Jump to content

سەناریا

ئەندامی تایبەت
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

ئەو بەشداریانەی دانراون لە لایەن سەناریا

  1. دانراوە

     

    تاج مەحەل (بە ھیندی: ताज महल، بە ئوردوو: تاج محل) کۆشکێکی گەورەیە لە شاری ئاگرەی ولایەتی ئوتار پرادێشی ھیندستان کە لە سەردەمی ئیمپراتۆری مەغۆلی ھینددا بە دەستی شا جەھان لە یادی خێزانی سێیەمیدا بینا کراوە.
    تاج مەحەل یەکێکە لە شوێنەوارەکانی یونیسکۆ کەبەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ تەنیا لەو ساڵەدا نزیکەی ٧ بۆ ٨ میلیۆن سەردانیکەری ھەبووە[٣] تاج مەحەل لە ساڵی ٢٠٠٠ بە یەکێکە لە ٧ شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی جیھان دیاریکرا.

     

    شوێنی جوگرافیای
    دەکەوێتە سەر ڕووباری یامونا لە شاری ئاگرا لە وولایەتی ئاتر پرادەش ووڵاتی هندستان ..

    هۆی دروستکردنی 
    شا جەهان ئیمپڕاتۆری مەغۆل بۆ یادی مردنی خێزانە خۆشەویستە کەی شاژنە ئەرجومەند ...کە سێیەم و بچوکترین ژنی بووی کە 18 ساڵ بەیەکەوە بوون 14 مناڵی لێی هەبوو ..دروستی کردوە...

    مێژووی دروستکردنی
    دوای ئەوەی لە ساڵی 1631 شاژنە ئەرجومەند بەسەر منداڵەوە دەمرێت .بۆیە دوای ساڵێک لە یادی مردنەکەیدا شا جەهان لە ساڵی 1632 دەست دەکات بە دروستکردنی بە سەرکردایەتی ئەندیازیاری گەورە ئوستاد ئەحمەد لاهوری . عیسا خان شیرازی چەندین ئەندیازاری ئێرانی و تورکی و هندی ...

    ماوەی دروستکردنی
    نزیکەی 20 ساڵی پێچوه بۆ تەواو کردنی و 20 هەزار کرێکار کاری تێدا کردوە . 1000 فیل بەشداری پێکراوە ..

    گەشتیاری
    بە یەکێک لە قەڕەباڵغترین ناوچەی گەشتیاری دادەنرێت لە جیهاندا .
    ساڵانە نزیکەی 3 ملیۆن گەشتیار ڕووی تێدەکات .
    ڕۆژانە نزیکەی 45 هەزار کەس .
    ساڵی 2014 نزیکەی 8 ملیۆن گەشتیار سەردان کەری بووە.

    یونسکۆ
    لە ساڵی 1983 تۆمار کراوە وەک پاشماوەی شوێنەوارە جیهانەکان لەلایەن یونسکۆە 
    ساڵی 2000 بە یەکێک لە 7 سەرنج ڕاکێشەکەی جیهان تۆمارکراوە.

     

    لە ڕووی تەلارسازیەوە
    لە ڕووی تەلارسازیەوە ئەم بینایە بە یەکێك لە دیاردە تەلارسازیە نایابەکان دادەنرێت و چەندین لێکۆڵینەوە و لاپەڕەی لە سەر نوسراوە

     

    taj-1.thumb.jpg.f6eb6f0d6fda130ac17017401982db7e.jpg

     

    taj-2.thumb.jpg.824271996104442f990ebddb02cdac4e.jpg

  2. لە ٢٦‏/٥‏/٢٠٢٢ کاتژمێر 23:20 دا، توانا وتی:

    - بۆ ئەوەی ببیت بە ئەندازیارێکی سەرکەوتوو تەنها ئەزموونی کاری ئەندازیاری بەس نییە، بەڵکو بابەتەکانی وەک: بەڕێوەبردن، پلاندانان، ژمێریاری، مامەڵەکردن،....هتد. زۆر گرنگن کە زۆربەی جار ئەم ئەزمونانە لە کاری ئەندازیاری بە ئاسانی دەست ناکەوێت، بۆیە ڕەنگە کاری ئێستەت دەرفەتێکی باشبێت بۆ وەرگرتنی ئەم ئەزمونانە.

