پڕۆژەی دەرچوونی خوێندکاران
ئەم ئەلبومە پڕۆژەی دەرچونی خوێندکارانی بەشە ئەندازیاریەکان لە خۆ دەگرێت
ئەلبومەکان
-
پرۆژەی وانەی (دیزاینی تەلارسازی و شێوازەکانی ٢) لە قۆناغی دووەم لە بەشی تەلارسازی زانکۆی سلێمانی بۆ وەرزی دووەم 2024 بریتی بوو لە پرۆژەی دیزاین کردنی قوتابخانەیەکی ناوەندی ، خوێندکارەکانی قۆناغەکە چەند کۆنسێپتێکیان دانا بۆ پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری هەشت هەزار مەتر دووجا لە ناو شاری سلێمانی . پرۆژەکە بریتی بوو لە قوتابخانەیەک کە لە نۆ پۆل پێكهاتبوو لەگەڵ چەند تاقیگەیەک و کتێبخانە و کافتریا و بەشی بەڕێوەبردن و چەند بەشێکی تر ، لەئەنجامدا خوێندکارەکان توانیان چەند پرۆژەیەکی سەرکەوتوو دیزاین بکەن، ئامانج لەم پرۆژەیە فراوان کردنی بیری خوێندکارە لەچۆنیەتی دەستپێکردنی دیزاین بۆ پرۆژەی قوتابخانە وە چۆنیەتی بیرکردنەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پرۆژەکە لەهەمان کاتدا بایەخدان بەلایەنی هونەری و جوانی بیرۆکەکە..
-
ڕێکەوتی (٢٠٢٣/٥/٢١-٢٥)... گفتوگۆی پرۆژەکانی دەرچوون (تخرج)ی قۆناغی پێنجەم لە بەشی تەلارسازی بەڕێوەچوو وەکو یەکێك لە داواکارییەکانی تەواوکردنی خوێندنی بەشی تەلارسازی لە کۆلێجی ئەندازیاریی زانکۆی سلێمانی.
بەناوی ستافی ماڵپەڕی تەلارسازەوە پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە گشت خوێندکارانی قۆناغەکە دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین لە داهاتوویاندا.