککردنی تۆڕی شەمەندەفەر ، هێرشکردنە سەر کارگەیەکی پۆڵا ، هەروەها بە ئامانجگرتنی سیستەمی پارەدان لە بەنزینخانەکان . شارەزایانی ئەمنی پێیان وایە کە هێرشەکانی ئەم گرووپە تەنیا بە مەبەستی پەکخستنی تەکنیکی نییە ، بەڵکو بۆ دروستکردنی کاریگەرییەکی دەروونی و بانگەشەی میدیاییشە . وردەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنەکان بە شێوەیەکی نمایشی بڵاودەکرێنەوە بۆ بەهێزکردنی وورەی خۆیان و شکاندنی وورەی بەرامبەر . ئێران پەنا بۆ پچڕانی پەیوەندییە گشتگیرەکان دەبات ... و ستارلینک دەچێتە ناو شەڕەکەوە لە هەنگاوێکدا کە بە بێ وێنە وەسف دەکرێت ، حکومەتی ئێران کاتی بەکارهێنانی ئینتەرنێت و خزمەتگوزاریەکانی لە سەرتاسەری ووڵات سنوردار کرد ، ئەمەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل کە ژێرخانی گرنگ دەکەنە ئامانج ، ئەو بڕیارەی پاساو هێنایەوە . داتاکانی کۆمپانیای کلاودفلەیر دەریانخستووە کە هاتوچۆی ئینتەرنێت بە ڕێژەی زیاتر لە ٩٠% دابەزیوە لەو کاتەوەی کە سنوردارکردنەکە دەستیپێکردووە . وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە ئەو ڕێوشوێنە کاتییە و ئامانجی پاراستنی تۆڕەکانی ئەو وڵاتەیە لە "دوژمنێکی شەڕانگێز" . هاوڵاتیان ڕایانگەیاندووە کە تەنها پەیوەندییە ناوخۆییەکان ماونەتەوە و بێ کێشەن و کار دەکەن ، لەگەڵ پچڕانی تەواوەتی پەیوەندی لەگەڵ جیهانی دەرەوە . ئەم بەربەستە بیرهێنانەوەی ئەوەی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا ڕوویدا ، کاتێک دەسەڵاتداران پەنایان بردە بەر داخستنی ئینتەرنێتی ووڵات بۆ ڕێگریکردن لە هەماهەنگی نێوان خۆپیشاندەران . لە بەرامبەردا، ئیلۆن ماسک ڕایگەیاند کە مانگە دەستکردەکانی ستارلینک دەستیان کردووە بە پەخشکردنی خزمەتگوزارییەکانیان لە ئاسمانی ئێرانەوە ، ئەمەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕێگە بە هەندێک ناوچە دەدات لە نێوان ئەم سنووردارکردنانەدا دەستیان بە ئینتەرنێت بگاتەوە . ئەمەش بە تایبەتی دوای ئەوەی تاران ئەم بارودۆخەی بەکارهێنا بۆ بلۆککردنی واتسئەپ و گوایە داتاکانی دزەپێکراوە بۆ ئیسرائیل . بەڵام مێتا خاوەنی ئەپەکە ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و بە بیانوویەک وەسفی کرد بۆ ڕێگریکردن لە شێوازە پارێزراوەکانی پەیوەندیکردن دا . زیادبوونی گرژیی دوولایەنە و داهاتوویەکی دیجیتاڵی تاریک هەموو ئەمانە لەدوای هێرشێکی ئیسرائیل دێت کە دامەزراوە ئەتۆمییەکان و پێگە سەربازییەکانی ئێرانی کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی سەرکردەی باڵا ، کە بەدوایدا وەڵامێکی توندی ئێرانی لێکەوتەوە بە هەڵدانی سەدان مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ، و تا ئێستا ئەو پێکدادانانە دەیان کوژراو و سەدان برینداری لە هەردوولا لێکەوتۆتەوە . ئەم زیادبوونەی گرژییەی دوایی ئەوە نیشان دەدات کە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل چیتر تەنها لە گۆڕەپانەکانی جەنگی کلاسیکیدا نامێنێتەوە ، بەڵکو گوازراوەتەوە بۆ بۆشایی دیجیتاڵی ، کە تێیدا تەکنەلۆژیا وەک چەکێکی ستراتیژی بەکاردەهێنرێت کە لە ڕووی کاریگەرییەوە هاوتای مووشەک و فڕۆکەکانە . لەگەڵ زیادبوونی پشت بەستن بە سیستەمە پەیوەستەکان بە ئینتەرنێتەوە ، وا دەردەکەوێت کە گۆڕەپانەکانی جەنگی داهاتوو لەلایەن ئەوەوە دیاری دەکرێت کە کێ یەکەمجار کۆنترۆڵی داتا دەکات ، نەک ئەوەی کە خاوەنی گەورەترین جبەخانەی جەنگییە .