    دەست خۆش کاك توانا، بابەتێکی بەسودە و دەستخۆشیش لە نوسەرەکەی دەکەم.
    ئەم دێڕەی لە سەرەوە دیاریم کردوە زۆر گرنگە.

  3. دانراوە

    ڤیدیۆیەکی کورت کە بە زمانی کوردی باسی مینیمالیزم و سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ئەو بیرۆکەیە دەکات.

    مینیمالیزم چیە؟

    مینیمالیزم ئەو پەڕی فۆڕمی هونەری ئەبستراکتە کە لە ساڵانی ١٩٦٠ ەکاندا لە ئەمریکا سەری هەڵداوە.

    ناسەرەوەکانی؟

    بە بەکارهێنانی شێوە ئەندازەییە سادەکاندا دەناسرێتەوە وەك چوارگۆشە و لاکێشە.

     

    ڤیدیۆی بابەت:

     

  4. لە ١٢‏/٤‏/٢٠٢٢ کاتژمێر 22:20 دا، haszdk وتی:

    زۆر جوانە، بە داخەوە زۆر لە پرۆژەکان لە هەرێم تەواو نەبوە. پێم خۆشە کوردستان زۆر بەهێز بەرەۆ پێش بچێت. سپاس بۆ ئێوە.

    پڕۆژەکانی کوردستان زۆربەی تەواو کراون و ئەمەش یەکێکە لەو پڕۆژانەی کە تەواو بووە و ئێستا خەڵك تێیدا نیشتەجێ بوون.
    ئێمە وەکو کورد هەمومان پێمان خۆشە کوردستان بەرەو پێش بچێت، سوپاس بۆ هەڵوێستەکەت.

  5. لە ٢٨‏/٢‏/٢٠٢٢ کاتژمێر 21:45 دا، شاڵاو تیلەکۆ وتی:

    پڕۆژەیەکی زۆر جوانە بەڵام بەداخەوە بۆ بەڕیوەبەردنەکەی .

     

    منیش هەمان بۆچونم هەیە، بەڕێوەبردنەکەی زۆر فاشیلە،

    خزمەتگوزاری لاوازە،

    نرخەکەی زۆرە،

    وەڵآم دانەوەیان وەك پێویست نیە.

  6. بە پێی نرخەکەی Type B زۆر گونجاوە و نەخشەکەشی جوانە.

    بەڵام تا ئێستا نازانرێت ئایا بە هەمان شێوەی دانیا سیتی جادە و بانی دەورو پشتی چاك دەکرێت یان هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، چونکە مەنتیقەکە زۆر باش نیە لە ڕووی جادە و بانەوە.

     

  7. دانراوە

    کورتکراوەی Revolutions Per Minute ــــە و بە گشتی ئاماژەیە بۆ خێرایی هارد درایڤ کە خێرایی کاتی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و ئەنجامدانی کردارەکان دیاری ئەکا لەنێو کۆمپیوتەردا ، بۆ نموونە گەر دوو کۆمپیوتەرمان هەبێ و یەکێکیان هارد درایڤێکی 5400RPM بێ و ئەوەی تریان 7200RPM بێ ئەوا 7200RPM ــــەکە دوو هێندەی 5400RPM ــــەکە خێراتر و بەتواناتر کارەکانی ئەنجام ئەدا.

    rpm-disc.thumb.jpg.3736e0df3cd6ccfe72ec6e8776ebd4a4.jpg

    بەڵام لێرەدا ئەبێ لێمان تێک نەچێ کە کاتێ باسی RPM ئەکەی مەبەستمان لە SSD نییە لەبەر ئەوەی هارد درایڤی SSD لەبەر نەبوونی هیچ بەشێکی گوێزەرەوە هیچ RPM ێکیان نییە!!

    هەروەها جێگای باسە کە RPM جگە لە هارد درایڤ کار لە خێرایی ئیشکردنی Case Fan و Heat Sink یش ئەکا ، ئەمەش لەکاتێکدا کە هەبوونی RPM ێکی بەرز بۆ بەهێز باوەشێن Fan ی کۆمپیوتەرەکەمان باوەشێنەکە بەشێوەیەکی خێراتر هەوا ئاڵوگۆڕ ئەکا و گەرمیەکی زۆرتر لەسەر یەکەی جێبەجێکار Processor و کۆمپیوتەر دەرەدا ، و هەروەها پێویستە لە مێشکماندا بیهێڵینەوە کە هەرچەند RPM زیاد بکەین دەنگی باوەشێن Fan و یەکەی پێوانی توندی دەنگیش زیاد دەکا.

