12 تشرینی دووەمی 20186 yr دانراوە ئەم دیزاینە ناوازەیەکم بینی حەزم کرد لێردا ەیبنێم بۆ ئەوەی ئەندامانی ماڵپەڕ سودی لێ ببینن. زەویەکی ناڕێکی زۆر بچوک لە ناوچەیەکی کۆنی شاری لەندەن دەبێتە یەکێک لە جوانترین دیزاینەکانی جیهان کە بۆ خانووی نیشتەجێبون کراوە. زەویەکە شێوەیەکی زۆر ناڕێکی هەیە و بە ڕوبەری نزیکەیی 240 م² و داوا کراوە کە بکرێت بە دوو خانوو بۆ نیشتەجێ بوون. ئەوەی جێگای تێڕامانە کە ئەندازیارەکە یان دیزاینەرەکە زۆر بە جوانی فەزاکانی دابەش کردووە بە بێ ئەوەی هیچ Waste ێک هەبێت و دیزاینێکی ناوازەی بۆ کردووە. شوێنی گەراجی سەیارەی لە پێشەوە داناوە و مەمەڕێکی کراوەی هاوبەشی بۆ هەردوکیان دروست کردووە. نەهاتووە واجیهەکە بخاتە پێشەوە لە بەر ئەوەی پێشەوەی زۆر تەسکە بەڵکو هاتووە بەشە تەسکەکەی وەکو Shared Access بەکار هێناوە، پاشان بە دیزاینێکی جوان لە یەکتری جیا کردونەتەوە. لە نەخشەکە ورد ببنەوە بۆ زانیاری زیاتر. دیمەنەکانی پاش دروست کردن دیمەنەکانی ناوەوە
12 تشرینی دووەمی 20186 yr دانراوە دەست خۆش کاکە سەرمەد. بە ڕاستی منیش زۆر زۆرم بە دڵە و زیرەکی بە دیزاینەکەیەوە دیارە.
بچۆرە ناو گفتوگۆکەوە
دەتوانی نوسین دابنێی و دواتر تۆمار بکەی. ئەگەر هەژمارت هەیە، بچۆرە ناوەوە بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو هەژمارەوە پۆست بکەیت.