-
جۆری ڕێگاوبانەکان
@Taban دەستت خۆش بێت و بابەتێکی زۆر بە سوود بوو .
-
ڤیڕەی V-Ray 7 بۆ سریدی ماکس
@Taban دەستت خۆش بێت .
-
زیانە مەترسیدارەکانی مۆبایل بۆ سەر منداڵان
یەکێک لە گرفتەکانی زۆربەی خەڵکی ئێستا ئەوەیە منداڵەکانیان زۆربەیان مۆبایل بەکار دەھێنن و لە ھەندێک خێزان لەدەست دەرچووە و ھەندێک دایک و باوک بۆ ھێورکردنەوەی منداڵەکانیان مۆبایلیان دەدەنە دەست ، ئەمەش گەورەترین مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست دەکات . لەم بابەتە بە کورتی گرنگترین زیانەکانی مۆبایل بۆ سەر منداڵان دەخەینە روو . 1.زیانە مەودا درێژەکان : ئەو تیشکەی لەشاشەی مۆبایلەکان دەردەچێت زیانێکی زۆری بۆ سەر منداڵەکان ھەیە لە گرنگترین زیانەکانیش زانایان دەڵێن لەمەودای دوور ئەم تیشکانە دەبنە ھۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجە ، ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە . 2.زیان گەیاندن بە چاوەکان : ئەو رووناکیەی کە لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان دەردەچێت ، چاوەکان ماندوو دەکات و وا دەکات پاڵەپەستۆیەکی زیاتر بکەوێتەوە و ئەمەش زووتر پیری دەکات , لەھەندێک باردا ئەم زیانانە تەشەنە دەکات بۆ لەدەستدانی بینایی چاوەکان . بۆ پاراستنی چاوی منداڵەکەت دەتوانی یاسای (سێ بیست ) بەکاربھێنە . ئەم یاسایەش دەڵێت دەکرێت لەنێوان ھەر بیست خولەکێک یاریکردن بە مۆبایل پێویستە بۆ ماوەی بیست چرکە چاوی لە ئامێرەکە دووربخاتەوە . 3. دروست بوونی کێشە لە ئێسکەکانی : پێشتر مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی تا تەمەنی ھەڵنەکشابا کێشەی ئێسکەکانی بۆ دروست نەدەبوو ، ئەمەش بەھۆی ھەڵکشانی تەمەنی و سست بوونی دەمارەکانی دەبوو ، بەڵام لە ئێستا بەھۆی زۆر بەکارھێنانی مۆبایل لەوانەیە منداڵان لە تەمەنێکی زوو تووشی ئەو کێشەیە ببن ، چونکە بەکارھێنانی ئەو ئامێرانە پاڵەپەستۆی سەر دەمارەکان زیاتر دەکات و کێشەی زیاتر بۆ بڕبڕەی پشت زیاد دەکات ، لەبەر ئەمە پێویستە دایکان و باوکان زۆر بە وریایی مامەڵە بکەن و وا بکەن منداڵەکانیان بە شێوەیەکی رێک و پێک و بۆ کاتێکی دیاریکراو ئەم ئامێرانە بەکار بھێنن . 4. دروستبوونی کێشە لە کەسایەتی منداڵەکە : منداڵان و ھەرزەکاران بە بێ بەکارھێنانی مۆبایلیش ھەندێک کێشەیان ھەیە ، بەڵام لەگەڵ بەکارھێنانی ئامێرە زیرەکەکان ئەم کێشانە زیاتر دەبێت بەتایبەتی لە کەسایەتیان ، چونکە زۆر بەکارھێنانی ئەم ئامێرانە وا دەکات لە ژیانی واقیعی و تێکەڵاوی دووربکەونەوە و زیاتر گۆشەگیر دەبن لەماڵەوە . بەپێی دوایین توێژینەوە دەرکەوتووە ئەو منداڵانەی زۆر ئامێرە زیرەکەکان بەکار دەھێنن زیاتر تووشی خەمۆکی و دڵتوندی دەبن و ھەندێک جار کاردانەوەی خراپی لێدەکەوێتەوە و پەنا دەبنە بەر خۆ کوشتن ، ئەمەش زۆر مەترسیدارە .