    ئەی چۆن بتوانم پێوانەی توندی خولانەوەی باوەشێن Fan ی کۆمپیوتەرەکەم بکەم؟!

    بێگومان لە جیهانی ئەمڕۆماندا لەگەڵ هەبوونی تەکنەلۆژیا و پێشکەوتنی زیاتری بواری نەرمەکاڵا Software پێوانەکردن و تاقیکردنەوەی ڕەقەکاڵا Hardware ــــەکان زۆر ئاسان بووە و هەر بۆ ئەم مەبەستەش ئامرازێکمان هەیە کە ناودەبرێ بە HWMonitor کە هەڵدەستێ بە پێوانەکرنی خێرایی کارکردن و گەرمی هەریەک لە کردارەکانی CPU و پارچەکانی تری کۆمپیوتەر کە چەندان زانیاری گرینچ لەو بارەیەوە ئەخاتەڕوو لەوانە حاڵەتی کارکردنی پاتری و یەکەی چارەسەر و پەستانی کارەبا و پلەی گەرمی پارچەکانی کۆمپیوتەرەکەمان.

    هەروەها جیا لەمەش کە هەمان کورتکراوەی RPM لە وەگەڕخەڕی لینۆکسیش بەکار هێندراوە بۆیە نابێ لەگەی یەکتری تێکەڵ بکەن و ئەگەر باس لە RPM ــــی وەگەڕخەڕی لینۆکس بکەن ئەوا ئەتوانین بڵێین کە کورتکراوەی Red Hat Package Managerـــــە کە بریتییە لە پاکێجێک کە بەکاردەهێندرێ بۆ دابەزاندنی پێداویستیەکان لەنێوخۆیی ئینتەرنێتدا و بۆ ئەم مەبەستەش RPM لە نێو لینۆکسدا پاشکری .RPM بەکار دێنێ لە کاتی دروستکردنی هەر پاکێجێکدا وە هەروەها بۆ ئەوانەی کە شارەزاییان لە سیستمەکانی لینۆکس هەیە بە دیاریکراوی بنچینەی Debian ئەتوانم بڵێم کە ئامرازی RPM هەمان ئامرازی dpkg یە کە بۆ دامەزراندنی پێداویستیەکان بەکار دەهێندرێ!!

     

     

  8. دانراوە ·

    لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن سەناریا

    چۆنیەتی ئەنجامدانی گەڕانێکی باش و پڕ ئەنجام لە گۆگلدا
    بە پێویستم زانی ئەم بابەتە لەسەر مەکینەی گەڕانی گۆگل دابنێم لە ماڵپەڕ، کە باسی چۆنێتی گەڕان دەکات لە ماڵپەڕی گوگڵ کە یەکێکە لە زەبەلاحترین مەکینەکانی گەران (Search Engine) لە ژیانی ئەمڕۆماندا.
    بێگومان زۆربەمان گۆگلمان بەکار هێناوە بۆ هەر مەبەستێک بێ و گرینگە بڵێین کە زۆربەی هەرە زۆری کۆمپانیا و بگرە خوێندکاران و ماڵپەڕە بەناوبانگەکان سوودێکی زۆر لە گۆگل وەردەگرن بۆ کارەکانیان و ئەتوانین بڵێین کە ئەگەر بۆ چەند خولەکێکیش بێ گۆگل لە کار بکەوێ ئەوا زۆربەی هەرە زۆری کۆمپانیاکانی بواری بازرگانی داهاتی هەنۆکەییان بە شێیوەیەکی بەرچاو کەم ئەکا و زەرەریان پێ ئەگا.
    و بێگومان ئێمەش وەک قوتابی زانکۆ یاخوچچود پەیمانگا یاخوود قوتابخانە یان هەر بوارێکی تر بێ سوودێکی یەکجار زۆر لە گۆگل وەردەگرین و بەشێوەیەکی بەرچاو خوێندنی سەردەم لە %50 ی لەسەر گۆگل وەرستاوە کە سەرچاوەی زانیاری زۆر بەهێز و زەبەلاحی هەیە ، بێگومان زۆرێکمان لەوانەیە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەدوای کەسێک یان بابەتێک یان شتێکدا گەڕابین له گۆگلدا بەڵام لەوانەیە ئەو ئەنجامە چاوەڕوەنکراوەمان بەدەست نەهێنابێ کە بۆی گەڕاوین! بێگومان ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە!!!
    لەبەر ئەوەی کە گۆگلیش وەک تۆڕەکانی تر چەندان تایبەتمەندی مەزنی لەخۆ گرتووە بەڵکو تەنیا بریتی نییە لە مەکینەیەکی بچووکی گەڕان ، وە ئەتوانم بڵێم کە ئەو بۆکسە بچووکەی گۆگل کە ئێوە ئەیبینن تەنیا بریتی نییە لە بۆکسێکی هەڵگری وشە بەڵکو لە پشت خۆیەوە چەندان نهێنی گەورە و نەزانراو هەن کە یارمەتیمان ئەدا بۆ ئەوەی کە باشترین گەڕانمان هەبێ و ئەوەی کە ئەمانەوێ بەدەستی بێنین 😃

