Jump to content

سەرمەد

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

ئەو ناوەڕۆکانەی دانراون لە لایەن سەرمەد

  1. سەرمەد

    پڵەگینێکی نوێ AutoHedge بۆ سریدی ماکس

    گروپی Happy Digital پڵەگینی AutoHedge ی بڵاو کردەوە کە پڵەگینێکی تایبەت بە پڕۆگرامی سریدی ماکس و ڤیڕەیە و تایبەتە بە دروست دیواری سەوزایی (Hedge).
    کار کردنی ئەم پڵەگینە بە شێوەیەکە کە هەڵدەستێت بە پڕ کردنی مۆدێلە سریدیەکان بە سەوزایی و گەڵای تایبەت، ئەمەش تواناییمان پێ دەدات کە شێوازی جیاوازی دیواری سەوزایی بە ئاسانترین شێوە دروست بکەین.
    لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە ئەوەیە کە زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان دا و لۆد ناخاتە سەر سەرچاوەکانی کۆمپیوتەرەکەت و تەنها لە کاتی ڕێندەر کردن دا بە شێوەی تەواو دەردەکەوێت.
    نرخی ئەم پڵەگینە 149$ ە کە پڵەگینی AutoGrass یشی لە گەڵدایە، هەروەها بە شێوەی subscription یش واتە بەشداری مانگانە هەیە و نرخەکەی 19$ ە بۆ هەر مانگێك.
    بۆ زانیاری زیاتر سەردانی مەڵپەڕی Happy Digital بکە.
    داگرتن بە شێوەی تاقیکاری لێرەوە
  2. سەرمەد
    کۆمپانیای Chaos Group ئەپدەیتێکی نوێی بۆ سریدی ماکس بڵاو کردەوە کە چەند چاکسازیەکی کردوە لە ئینجینەکە دا وەک چاکسازی لە Vray IPR و نوێکردنەوەی Vray GPU، هەروەها چەند تایبەتمەندیەکی تازەشی زیاد کردووە لەانە: memory tracking reports کە ڕیپۆرتی تەواوت دەداتێ لە سەر ئەو ڕیسۆرسانەی کە ڕام یان میمۆریان بە کار هێناوە، Debug Sading لە IPR دا کە تواناییت دەداتێ بە شێوەی لایڤ گشت ماتریاڵ و Shading ەکان ڕێک بخەی لە IPR دا، تێکسچەری تایبەت بە توون Toon Texture. هەروەها چەند تایبەتمەندیەك بۆ Vray GPU و Vray Cloud Render زیاد کراوە لەوانە پاڵپشتی بۆ ماپەکانی Substance 2 و زیاد کردنی VRayCurvature texture و  VRayDistanceTex و  VRayALSurfaceMtl shaders. 
     
    بۆ داگرتن بە شێوەی Trial کلیک لێرە بکە
    بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە
  3. سەرمەد

    پڵەگینی para3D بۆ بەرنامەی سریدی ماکس

    پڵەگینی پارا سریدی یەکێکە لە پڵەگینە بەهێزەکانی بەرنامەی ماکس، کە تایبەتە بە Parametric Modeling لەو بەرنامەیە دا و چەندین کاری سەرنجڕاکێش و نایابی پێ ئەنجام دراوە، کارەکە لە بنەڕەت دا پشت دەبەستێت بە کۆپی کردن و دووبارە کردنەوەی ئۆبجێکتەکان بە گوێرەی هێڵێک یان لە سەر ڕوکارێک ئەمەش وای لێ دەکات کە چەندین کاری نایابی پێ ئەنجام بدرێت.
    بۆیە حەزم کرد ئەو پڵەگینە بخەمە خزمەتتان بۆ ئەوەی سودی لێ ببینن.
     
    ماڵپەڕی سەرەکی:
    torabiarchitect.com/parametric-array
     
    داگرتن:
    بۆ دەستکەوتنی ئەم پڵەگینە بە تەواوی وەڵامێک لەم بابەتە دابنێ و منیش بە نامەی تایبەت بۆتانی ئەنێرم.