-
زمانی ئامێر (Machine Language) چییە؟
لە وتاری ئەمڕۆدا، زمانی ئامێر یان زمانی سفر و یەکەکانت پێ دەناسێنین، کە لە نزمترین ئاستی زمانەکانی پرۆگرامسازیدایە و بۆ قسەکردن و کارلێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئامێرەکانی کۆمپیوتەر بەکاردێت. پێکەوە تایبەتمەندییەکانی زمانی ئامێر دەدۆزینەوە، و جیاوازی نێوان زمانی ئامێر و زمانی کۆکردنەوە (Assembly Language) چییە، هەروەها نموونە لەسەر زمانی ئامێر و بەکارهێنانەکانی پیشان دەدەین، و شێوازی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی لەلایەن کۆمپیوتەرە جیاوازەکانەوە ڕوون دەکەینەوە. پێش ئەوەی بزانین زمانی ئامێر چییە، با ڕوونی بکەینەوە زمانی پرۆگرامسازی چییە؟ و ئەو ئاستانە چین کە زمانەکانی پرۆگرامسازی پێیاندا تێپەڕیون لە کاتی گەشەکردنیاندا پێش ئەوەی پەرەبسێنن و چەندین جۆر و ناوی لێوە دروست ببێت. زمانی پرۆگرامسازی ئەو شێوازەیە کە مرۆڤەکان پشتی پێ دەبەستن بۆ قسەکردن لەگەڵ کۆمپیوتەرەکان و ئامێرەکانی تری کە توانای پرۆگرامسازییان هەیە و داوای جێبەجێکردنی فەرمانەکانیان لێ دەکەن. ئەم زمانە بە شێوەی زنجیرەیەک فەرمانی یەک لە دوای یەک دەنووسرێت یان دادەڕێژرێت، و بە شێوەی پرۆگرامی کۆمپیوتەری یان ئەپلیکەیشن پاشەکەوت دەکرێت، پاشان دەدرێتە کۆمپیوتەر بۆ جێبەجێکردنی و بەدەستهێنانی ئەنجامە داواکراوەکان. زمانەکانی پرۆگرامسازی لە کاتی گەشەکردنیاندا بە چەند قۆناغ یان ئاستێکدا تێپەڕیون، دیارترینیان ئەمانەن: ü زمانە ئاست نزمەکان (Low-Level Languages) ü زمانی ئامێر (Machine Language) ü زمانی کۆکردنەوە (Assembly Language) ü زمانە ئاست ناوەندەکان (Mid-Level Languages) ü زمانە ئاست بەرزەکان (High-Level Languages) با تایبەتمەندی و خەسڵەتەکانی هەندێک لەم زمانانە بناسین. زمانە ئاست نزمەکان (Low-Level Languages) زمانەکانی نەوەی یەکەمی کۆمپیوتەرەکان زمانە ئاست نزمەکان بوون، کە پێکدەهاتن لە کۆمەڵێک فەرمان کە دەچوونە ناو کۆمپیوتەرەوە بە شێوەیەک کە ڕاستەوخۆ لەلایەن پرۆسێسەری کۆمپیوتەرەوە جێبەجێ دەکران. چونکە فەرمانە پرۆگرامییەکان پێکدەهاتن لە ژمارە کە بە سیستەمی دووانی (binary system) دەنووسران، کە سیستەمێکە بنچینەکەی ژمارە ٢ یە، یان سیستەمی شازدەیی (hexadecimal) کە سیستەمێکە بنچینەکەی ژمارە ١٦ یە، و دەتوانرا ئەم پرۆگرامانە ڕاستەوخۆ جێبەجێ بکرێن. بۆ نموونە، زنجیرە ژمارەکانی داهاتوو تەنها نموونەیەکە لە بەشێک لە کۆدێکی پرۆگرامی کە بە زمانی ئامێر نووسراوە بۆ پرۆگرامێکی کۆمپیوتەری کە دوو ژمارە کۆدەکاتەوە: فەرمانەکانی پرۆگرامی پێشوو بە سیستەمی دووانی (Binary System) نووسراون، و لە حاڵەتی بەکارهێنانی سیستەمی شازدەیی (hexadecimal) بۆ نووسینی فەرمانەکان، پرۆگرامەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: هەروەک تێبینی دەکەیت، نووسین و خوێندنەوەی زمانی ئامێر زۆر قورس و ئاڵۆز بوو. لەبەر ئەم هۆکارە، زمانەکانی نەوەی دووەم یان ئەوەی بە زمانەکانی کۆکردنەوە (assembly languages) ناسراوە دەرکەوتن. ئەمانەش زمانە ئاست نزمەکانن، بەڵام کۆدی پرۆگرامییان تا ڕادەیەک ئاسانترە بۆ تێگەیشتن. زانایانی کۆمپیوتەر زمانی کۆکردنەوەیان