هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن سەناریا ەوە
-
ڕاست کردنەوەی ھەندێک ووشە (ئەسترۆپۆڵ)
دەست خۆش کاک سەرمەد، بە ڕاستی نوسەرەکەی بە جوانی بابەتەکەی ڕوون کردۆتەوە. دەستی هەموان خۆش بێت.
-
قیاساتی Steel Beam بە هەر دوو سیستمی IPE و INP
بۆ دیزاینی ستیل هەندێك زانیاری هەیە پێویستە لات بێت بە تایبەت ئەوانەی کە تایبەتن بە ستاندەرات ەوە، یەکێکیش لەو ستاندەراتانە بریتیە لە قیاساتی جسری ستیل Steal Beam. بۆیە حەزم کرد ئەم دایبنێم . دەتوانی لە فایلە هاوپێچەکانەوە دایگری.. Steel Beams type IPE and INP.pdf
-
کێشی Steel Bar بە کیلۆگرام
دەست خۆش کاك @Twana Engineer زۆر ڕاستە. بەڵام هەندێک کەس هەن لە بەری دەکەن بۆ نمونە کە باسی شیشی ١٢ملم دەکرێ یەکسەر دەڵێن 0.890 * درێژیەکەی.
-
کێشی Steel Bar بە کیلۆگرام
زۆر سوپاس هاوڕێیان، هیوادارم سودی لێ وەرگرن.
-
زانستی بەکارهێنانی ڕەنگ لە دیزاینی ناوەوە دا
بە پێوەری nanogram هەموو ڕەنگەکان لوپێک دروست دەکەن لە 2000 کێڵڤنەوە دەست پێ دەکات بە هەمان ژمارە 2000 کێڵڤن کۆتایی دێت . بەڵام لە پێوەری Mired دا ڕەنگەکان یان Temperature ەکان بێکۆتان و کۆتاییان نایەت و لوپیش نین.
-
سریدی ماکسی 2020.1 بڵاو کرایەوە
دەست خۆش
-
فێرکاری بەکارهێنانی Caustic لە Corona 4 دا
دەست خۆش
-
کێشی Steel Bar بە کیلۆگرام
کێشی Steel Bar یەکێكە لەو شتانەی کە ئەندازیاری شارستانی بۆ هەر گرەیدێك پێویستە بیزانێت. بە پێی GB1499.2-2007, BS4449, A615 کێشەکان بە شێوەیەیە: تیرە کێش (کگم / مەتر) -------------------------------------------------------------------------------------- 6 ملم 0.222 8 ملم 0.395 10 ملم 0.620 12 ملم 0.890 14 ملم 1.210 16 ملم 1.580 18 ملم 2.00 20 ملم 2.470 22 ملم 2.980 25 ملم 3.850 28 ملم 4.830 32 ملم 6.310 40 ملم 9.870 هیوادارم سودی هەبێت..
-
تەلارسازی کۆنی هیندستان
زۆر جوانە. من زۆر موعجیبی ئەو جۆرە دیزاینانەم.
-
کاشیەکی دژە دەنگ ی دروست کراو لە کای دار
شتێکی جوان و نایابە بە تایبەت بۆ ستۆدیۆی دەنگی .
-
پڵەگینی دروست کردنی قادرمەم پێویستە
سڵاو هاوڕێیان، زۆر پێویستم بە پڵەگینی دروست کردنی قادرمەیە بۆ سکێچ ئەپ بە تایبەت قادرمەی بازنەیی. 🔌
- به رنا مه ى ئه ندازيارى Sketchup 2017 Professional Kurdish
-
کۆرسی فێرکاری ئۆتۆکاد
زۆر سوپاس کاک توانا، پرسیارێکم هەیە. جیاوازی نێوان AutoCAD Architecture و Autocad چیە؟ ئەتوانم ئەمە سودی لێ ببینم بۆ ئۆتۆکاد؟ زۆر سوپاس
-
تەلارسازی کۆنی هیندستان
بە ڕاستی زۆر جەنجاڵ و ئاڵۆزە. من زۆرم حەز لە کلاسیکە بەڵام کلاسیکی هیندی نا 😝 دەست خۆش کاک دابان.
