ئەو بەشداریانەی دانراون لە لایەن خەڵات جەلال
-
-
-
-
-
-
منیش هەمان ڕآی کاکە هیوام هەیە، بۆ BIM یش دەتوانی Revit بە کار بهێنی، بەڵام پێویستە سەرەتا بڕیار بدەی و Step by step فێری شتەکان ببی و لە خۆتی ئاڵۆز نەکەی.
- سەرەتا لە بەرنامەی AutoCad ەوە دەست پێ بکە چونکە ئەو پڕۆگرامە لە هەموو ئاستەکاندا پێویستت پێی دەبێت.
- پاشان برؤرە سەر بەرنامەیەکی سریدی وەک سکێچ ئەپ یان سریدی ماکس، چونکە ئەو دوو بەرنامەیە لە بواری تەلارسازی دا زۆر بەهێزن.
- دوای ئەوەی کە 2D و 3D ت تێپەڕاند ئینجا دەتوانی خۆت فێری بەرنامەیەکی BIM بکەی، بە ڕای من Revit لە هەمویان باشترە.
پێویستە ئەوەشمان بیر نەچێت کە بەرنامەی فۆتۆشۆپ ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە Presentation ی تەلارسازیدا و پێویستە فێری ببی یان شتێکی لێ بزانی بەڵام زەرورەت نیە.
هیوادارم توانیبێتم وەڵامێکی گونجاوم دابیتەوە.
-
-
کاکە سەرمەد ئەوە بە شێوەی گشتی لە کاتی Post Production دا دایدەنێی، بەڵام دەتوانی لە ماکسیش دا بە بەکار هێنانی ماتریاڵی (Arch And Design) ی مێنتاڵ ڕەی ئەو کارە جێبەجێ بکەی.
ماتریاڵێکی Arch and Design هەڵبژێرە و پاشان بچۆرە سەر Tab ی Self Illumination Glow و لەوێوە ڕێکخستنەکان بەو شێوەیەی کە دەتەوێت بیگۆڕە.
-
هەوڵ بدە نمونە ئامادەکانی Max Creation graph داگرە لەم بەستەرەی خوارەوەوە، کە چاند نمونە و Component ێکی تیایە یەکێک لەوانە ئەوەیە کە تۆ مەبەستتە کە ڕاستەوخۆ زیاد دەبێتە ناو Component ەکانی MCG ەوە.
http://talarsaz.com/forums/topic-11/
-
-
-
-
بەڕێز @Azmar Abdulkarim هەر کاتێک کێشەیەکی لەو شێوەیەت هاتە بەردەم ئەوە بە واتای ئەوە دێت ئەو وەشانەی ماکس نەدۆزرایەوە کە بۆی دروست کراوە، وەک من زانیاریم هەبێ ئەم پڵەگینە تا ماکسی ٢٠١٥ سەپۆرت دەکات. لەوانەیە تۆ ماکسی ٢٠١٦ ت هەبێ، بەڵام کێشە نیە هەر کار دەکات لە سەری، بەس پێویستە بە شێوەی Manual ڕێچکەی ماکسی بدەیتێ کە بە شێوەی ئاسایی دەکەوێتە (c:/program Files/Autodesk/3ds max 2016) .
کلیک لە سەر Browse بکە و ئەو ڕێچکەیەی بدەرێ.
ئەمە هەمویەتی
هیوادارم ئەم زانیاریانە سودی هەبێت.
-
-
دەتوانی لە ڕێی ئەم پڵەگینەی خواریشەوە کەبۆ بەرنامەی ئۆفیس بەزێت ئەو نوسینانەی کەبە شێوە نوسینی علی نوسیوتە بیگۆڕی بۆ یونیکۆد.
ناوی پڵەگین: ToUnicode
لە گەڵ گشت وەشانەکانی ئۆفیس تا ٢٠١٣ تاقیکراوەتەوە
-
لەوانەیە زۆربەتان تا ئێستا لە هەندێک دەستەواژەی بەکار هێنراو لە مەڵپەڕ تێنەگەن ئەمەش لە بەر ئەوەی تا ئێستا ئەوانەتان بە زمانی ئینگلیزی بیستوە و بە کار هێناوە بۆیە حەزم کرد هەندێکیان ڕوون بکەمەوە:
Follow --> شوێن کەوتن
Status --> حاڵەت
Message --> نامە
Notification --> وریا کردنەوە
Warning --> ئاگادار کردنەوە
-
-
-
بەڕێزان، یەکێک لەو شتانەی کە ویستم ئاماژەی پێ بدەم بریتیە لە شێوازی نوسین لە ماڵپەڕ دا، وەک یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە لە ماڵپەڕ دا هەیە پاڵپشتی کردنیەتی بۆ فۆنتە کوردیەکانی یونیکۆد، بۆیە حەز دەکەین بەشدار بوان بابەتەکانیان بە کوردی و بە شێوەی یونیکۆد بنوسن.
چۆن بە یونیکۆد بنوسین؟ لە ئێستا دا زۆر کیبۆرد هەیە کە دەتوانی دایانگری و یارمەتیت دەدات کە بە شێوازی یونیکۆد بنوسی، ئەگەر ویندۆزی 8 یان 8.1 یان 10 بە کار دەهێنی ئەوا بە شێوەی فەرمی کیبۆردی کوردی بۆ دانراوە و دەتوانی بەم شێوەیەی خوارەوە دایبنێی.