داهێنا بۆ ئەوەی وەک زمانێکی ناوەندی کاربکات کە ئاسانتر بێت بۆ تێگەیشتن و خوێندنەوە. ئەم زمانە کۆمەڵێک فەرمانی سنوورداری تێدایە بۆ مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕەقەکاڵا (hardware) و ئامێرە ئەلیکترۆنییە پرۆگرامکراوەکان. ئەم زمانە بەپێی بنیاتی هەر پرۆسێسەرێک جیاوازە، چونکە هەر نەوەیەکی پرۆسێسەرەکان زمانی کۆکردنەوەی تایبەت بە خۆی هەیە. بۆ نموونە، کۆدی داهاتوو پرۆگرامێک پیشان دەدات کە بە زمانی کۆکردنەوە نووسراوە بۆ کۆکردنەوەی دوو ژمارە، و تایبەتە بە کارکردن لەسەر پرۆسێسەری Intel x86 و ژمارەکانی ٥ و ٧ کۆدەکاتەوە: ئەگەر کۆدی پێشوو بخوێنیتەوە، دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە یەکەم بەش، Section .data، دوو ژمارەی num1 و num2 پێناسە دەکات کە ئەو ژمارانەن کە داواکراوە کۆبکرێنەوە. هەروەها گۆڕاوێک بە ناوی result پێناسە دەکات بۆ پاشەکەوتکردنی ئەنجامی کۆکردنەوەکە. بەشی _start ئاماژەیە بۆ دەستپێکی پرۆگرامەکە. دواتر فەرمانە کردارییەکان دەست پێدەکەن، کە فەرمانی mov eax, [num1] بەهای پاشەکەوتکراو لە num1 دەگوازێتەوە بۆ تۆمارکەری (register) eax، و فەرمانی add eax, [num2] بەهای پاشەکەوتکراو لە ناونیشانی num2 بۆ ئەم تۆمارکەرە دەگوازێتەوە. پاشان، بەهای تۆمارکەرەکە دەگوازرێتەوە بۆ گۆڕاوی result کە ئەنجامی کۆتایی کۆکردنەوەکە پاشەکەوت دەکات. سێ فەرمانەکەی کۆتایی بۆ دەرچوون لە پرۆگرامەکە و کۆتاییهێنان بە جێبەجێکردنی بەکاردێن. هەروەک تێبینی دەکەیت، ئەم زمانە زیاتر لە زمانی ئامێر تێدەگەیشترێت کە پڕە لە سفر و یەکەکان، بەڵام هێشتا قورس و سەرلێشێوێنەرە. پێویستی بەوەیە کە پرۆگرامساز گرنگی بە وردەکارییە بچووکەکان بدات وەک دیاریکردنی ئەو تۆمارکەرانەی کە بەکاردەهێنرێن و گواستنەوەی داتا بۆیان یان لێیان لە کاتی جێبەجێکردنی پرۆگرامەکەدا. هەروەها، بۆ گەشەپێدانی پرۆگرام و ئەلگۆریتمە پێشکەوتووەکان گونجاو نییە و بڕێکی زۆر کۆد بەرهەم دەهێنێت بۆ جێبەجێکردنی هەر کردارێک. زمانە ئاست ناوەندەکان (Mid-Level Languages) دوای زمانی کۆکردنەوە، زمانە پرۆگرامییەکانی تر وەک بێیسک (BASIC)، فۆرتران (FORTRAN)، پاسکال (Pascal)، سی (C)، و سی پڵەس پڵەس (C++) پەرەیان پێدرا، کە بە زمانە پرۆگرامییە ئاست ناوەندەکان ناونران. ئەمانە زمانێکن کە دەکەونە شوێنێکی ناوەندی نێوان زمانە پرۆگرامییە ئاست نزمەکان و زمانە پرۆگرامییە ئاست بەرزەکان وەک پایتۆن (Python) یان جاڤا (Java). ئەم زمانانە ڕێگە بە پرۆگرامسازان دەدەن کۆنترۆڵی وردەکارییە بچووکەکانی ڕەقەکاڵا (hardware) بکەن، و لە هەمان کاتدا ئاستێکی بەرزتری نەرمی لە مامەڵەکردندا دابین دەکەن. بۆ نموونە، بۆ کۆکردنەوەی دوو ژمارە بە زمانی پرۆگرامسازی C، کۆدەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت: زمانە ئاست بەرزەکان (High-Level Languages) لە کۆتاییدا، زمانەکانی نەوەی سێیەم یان زمانە پرۆگرامییە ئاست بەرزەکان وەک پایتۆن (Python)، ڕوبی (Ruby)، و جاڤاسکریپت (JavaScript) دەرکەوتن بۆ ئاسانکردنی پرۆگرامسازی بۆ گەشەپێدەران و پرۆگرامسازان. ئەم زمانانە بە یەکێک لە ئاسانترین زمانەکانی پرۆگرامسازی دادەنرێن و فەرمانەکانیان