5 تشرینی دووەمی 20186 yr دانراوە بێگومان هەموو وڵاتێک یان ناوچەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە لە ڕوو تەلارسازیەوە و ناوچەکەی پێ دەناسرێتەوە. وڵاتی هیندستان یەکێکە لە وڵاتە کۆنەکان و چەندین گۆڕانکاری گەورەی بە سەردا هاتووە بە درێژایی مێژوو وە چەندین جار توشی داگیرکاری بۆتەوە. هەروەها تەلارسازی هیندی کاریگەری لایەنی دینیش زۆر بووە لە سەری. تەلارسازی هیندی بە گشتی بە ئاڵۆزی ناسراوە بەوەی کە چەندین ئیلیمێنتی جیاواز بەکار دەهێنن و لە چەندین شوێن دا دووبارە دەبێتەوە. هەروەها فەزاکان بە گشتی نزمن و ڕوناکی کەمیان لەسەرە بە هۆی کەمی پەنجەرەکان لە سەری و هەروەها داخراوی تەواوی پێوە دیارە. هەروەها زەخرەفە و نەخشی زۆر ئاڵۆز بەکار هاتووە لە پێکهاتەکانیدا. حەزم کرد ئەم نمونەیەتان بۆ دابنێم کە بریتیە لە پەرستگای (Brihadeeswarar):
15 تشرینی دووەمی 20186 yr دانراوە بە ڕاستی زۆر جەنجاڵ و ئاڵۆزە. من زۆرم حەز لە کلاسیکە بەڵام کلاسیکی هیندی نا 😝 دەست خۆش کاک دابان.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.