
هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن سەرمەد ەوە
-
مینیمالیزم (سادەگەرایی): چۆن دەتوانێت ژیانمان بگۆڕێت؟
مینیمالیزم بزاوتێکی هونەرییە، لە شەستەکانی سەدەی رابردوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەریهەڵدا. لە هەناوی قوتابخانەی ئەپستراکتەوە هەتووەتە دەرەوە. تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە کە کەمترین رەنگ و فۆڕم لەم بوارەی هونەردا بەکاردەهێنرێت. واتا پێشکەشکردنی کارێکی هونەری بەکەمترین وردەکاری. دەوترێت وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر قوتابخانەی تەعبیری سەریهەڵداوە. ئەوەی گرنگە باسی لێبکەین، لە ئەمڕۆدا مینیمالیزم لە چەندین بواردا سوودی لێوەردەگیرێت، کە دەتوانێت ژیانمان بگۆڕێت. مینیمالیزم واتە کەمترین پێداویستی بهێلیتەوە لە ژوورەکەدا یان لە ماڵەکەتدا، ئەم بزاڤە بە سود وەرگرتن لە فەلسەفەی Feng Shuiی چینی هاتە ئاراوە ، مینیمالیزم لەژێر ناو و فەلسەفەیەکی زۆر قوڵتر و پڕماناتردا هەزاران ساڵ (٣ بۆ ٤ هەزار ساڵ) پێش ئێستا لە ووڵاتی چین پەیڕەوی دەکرا و ئێستاش لە هەموو جیهاندا دژی کاپیتاڵزم کاری پێ دەکرێت. بە کورتی فەلسەفەی فێنگ شوی: هەموو شتێک کە بەرجەستەن لە دەرەوەی مێشکی مرۆڤ ، بە هەمان قەبارە و قورسایی و نرخ شوێنیان داگیرکردووە لەناو مێشکی مرۆڤدا، هەر بۆیە خۆت ڕزگار بکە لەو شتانەی کە بۆ چەندەها ڕۆژ و مانگ و ساڵە هێشتووتەتەوە و بەکاریان ناهێنی، لە دەست بدە با کەسانی تر سوودیان لێ ببینێت و خۆشت ( مێشکت) سووک بکە! و تەندروسستیت باشتر بکە بەوەی لە کۆڵ خۆتاین بکەیتەوە. فێنگ شوی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ئەستێرە ناسیەوە هەیە و هەڵس و کەوتی مرۆڤ و ڕیخستنی ماددەکان کە مرۆڤ بەکاریان دەهێنێت بەگوێرەی ئەو زانست و فەلسەفەیە ڕێکدەخران، لە چاخی نوێدا فێنگ شوی پەیوەندی بە دیزانکردنی ناوماڵەوە هەیە چۆن ئەلەمێنتەکان ( ماددەکان ) کە بریتین لە پێنج ئەلەمێنت لەناوماڵدا بەکار بهێنرێن و ڕیکبخرێن بۆ وەک دار، ئاگر، خۆڵ، ئاو، هەوا. بۆ نموونە سیسەمی خەوتن پێویستە لای باکووری مالەکەوە بیت و کاتێ مرۆڤ پاڵ دەکەوێت دەبیت سەری رووەو باکوور بێت، پەنجەرە دەبێت لای ڕؤژهەڵات و ڕؤژئاواوە هەبێ، پەنجەرە نزیک بە ئاگردان بێت، هەتا دوایی، ماددەکان بە شیوازیكی سروشتی ڕێکدەخران