-
هەڵبژاردنی لکێنەری کاشی گونجاو بۆ کاشیکردنەکەت (کەلەکیم بە نمونە)
دەست خۆش کاکە دابان، بە هیوای بەردەوامی.
-
یادی لە دایك بوونی تەلارساز سانتیاگۆ کالاتراڤا
سانتیاگۆ کالاتراڤا ڤاڵز (لەدایکبووی ٢٨ی تەمموزی ١٩٥١)ە. ئەندازیارێکی تەلارساز و ستراکچەر و پەیکەرتاش و نیگارکێشی ئیسپانییە. کالاتراڤا بە پردەکانی ناسراوە کە بە یونیتی پایە مەیلدارەکان پشتگیری دەکرێن، هەروەها وێستگەکانی شەمەندەفەر و یاریگا و مۆزەخانەکانی، کە زۆرجار فۆڕمە پەیکەرسازییەکانی لە زیندەوەرە زیندووەکان دەچن. ناسراوترین پڕۆژەکانی بریتین لە:کۆمەڵگەی وەرزشی ئۆڵۆمپی ئەسینای پایتەخت. مۆزەخانەی هونەری میلواکیی. تاوەری تورنینگ تۆرسۆی شاری مالمۆی سوید. ناوەندی گواستنەوەی سەنتەری بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک. ئۆدیتۆریۆ دی تێنریفی لە سانتا کروز دی تێنریفی، مارگرێت. پردی هانت هیڵ لە شاری داڵاس لە ویلایەتی تەکساس. گەورەترین پڕۆژەی کە شاری هونەر و زانستە و ئۆپێرا هاوس لە شوێنی لەدایکبوونی لە ڤالێنسیا. کۆمپانیا تەلارسازییەکەی بنکەی لە شارەکانی نیویۆرک و دۆحە و زیوریخ هەیە. سەرەتای ژیانی:کالاتراڤا لە ٢٨ی تەمموزی ١٩٥١ لە شاری بێنیمامێت (Benimàmet) لەدایکبووە، کە شارەوانییەکی کۆنە و ئێستا بەشێکە لە شاری ڤالێنسیا لە ئیسپانیا. ناوی بنەماڵەی کالاتراڤای کۆنی ئەرستۆکراتی بووە لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە، و ڕۆژێک پەیوەندی بە ڕیزبەندی شوڕشگێڕانەوە هەبووە لە ئیسپانیا. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ڤالێنسیا بووە و لە ساڵی ١٩٥٧ەوە لە قوتابخانەی هونەری کارپێکراو وێنەکێشان و نیگارکێشانی (drawing and painting at the School of Applied Ar) خوێندووە. لە ساڵی ١٩٦٤ لەگەڵ ئارامبوونەوەی ڕژێمی ژەنەڕاڵ فرانسیسکۆ فرانکۆ و زیاتر کرانەوەی ئیسپانیا بۆ باقی ئەوروپا، وەك خوێندکاری ئاڵوگۆڕکردن (exchange student) چووە فەرەنسا. لە ساڵی ١٩٦٨ دوای تەواوکردنی قۆناغی ناوەندی، دەچێتە قوتابخانەی هونەری ئیکۆل دیس بۆکس (Ecole des Beaux Arts) لە پاریس بۆ خوێندن، بەڵام لە ناوەڕاستی ڕاپەڕین و گێژاوی خوێندکاران لە پاریس گەیشتە ئەوێ، و گەڕایەوە ماڵەوە. گەڕانەوە بۆ ڤالێنسیا، کتێبێکی دەربارەی تەلارسازیی لێ کۆربوزیێر دۆزیەوە، کە قەناعەتی پێکرد کە دەتوانێت هەم هونەرمەند بێت و هەم تەلارساز. ناوی خۆی لە قوتابخانەی باڵای تەلارسازی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ڤالێنسیا (Polytechnic University of Valencia) تۆمار کردووە. بڕوانامەکەی وەك تەلارساز وەرگرتووە و دواتر خوێندنی باڵای لە شارسازیدا (Urbanism) تەواو کردوە. لە زانکۆدا لەگەڵ هاوڕێ خوێندکارەکانی چەند پڕۆژەیەکی خۆیان تەواو کرد، دوو کتێبی لەسەر تەلارسازی بە زمانی ڕەسەنی ڤالێنسیا و ئیبیزا بڵاوکردەوە. لە ساڵی ١٩٧٥ لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای فیدراڵی سویسرا لە شاری زیوریخی سویسرا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دووەمی ئەندازیاری شارستانی ناوی خۆی تۆمار کردووە. لە ساڵی ١٩٨١ بڕوانامەی دکتۆرای لە بەشی تەلارسازی پێبەخشرا، دوای تەواوکردنی تێزی "نەرمی پێکهاتە سێ ڕەهەندییەکان (three-dimensional structures)". لە باسکردنی ئەم قۆناغەدا، کالاتراڤا بە ژیاننامەنووس فیلیپ جۆدیدیۆی وتووە: "ئارەزوی دەستپێکردنی هەموو شتێک لە سفردا زۆر بەهێز بوو لە مندا. من سەرسام بووم بە چەمکی کێشکردن و قەناعەتم هەبوو کە پێویستە بە فۆرمی سادە دەست بە کارەکان بکرێت." " کالاتراڤا ڕوونیکردەوە کە بە تایبەتی لە ژێر کاریگەری کارەکانی ئەندازیاری سویسری سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕۆبەرت مایلارت (1872-1940) بووە، کە فێری کردووە کە "بە تێکەڵەیەکی گونجاوی هێز و بارستە، دەتوانیت هەست دروست بکەیت."