بە وشەگەلێک دەنووسرێن کە نزیکن لە وشەکانی زمانی ئینگلیزی قسەکراو. ئەمانە ئاسانن بۆ خوێندنەوە و تێگەیشتن لەلایەن مرۆڤەوە، و ناچارمان ناکەن مامەڵە لەگەڵ وردەکارییە بچووکەکانی پەیوەست بە ڕەقەکاڵا (hardware) بکەین. بەڵام ئەم زمانانە پێویستیان بە وەرگێڕان (compilation) یان لێکدانەوە (interpretation) هەیە تا پرۆسێسەری کۆمپیوتەر لێیان تێبگات و پاشان بتوانێت بە شێوەیەکی دروست جێبەجێیان بکات. ئەم زمانانە بە جۆرێکی دیاریکراوی ئامێرەوە بەستراو نین، چونکە دەتوانرێت فەرمانەکانیان بگۆڕدرێن بۆ فەرمانی جیاوازی زمانی ئامێر بەپێی هەر ئامێرێک، تا بتوانێت لێکیان بداتەوە و جێبەجێیان بکات. بۆ نموونە، کۆدی داهاتوو بە زمانی پایتۆن هەمان کاری کۆدی پێشووی کۆکردنەوەی دوو ژمارە جێبەجێ دەکات، و دەتوانیت تێبینی سادەیی و ئاسانی زمانەکە بکەیت و تا چەند نزیکە لە قسەکردنمان بە بەراورد لەگەڵ کۆدەکانی پێشوو: زمانی ئامێر چییە و چۆن کاردەکات زمانی ئامێر یان زمانی سفر و یەکەکان زمانێکی پرۆگرامسازییە کە پێکدێت لە فەرمان و ڕێنمایی کە بە شێوازێک نووسراون کۆمپیوتەر بتوانێت لێیان تێبگات و کاریان لەسەر بکات. لە ڕاستیدا، کۆمپیوتەر تەنها لە سفر و یەکەکان تێدەگات، کە ژمارە ١ واتای بوونی تەزوو یان ڤۆڵتیەی کارەباییە، و ژمارە ٠ واتای نەبوونی تەزوو یان ڤۆڵتیەی کارەباییە. لە سەرەتای دەرکەوتنی کۆمپیوتەرەکاندا، ئەم ژمارانە دەگۆڕدران بۆ فەرمان، و پاشان ڕاستەوخۆ لەلایەن یەکەی ناوەندی چارەسەرکردن (CPU)ەوە جێبەجێ دەکران. هەر فەرمانێک بریتی بوو لە هێمایەکی ژمارەیی یان زنجیرەیەک لە هێما ژمارەییەکان کە بە سیستەمی دووانی یان شازدەیی نیشان دەدران هەروەک پێشتر ڕوونمان کردەوە. شایەنی باسە کە ئەم هێما ژمارەییانە تایبەتن بە هەر ئامێرێک، چونکە بۆ هەر بنیاتێکی پرۆسێسەرەکان زمانی ئامێری تایبەت بە خۆی پەرەی پێدراوە. لە سەرەتای دەرکەوتنیاندا، تاکە ڕێگا بۆ داخڵکردنی ئەم ڕێنماییانە بۆ ناو کۆمپیوتەرەکان لە ڕێگەی کارتە کون کراوەکانەوە (punched cards) بوو. چونکە ئامێرە کۆمپیوتەرییە سەرەتاییەکان هێشتا توانای پاشەکەوتکردنی داتا لەناو فایلدا نەبوو. بۆیە ئەگەر بتویستایە پرۆگرامێک بە زمانی ئامێر بنووسیت و بیدەیتە کۆمپیوتەر، تاکە ڕێگا بەکارهێنانی ئەم کارتە کون کراوانە بوو. هەر کارتێک کۆمەڵێک کونی تێدابوو کە ڕێنمایی دیاریکراویان بۆ کۆمپیوتەر دەردەبڕی دەربارەی ئەو ئەرکانەی کە دەمانویست جێبەجێ بکرێن. ئەگەر کونێک هەبووایە، بەهای ١ی دەنوێناند، و ئەگەر کونێک نەبووایە، بەهای ٠ی دەنوێناند. ئەم کارتانە شێوەی جۆراوجۆریان هەبوو، بەڵام بەناوبانگترینیان کارتی ٨٠ ستوونی بوو کە لەلایەن کۆمپانیای IBM لە ساڵی ١٩٢٨ پەرەی پێدرا، هەروەک لە وێنەی داهاتوودا ڕوون کراوەتەوە. بیربکەرەوە کە پێویستت بە کارتێکی هاوشێوە دەبوو بۆ نووسینی هەر دێڕێکی کۆدی پرۆگرامی! بۆیە نووسینی پرۆگرامێکی تەواو بە بەکارهێنانی ئەم کارتانە کارێکی زۆر قورس بوو و پێویستی بە کۆمەڵێکی زۆر گەورە لە کارت هەبوو. ئەم کارتانە بە شێوەی زنجیرەیی دەدرانە کۆمپیوتەر بۆ ئامێرێکی تایبەت کە پێی دەوترا کارت خوێنەر (card reader) بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی ستوون بە