7 ئەیلولSep 7 دانراوە سڵاو هاوڕێیان پرسیارەکەم ئەوەیە من معەدەلم 60 لە بەشی زانستی ئایا بڕۆمە پەروەردەی بنەڕەتی بیرکاری بە پارالێڵ یان مەعهەد دەرمانسازی ئەهلی یاخود شیکاری نەخۆشیەکان لە زانکۆی جیهان
7 ئەیلولSep 7 دانراوە بە ڕای من کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکیەکان چانسیان زیاترە بۆ دامەزراندن و هەلی کار لە دەرەوە.وە هیچ جیاوازیەکیش لە نێووان زانکۆی ئەهلی و حکومی دا نابینم، تەنها ئەوە نەبێت و کە زانکۆ ئەهلیەکان هەلی دامەزراندنیان لە کەرتی حکومی دا نیە کە ئەوەش لە ئێستا دا بۆ هەمووی وەك یەکە لە بەر ئەوەی بە گشتی دامەزراندن ڕاگیراوە.ئەگەر بێیتە سەر باسی سیستمی پارالێل ئەوا ئەوانیش هەر لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان دا هەن و هەر بە حکومی هەژمار دەکرێن.بە بێ دودڵی پزیشکیەکان دەرمانسازی یان شیکاری نەخۆشیەکان هەڵبژێرە.
1 کانونی یەکەمDec 1 دانراوە لە 9/7/2024 کاتژمێر 8:46 AM دا، Taban وتی:بە ڕای من کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکیەکان چانسیان زیاترە بۆ دامەزراندن و هەلی کار لە دەرەوە.وە هیچ جیاوازیەکیش لە نێووان زانکۆی ئەهلی و حکومی دا نابینم، تەنها ئەوە نەبێت و کە زانکۆ ئەهلیەکان هەلی دامەزراندنیان لە کەرتی حکومی دا نیە کە ئەوەش لە ئێستا دا بۆ هەمووی وەك یەکە لە بەر ئەوەی بە گشتی دامەزراندن ڕاگیراوە.منیش هەمان ڕام هەیە.لە ئێستا دا تەنها کۆلێژە پزیشکیەکان چانسی کار و دامەزراندنیان هەیە.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.