ئەو بەشداریانەی دانراون لە لایەن سەناریا
-
-
-
-
بەرنامەی Speed Tree یەکێکە لەو پڕۆگرامانەی کە لە بواری Vigitation و دروست کردنی درەخت دا سودی لێ دەبینرێت، دەتوانرێت ببەسترێتەوە بە پڕۆگرامەکانی ترەوە کلە ڕێی پڵەگینی تایبەت بۆ نمونە دەتوانێت لە گەڵ سریدی ماکس و سینەما فۆر دی و ئەنڕیڵ و ... چەندین بەرنامەکی تر دا کار بکات و توانایی بەهێز دەدات بە دیزاینەر.
ڕاستە لەوانەیە زۆربەتان بڵێن درەختی ئامادە هەیە بۆ ئەمە بە کار بهێنین؟ بەڵام زۆرێک لە دیزاینەرەکان حەز دەکەن درەختەکانیان بە گوێرەی دیمەنەکانیان دیزاین بکەن و ئەو درەختەی بە کاری دەهێنن لە هیچ شوێنێکی تر نەبێت.
ڤیدیۆی فێرکاری:
-
-
-
بۆ دیزاینی ستیل هەندێك زانیاری هەیە پێویستە لات بێت بە تایبەت ئەوانەی کە تایبەتن بە ستاندەرات ەوە، یەکێکیش لەو ستاندەراتانە بریتیە لە قیاساتی جسری ستیل Steal Beam. بۆیە حەزم کرد ئەم دایبنێم .
دەتوانی لە فایلە هاوپێچەکانەوە دایگری..
-
دەست خۆش کاك @Twana Engineer زۆر ڕاستە.
بەڵام هەندێک کەس هەن لە بەری دەکەن بۆ نمونە کە باسی شیشی ١٢ملم دەکرێ یەکسەر دەڵێن 0.890 * درێژیەکەی. -
-
بە پێوەری nanogram هەموو ڕەنگەکان لوپێک دروست دەکەن لە 2000 کێڵڤنەوە دەست پێ دەکات بە هەمان ژمارە 2000 کێڵڤن کۆتایی دێت .
بەڵام لە پێوەری Mired دا ڕەنگەکان یان Temperature ەکان بێکۆتان و کۆتاییان نایەت و لوپیش نین.
-
-
دانراوە ·
لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن سەناریا
کێشی Steel Bar یەکێكە لەو شتانەی کە ئەندازیاری شارستانی بۆ هەر گرەیدێك پێویستە بیزانێت.
بە پێی GB1499.2-2007, BS4449, A615 کێشەکان بە شێوەیەیە:
تیرە کێش (کگم / مەتر)
--------------------------------------------------------------------------------------
6 ملم 0.222
8 ملم 0.395
10 ملم 0.620
12 ملم 0.890
14 ملم 1.210
16 ملم 1.580
18 ملم 2.00
20 ملم 2.470
22 ملم 2.980
25 ملم 3.850
28 ملم 4.830
32 ملم 6.310
40 ملم 9.870
هیوادارم سودی هەبێت..
-
-
سڵاو هاوڕێیان،
زۆر پێویستم بە پڵەگینی دروست کردنی قادرمەیە بۆ سکێچ ئەپ بە تایبەت قادرمەی بازنەیی.
🔌
-
زۆر سوپاس @Twana Engineer
نازانم بۆ لای من دانابەزێت. ئەتوانم سکێچ ئەپی ئینگلیزیەکە دابەزێنم و هەندێک فایلی ئەم کۆپی بکەمە ناویەوە بۆ ئەوەی ببێت بە کوردی؟ مەبەستم ئەوەیە نوسخەی ئەصلی دابەزێنم.
👍👍👍
-
-
-
لاهتا سەنتەر (Lakhta Center) بەرزترین بینایە لە ڕوسیا کە پێک دێت لە ٨٧ قات و ٤٦٢ مەتر بەرزە و بەرزترین بینایە لە ڕوستا کە لە شاری سانبترسبێرگ Saint Petersburg دروست دەکرێت و کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕوسی خاوەندارێتی دەکا و بنکەی سەرەکی کۆمپانیاش هەر دەچێتە ئەوێ.
لە ٣٠ ئۆکتۆبەری 2012 ەوە دەست کراوە بە دروست کردنی و لە 29 ی یەکی 2018 دا کۆتایی بە کاری دروست کردنی هاتووە. ئەم بینایە دەبێتە بەرزترین بینا لە ڕوسیا دا و بەرزتری ستراکچەری کۆنکرێتی لە جیهان دا کە بڕی 19,624 م² کۆنکرێتی تێدا بەکار هاتووە. کە 3000 م² ی زیاتر لە ڕیکۆردی پێشو کە بە ناوی Wilshire Grand Tower ەوە بو لە کالیفۆرنیا.
دیزاین:
ئەم بینایە لە لایەن کۆمپانیای RMJM ەوە دیزاین کراوە
وەگەڕ خستن:
لە سەرەتای دروست کردن دا نزیکەی 3000 کەس دامەزرێرا کە پێک دەهاتن لە ئەندازیار و دیزاینەر و هونەری و جێبەجێکار و کرێکار، دوای دروست کردنیشی نزیکەی 2000 کەسی تر دامەزرێنرا بۆ وەگەڕخستن و کارپێکردن.