و هەمێشە بیر لە هاوسەنگی دەکرێتەوە لە کاتی ڕێکخستنیاندا بۆ نموونە ئاگر و هەوا پێویستیان بە یەکترە، ئاو و خۆڵ بە هەمان شێوە. مێژوو و هەروەها دەربارەی فێنگ شوی ، لە ئیستادا ئەم فکرانە لە بواری تالار سازی زۆر بەکاردێت لە لایەکەوە بۆ گێڕانەوەی خەرجی بە بەکارهێنانی چەند ماتڕیاڵێکی سەرەتایی و لەلایەکی تر بۆ ئاسودەیی مرۆڤ و لە هەمان کاتیشدا هەمیشە شتی سادە کەمترین ڕەخنەی لێ دەگیرێت. ئەم وێنانە تایبەتن بە بەکارهێنانی فکرەی منیماڵزم لە بواری تەلارسازی . بنەچەی زاراوەی مینیمالیزم: زاراوەی minimalism بە ئیگلیزی و بە فەڕەنسی minimalisme، لە وشەی minimum ی لاتینییەوە هاتووە، کە بەواتای کەمترین دێت و پاشگری ismیش بۆ ئایدیۆلۆژیا یان بزاوت بەکاردێت. لەبەرامبەر ئەم زاراوەیە (سادەگەرایی) م بەکارهێناوە لە زمانی کوردی. تا ئیستا بابەتگەلێکی ئەتۆی لەسەر نەنووسراوە. بابەتێکە کەمترین بایەخی پێدراوە لە ناو دنیای رۆشنبیریی و هونەریی کوردیدا. لە ژیانی رۆژانەیشدا هیچ بایەخێکی پێنەدراوە، ئەمە لە کاتێکدا کە زۆر گرنگە بۆ دنیای کورد لە بوارە جیاجیاکاندا. مینیمالیزم لە بوارە جیاجیاکاندا: وێنەکێشان: لەم بوارەدا هونەرمەند کار لەسەر ئەوە دەکات کە کەمترین فۆڕم و رەنگ بەکاربهێنێت بۆ وێنەکێشان. هونەرمەندانی لەم بوارەدا بریتین لە:Malevitch و Ad Reinhardt مۆسیقا: تایبەتمەندییەکەی بریتییە لە دووبارەکردنەوەی شێوەی دەنگەکان و بەکارهێنانی ئامێری کەم. زۆرجاریش پێیدەوترێت دووبارە، چونکە بەشێوەیەکی نیوەبەش لەسەر بنەمای دووبارە بونیاد نراوە. هونەرمەندانی ئەم بوارە بریتین لە: Steve Reich, Michael Nyman, John Adams, Philip Glass, Terry Riley, La Monte Young, Arvo Pärt تەلارسازی: لە بواری تەلارسازی بریتییە لە کەم بەکارهێنانی تەنها ئەو مادانەی کە پێویستن و هەروەها فۆکۆسکردنە سەر جوانیی رووناکی و دابینکردنی بۆشایی پێویست. ئەوانەی کە لەم بوارە کاری گرنگیان کردووە برتین لە: Kazuyo Sejima, John Pawson, Eduardo Souto de Moura, Álvaro Siza Vieira. دیزاین: لە بواری دیزاینیش دەتوانین بڵێىن کورسییە زیگزاگەکەی Gerrit Rietveld یەکێکە لە نموونەکانی مینیمالیزمی دیزاین. چەندین کەس لەم مەیدانەدا دەرکەوتوون لەوانە: Marteen van Severen, Jasper Morrison, Jean-Marie Massaud, Ronan & Erwan Bouroullec