    هەر بۆیەش ئێمە وەک ستافی تێک ئای بە پێویستمان زانی کە بابەتێک لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی گەڕانێکی باش ئامادە بکەین و بۆ ئەوەی لەمەوبەدوا ئەو شتەی کە ئەمانەوێ بەدوایدا بگەڕێین زووتر بیدۆزینەوە و کاتی خۆمان بە فیڕۆ نەدەین.


    فەرموون بینەری ڕاپۆرتەکە بن

     

     

    بە سوپاسەوە لە ماڵپەڕی Tech Eye ەوە وەرگیراوە

  9. دانراوە

    کارکردن لەگەڵ بنکەی دراوە Database هەندێک جار وردەکاریی دەوێت، MySQL بۆ خۆی دەکرێت بە نووسینی کۆماند Command ـەوە فرمانی پێبدرێت کە کارەکانی ڕاپەڕێنێت و فرمانەکان جێبەجێ بکات. خۆشبەختانە ئامراز زۆر هەیە کە نووسینی ئەو کۆماندانەیان نەهێشتووە و ڕوومەتێکیان داوەتە پرۆسەکە. لە خوارەوە ٦ پرۆگرامم ڕیزبەندی کردووە کە کارکردن لەگەڵ MySQL ئاسان دەکەنەوە و هەموویان خۆڕایین.

    پرۆگرامی دیکە بە تایبەتمەندی زۆرترەوە، بەڵام بەهۆکاری خۆڕا نەبوونیان لە لیستەکەدا ڕیزنەکراون.

     

     ١. SQLBox
    لە پرۆگرامەکەدا زۆر وردەکاریی کراوە بۆ ئەوەی تا بکرێت بە خێراترین شێوە کارەکانت لە سەر بنکەی دراوە و MySQL جێبەجێ بکەیت. کۆمەڵێک Template ی ئامادە و ڕێکخراوی لە خۆ گرتووە کە تەنیا بە چەند کرتەیەکی کەم کۆمەڵێک کاری زۆر جێبەجێ دەکەن.

    هەبوونی ئەو Template ـانە وادەکات کە کارەکان خێراتر بن و لە هەمان کاتدا بە هۆکاری دەرکەوتنی خودی SQL Query، دەکرێت وەک شێوازێکیش بۆ فێربوونی SQL چاوی لێبکرێت.

    sqlbox-screenshot.png.cbdd66a11d848a24faf4f0fd12b72caa.png

    بەستەری داگرتن https://www.sqlbox.io

     

    ٢. MySQL Workbench
    کۆمپانیای Oracle کە ئەمڕۆ خاوەن و پەرەپێدەرانی بنکەی دراوەی MySQL ـن، ئامرازی فەرمییان هەیە تایبەت بۆ کارکردن لەگەڵ MySQL. وەشانی کۆنتری بە ناوی MySQL Administrator بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە ژێر ناوی MySQL Workbench دا بە خۆڕا بڵاو دەبێتەوە.