سەرەتا بچۆرە سەر Control panel
پاشان کلیک لە سەر Change input method بکە
لەوێشەوە کلیک لە سەر Add a language بکە

پاشان زمانی Centural Kurdish زیاد بکە
بەم شێوەیە زمانی کوردی زیاد دەبێت بۆ لیستی زمانەکان و دەتوانی بە کاری بهێنی
بۆ ئەوانەش کە ویندۆزی ٨ بەرەو خواریان هەیە، پێویستە سەرەتا کیبۆردەکە داگریت و دایبەزێنی، چونکە لە ویندۆزی 8.1 بەرەو خوا کیبۆردی کوردی بە شێوەی ئاسایی تێدا نیە.
کیبۆردی تەلارساز یەکێکە لەو کیبۆردانەی کە سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێناوە و دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە دایگرن
-
-
ماڵپەڕی Infinity-Vision ی ئەڵمانی ڕایگەیاند کە وەشانێکی نوێی Photo Studio ی بڵاو کردوە کە پڵەگینێکی تایبەت بە بەرنامەی سریدی ماکس ە کە کار لە گەڵ Vray دەکات و چەند ئامێرێکی هەیە کە لە ڕێیەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانی کۆنترۆڵی Vray بکەی و بە باشترین شێوە و بە کورتترین ڕێگا و دەسکاریکارەکانت Render بکەی بە کوالیتیەکی زۆر باش.
شایانی باسە کە وەشانی Photo Studio Pro 6 بە تەواوی گونجاوە لە گەڵ 3ds max 2016 و فیزیکاڵ کامێرای ماکس دا.
لەو کارانەی کە دەیکا:
- زۆر بە ئاسانی دەتوانی کوالیتی ڕێندەرەکەت ڕێک بخەی بە پێی ئەو کاتەی کە دەیخایەنێت.
- زۆر بە ئاسانی دەتوانی Adjust ی Exposure ی وێنەکە بکەی بە گۆڕانکاری کردن لە Film Iso و Shutter speed و Gain ەوە.
- زۆر بە ئاسانی دەتوانی Depth of field ڕێک بخەی بۆ ئەو دیمەنەی کە دەتەوێ وێنەی بگری.
- ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش کە لەو ڤیدیۆیانەی خوارەوە دا دەتوانی بیبینی.
دەتوانی وەشانی خۆڕایی ئەو پڵەگینە داگری لەم بەستەرەی خوارەوە:
http://www.infinity-vision.de/software/photo-studio/download-free-version/
ماڵپەڕی سەرەکی کۆمپانیا:
http://www.infinity-vision.de/
ڤیدیۆی فێرکاری پڵەگینەکە:
بە کار هێنانی Depth of field
-
-
-
زۆر کەس کە کار لە گەڵ بەرنامە سریدیەکان بە تایبەت ماکس دا دەکەن ئەو کێشەیەیان دێتە بەر دەم بە تایبەت لە کاتی گەیشتن و قوڵ بوونەوە لە ڕێندەر دا.. بە ڕای من ئەو دوو ڕێندەرەرە هەردوکیان بەهێزن کاری نایابیان پێ دەکرێت، لە بەر ئەوە دەکەوێتە سەر ئەو کەسەی کە بە کاری دەهێنێت، هەروەک بەڕێزیشت ئاماژەت پێ دا لە زۆربەی فیلمە بەناوبانگەکانی جیهان دا مێنتاڵ ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت ئەمەش لە بەر ئەم هۆیانەی خوارەوە:
- زۆربەی بەرنامە سریدیەکان ئەم ڕێندەرەرەیان وەک ڕێندەرەری سەرکی خۆی داناوە و پاڵپشتی دەکەن.
- زیاتر واقعی و فیزیکاڵیترە وەک لەوانی ترئەمەش وای کردوە کە کەمێک قورستر بێت فێربونی.
- لە ئێستا دا کۆمپانیای nvidia کە کۆمپانیایەکی بەهێزی بواری بەرهەم هێنانی گرافیک کارتە پاڵپشتیئەم پڵەگینە دەکات و پەرەی پێ دەدات.
هەر چی ڤیڕەیشە زۆر بەهێزە و دەتوانی لە ماوەیەکی کەم دا کارێکی جوان و بەهێزی پێ بکەی بەڵام کەمێک فێڵی تێدایە لە فیزیکاڵ ئینجینەکەی دا ئەمەش بە مەبەستی ئەوەی کەمێک جوانی بدات بە کارەکە.
لە کۆتاییدا:
بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت زۆر ئاڵۆز نەبێت لێیان و کارێکی باش بە ماوەیەکی کورت بدەن بە دەستەوە با V-Ray بە کار بهێنن.
ئەوانەش کە دەیانەوێ Physical Correct بن لە کارەکانیان و چەند بەرنامەیەکی سریدی بە یەکەوە بە کار بهێنن با مێنتاڵ کار پێ بکەن.
-

کێشەیەک لە بەرنامەی AutoCAD دا
لە بەشی ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
هاوڕێیان ئەمە کێشە نیە، ئەوە تەنها تایبەتمەندیەکی بەرنامەی ئۆتۆکادە کە لە ڕێیەوە گشت دیالۆگەکان دەشاردرێنەوە و بە کۆماند کار دەکرێت ئەو کۆماندانەش SYSvar یان پێ دەوترێت.
بۆ گێڕانەوەی ئەم دۆخە بۆ باری ئاسایی پێشتر لە CommandLine دا بنوسە (filedia) کە ئەمیش کورتکراوەی (File dialog) ە و پاشان نرخەکەی بکە بە 1 واتە گشت دیالۆگەکان نیشان بدە.