کۆمیکس: (بە ئینگلیزی: Comics و بە فەڕەنسی bande dessinée) یاخود “پەرتوکی وێنەدار”، شێوازێکە بۆ دەربڕینی چیڕۆکێک بەشێوەی وێنەیی، کۆمیک لە زۆربەی جیھاندا بڵاوە. مەبەست روونکردنەوەیە بە وێنەی سادە. سەما: پەیوەستە بە سەمای هاوچەرخەوە. لە کۆریگرافیدا choreography پراکتیکە دەکرێت. فیلم: ئەو فیلمانەن کە باس لە چیرۆکێکی سادە دەکەن. ئەوانەی کە لەم مەیدانە دیارن بریتین لە:Robert Bresson, Carl Theodor Dreyer, Yasujirō Ozu دیزانی بەرنامەی کۆمپیوتەر و سایتی ئینتەرنێت: ئەمەیش دەچێتە قاڵبی دیزانی بەرنامەی کۆمپیوتەر و سایتەوە. ئەگەر سەیربکەین دیزاینی سایتەکان تا دێت بەرەو سادەیی دەڕۆن. تەنانەت لۆگۆکان تادێت سادە دەکرێنەوە. نموونەی ئەمەیش سایتی ترانسکولتوورە. مینیمالیزم لە ژیانی رۆژانەدا مینیمالیزم بریتییە لە فەلسەفە و ستایلێکی ژیان کە تێیدا مادەکان تەنها دەبێت بۆ ئەوە بن ژیانێکی خۆشمان، بەبێ زیادەڕەویی، بۆ فەراهەم بکەن. بۆ ئەوەی مینیمالیست بین لە ژیانی رۆژانەمەندا، هەندێ خو یان داب و نەریتی هەیە پێویستە وازیان لێ بهێنین: رەنگە هیچکام لە ئێمە پێوستی بەوە نەبێت ١٠ تی-شێرت، شەش قات، یان دە جوت پێلاوی هەبێت، کەچی بە دەیانمان هەیە کە هەرگیز بەکاریشیان ناهێنین. لەجیاتی دوو سێ ئۆتۆمبیل با یەک دانەت هەبێت. بوونی چەندین هاندی تەلەفۆن و هەندێ ئامیێری کارەبایی ناپێوست و دووبارە جگە لە داگیرکردنی شوێن هیچ سوودێکیان نییە لای خۆت قەتیسیان بکەی. بوونی دەیان قەڵەمی جۆراوجۆر، کە دواجار تەنها بە دوو یان سێ رەنگ دەنووسین، جگە لە زیادە مەسرەفی هیچیتر نییە. لە نانخواردندا، دانانی دەیان جۆری خواردن و میوە لەسەر مێزەکەت، ئەمە لەکاتێکدا بەشێکی کەمی لێ دەخۆی و ئەو دواکەی فڕێدەدەی. کڕینی کتێب بەبەردەوامی، بوونی کتێبخانەیەکی گەورە، بەبێ خوێندنەوە دەچێتە قاڵبی زیادە مەسرەفییەوە. گۆڕین یان تازەکردنەوەی پێداویستییەکانی ناو ماڵ و وەلانانی کۆنەکان جگە لە زیادەڕەوی هیچی تر نییە. کورد و مینیمالیزم: ئەگەر لە خواردنەوە دەسپێبکەین، دنیای کورد زۆر تایبەتە، تەنانەت خێزانێکی کورد لە خێزانێکی عەرەب ناچێت، بە تایبەت لە رووی بەفیڕۆدانەوە، بە تایبەتییش لەو بیست ساڵەی رابردوو. عەرەب لای کوردەکانی کەرکوک بەوە بەناوبانگن کە خواردن بەفیڕۆنادەن. من چەندین ساڵ لە کەرکوک تێکەڵاوێتیم لەگەڵ عەرەب