Jump to content

باشترینەکان

  1. خەڵات جەلال

    خەڵات جەلال

    بەڕێوەبەر
    9
    پۆینت
    443
    بەشداری
  2. سەرمەد

    سەرمەد

    سەرپەرشتیار
    5
    پۆینت
    257
    بەشداری
  3. Dashty

    Dashty

    سەرپەرشتیار
    3
    پۆینت
    80
    بەشداری

ناوەڕۆکی باو

نیشاندانی ئەو ناوەڕۆکانەی کە باشترین ناوبانگیان هەیە لە 24 ئاب, 2015 ەوە لە لە ناوەڕۆک

  1. کۆمپانیای ئۆتۆدێسك ئەپدەیتێکی نوێی بۆ سریدی ماکسی 2020 بڵاو کردەوە کە چەند تایبەتمەندیەکی بۆ زیاد کردووە، لە گرینگترینیان جیا کردنەوەی ڤیوپۆرتە بە شێوەی فلۆت و دوور لە ئەپپلیکەیشنە سەرەکیەکە. لە گرینگترین نوێکاریە تازەکان: توانایی جیا کردنەوەی ڤیوپۆرت . ڕێکخەری کیبۆرد (‌hotkey Editor) ێکی نوێی بۆ زیاد کردووە. چاکسازی کراوە لە Chamfer Modifier دا. جیاکردنەوەی ڤیوپۆرت یەکێکە لە فیچەرە هەرە گرنگەکان کە زۆرترین داواکاری لە سەر بووە لە لایەن بەکارهێنەرانی بەرنامەکەوە و زۆرترین فیدباک لە سەری ئاراستەی کۆمپانیاکە کراوە. ئەم تایبەتمەندیە ڕێ بە بەکارهێنەران دەدات تا ٣ ڤیوپۆرت جیابکەنەوە و بیخەنە سەر مۆنیتەرە جیاکان، کە هەر یەکێکیان تایبەتمەندی تایبەت بە خۆی هەیە و دەتوانرێت ڕێکبخرێت. یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکان Hotkey Editor ێکی نوێیە کە دەتوانرێت کیبۆرد شۆرتکەتەکان لە ڕێیەوە ڕێک بخرێت و هەروەها دەتوانی پاشەکەوتی ڕێکخستنەکانت بکەی لە فایلێکی دەرەکی دا و دواتر لۆدی بکەیتەوە هەر کاتێک ویستت. چاکسازی لە مۆدیفایەری Chamfer دا کراوە و لە Chamfer Option دا By Weight زیاد کراوە کە دەتوانی لە ڕێیەوە هێزی Chamfer بۆ Edge ەکان بە پێی Weight ەکانیان ڕێک بخەی. ئەمانە و چەندین نوێکاری تر ... کە دەتوانی لەم ڤیدیۆیە دا بیانبینی: بۆ زانیاری زیاتر دەتوانی سەردانی وێبلاگی ئۆدێسک و پەڕەی دۆکیومێنتەیشن بکەی.
  2. هاوڕێیان سڵاو، هاوڕێیان ئێستا لە گەڵ کۆمپانیای Black Box Anim خەریکی کەرێکی زۆر بەهێزم بە بەرنامەی مایا، کە بەم نزیکانە ئینشاڵا دەیبینن و لەم ماڵپەڕەوە ستێپ بە ستێپ دایدەنێم ..
  3. گروپی Happy Digital پڵەگینی AutoHedge ی بڵاو کردەوە کە پڵەگینێکی تایبەت بە پڕۆگرامی سریدی ماکس و ڤیڕەیە و تایبەتە بە دروست دیواری سەوزایی (Hedge). کار کردنی ئەم پڵەگینە بە شێوەیەکە کە هەڵدەستێت بە پڕ کردنی مۆدێلە سریدیەکان بە سەوزایی و گەڵای تایبەت، ئەمەش تواناییمان پێ دەدات کە شێوازی جیاوازی دیواری سەوزایی بە ئاسانترین شێوە دروست بکەین. لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە ئەوەیە کە زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان دا و لۆد ناخاتە سەر سەرچاوەکانی کۆمپیوتەرەکەت و تەنها لە کاتی ڕێندەر کردن دا بە شێوەی تەواو دەردەکەوێت. نرخی ئەم پڵەگینە 149$ ە کە پڵەگینی AutoGrass یشی لە گەڵدایە، هەروەها بە شێوەی subscription یش واتە بەشداری مانگانە هەیە و نرخەکەی 19$ ە بۆ هەر مانگێك. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی مەڵپەڕی Happy Digital بکە. داگرتن بە شێوەی تاقیکاری لێرەوە
