7 تشرینی دووەمی 20186 yr دانراوە یەکێکە لە نوێترینی ئەو عمارانەی کە لە دوبەی بنیات دەنرێت کە بەرزیەکەی لە سەروو ١٠٠٠ مەترەوەیە و یەکێکە لەو تاوەرانەی کە دەچێتە ناو تەلارە بەناوبانگەکانی جیهان. تاوەرەکە لە ناوچەی خوردوبەی لە شاری دوبەی جێبەجێ دەکرێت. دوای ئەوەی کۆمەڵێک دیزاینەری بەناوبانگی جیهانی پڕۆپۆسەڵیان بۆ ئەو بینایە پێشەکەش کرد لە ساڵی ٢٠١٦ دا، پڕۆپۆسەی دیزاینەری بەناوبانگ سانتیاگۆ کالاتراڤا بوو بە براوەی پێشبڕکێکە و دیزاینەکەی هەڵبژێردرا بە جێبەجێ کردن. چەند دیمەنێکی پێشبڕکێکە: لە مانگی ئۆکتۆبەری 2016 ەوە دەست کراوە بە دروست کردنی تاوەرەکە بە تێچووی (یەک ملیار دۆلار) و پێشبینی دەکرێت ساڵی 2020 تەواو بکرێت (2 ساڵ) و ساڵی 2021 تاوەرەکە بکرێتەوە. پڕۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای اعمارەوە جێبەجێ دەکرێت و دەخرێتە گەڕ. ڤیدیۆی ناساندن: چەند وێنەیەکی تاوەرەکە شوێنی تاوەرەکە
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.