هەبووە. پێمان سەیر بوو کاتێک کە چەندین کەس پێکەوە نانیاندەخوارد، یان بەرماوەی ئەوەکانی تریان دەخوارد، ئەم حاڵەتەیش لای کوردەکان دەگمەنە، بەڵام لای عەرەب کولتوورە. لەسەر جلوبەرگیش، کچە رۆژنامەنووسێکی هاوڕێم چەند رۆژێک لە کوردستان بۆ ئەنجامدانی کاری رۆژنامەنووسی مایەوە. لەسەر ئافرەتی کورد وتی ئەو مەکیاجکردن و جلانەی کە زۆربەی ئافرەتی کورد لەبەریدەکەن کاتێک لە ماڵ دەردەچن، بەوانەیشەوە کە لەچکیان لەسەرە، رێک وەک جلی لەشفرۆشەکانە لە ئەوروپا. بێگومان قسەکەی تەواو بوو چونکە بۆخۆم لە کوردستان و ئەوروپایش دەژیم. هاوڕێیەکی کچم هەیە، جارێکیان وێنەی بەشێک لەو جلوبەرگ و ئێکسەسوارانەی کە بڵاویکردنەوە رەنگە سۆپەرمارکێتێکی گەورەیش هەر ئەوەندەی تێدابێت، ئەمە لە کاتێکدا بە وتەی خۆی ئەوە بەشێکە لەوەی کە هەیەتی نەک هەمووی. پیاوی کورد وەها دەناسم بايى دەهەزار دۆلار سەعاتى هەيە. هەر خەريكى گوڕينى ئۆتۆمبێلە، بەوهۆیەشەوە بە دەیان هەزار دولار زەرەر دەكات، جا ئەوە هەر وازبێنە لە دەمانچە، چەقۆ و تەزبيح کڕین بە نرخی خەیاڵی. بەکورتی، کورد میللەتێکی دەگمەنە لە بەفیڕۆدان و زیادەرەویی. بۆ چارەسەری ئەوەش پێوستی بە بەرنامەیەکی پەروەردەیی گەورە هەیە تا ئاسایی بکرێتەوە. مینیمالیزم سوودی چییە؟ مینیمالیزم تەنانەت سوودی بۆ لایەنی نەتەوەییش هەیە. بۆ نموونە لە کاتی ناخۆشی و کارەساتەکاندا بوونی سەچاوەی دارایی پێویست چەندین دەرگا دەکاتەوە، چونکە دواجار جیهان مادە بەڕێوەی دەبات. هەروەها بە پەیڕەوکردنی مینیمالیزم دەتوانین پاشەکەوتی باش بکەین، کورد وتەنی ماڵی سپی بۆ رۆژی رەش. سوودەکانی مینیمالیزم.. بە فیڕۆنەدانی پارە: بە پەیڕەوکردنی مینیمالیزم رۆژانە بڕێکی زۆر قازانجی مادیمان بۆ دەگەڕێتەوە، ئەوەش وا دەکات لە ساتە سەختەکاندا بتوانین خۆمان دەربازبکەین. پاراستنی ژینگە: بەشێکی زۆری ئەو شمەکانەی کە دەیکڕین رەنگە لە پلاستیک یان نەوت درووستکرابن، ئەوەش زیانێکی گەورەی بۆ ژینگە هەیە. هەر ئێوە سەیرکەن ئەو خەڵکانەی کە لە کوردستان دەچن بۆ سەیران چەندە ژینگە پیس دەکەن. بەرگەگرتن لە ساتە سەختەکاندا: مینیمالیزم مرۆڤ والێدەکات کە قەناعەتی هەبێ بەوەی کە هەیەتی، بەوەش مرۆڤگەلێکی سادە بەرهەم دێت کە دەتوانێت بەرگەی نەهامەتییەکان و ساتە سەختەنکان بگرێت. ئەم بابەتە لە لایەن بەڕێز کاروان بازیان ەوە نوسراوە.