    لە MySQL Workbench دا جگە لە کارکردن لەگەڵ داتاکانی نێو بنکەی دراوە، توانای چاودێریکردن، گۆڕانکاری پێکهێنان، هەڵکردن و داخستنی ڕاژەکاری بنکەی دراوە هەیە. لە نێو پرۆگرامی ناوبراودا دەتوانرێت بە ئاسانی نرخ و Variable ـەکانی ڕاژەکاری بنکەی دراوە MySQL Server بگۆڕدرێت کە بە شێوەیەکی ئاسایی لە my.cnf جێبەجێ دەکرێت.

    MySQL Workbench پرۆگرامێکی تەواوە کە هەموو ئەو وردە تایبەتمەندییانەی تێدایە وێبداڕێژێکی ئەمڕۆ پێویستی هەبێت بۆ کارکردن لەگەڵ بنکەی دراوەی MySQL بە شێوەیەکی خێرا و سادە.

    هێنانی و بردنی داتا Import / Export کردن تایبەتمەندییەکی بەهێزی Workbench ـە، ڕێکخستن و هەڵبژاردەی زۆری هەیە بۆ هێنان و بردنی داتا، کە ئەوە دەگەیەنێت ئەگەر کار لەگەڵ پرۆژەی گەورە دەکەیت کە داتای زۆری لە خۆ گرتووە، بەکارهێنانی MySQL Workbench لەوانەیە لە پرۆگرامەکانی دیکە باشتر وەک ئامراز هاوکارییت بکات.

    mysql-workbench-screenshot.png.7e7996d7e7e0c7e2dfb8991d0d783acb.png

    بەستەری داگرتن https://dev.mysql.com/downloads/workbench

     

    ٣.  HeidiSQL
    بە یەکێک لە بەناوبانگترین پرۆگرامە خۆڕاییەکانی MySQL ناسراوە. کۆمەڵێک ئامرازی لە خۆدا کۆکردووەتەوە کە کارکردن لەگەڵ MySQL لە نێو پرۆگرامێک دا کە GUI هەبێت بە تواناتر دەکات.

    سوودێکی سەرەکی HeidiSQL ئەوەیە کە لەگەڵ جێبەجێکردنی هەر فرمانێکی SQL وەک هاوشێوەی SQLBox کە لە سەرەوە پێناسم کردووە، کۆدەکانی تایبەت بە SQL پیشان دەدات بە شێوەیەک کە پێم وایە لە SQLBox ڕوونتری دەکاتەوە. کە دەکرێت بە چاولێکردن و بینینی فرمانەکانی SQL، بتوانین وەک بەکارهێنەر SQL فێرببین.

    بە بەکاربردنی Bulk Table Editor لە HeidiSQL دا دەتوانرێت لە یەک کاتدا کاربکرێت لەسەر چەندین Table و گۆڕانکارییان لەسەر جێبەجێ بکرێت.

    heidisql-screenshot.png.3b5131856b9e6a31e0a14847eec7d2ff.png

    بەستەری داگرتن http://www.heidisql.com/download.php

     

    ٤. SQLyog Community
    پرۆگرامی SQLyog کە وەشانی دیکەی هەیە و خۆڕا نییە تایبەتمەندی زۆری لە خۆدا کۆکردووەتەوە. بەڵام وەشانی Community کە خۆڕاییە بێبەش نەکراوە لە تایبەتمەندیی و ئامرازی بە توانا.

    بەدەر لە توانا و تابەتمەندییە ئاساییەکان کە لە پرۆگرامەکانی دیکەدا هەن، SQLyog لەوەدا بەتواناترە کە Code Hinting ی چالاکی هەیە، بە شێوەیەک کە لە کاتی درووستکردن و نووسینی Trigger, Function یان Query ئاسایی بە شێوەیەکی بە توانا هاوکارت دەبێت کە کەمترین کات لەسەر نووسینی کۆدەکان بەسەر ببەیت، بەڵکوو نووسینی فرمان و کۆدەکانت بۆ تەواو دەکات.