ستوون بخوێنێتەوە و زنجیرەی کونەکان بگۆڕێت بۆ زانیاری ژمارەیی، پاشان لە بیرگەی (memory) کۆمپیوتەردا باری دەکرد. دوای تەواوبوونی خوێندنەوە و بارکردنی هەموو کارتەکان لە بیرگەدا، فەرمانە پرۆگرامییەکانی جێبەجێ دەکرد، پاشان ئەنجامەکانی بە شێوەی کارتێکی کون کراویش دەردەخست. دەتوانیت بیر لەوە بکەیتەوە کە پرۆگرامسازە سەرەتاییەکان چەندە هەوڵیان دەدا لە پرۆسەی پرۆگرامسازی و پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمپیوتەردا. کارکردن بەم میکانیزمە بەردەوام بوو تا دەرکەوتنی دیسکە موگناتیسییەکان و ئامێرە لاوەکییەکان (peripherals) بۆ پاشەکەوتکردن و داخڵکردنی داتا، و دەرکەوتنی کۆمپیوتەرە کەسییەکان کە بەکارهێنانی کارتە کون کراوەکانیان نەهێشت و کردیانە بەشێک لە مێژووی زمانەکانی پرۆگرامسازی. تایبەتمەندییەکانی زمانی ئامێر سەرەڕای ئەوەی کە زمانی ئامێر بۆ مرۆڤ قورس و ئاڵۆزە، بەڵام کۆمەڵێک تایبەتمەندی و خەسڵەتی هەیە، گرنگترینیان ئەمانەن: - زمانی ئامێر ژمارە دووانییەکانی ٠ و ١ بەکاردەهێنێت کە کۆمپیوتەر لێیان تێدەگات و ڕاستەوخۆ جێبەجێیان دەکات بەبێ ئەوەی پێویستی بە وەرگێڕێک (translator/interpreter) هەبێت بۆ لێکدانەوەیان. - زمانی ئامێر ڕێگە بە پرۆگرامسازان دەدات کە ڕاستەوخۆ کۆنترۆڵی ڕەقەکاڵای (hardware) کۆمپیوتەر بکەن وەک پرۆسێسەر و بیرگە. - زمانی ئامێر بە خێرایی و کارامەیی جیا دەکرێتەوە بە بەراورد لەگەڵ زمانە ئاست بەرزەکان. - زمانە ئاست نزمەکان گونجاون بۆ گەشەپێدانی پرۆگرامە بنەڕەتییەکانی سیستەمی کۆمپیوتەرەکان. کەموکوڕییەکانی زمانی ئامێر لە دیارترین ئەو کەموکوڕییانەی کە زمانی ئامێر هەیەتی ئەمانەی خوارەوەن: - قورسە پرۆگرام و ئەلگۆریتمە ئاڵۆزەکان بە بەکارهێنانی زمانی ئامێر بنووسرێن و جێبەجێ بکرێن. - پێویستی بە نووسینی ژمارەیەکی زۆر دێڕی کۆدی پرۆگرامی هەیە بۆ پرۆگرامێکی سادە. - دەستکاریکردنی پرۆگرامەکان کات و هەوڵێکی زۆری دەوێت. - قورسە هەڵە پرۆگرامییەکانی ناو پرۆگرامە نووسراوەکان بە زمانی ئامێر دیاری بکرێن و ڕاست بکرێنەوە. - زمانی ئامێر تایبەتە بە ئامێرەکان، واتە پشت دەبەستێت بە جۆر یان خێزانی پرۆسێسەری ئەو ئامێرەی کە کاری لەسەر دەکات، بۆیە لە ئامێرێکەوە بۆ ئامێرێکی تر جیاوازە. پوختە :- لە وتاری ئەمڕۆدا، زمانی ئامێرمان ناسی کە دەکەوێتە نزمترین ئاستی زمانەکانی پرۆگرامسازییەوە و کۆمپیوتەر ڕاستەوخۆ لێی تێدەگات و لەلایەن یەکەی ناوەندی چارەسەرکردن (CPU)ەوە جێبەجێی دەکات. هەروەها فێری شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵی و دیارترین تایبەتمەندی و کەموکوڕییەکانی بووین. ئەمڕۆکە، زمانی ئامێر یان زمانە ئاست نزمەکان چیتر لەلایەن پرۆگرامسازانەوە بەکارناهێنرێن مەگەر لە بوار و ئەپلیکەیشنی زۆر سنوورداردا نەبێت کە پێویستیان بە مامەڵەکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕەقەکاڵای (hardware) کۆمپیوتەر هەیە. چونکە زمانە پرۆگرامییە ئاست بەرزەکان زۆر ئاسانتر بوون، بەڵام لەبیرت بێت کە هەموو زمانەکانی پرۆگرامسازی لە کۆتاییدا دەگۆڕدرێن بۆ پرۆگرامی زمانی ئامێر تا لەلایەن کۆمپیوتەرەوە جێبەجێ بکرێن. بە هیوای سوود بینین و لە کەم و کوڕیەکانم ببورن ...