-
کارێکی گرنگی هەرسفێلد لە کوردستاندا
لە مێژە سەرسامی کارەکانی تەلارساز و شوێنەوار ناس و مێژوو نووس و هونەرمەندی ئەڵمانی (ئەرنست هارسفێڵدم ١٨٧٩-١٩٤٨)م بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەتتریش لە هەنێ لە ناوچەکانی کوردستان. چەندجاریش سوودی زۆرم لە کار و بەرهەمەکانی وەرگرتووە و لە زیاتر لە توێژینەوەیەکیشدا ئاماژەم پێ کردوون. بەڵام لەم رۆژانەدا لەچەند سایتێکی ئەمریکی و ئەوروپیدا رێمکەوتە چەند بەرهەمێکی دەربارەی کوردستان و بەتایبەت کوردستانی عیراق کە زۆر زیاتر لە کارەکانی پێشووی سەرسامیان کردم. هارسفێڵد گەشتەکانی بەناو کوردستاندا بە شێوازێکی زۆر وورد و سەرسوڕهێنەر بە نەخشە (map) ی دەستکرد و وێنەی دەسکرد تۆمار کردووە، هەندێک لەو گەشتانەی لە دوو (sketch book) پەرتووک (دەفتەر)دا زۆر بە ووردی تۆمار کردووە. بە شێوازێک کە بەهەر شوێنێکدا رەت بووە، بە ووردی بە دوو شێواز نەخشەی دەستی تومار کردووە، یەکەمیان بە درووستکردنی ماپی ناوچەکە و دووەمیش بە نەخشاندنی وێنە و پانۆڕامای ووردی ناوچەکە و هەمو شاخ و دؤڵ و شار و دێهاتەکانی، و بەووردی ناوێ شاخەکان و ژمارەو هەندی جار بەرزییانی تۆمارکردووە. لە دەفتەری یەکەمدا وێنەو نەخشەکانی لە کەرکوکەوە تا سڵێمانی و بانەو هەڵشۆی تۆمار کردووە، لە دەفتەری دووەمدا لە هەڵشۆوە تا ڕانیەو سلێمانی و هەورامانی تۆمارکردووە! بە جیاجیاش نەخشەی هەندی لە خانوو مزگەوت و بینای تریشی کێشاوەو بەراوردی کردوون، هەروەها هەندی ووردەکاری کۆڵەکەو دەرگاو پەنجەرە و وردەکاری تەلارسازی تریشی بە ووردی کردووە. بەندە ئەم کارانەیم (بە تایبەت ئەو دوو دەفتەرە نایابەی)م پێشتر نەدیوە و نەشم بیستووە کەس باسی کردبێت یان بڵاوی کردبێتەوە! بۆیە زۆر هیوادارم کە مامۆستایان و توێژەران و خوێندکارانی بوارەکانی تەلارسازی و مێژوو و شوێنەوار سوودی لێوەربگرن. بەپێی ئەو بینینە سەرپێی و سەرەتاییەی بەندە و لەبەر چڕی ئەو زانیاریانەی تیایانە ئەکرێ چەندین توێژینەوەی لەسەر بکرێت! بۆ نموونە ناوێ زۆر لوتکە شاخ و دێهات دۆڵی نووسەوە، بەڵام هەندێکیان جیاوازە لەگەڵ ناوەکانی ئێستایدا و هەندێکیشیان لەوانەیە هەر نەمابن! هاوپێچ لینکی ئەو دوو پەرتووکە دائەنێم کە ئەکرێت هەردووکیان بە پ.د.ف دابگیرێن. هەروەها نموونەی چەند وێنەو نەخشەیەکی تری. لە سایتەکانیشدا نموونەی زۆر زیاتری تیایە. چەند نمونەیەکی سکێچەکان: بە سوپاسەوە لە واڵی دکتۆر امجد قەرەداغیەوە وەرگیراوە. دەتوانن لە خوارەوە هەر دوو پەرتوکەکە داگرن: skzb-13.pdf skzb-12.pdf
-
باشترین ئامرازەکان بۆ گۆڕینی دەق بۆ ڤیدیۆ بە زیرەکی دەستکرد
دەستەکانت خۆش و ماڵت ئاوەدان بێت. زۆر دەمێکە بە دوای ئەم ماڵپەڕانە دا دەگەڕێم.
-
تەلارسازی مینیمالیزم
مینیمالیزم وەکو قوتابخانە یان بیرۆکەیەکی سەردەمیانەی دیزاین، چۆتە ناو هەموو بوارەکان و کایەکانی ژیانەوە، بە شێوەیك کە لە ژیانماندا ڕەنگی داواتەوە، دوور لە دیزاین ژیانی سادەتر کردوە.