    تایبەتمەندی دیکەی وەک Dump to SQL واتە پاشەکەوت کردنی بنکەی دراوە و داتاکانی بە فۆرماتی .sql بۆ دواتر گەڕاندنەوە یان هەڵگرتنی وەک Backup لە پرۆگرامەکەدا بوونی هەیە و بەکارهێنانی تەنیا یەک کرتەی پێویست دەبێت.

    sqlyog-community-screenshot.png.f4717114186890286e00098194fd4074.png

    بەستەری داگرتن https://github.com/webyog/sqlyog-commun … /Downloads

     

    ٥. EMS SQL Manager Lite for MySQL
    بە هەمان شێوەی SQLyog وەشانی دیکەی بەهێزتر و پڕتر لە تایبەتمەندی هەیە، بەڵام وەشانی Lite لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک تایبەتمەندی لە خۆدا کۆکردووەتەوە. لە ڕوومەت و شێوازەوە لە بەرهەمە هاوشێوەکانی Microsoft SQL Server دەچێت و ئەگەر کەسێک بیت کە ئەو ڕوومەتەت لا پەسەند بێت کارکردن لە EMS SQL Manager Lite for MySQL ئاسانتر دەبێتەوە،

    ئەوەی EMS SQL Manager Lite for MySQL لە پرۆگرامەکانی دیکە بەهێزتر دەکات، ئاسانکردنەوەی کردارە وردەکانی وەک درووستکردنی Trigger ـە، کە لە زۆربەی پرۆگرامەکانی دیکەدا پێویست دەکات وەک داڕێژەر بۆ خۆت بەشێکی زۆر لە وردەکارییەکانی Trigger بنووسیت، بەڵام لە EMS SQL Manager Lite دا بە هاوکاری هەبوونی ڕوومەتێکی GUI ئەو شێوازە کردارانە زۆر ئاسان کراونەتەوە. هەمان پرۆسە بۆ درووستکردنی Procedure ـیش هەیە.

    هەبوونی Auto Complete لە کاتی نووسینی SQL Query ـەکاندا تایبەتمەندییەکی دیکەی EMS SQL Manager Lite for MySQL ـە کە توانای ئەوەی هەیە بە شێوەیەکی ورد هاوکاریت بکات لە کاتی نووسینی Query ـەکاندا.

    ems-sql-manager-lite-screenshot.png.6edb41956126326a74597d2050054a94.png

    بەستەری داگرتن http://www.snapfiles.com/get/emsmysqllite.html

     

    ٦. MySQL-Front
    زۆر جارێک هەیە کە تەنیا پێویست بە پرۆگرامێکی سادە و خێرا دەکات بۆ جێبەجێکردنی کردارێکی دیاریکراو. MySQL-Front یەکێک لە ئەو پرۆگرامانەیە کە هەموو توانا بنەڕەتییەکانی ڕاپەڕاندنی کارەکانی MySQL لە خۆ گرتووە، لەگەڵ چەند وردەکارییەکی دیکە.

    MySQL-Front ڕوومەتێکی خاوێن و سادەی هەیە، لە هەمان کاتدا کاتێک بە وردی کرتە لە تایبەتمەندییەکانی بنکەی دراوە یان Table ـەکان بکەیت دەبینیت کە تواناکانی زۆرترن و بە شێوەیەک لە GUI دا ڕێکخراون کە کارکردن لەگەڵ بنکەی دراوەکان یەکجار ئاسان دەکاتەوە.

    لە بەشی Query Builder دا دەتوانرێت بە هەڵبژاردنی Table و داتاکانی، Query درووست بکەیت کە دەکرێت زۆر ورد Complex بن یان سادە بن. MySQL-Front لە هەمان کاتدا ئەو هەنگاوانەی تۆ وەک SQL Command دەنووسێت کە دەتوانیت ڕوونووسی بکەیت و لە شوێنی دیکە یان لە نێوخۆی پرۆگرامەکەدا بەکاری بهێنیتەوە.

    mysql-front-screenshot.png.ff4fc471f7643125dc81d0ce78cd59a0.png

    بەستەری داگرتن http://www.mysqlfront.de

     

     

    وەرگیراوە:
    نوسینی ئاسۆ نادری - وێب چین

  10. دانراوە ·

    لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن سەناریا

    سڵاو، Composer ئامرازێكه‌ به‌كاردێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پاكێچ و لایبره‌ریه‌كانی PHP.. سوودی ئه‌و ئامرازه‌ له‌وه‌یه‌ كه‌ ڕێت پێ ده‌دا بۆ دابه‌زاندنی ته‌واوی ئه‌و لایبره‌ریانی كه‌ بۆ PHP نووسراون له‌سه‌ر شێوازی Composer..  پاكێج و لایبره‌ریه‌كان له‌ http://packagist.org به‌رده‌ستن..