  4. کۆمپانیای Chaos Group ئەپدەیتێکی نوێی بۆ سریدی ماکس بڵاو کردەوە کە چەند چاکسازیەکی کردوە لە ئینجینەکە دا وەک چاکسازی لە Vray IPR و نوێکردنەوەی Vray GPU، هەروەها چەند تایبەتمەندیەکی تازەشی زیاد کردووە لەانە: memory tracking reports کە ڕیپۆرتی تەواوت دەداتێ لە سەر ئەو ڕیسۆرسانەی کە ڕام یان میمۆریان بە کار هێناوە، Debug Sading لە IPR دا کە تواناییت دەداتێ بە شێوەی لایڤ گشت ماتریاڵ و Shading ەکان ڕێک بخەی لە IPR دا، تێکسچەری تایبەت بە توون Toon Texture. هەروەها چەند تایبەتمەندیەك بۆ Vray GPU و Vray Cloud Render زیاد کراوە لەوانە پاڵپشتی بۆ ماپەکانی Substance 2 و زیاد کردنی VRayCurvature texture و VRayDistanceTex و VRayALSurfaceMtl shaders. بۆ داگرتن بە شێوەی Trial کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە
  5. لە بەرواری 24-9-2015 ەوە ماڵپەڕی تەلارساز بە فەرمی کەوتەوە کار، بەلام ئەوە تەنها سەرەتایە چونکە بەردەوام کاری تێدا دەکەین و بە نیازین چەند بەشێکی بەهێزی تری بۆ زیاد بکەین، بۆیە داوا لە گشت میوانە بەڕێزەکانی ماڵپەڕ دەکەین کە خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی سودمەند بن لەو چالاکی و بابەتە سودبەخشانەی کە لە داهاتوو دا بڵاویان دەکەینەوە. لە گەڵ ڕێزی ستافی ماڵپەڕ
  6. یەکێکی تر لە بەشە گرنگەکانی ماڵپەڕی تەلارساز بریتیە لە پێشانگای وێنەکان کە بەم نزیکانە دەکەوێتە کار. لە ڕێی پێشانگای وێنەکانەوە دەتوانی پڕۆژەکانت یان کارەکانت بڵاو بکەیتەوە و پیشانی گشت ئەندامانی ماڵپەڕی بدەیت، لە هەمان کاتدا پاڵپشتی چەند ماڵپەڕێکی دەرەکی وەک گووگڵ پڵەس و فایسبوک و پینتێرێست و ئینستاگرام و... چەندینی تریش دەکات، بەم شێوەیە وێنەکانت لە یەک کاتدا لە چەندین ماڵپەڕی بەهێزیشەوە دەبینرێت و بڵاو دەکرێتەوە، واتە بە تانهە دانانی وێنەکەت لە پێشانگای وێنەکاندا ، بە هەموو وێب دا بڵاو دەبێتەوە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی... هیوامان خزمەت کردنی ئێوەی بەڕێزە، ستافی تەلارساز.
  7. پڵەگینی پارا سریدی یەکێکە لە پڵەگینە بەهێزەکانی بەرنامەی ماکس، کە تایبەتە بە Parametric Modeling لەو بەرنامەیە دا و چەندین کاری سەرنجڕاکێش و نایابی پێ ئەنجام دراوە، کارەکە لە بنەڕەت دا پشت دەبەستێت بە کۆپی کردن و دووبارە کردنەوەی ئۆبجێکتەکان بە گوێرەی هێڵێک یان لە سەر ڕوکارێک ئەمەش وای لێ دەکات کە چەندین کاری نایابی پێ ئەنجام بدرێت. بۆیە حەزم کرد ئەو پڵەگینە بخەمە خزمەتتان بۆ ئەوەی سودی لێ ببینن. ماڵپەڕی سەرەکی: torabiarchitect.com/parametric-array داگرتن: بۆ دەستکەوتنی ئەم پڵەگینە بە تەواوی وەڵامێک لەم بابەتە دابنێ و منیش بە نامەی تایبەت بۆتانی ئەنێرم.
  8. بەڕێزان ماڵپەڕەکەمان تەلارساز، ڕۆژی پێنجشەممە کە دەکاتە بەرواری 24-9-2015 و یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە ، بە فەرمی دەکەوێتە کار، جا داوا لە گشت بەڕێوەبەران و چاودێران دەکەم کە ئامادەکاری بکەن .. لە گەڵ ڕێز دا خەڵات جەلال
  9. سوپاس بۆ خوا وا لە قۆناغەکانی کۆتایی نوێ کردنەوەی تەلارساز داین ... لێرەوە زۆر سوپاسی هاوڕێیانم دەکەم کە هاوکاریان کردم لەم کارە دا ، بە تایبەت بەڕێوەبەران و چاودێرانی تەلارساز.
  10. ئێمە وەک ستافی ماڵپەڕی تەلارساز خۆمان بۆ خۆشحاڵ دەزانین کە ماڵپەڕی تەلارساز بە شێوازێکی نوێوە دەخەینە خزمەتتان.