- سێ کتێبی زۆر گرنگ بۆ ئەوانەی لە تاقیگەکانی بیناکاری کاردەکەن
-
تایبەتمەندیەکانی ناو بەرنامەی یوتیوب لە مۆبایلەکەتدا کە نایزانیت
دەستەکانت خۆش بێت کاکە عادل، ڕاستەوخۆ هەمویم خوێندەوە و زۆر سودم لێی بینی. قەڵەمت نەڕزێ.
-
تایڵی Slab چیە و بۆ چی بەکار دەهێنرێت؟
بێگومان لە دنیای تەکنۆلۆژیای ئەمڕۆ دا گۆڕانکاریەکان زۆر خێران و بەردەوام لە نوێکاری و پێشکەوتن دان. بوای ئەندازیاری و بیناسازیش بێبەش نیە لەو بەرەوپێش چوونە و بەردەوام تەکنۆلۆژیای نوێ دێتە کایەوە. بەڵام مرۆڤ هەر دەم حەزی لە سروشت هەبووە و حەزی کردوە جیا نەبێتەوە لە سروشت بۆیە هەوڵی داوە تەکنۆلۆژیا بەکار بهێنێت بە مەبەستی گێڕانەوەی سروشت بۆ ناخی مرۆڤەکان لە ڕێی تەلار و بیناکانەوە. زۆر جار تەلارسازان و ئەندازیاران خەونیان بەوەوە دەبینی کە کاشی یان تایڵی زۆر گەورە و یەکپارچە بەکار بهێنن بۆ ڕوپۆشینی دەرەوە و ناوەوەی تەلار و بیناکان دا بۆ ئەوەی دیزاینەکە زۆر یونیك بێت. کە ئەمە بە بەکارهێنانی بەردی سروشتی تا ڕادەیەك ئەستەم بوو، لە بەر ئەوەی لە سروشت دا بەرد و مێتاڵەکان لە ڕوی تێکسچەرەوە لە یەك ناچن و نەدەتوانرا بە قەبارەی گەورە دابنرێت بەهۆی زۆری کێشیان وە هەروەها نەبوونی مەوادی لاسقی زۆر بەهێز. ئێستا کاتی ئەوەیە باسی سلاب SLAB بکەین بزانین سلاب چیە؟ سلاب جۆرێکی کاشی پۆرسەلینە کە شێوەی لە بەردی سروشتی دەچێت بەڵام لە مەعمەلەکاندا دروست کراوە. بە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی تری کاشی، قەبارەی گەورەیان هەیە، وەک 800 * 2600mm، و زۆر بەکارهێنانی هەیە و گونجاون بۆ ڕووکاری دەرەوە و سەر مێز و دیواری ناوماڵ و زەوی. پراکتیکی و کاراییەکانیان لە خەیاڵی دیزاینەران تێدەپەڕێت. لێرەدا، کورتەیەک لە سوودەکانی بەکارهێنانی کاشی تەختە دەخەینەڕوو: فرەبەکارهێنان (Multifuctional): یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی کاشی Slab بریتییە لە فرەکاراییەکەی. کاشی سلاب گونجاوە بۆ ڕووکاری دەرەوە و ناوەوە و سەر مێز و بەکارهێنانی تر. هەرگیز ناشرین و شاز دەرناچێت لە بەکارهێنان دا. یەکپارچە دەردەکەوێت: کاشی سلاب بە هۆی نەبونی درز و گونجانی تێکسچەرەکەی کە یەکپارچە دەردەکەوێت گونجاوە سەر مێز و دیوار و زەوی، بەهۆی قەبارە گەورەکانی و لێوارە تەنکەکانی. بە دڵنیاییەوە ئەمە