Jump to content

دابان

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

  1. دەستەکانت خۆش بێت. زۆر سودم لێ بینین. هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم.
  2. هەڵبژاردنی لکێنەری دروست بۆ کاشیکردنەکەت زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە مانەوە و پاراستنی کوالیتی کارەکەت. لێرەدا چەند ڕێنماییەک لەسەر بنەمای شوێنی جیاوازی کاشی و بارودۆخی ژینگەیی دەخەینە ڕوو:کاشی ناوەوەی خانوو (ناوچە ستانداردەکان): ئەگەر کاشی ناو مال دەکەی کە ڕووبەرێکی بچووکتر دەگرێتەوە، وەک کاشی دیوار (٣٠*٩٠) یان کاشی ئەرزی (٨٠*٨٠)، و شوێنەکە بەرکەوتەی کەشوهەوای زۆر یان شێ نەبووە، ئەوا پێویستت بە لکێنەری زۆر ئاست بەرز نییە. باشترین بژاردەکان بۆ ئەم جۆرە پڕۆژەیە بریتین لە #قەلەکیم ١٠٥٢ یان #سولیکیم ١١١١، چونکە لکاندنی گونجاو دابین دەکەن بەبێ پێویستی بە تایبەتمەندی مانەوەی زیادە. ئەم لکێنەرانە تەواون بۆ بەکارهێنانی ستانداردی ناوماڵ. کاشی دەرەوە: • بۆ کاشی دیواری لەم قیاسە و گەورەتر (٦٠*١٢٠) یان ئەو شوێنانەی کە زەویەکەیان شۆفاژە یان لە شوێنی شێداردا بن وەک حەمامەکان یانیش کاشی ئەرزییان قەبارەی (٨٠*٨٠) زیاترە پێویستت بە لکێنەرێکە کە بەرگەی شێ و گەرمی ناوبەناو بگرێت. • قەلەکیم ١٠٥٤ یان سولیکیم ١١٤٤ لێرەدا باشترین هەڵبژاردەن، بەرگری بەرزبوونەوەی شێ پێشکەش دەکەن کە بە تایبەتی بۆ حەمام و کاشی گەورە و مەڕمەڕیش گونجاوە. کاشی مەسبەح یان بارودۆخی کەشوهەوای زۆرسەخت: • ئەگەر کار لەسەر کاشی دەرەوە یان پڕۆژەکان دەکەیت کە بەرکەوتەی کەشوهەوای سەخت دەبن (وەک باران، بەفر، یان گەرمی زۆر)، بەتایبەتی بۆ کاشی تەختەی گەورەتر (بۆ نموونە، 120x270)، پێویستت بە چەسپێکی زۆر بەهێز دەبێت. • باشترین چەسپەکان بۆ ئەم بارودۆخانە بریتین لە #قەلەکیم ١٠٦٢ یان #سولیکیم ١١٦٦ کە بە تایبەتی بۆ بەکارهێنانی دەرەوە و بەرگرییەکی زۆر لە کەشوهەوادا دیزاین کراوە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لە مانەوەی کاشیەکانت بە پارێزراوی. بە هەڵبژاردنی چەسپی گونجاو بۆ ژینگەی تایبەتی کاشیکردنەکەت، کوالیتی بەرز و تەواوکردنی درێژخایەن بەدەست دەهێنیت. بە سوپاسەوە وەرگیراوە
  3. دەستتان خۆش بێت بابەتێکی جوانە.. بە ڕای من باوهاوس لە ناو ئەو هەموو جەنجاڵیەی ئەو سەردەمە دا لە دایك بوە کە وەك فەلسەفەیەک زیاتر خۆو پێناسە کرد. پێویستە نوێ بکرێتەوە بۆ سەردەمی ئێستا..
  4. پرۆژەی وانەی (دیزاینی تەلارسازی و شێوازەکانی ٢) لە قۆناغی دووەم لە بەشی تەلارسازی زانکۆی سلێمانی بۆ وەرزی دووەم 2024 بریتی بوو لە پرۆژەی دیزاین کردنی قوتابخانەیەکی ناوەندی ، خوێندکارەکانی قۆناغەکە چەند کۆنسێپتێکیان دانا بۆ پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری هەشت هەزار مەتر دووجا لە ناو شاری سلێمانی . پرۆژەکە بریتی بوو لە قوتابخانەیەک کە لە نۆ پۆل پێكهاتبوو لەگەڵ چەند تاقیگەیەک و کتێبخانە و کافتریا و بەشی بەڕێوەبردن و چەند بەشێکی تر ، لەئەنجامدا خوێندکارەکان توانیان چەند پرۆژەیەکی سەرکەوتوو دیزاین بکەن، ئامانج لەم پرۆژەیە فراوان کردنی بیری خوێندکارە لەچۆنیەتی دەستپێکردنی دیزاین بۆ پرۆژەی قوتابخانە وە چۆنیەتی بیرکردنەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پرۆژەکە لەهەمان کاتدا بایەخدان بەلایەنی هونەری و جوانی بیرۆکەکە..