-
Lakhta Center بنکەی سەرەکی کۆمپانیای گازپڕۆم
لاهتا سەنتەر (Lakhta Center) بەرزترین بینایە لە ڕوسیا کە پێک دێت لە ٨٧ قات و ٤٦٢ مەتر بەرزە و بەرزترین بینایە لە ڕوستا کە لە شاری سانبترسبێرگ Saint Petersburg دروست دەکرێت و کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕوسی خاوەندارێتی دەکا و بنکەی سەرەکی کۆمپانیاش هەر دەچێتە ئەوێ. لە ٣٠ ئۆکتۆبەری 2012 ەوە دەست کراوە بە دروست کردنی و لە 29 ی یەکی 2018 دا کۆتایی بە کاری دروست کردنی هاتووە. ئەم بینایە دەبێتە بەرزترین بینا لە ڕوسیا دا و بەرزتری ستراکچەری کۆنکرێتی لە جیهان دا کە بڕی 19,624 م² کۆنکرێتی تێدا بەکار هاتووە. کە 3000 م² ی زیاتر لە ڕیکۆردی پێشو کە بە ناوی Wilshire Grand Tower ەوە بو لە کالیفۆرنیا. دیزاین: ئەم بینایە لە لایەن کۆمپانیای RMJM ەوە دیزاین کراوە وەگەڕ خستن: لە سەرەتای دروست کردن دا نزیکەی 3000 کەس دامەزرێرا کە پێک دەهاتن لە ئەندازیار و دیزاینەر و هونەری و جێبەجێکار و کرێکار، دوای دروست کردنیشی نزیکەی 2000 کەسی تر دامەزرێنرا بۆ وەگەڕخستن و کارپێکردن. وێنەکان: ڤیدیۆکان: هیوادارم بە دڵتان بێت و سودی لێ ببینن
-
چۆن ڕێژەی چیمەنتۆ بزانم لە تێکەڵەیەکی کۆنکرێتی دا
دەتوانی سود لەم ماڵپەڕەی خواراوە وەربگری کە جۆرە Calculator ێکیان دروست کردوە بۆ ئەو حساباتانە . http://www.calculator.net/concrete-calculator.html
-
ئۆتۆکادی 2017 بڵاو کرایەوە
دەست خۆش کاک سەرمەد، بە ڕاستی بابەتێکی نایابە. نامەیەکی تایبەتم بۆ ناردوی هیوادارم کراکەکەیم بۆ بنێری. لە گەڵ ڕێز دا.
-
برسياريك لةسةر خانوو بوشين
بەڕێز @parsa نازانم کارت لە بەرنامەی سریدی ماکس کردوە یان نا، بەڵام لە بەرنامەی سریدی ماکس دا تۆ پێویستت بە نەخشە و ڕوکاری دەرەوە هەیە بۆ ئەوەی بتوانی بە سریدی بیکێشی، تەنها بە وێنەیەک ناتوانی ئەو کارە ئەنجام بدەی. ئەگەر بتوانی نەخشەکەی و دیمەنێکی دەرەوەی بیناکە بە تەواوی دابنێی لەوانەیە بتوانم هاوکاریت بکەم.
-
درز لە بینا دا (جۆرەکانی و چارەسەر کردنی)
دەست خۆشیت لێ دەکەم بۆ ئەم بابەتە نایابە. دەستی تۆش و جەماعەتی ڤیو گروپیش خۆش بێت بۆ ئامادە کردنی شتێکی لەو جۆرە. سەرکەوتو بیت.