ماڵەکەت بە شێوەیەکی شیک مۆدێرن دەردەخات و دەیڕازێنێتەوە. کەمکردنەوەی تێچووی ڕوپۆشین: کاشیکردنی دیوار و زەویەکانت تەنها پێویستی بە پارچەیەکی زۆر کەمی کاشی سلاب هەیە، واتە کەمتر وردەکاری و کاتی پێویستە بە بەراورد بە کاشی ئاسایی، لەکاتی ڕازاندنەوەی ماڵەکەتدا. خاوێن و بەرگە دەگرێت: کاشی سلاب بەرگەی کەش و هەوا و خراپبوون و پەڵە دەگرێت، تەنانەت لە ژینگەیەکی خراپیشدا. ماڵەکەت بە جوانی و ئاسوودەیی دەهێڵێتەوە و لە کۆن بوون یان نوێکردنەوەی خانووەکەت ڕزگارت دەکات. جگە لەو هۆکارانەی کە باس کرا، لە ئێستا دا لە جیهاندا زۆر بەکار دەهێنرێت و ترێندی ئەم سەردەمەیە. لە بەر ئەوە ناکرێت دوور بین لەو شێوازەی کە لە جیهاندا پەیڕە و دەکرێت و پێویستە ل گەڵ تەکنۆلۆژیا دا بڕۆین. زۆر ئەندازیار هەیە کە بەکاری دەهێنێت لە ڤیژواڵایزەیشن دا بەڵام زانیاری لە سەری نیە، لە بەر ئەوە پێم باشە بە شێوەیەكی زانستی دراسە بکرێت و بخوێنرێتەوە لە سەری. كاشی پۆرسەلینی SLAB بە چەند قیاسێك بەردەستە: قیاسی ٤٠ * ٤٠ قیاسی ٢٠ * ١٢٠ قیاسی ٦٠ * ٦٠ قیاسی ٨٠ * ١٦٠ قیاسی ١٠٠ * ١٠٠ قیاسی ١٢٠ * ١٢٠ قیاسی ١٢٠ * ٢٤٠ قیاسی ١٢٠ * ٣٠٠ قیاسی ١٦٠ * ٣٢٠ قیاسی ٨٠ * ٢٦٠ تا ڕادەیەکی زۆر ئەم قیاسانە وەکو ستاندەریان لێ هاتووە و چەند جارەی ئەوانە بە کار دەهێنرێت. وە لە تێکسچەریش دا هەر یەکەیان چەند تێکسچەرێکی جێگیریان هەیە و بە یەکەوە دەتوانریت وەکو مۆدیوڵێك بە کار بهێنرێت. چەند نمونەیەكی بەکارهێنانی سلاب:
-
له كتێبى Edge Of Order ی Daniel Libeskind ەوە
دەست خۆش بابەتێکی جوانە.
-
کۆدی سەرچاوە کراوە چییە؟
دەست خۆش کاک @ADEL SNJARY زۆر جوان ڕونکردنەوەت بۆ کردوە. زۆر ڕاستە، من خۆم تێستم کردوە و ویستومە گۆڕانکاری تێدا بکەم و کۆمپایەڵی بکەمەوە نەمتوانیوە. هۆکارەکەش ئەوەیە ڕاستە زۆر جار کۆدەکە دادەنێن، بەڵام پرۆجێکتەکە دانانێن و کۆدی فایلەکان بە جیاجیا دادەنێن، واتە ئەگەر بتەوێ کۆمپایڵی بکەیتەوە پێویستە Project ێکی نوێ دروست بکەیتەوە و فایل بە فایل دروستی بکەیتەوە ئەمەش زانیاری و کاتێکی زۆری دەوێ.
-
چۆن هەواڵ و بابەتێکی تێر و تەسەڵ ئەنووسرێت؟
دەست خۆش کاکە عادل. ئەم بابەتە زۆر پێویستە هەموو ئەندامان بیخوێننەوە.
-
تێگەیشتن لە کانزاکان Metalness لە سریدی ماکس دا
دەست خۆش، بە ڕاستی زۆر جوان باست ڵێوە کردووە.
