30 حوزەیرانJun 30 دانراوە ١- دانانی سیکوێریتی (2FA) بۆ ئەکاونتەکەت کە وادەکات بە ئاسانی هاک نەکرێیت: Settings --> Account --> tow steps verification ئێرە کارا بکە ٢- چۆن وابکەین ئایپیەکەمان پارێزراو بێت لە کاتی پەیوەندی کردن چونکە خەڵکی دەتوانن لە ڕێگەی ئایپیەکەوە شوێنت دیاری بکەن: Settings --> Privacy --> Advanced --> Protect IP Address In Calls --> چالاکی بکە ٣- چۆنیەتی دانانی ئیمێڵ یاخود گۆڕینی ئیمێڵ لەسەر ئەکاونتەکەت: Settings --> Account --> Email Address ٤- چۆنیەتی گۆڕینی ژمارە مۆبایلی ئەکاونتەکەت: Settings --> Account --> Change Phone Number ٥- چۆن وابکەین کاتێک دواجار کە لەخەت بووین کەس نەزانێت: Settings --> Privacy --> Nobody ٦- چۆن وابکەین کە لەخەتین کەس نەزانێت: Settings --> Privacy --> Same At Last Seen تێبینی / ئەگەر دەتەوێت خاڵی شەشەم ئەنجام بدەیت دەبێت خاڵی پێنجەم بکەیت بە (Nobody) ٧- چۆن وابکەین هیچ کەسێک وێنەی پڕۆفایلمان نەبینێت جگە لەوانەی هاوڕێمانن: Settings --> Privacy --> Profile Photo --> My Contacts ئەگەر دەتەوێت کەس نەیبینێت (Nobody) هەڵبژێرە. ٨- چۆن وابکەین کەس نەتوانێت زیادمان بکات بۆ گرووپێک جگە لەوانەی هاوڕێمانن: Settings --> Privacy --> Group --> My Contacts ٩- چۆن وابکەین ئەو ژمارانەی نەناسراون نەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن : Settings --> Privacy --> Calls --> Silence Unknown Callers --> چالاکی بکە ١٠- چۆن ئەو ئەکاونتانە ببینین کە بلۆکمان کردون: Settings --> Privacy --> Block Contacts ١١- چۆن وابکەین پەنجەمۆر لەسەر ئەپی واتس ئەپەکە دابنێین کاتێک ویستمان ئەپەکە بکەینەوە داوای پەنجەمۆر بکات: Settings --> Privacy --> FingerPrint Lock --> Unlock With FingerPrint --> چالاکی بکە ١٢- چۆنیەتی سڕینەوەی ئاکاونتەکەمان: Settings --> Account --> Delete Account ١٣- چۆنیەتی دەستکاری کردنی فۆنت و ڕەنگ و ڕووی چاتەکان: Settings --> Chats ١٤- چۆنیەتی دەستکاری کردنی بەشی نۆتفیکەیشن و دەنگی نۆتفیکەیشن: Settings --> Notifications ١٥- چۆن وابکەین وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ، تێکست فایل، بە ئۆتۆماتیکی داونلۆد نەبن: - Settings --> When Using Mobile Data --> هەموو بۆشاییەکان با بەتاڵ بن سەحیان لێمەدە - Settings --> When Connecte On Wifi --> هەموو بۆشاییەکان با بەتاڵ بن سەحیان لێمەدە - Settings --> When Roaming --> هەموو بۆشاییەکان با بەتاڵ بن سەحیان لێمەدە ١٦- چۆنیەت دانانی گرووپ : Menu --> New Group ١٧- چۆن ئەکاونتەکەمان لە کۆمپیتەر بکەینەوە ئەگەر داوای Qr کۆدی کرد: Menu --> Linked Devices ١٨- چۆنیەتی کردنەوەی ئەکاونتێکی تر لەسەر ئەپی واتسئەپ یاخود کردنەوەی ئەکاونتێکی تر: Menu --> Switch Account
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.