     

     

    بۆچی به‌كاری بێنم؟

    وا داده‌نێم تۆ له‌ پڕۆژه‌كت پێویستت به‌ ئامرازێكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ و گۆڕینی Excel فایل بۆ Array ی PHP كه‌ ده‌توانی پاكێجی PHP Office به‌كاربێنی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا ڕه‌نگه‌ پێوه‌ستت به‌ ORM ێكی وه‌ك Doctrine بۆ په‌یوه‌ست بوون و كۆنترۆڵكردنی داتابه‌یسه‌كه‌ت.. ئاسایی خۆت دێی په‌ڕگه‌كانی هه‌ردوو پاكێج داونلۆد ده‌كی پاشان زیادیان ده‌كه‌ی بۆ پرۆژه‌كه‌ت و هه‌ر په‌ڕه‌یه‌ك كه‌ كاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی..
    ناخۆش نیه‌ ئه‌و هه‌موو Require كردنه‌؟؟

    له‌ ڕێی Composer ده‌توانی هه‌ردوو پاكێج دابه‌زێنیت بێ ئه‌وه‌ی خۆت كۆده‌كان داونلۆد بكه‌ی و بیانهێنی بۆ په‌ڕه‌كانت، ئه‌و هه‌ردووكیان داده‌به‌زێنێ بۆ ناو سیسته‌می خۆی و بانگكردنیان بۆ ناو په‌ڕگه‌ی autoload.php، كاتێكیش بته‌وێ بانگی په‌ڕه‌كاتیان بكه‌ی ئه‌وا ته‌نیا په‌ڕه‌گه‌ی autoload.php بانگ ده‌كه‌ی... بێنه‌ پێش چاوت چه‌ندان پاكێجت هه‌بێ!

     

    لۆگۆی Composer

    logo-composer-transparent.png.c4ba1e7ab9a7af06f897e95151453896.png

     

    دابه‌زاندن

    بۆ Windows خۆیان ده‌به‌زێنه‌رێكیان بۆ دروست كردووه‌ ئه‌توانی به‌ ئاسانی دایبه‌زێنی لێره‌
    https://getcomposer.org/doc/00-intro.md … on-windows

    بۆ Mac OSX یان Linux به‌و شێوازه‌ داده‌بزێنرێ..

     

      1. له‌ ڕووتی command line ئه‌و كۆدانه‌ بنووسه‌.

    php -r "copy('https://getcomposer.org/installer', 'composer-setup.php');"
    php -r "if (hash_file('sha384', 'composer-setup.php') === 'a5c698ffe4b8e849a443b120cd5ba38043260d5c4023dbf93e1558871f1f07f58274fc6f4c93bcfd858c6bd0775cd8d1') { echo 'Installer verified'; } else { echo 'Installer corrupt'; unlink('composer-setup.php'); } echo PHP_EOL;"
    php composer-setup.php
    php -r "unlink('composer-setup.php');"

       2. پاشان بۆ كاركردنی به‌ Global ی بیگوازه‌ بۆ بووخچه‌ی bin له‌ڕێی

    mv composer.phar /usr/local/bin/composer

    یاخود ئه‌توانی له‌ڕێی apt, yum یان brew دایبه‌زێنی بۆ لینوكس یان ماك..

     

    ئێستا گه‌ر كۆماندی Composer له‌ Terminal یان CMD بنووسی ده‌بێ شتێكی وا نیشان بدا

    composer.thumb.png.21023f9699c4d3bc01f90353aebac77f.png

     

    بە کار هێنان

    سه‌ره‌تا له‌ناو بوخچه‌ی پرۆژه‌كه‌ت له‌ terminal ده‌بی Composer بناسێنی له‌ڕێی

    composer init

    داوای چه‌ند زانیاریه‌كت لێ ده‌كات به‌ پێی ویستی خۆت پڕیان بكه‌وه‌..