  5. دەستەکانت خۆش بێت.. بە ڕاستی من زۆر سودم لە Anydesk بینیوە و زۆر بە کاری دەهێنم. ئەمەش تاقی دەکەمەوە بزانم چۆنە..
  6. دابان وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەستەکانت خۆش بێت و ماندوو نەبیت. بابەتێکی زۆر جوانە و زۆر جوان ڕونت کردۆتەوە.
  7. دەستەکانت خۆش بێت بەڕيز @ADEL SNJARY نایابە.
  8. لەم دوو ڤیدیۆیەی خوارەوە دا چۆنێتی دانانی شیشی پایە ڕونکراوەتەوە کە سودی زۆری دەبێت بۆ ئەندازیارانی شارستانی.. ڤیدیۆکان لە ئامادەکردنی ئەندازیار ئەحمەد سالار ە بە سوپاسەوە بەشی یەکەم: بەشی دووەم:
  9. دابان وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستخۆش و قەڵەم بەرەکەت کاکە @ADEL SNJARY زۆر جوانە و زۆر پێویستە لە ئێستا دا.
  10. دابان وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ڕەخنە و پێشنیار
    پاش سڵاو. سەرتا دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ بابەت و بەشداریەکانت. بە ڕاستی ماندو بونیان پێوە دیارە. زۆر ڕاستە لەم ماوەیە دا کەمتەرخەمی یان بە شێوەیەکی تر بڵێین ناچالاکی لە لایەن ستافی ماڵپەڕەوە بە دی کراوە و بە هۆکاری جیا جیا. من هۆکارەکان دەگێڕمەوە بۆ: سەرقاڵی ئەندامانی ستاف بە کاری ترەوە کە ئەمەش نابێتە بەهانە بۆ ئەوەی سەردانی ماڵپەڕ نەکرێت یان چالاکی نەبێت. زاڵ بوونی بابەتە ئەندازیاریەکان بە شێوەیەك کە زۆربەی ستافی ماڵپەڕ ئەندازیارن، من پێم باشە ستافی تر زیاد بکرێت بەدەر لە ئەندازیار. دانانی مەرج بۆ ئەندامانی ستافی ماڵپەڕ بە نوسینی بابەت ئەگەر هەفتەی بابەتێکیش بێت. دانانی کەسانی تایبەت بە وەڵامدانەوەی ئەندامان و سەردانکەران. من پشتی ئەم نوسینەی کاکە عادل دەگرم و هاوڕام لە گەڵی. تێبینی: من ماوەیەکی زۆر ناچالاك بووم بە هۆکارێك کە کاک خەڵات خۆی ئاگای لێیە.
  11. دەست خۆش، بابەتێکی جوانە.
  12. دابان وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستەکانت خۆش بێت کاک @ADEL SNJARY. بابەتەکانت زۆر جوانن. کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زۆرترین پشکی Chat GPT هەیە و زۆرترین Invest ی کردوە تێیدا. بەڵی بە دڵنیاییەوە چات جی پی تیە. بە هەندێك گۆڕانکاریەوە.
  13. دابان وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە بەکار هێنانی ماڵپەڕ
    زۆر سوپاسی پەرۆشی بەڕێزت دەکەین لە تەلارساز، نمونەتان زۆر بێت. چاکمان کرد..
  14. دابان شوێنی ADEL SNJARY کەوت
  15. دابان وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    باشترین ماڵپەڕ بۆ وەرگێڕانی فیلم و دراما ئەم ماڵپەڕەیە (https://subtitlestranslator.com/ ) من خۆم بە کارم هێناوە و زۆر نایابە پشتی بەستوە بە ترانسلەیتی گوگڵ. ڕاستەوخۆ فایلی srt وەردەگێڕێت. سەرەتا ماڵپەڕ بکەرەوە دواتر فایلەکەت دیاری بکە بە کلیك کردن لە سەر دوگمەی ئەپلۆد.. دواتر ئەو زمانە هەڵبژێرە کە دەتەوێ وەری بگێڕی بۆی و پاشان کلیک لە سەر دوگمەی (Translate) بکە. لە کۆتایشدا دەتوانی ەیدیتی بکەی بە کلیك کردن لە سەر (Accept) یان ڕاستەوخۆ داونلۆدی بکەی بە کلیك کردن لە سەر دوگمەی Cancel. ئەتوانی دوای وەرگێڕانیش ئیدیتی بکەی لە پەڕەی Edit دا. ‌هیوادارم تاوانیبێتم وەڵامم دابیتەوە.