وێنەکان:
ڤیدیۆکان:
هیوادارم بە دڵتان بێت و سودی لێ ببینن
-
دەتوانی سود لەم ماڵپەڕەی خواراوە وەربگری کە جۆرە Calculator ێکیان دروست کردوە بۆ ئەو حساباتانە .
http://www.calculator.net/concrete-calculator.html
-
-
بەڕێز @parsa نازانم کارت لە بەرنامەی سریدی ماکس کردوە یان نا، بەڵام لە بەرنامەی سریدی ماکس دا تۆ پێویستت بە نەخشە و ڕوکاری دەرەوە هەیە بۆ ئەوەی بتوانی بە سریدی بیکێشی، تەنها بە وێنەیەک ناتوانی ئەو کارە ئەنجام بدەی.
ئەگەر بتوانی نەخشەکەی و دیمەنێکی دەرەوەی بیناکە بە تەواوی دابنێی لەوانەیە بتوانم هاوکاریت بکەم.
-
-
بۆ ئەم جارە بابەتێکم بۆ ئامادە کردون کە بریتیە لە فێرکاری ڤیدیۆیی بەرنامەی ئیتابس بە زمانی کوردی لە سەرەتاوە تا کۆتایی.
فێرکاریەکە پێ دێت لە 12 وانەی ڤیدیۆیی کە لە لایەن ئەندازیار سۆران ئیبراهیم ەوە تۆمار کراوە.
ناوی خول: فێرکاری بەرنامەی ئیتابس
وانەبێژ: سۆران ئیبراهیم
کات: نزیکەی 10 کاتژمێر
وانەی یەکەم:
وانەی دووەم:
وانەی سێیەم:
وانەی چوارەم:
وانەی پێنجەم:
وانەی شەشەم:
وانەی حەوتەم:
وانەی هەشتەم:
وانەی نۆیەم:
وانەی دەیەم:
وانەی یانزەیەم:
وانەی دوانزەیەم:
هیوادارم بە دڵتان بێت.
-
ڕاپۆرتێکی شیکاری ئەکادیمی کورتە، ئامادەکراوە بەشیوەی سلاید پریزێنتەیشن لە لایەن بەڕیز ( م. سەردار ڕەشید محمد) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی شارستانی-فاکەڵتی ئەندازیاری- زانکۆی سلێمانی لە ژێر ناونیشانی ( ڕۆڵ و سودەکانی قەفیز لە "بیم" دا) کە تیایدا وەلامی کۆمەلێ پرسیاری پەیوەندیدار دەداتەوە.
لە بەر گرینگی ئەم ڕاپۆرتەش بە پێویستم زانی کە بیکەم بە فایلێکی PDF و لە ماڵپەڕی تەلارساز دایبنێم، کتێبەکە بە شێوەیەک ئامادە کراوە کە گشت تایتڵی بابەتەکان بە شێوەی Bookmark دانراوە و ڕاستەوخۆ دەتوانی ئەو پرسیارەی کە هەتە بیدۆزیتەوە یان بابەتەکان جیا بکەیتەوە ، هیوادارم بە دڵتان بێت.
داگرتن
کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنی ڕاپۆرتەکە
تێبینی/ ئەم ڕاپۆرتە لە پەیجی تایبەت بە بەشی ئەندازیاری شارستانیەوە لە فەیسبوک وەرگیراوە
-
دانراوە ·
لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن سەناریا
دروست کردنی سەقفی قرمید لە سریدی ماکس دا بە بەکارهێنانی ATiles
سکریپتی ATiles یەکێکە لە پڵەگینە بەهێزەکان کە بە کار دەهێنرێت بۆ دروست کردنی سەقفی قرمید لە بەرنامەی ماکس دا و وات لێ دەکات کە لە ماوەیەکی کورت دا سەقفی قرمیدی زۆر ئاڵۆز دروست بکەی بە کوالیتیەکی زۆر بەرز.
گرینگی ئەم پڵەگینە لەوەدایە کە لە گەڵ هەموو ڤێرشنەکانی ماکس دا کار دەکات و لە ناویشیاندا ماکسی 2016 دا هەر چەندە ڤێرشنی Pro شی هەیە کە چەند تایبەتمەندیەکی تری تێدایە، بەڵام من تا ئێستا پێویستم بەو تایبەتمەندیانەی پڕۆ نەبوە و بە Free ەکەی کارەکانم ڕایی بوە.
لە ڕێی ئەم ڤیدیۆیەوە دەتوانی فێری چۆنێتی بەکار هێنانی ئەم پڵەگینە بەهێزە ببیت:
داگرتنی ڤێرشنی 2.52 ی ئەم پڵەگینە:
ماپی ALBEDO چیە؟
لە بەشی سریدی ستۆدیۆ ماکس
دانراوە
پاش سڵاو..
هاوڕێیان ماوەیەکە لە سریدی ماکس دا ماپی ALBEDO زیاد بووە و زۆربەی ئەی کۆمپانیایانەی کە کاری بەرهەم هێنانی تێکسچەر دەکەن، pass ی ALBEDO ش دادەنێن لە گەڵ پاسەکانی تری وەک Reflection و Reflection و ....هتد.
ویستم بزانم ALBEDO چیە ئەگەر زانیاریتان هەبێت لە سەری.