-
فێری بەرنامەی Etabs ببە بە کوردی لە سەرەتاوە
بۆ ئەم جارە بابەتێکم بۆ ئامادە کردون کە بریتیە لە فێرکاری ڤیدیۆیی بەرنامەی ئیتابس بە زمانی کوردی لە سەرەتاوە تا کۆتایی. فێرکاریەکە پێ دێت لە 12 وانەی ڤیدیۆیی کە لە لایەن ئەندازیار سۆران ئیبراهیم ەوە تۆمار کراوە. ناوی خول: فێرکاری بەرنامەی ئیتابس وانەبێژ: سۆران ئیبراهیم کات: نزیکەی 10 کاتژمێر وانەی یەکەم: وانەی دووەم: وانەی سێیەم: وانەی چوارەم: وانەی پێنجەم: وانەی شەشەم: وانەی حەوتەم: وانەی هەشتەم: وانەی نۆیەم: وانەی دەیەم: وانەی یانزەیەم: وانەی دوانزەیەم: هیوادارم بە دڵتان بێت.
-
ڕۆڵ و سودەکانی قەفیز لە "بیم" دا
ڕاپۆرتێکی شیکاری ئەکادیمی کورتە، ئامادەکراوە بەشیوەی سلاید پریزێنتەیشن لە لایەن بەڕیز ( م. سەردار ڕەشید محمد) مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی شارستانی-فاکەڵتی ئەندازیاری- زانکۆی سلێمانی لە ژێر ناونیشانی ( ڕۆڵ و سودەکانی قەفیز لە "بیم" دا) کە تیایدا وەلامی کۆمەلێ پرسیاری پەیوەندیدار دەداتەوە. لە بەر گرینگی ئەم ڕاپۆرتەش بە پێویستم زانی کە بیکەم بە فایلێکی PDF و لە ماڵپەڕی تەلارساز دایبنێم، کتێبەکە بە شێوەیەک ئامادە کراوە کە گشت تایتڵی بابەتەکان بە شێوەی Bookmark دانراوە و ڕاستەوخۆ دەتوانی ئەو پرسیارەی کە هەتە بیدۆزیتەوە یان بابەتەکان جیا بکەیتەوە ، هیوادارم بە دڵتان بێت. داگرتن کلیک لێرە بکە بۆ داگرتنی ڕاپۆرتەکە تێبینی/ ئەم ڕاپۆرتە لە پەیجی تایبەت بە بەشی ئەندازیاری شارستانیەوە لە فەیسبوک وەرگیراوە
-
دروست کردنی سەقفی قرمید لە سریدی ماکس دا
دروست کردنی سەقفی قرمید لە سریدی ماکس دا بە بەکارهێنانی ATiles سکریپتی ATiles یەکێکە لە پڵەگینە بەهێزەکان کە بە کار دەهێنرێت بۆ دروست کردنی سەقفی قرمید لە بەرنامەی ماکس دا و وات لێ دەکات کە لە ماوەیەکی کورت دا سەقفی قرمیدی زۆر ئاڵۆز دروست بکەی بە کوالیتیەکی زۆر بەرز. گرینگی ئەم پڵەگینە لەوەدایە کە لە گەڵ هەموو ڤێرشنەکانی ماکس دا کار دەکات و لە ناویشیاندا ماکسی 2016 دا هەر چەندە ڤێرشنی Pro شی هەیە کە چەند تایبەتمەندیەکی تری تێدایە، بەڵام من تا ئێستا پێویستم بەو تایبەتمەندیانەی پڕۆ نەبوە و بە Free ەکەی کارەکانم ڕایی بوە. لە ڕێی ئەم ڤیدیۆیەوە دەتوانی فێری چۆنێتی بەکار هێنانی ئەم پڵەگینە بەهێزە ببیت: داگرتنی ڤێرشنی 2.52 ی ئەم پڵەگینە: داگرتنی ATiles 2.52
-
ئەنالایزی Spread Footing بە بەرنامەی Excel
هاوڕێیانی تەلارساز وەک یەکەم بەشداریم حەزم کرد ئەم بابەتەتان پێشکەش بکەم کە بریتیە لە بە کار هێنانی فایلێکی Excel بۆ دیزاین و ئەنالایزی Rectangular spread footing . بە کار هێنانی ئەم فایلە زۆر ئاسانە و تەنها داتا سەرەکیەکان داخڵ دەکەی و پاشان داتای ئەنالایزت ڕاستەوخۆ دەست دەکەوێت. دەتوانی فایلەکە لەم بەستەرەوە داگری: FOOTINGS.xls