-
یادی کۆچی دوایی لیکۆربۆزێر
Charles-Edouard Jeanneret ناسراوە بە Le Corbusier لە ساڵی ١٨٨٦ لەدایک بووەو لە ساڵی ١٩٦٥ کۆچی دوای کردووە. تەلارسازێکی فەرەنسی بووە و دیزاینەر و وێنەکێش و نوسەر بووە، دیزاینی بینای لە ئەوروپا و یابان و ھندستان و باکورو باشوری ئەمریکا کردووە کۆمەڵێک لەو عیمارانەی دیزاینی کردووە : Villa Savoye, Poissy Villa La Roche, Paris Unité d'habitation, Marseille Notre Dame du Haut, Ronchamp Buildings in Chandigarh, India ئەو بینایەی کە زۆر ناوبانگی ھەبوو villa savoye کە بینایەکی مۆدێرنە لەلایەن دوو موھەندیسی تەلارسزی فەرەنسی دیزاین کراوە (Le Corbusier ,pierre ) لە ساڵی ١٩٢٨-١٩٣١
-
یادی لەدایك بوونی لی کۆربۆزێر

یادی لە دایك بوونی ئەندازیار فرانك گێری
فرانک گێھری (بە ئینگلیسی: Frank Gehry)، (لەدایکبووی ٢٨ی شوباتی ١٩١٩)، تەلارسازێکی کەنەدایی-ئەمریکایییە. فرانک گێھری ساڵی ١٩٨٩ توانی خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکێر مسۆگەڕ بکات.
-
یادی کۆچی دوایی زەها حەدید
زەها حەدید ئەندازیاری عێراقی لە٣١ تشرینی یەکەمی ١٩٥٠ لە شاری بەغداد لە عێراق لە دایکبووە، بەکالۆریۆسی لە زانستی ماتماتیکدا خوێندووە و دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ ناوی لە قوتابخانەی کۆمەڵەی تەلارسازی تۆمار کردووە. زەها ئەندازیار و هونەرمەندی عێراقی بوو، وەک کەسایەتییەکی سەرەکی تەلارسازی لە کۆتاییەکانی سەدەی بیست و سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا ناسرا، ئەو ئەندازیارە پێناسەیەکی نوێی بە ئەندازیاری تەلارسازی بەخشی تەنها لە ئەندازیاری دایتاشی و ناوی لێنا "داهێنەری گۆشەی ٨٩ پلە" چونکە لە بینینی ئەودا هیچ شتێک لە ٩٠ پلەدا نەبووە بۆیە بە "شاژنی چەماوە " ناسراوە. زەها خاوەن دیدگایەکی جوانی ئەندازەیی بوو، بۆ ئەوەش لە چەندین وڵاتی جیهاندا داوای دیزاینی لێدەکرا و بیناکانیانی پێ بنیاد دەنرا، لەوانە: خانووی ئۆپێرای کوانجۆ- چین، دیزاینی دونگدایمون پلازا لە سیئۆل-کۆریای باشور، پردی شێخ زایید لە ئەبوزەبی – دوبەی. زەها لە ساڵی ٢٠٠٤دا بووە یەکەم ژن کە خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکار-ی پێ ببەخشرێت، زەها حەدید بە هۆی جەڵدەی دڵەوە لە 31ی ئاداری 2016 دا لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
-
یادی لە دایك بوونی زەها حەدید

نەورۆز و سەری ساڵی کوردی
هەموو ساڵێک لە ٢١-٣ دا گەلی کورد یادی نەورۆز دەگێڕێت وەك سەرەتای سڵی کوردی و دەستپێکی بەهار.
-
یادی کۆچی دوایی والتەر گرۆپیۆس
تەلارساز (Walter Gropius) لە 18ی ئایاری ساڵی 1883 لە بەرلین- ئاڵمانیا لەدایک بووە و لە 5ی تەموزی ساڵی 1969 لە ئەمریکا کۆچی دوای کردوە. دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری یەکەمین سکوڵی تەلارسازی مودێرن بووە بە ناوی (Bauhaus). و یەکێک لە پرۆژە بەناوبانگە جێبەجێکراوەکانی (زانکۆی بەغداد)ە لە عێراق.
-
یادی لەدایك بوونی ئەندازیار والتەر گرۆبیۆس
تەلارساز (Walter Gropius) لە 18ی ئایاری ساڵی 1883 لە بەرلین- ئاڵمانیا لەدایک بووە و لە 5ی تەموزی ساڵی 1969 لە ئەمریکا کۆچی دوای کردوە. دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری یەکەمین سکوڵی تەلارسازی مودێرن بووە بە ناوی (Bauhaus). و یەکێک لە پرۆژە بەناوبانگە جێبەجێکراوەکانی (زانکۆی بەغداد)ە لە عێراق.
- کتێبێکی تایبەت بە دیزاینی Beam
- 9.jpg
-
RustDesk بەدیلێکی نایاب بۆ کۆنترۆڵی ئامێرە دوورەکان وەک Teamviewer یان Anydesk
دەستەکانت خۆش بێت کاك @ADEL SNJARY زۆر بە سود دەبێت. بە ڕاستی AnyDesk یش بێ تامی کردبوو لەم ماوەیەی ئەخیرا زۆر بە باشی کاری نەدەکرد و تایبەتمەندی Free کەم کرابۆوە.
-
پای نێتوەرك، بەرنامەیەك مەترسییە بۆسەر هەموو كەسێك!
دەست خۆش بابەتێکی جوانە..
-
دروست کردنی یاری