    بۆ زیادكردنی هه‌ر پاكێجێ سوود له‌ كۆماندی composer require package-name وه‌ر ده‌گیرێ، بۆ نموونه‌ پاكێجی faker زیادی پرۆژه‌كه‌م ده‌كه‌م كه‌ باكاردێی بۆ درووستكردنی نووسنی ناراست بۆ تاقیكردنه‌وه‌..

    composer require fzaninotto/faker

    ئێستا بۆ زیادكردنی بۆ په‌ڕه‌ی PHP یه‌كه‌ت به‌و شێوازه‌ بانگ ئه‌كرێ

    require 'vendor/autoload.php';

    نموونه‌یه‌ك له‌ به‌كار هێنانی پاكێجه‌كه‌

    <?php
    require 'vendor/autoload.php';
    
    $faker = Faker\Factory::create();
    
    echo $faker->text;

     

    كۆدی تاقیكاری له‌ GitHub

     

    بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە وێبچین

  11. دانراوە

    کتێبێکی زۆر گرنت بۆ ئەوانەی لە بواری ڕووپێوی دا کار دەکەن.

    لەم کتێبە دا فێری بەکارهێنانی تۆتەڵ ستەیشنی جۆری Leica 06 دەبن.

    ئەم کتێبە لە لایەن ئەندازیار توانا تەحسین ەوە نوسراوە .

     

    بە هیوای سود بینین لێی

     

     

    داگرتن لێرەوە:

    کتێبی چۆنێتی بەکارهێنانی Leica 06

  12. سەرەتا نوسینەکە دیاری بکە و پاشان Expand ی بکە بۆ ئەوەی ببێت بە Shape.

    بە چوونە سەر Object و پاشان هەڵبژاردنی Expand:

    1.thumb.jpg.0dcf0e6aa4bd20dd7076051c13557bde.jpg

     

    لە دیالۆگی دواتر دا Object لە گەڵ Fill دیاری بکە:

    Capture.PNG.4c700f275e8ce6f2486fa084fc255fed.PNG

     

    ئێستا نوسینەکە بو بە Shape و بە ئەوەی پارچە پارچەکان یەك پێ بگری لە بەشی PathFinder دا بچۆرە سەر Combine:

    2.thumb.jpg.822ee44de1eb61a6e4187f8fa4fc4c9a.jpg

     

    هیوادارم سودی هەبێت.

  13. بە گشتی ئەو خانوانەی کە خۆری تێ ناکەوێت دەبێت عزلێکی بەهێزی هەبێت بۆ ڕێگرتن لە کاریگەریەکانی دەرەوە بۆ ناوەوە وبەمەش ڕێگری دەکرێت لە دروست بوونی تەڕەشوع و شێ لە ناوەوە.
    هەروەها پێویستە Ventilation یان سیستمی هەواگۆڕکێت زۆر بەهێز بێت.

     

  14. دانراوە ·

    لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن سەناریا

    لایفای تەکنەلۆجیایەکی ڕایەڵەی بێ تەلە و لەسەر بنچینەی تیشک داتا دەگوازێتەوە بەخێرایی ١٠٠ جار زیاتر لە وایفای یاخود گواستنەوەی ٢٢٤ گیگابیت لە چرکەیەکدا.
    کەواتە دەتوانین بنووسین داگرتنی ٢٨ فیلمی ١ گیگابایتی لە یەک چرکەدا.


    خاڵی لاوازی ئەم تەکنەلۆجیایە ئەوەیە کەناتوانێت دیوارەکان ببڕێت وەکو وایفای، بەڵام دەکرێت لەڕێگەی تیشکی لیدوە ئەوەش چارەسەربکرێت، وەکو لەئێستادا زۆربەی گلۆپی ماڵەکان دەگۆڕدرین بە لید.
    شایانی باسە ئەم تەکنەلۆجیایە لە ساڵی ٢٠١١ دا لەلایەن هاراڵد هاس لە زانکۆی ئێدینبرە لە وڵاتی سکۆتلاند دۆزرایەوە.

    lifi.jpg.3760b3b41d16d219596c255b38750783.jpg


    تەماشای ئەم گرتەڤیدیۆییەبکەن بۆ زیاتر ئاشنابوون بەم تەکنەلۆجیایە..

     

    نوسینی: Zandy

    سەرچاوە: ماڵپەڕی Mashable