-
چاککردنەوەی دەستەواژە
دەستی تۆش خۆش بێت کاک @سەرمەد
-
ADEL SNJARY وێنەی پڕۆفایلەکەی گۆڕی
-
چاککردنەوەی دەستەواژە
stuff_i_follow - %s I Follow %s کە شوێنیان کەوتوم digest بە ڕای من ووشەی ( کورتکراوەکان ) گونجاوە بۆ ووشەی (digest) notifications_none_selected No notifications selected هیچ ئاگانامەیەک هەڵنەبژێردراوە. @سەرمەد @خەڵات جەلال
-
RustDesk بەدیلێکی نایاب بۆ کۆنترۆڵی ئامێرە دوورەکان وەک Teamviewer یان Anydesk
سەرت خۆش برا بە هیوای سوود بینین … سەرت خۆش براکەم …
-
RustDesk بەدیلێکی نایاب بۆ کۆنترۆڵی ئامێرە دوورەکان وەک Teamviewer یان Anydesk
بەرنامەی RustDesk. بەدیلێکی ناوازەیە بۆ کۆنترۆڵی ئامێرە دوورەکان وەک Teamviewer یان Anydesk. ڕووکارێکی ئاسان بۆ بەکارهێنانی هەیە، سەرچاوە کراوە و لەتونایدایە لە یەک کاتدا پەیوەندی بکات لەگەڵ زیاتر لە ئامێرێک لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی جۆراوجۆر پەیوەسبێت یان جۆینبێت. بۆ ئەوەی بتوانرێت داتا و فایلەکان لە نێوان ئامێرە جۆراوجۆرە بەستراوەکاندا لە ڕێگەی RustDesk ەوە بنێردرێت. ڕوکاری بەرنامەکە کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنی بەرنامەکە
-
کۆمپانیای Nvidia ئامرازێکی چاتی زیرەکی دەستکرد دەخاتە بازاڕەوە کە دەتوانرێت بەبێ ئینتەرنێت کارپێبکرێت
زۆر سوپاس کاک @خەڵات جەلال دەستی ئێوەش خۆش بێت .
-
کۆمپانیای Nvidia ئامرازێکی چاتی زیرەکی دەستکرد دەخاتە بازاڕەوە کە دەتوانرێت بەبێ ئینتەرنێت کارپێبکرێت
سوپاست دەکەم . ئەوە لە چەندین شوێنی تر بڵاوم کردۆتەوە و لینکی تەلارسازم داناوە .
-
چەند فێرکارییەکی ئاسان و گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی ئینستاگرام
سەرت خۆش و بە هیوای سوود بینین لە هەموو ئەو بابەتانەی من بڵاوی دەکەمەوە .
-
چەند فێرکارییەکی ئاسان و گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی ئینستاگرام
instagram - ئینستاگرام تۆڕێکی کۆمەڵایەتیی ئەمریکییە بۆ بڵاوکردنەوەی وێنە و گرتە و دانانی ستۆری ڕۆژانە، ئەم بەرنامەیە ڕێگە بە دەستکاریکردن و چاککردنی وێنەکانت دەدات لە ڕێگەی بەکارهێنانی فیلتەر بۆ جوانترکردن و باشترکردنی وێنەکە، دەشتوانیت بڵاویان بکەیتەوە بۆ ئەوەی جیهان بیبینێت یاخود تەنیا لەلایەن شوێنکەوتووانت (followers) لە پڕۆفایلی تایبەت بە خۆت ببینرێت، ئینستاگرام لەلایەن کێڤن سیسترۆم و مایک کریگەر دامەزرێنراوە. - ئۆف لاین کردن settings >> Privacy >> Activity status ناچالاک بکە. - بلۆک کردنى کەسێک یان کەسانێک کە نەتوانن کۆمێنتت بۆ بنووسن. settings >> Privacy >> comments >> block comments from - کۆنتڕۆڵ کردنى Tag settings >> Privacy >> Tag - کۆنتڕۆڵ کردنى ستۆرى (وابکەیت کەسانێک بلۆک بکەیت ستۆریت نەبینن، ڕێگرى بکەیت لەسەر ستۆریت کۆمێنت بنوسن، ڕەبتکردنى ستۆرى لەگەڵ ستۆرى فەیسبوک. settings >> Privacy >> story - قوفل کردنى پڕۆفال settings >> Privacy >> Account Privacy >> Privacy account چالاک بکە. - لابردنى ئەو کەسانەى بلۆکت کردون settings >> Privacy >> Blocked Account - زانیارى لەسەر ئەکاونتەکەت لەسەر چەند ئامێر کراوەتەوە settings >> Security>> login Activity - سڕینەوەى ئەو ناوانەى لە بەشى گەڕان شوێنیان کەوتووى settings >> Security>> Clear Search History - گۆڕینى وشەى نهێنى settings >> Security>> Password - دانانى کۆدى security لە کاتى کردنەوەى ئینستا settings >> Security>> Tow- Factor Authentication - زانیارى دەربارەى ئەکاونتەکەت کە لە چى بەروارێکا دروستت کردوە. settings >> Security>>Access Date - نیشاندانى سەرجەم ئەو پۆستانەى سەیڤت کردون لە گرووپەکان. settings >> Account >> saved - بۆ کۆنتڕۆڵ کردنى فرمانەکانى پۆست و ستۆرى و کۆمێنت و فۆڵۆ و دایرێکت مەسج کە ئەتوانى هەریەکە لەوانە بووەستێنیت سەردانى Notifications بکە. settings >> Notifications - بۆ هەرکێشەیەک لە ئەکاونتەکەت دێتە پێش یان هەست ئەکەیت کێشەیەکت هەیە help بکە. settings >> help
-
چەند فێرکارییەکی بەسوود بۆ بەکارهێنەرانی واتسئەپ
١- دانانی سیکوێریتی (2FA) بۆ ئەکاونتەکەت کە وادەکات بە ئاسانی هاک نەکرێیت: Settings --> Account --> tow steps verification ئێرە کارا بکە ٢- چۆن وابکەین ئایپیەکەمان پارێزراو بێت لە کاتی پەیوەندی کردن چونکە خەڵکی دەتوانن لە ڕێگەی ئایپیەکەوە شوێنت دیاری بکەن: Settings --> Privacy --> Advanced --> Protect IP Address In Calls --> چالاکی بکە ٣- چۆنیەتی دانانی ئیمێڵ یاخود گۆڕینی ئیمێڵ لەسەر ئەکاونتەکەت: Settings --> Account --> Email Address ٤- چۆنیەتی گۆڕینی ژمارە مۆبایلی ئەکاونتەکەت: Settings --> Account --> Change Phone Number ٥- چۆن وابکەین کاتێک دواجار کە لەخەت بووین کەس نەزانێت: Settings --> Privacy --> Nobody ٦- چۆن وابکەین کە لەخەتین کەس نەزانێت: Settings --> Privacy --> Same At Last Seen تێبینی / ئەگەر دەتەوێت خاڵی شەشەم ئەنجام بدەیت دەبێت خاڵی پێنجەم بکەیت بە (Nobody) ٧- چۆن وابکەین هیچ کەسێک وێنەی پڕۆفایلمان نەبینێت جگە لەوانەی هاوڕێمانن: Settings --> Privacy --> Profile Photo --> My Contacts ئەگەر دەتەوێت کەس نەیبینێت (Nobody) هەڵبژێرە. ٨- چۆن وابکەین کەس نەتوانێت زیادمان بکات بۆ گرووپێک جگە لەوانەی هاوڕێمانن: Settings --> Privacy --> Group --> My Contacts ٩- چۆن وابکەین ئەو ژمارانەی نەناسراون نەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن : Settings --> Privacy --> Calls --> Silence Unknown Callers --> چالاکی بکە ١٠- چۆن ئەو ئەکاونتانە ببینین کە بلۆکمان کردون: Settings --> Privacy --> Block Contacts ١١- چۆن وابکەین پەنجەمۆر لەسەر ئەپی واتس ئەپەکە دابنێین کاتێک ویستمان ئەپەکە بکەینەوە داوای پەنجەمۆر بکات: Settings --> Privacy --> FingerPrint Lock --> Unlock With FingerPrint --> چالاکی بکە ١٢- چۆنیەتی سڕینەوەی ئاکاونتەکەمان: Settings --> Account --> Delete Account ١٣- چۆنیەتی دەستکاری کردنی فۆنت و ڕەنگ و ڕووی چاتەکان: Settings --> Chats ١٤- چۆنیەتی دەستکاری کردنی بەشی نۆتفیکەیشن و دەنگی نۆتفیکەیشن: Settings --> Notifications ١٥- چۆن وابکەین وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ، تێکست فایل، بە ئۆتۆماتیکی داونلۆد نەبن: - Settings --> When Using Mobile Data --> هەموو بۆشاییەکان با بەتاڵ بن سەحیان لێمەدە - Settings --> When Connecte On Wifi --> هەموو بۆشاییەکان با بەتاڵ بن سەحیان لێمەدە - Settings --> When Roaming --> هەموو بۆشاییەکان با بەتاڵ بن سەحیان لێمەدە ١٦- چۆنیەت دانانی گرووپ : Menu --> New Group ١٧- چۆن ئەکاونتەکەمان لە کۆمپیتەر بکەینەوە ئەگەر داوای Qr کۆدی کرد: Menu --> Linked Devices ١٨- چۆنیەتی کردنەوەی ئەکاونتێکی تر لەسەر ئەپی واتسئەپ یاخود کردنەوەی ئەکاونتێکی تر: Menu --> Switch Account
-
داونلۆد کردنی هەموو بەرهەمەکانی Autodesk 2025
دەستت خۆش بێت و ماندوو نەبی ....