-
مایکرۆسۆفت ئاژوور - Microsoft Azure
بێگومان کلاود سێرڤسی ئاژور یەکێکە لە کلاود سێرڤسە هەرە بەهێزەکان. دەست خۆش بۆ ڕونکردنەوەکەت زۆر جوان باست کردوە.
-
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت - گلەیی
من سەرەتا دەستخۆشی لە بەڕێز کاک @ADEL SNJARY دەکەم ، جێپەنجەی لە ماڵپەڕ دا دیارە. بەڵێ من هەمان ڕام هەیە پێویستە چالاکی زیاد بکەین بۆ ماڵپەڕ و لە بەرنامەش دا هەیە کە ئەو کارە بکرێت.
-
3ds Max 2024 بە کۆمەڵێك نوێکاری گرنگەوە بڵاو کرایەوە
دەست خۆش بابەتێکی جوانە. پێم وابێت مۆدیفایەری Boolean بە شێوەی Modify زیاد کراوە، لەمەودوا دەتوانی جیا لە Compound Object یش بە کاری بهێنی.
-
چۆن ببینە پرۆگرامداڕێژێکی سەرکەوتوو؟
دەستەکانت خۆش بێت کاك @ADEL SNJARY.. بابەتێکی زۆر جوانە وەك هەموو بابەتەکانی ترت.
-
دەستەواژەکانی ماڵپەڕ
زۆر سوپاس کاک @ADEL SNJARY ، چارەسەر کران..
-
هەموو ئەو شتانەی کە پێویستە بزانیت دەربارەی ChatGPT 3.5، بەکارهێنان و خۆتۆمارکردن
بۆ زیاتر دەوڵەمەند کردنی بابەتەکە، ئەم ڤیدیۆیەش شیکاریەکی جوانی بۆ کردوە.. 11.mp4
-
پای نێتوەرك، بەرنامەیەك مەترسییە بۆسەر هەموو كەسێك!
سەرمەد وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پەرەپێدان's تەکنۆلۆژیای نوێدەست خۆش بۆ ئەم بابەتە جوانە. بە گشتی دراوە ئەلیکترۆنیەکان مەترسیدارن و بونی زانیاری لە سەریان پێویستە.
-
ئاگاداری مۆبایلە زیرەكەكانی خۆتان و منداڵەكانتان بن
سەرمەد وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پەرەپێدان's تەکنۆلۆژیای نوێزۆر ڕاستە کاک @ADEL SNJARY.. بە ڕاستی پێویستە هەموو کەس ئەم بابەتەی بەڕێزت بخوێنێتەوە و لێکدانەوەی بۆ بکات.
-
پێشنیاز بۆ گۆڕینی وێنەی کەڤەر و پڕۆفایلی گروپ
سەرمەد وەڵامی دانا بۆ پروشە ئازاد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پەرەپێدان's تەکنۆلۆژیای نوێ
-
پێشنیاز بۆ گۆڕینی وێنەی کەڤەر و پڕۆفایلی گروپ
سەرمەد وەڵامی دانا بۆ پروشە ئازاد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پەرەپێدان's تەکنۆلۆژیای نوێپێشنیارەکە زۆر بەجێیەو منیش لە گەڵ ئەوە دام.
-
چۆن CountDown دروست بکەم بە javascript بە پێی چرکە؟
سەبارەت بە سۆلیوشنەکەی @پروشە ئازاد خان: کێشەکە لەوەدایە کە Output ەکەی هارد کۆد کراوە کە ئەمەش هەڵەیە. بۆ نمونە بۆ دانانی 0 لە پێش ئەو ژمارانەی لە خوار 10 وەن بە if ی مەرجی دانراوە: "0:" + (seconds < 10 ? "0" : "") + String(seconds); کە ئەمەش زۆر هەڵەیە بۆ چارەسەری ئەمە ئەم function ە دروست بکە: function pad(num, size) { num = num.toString(); while (num.length < size) num = "0" + num; return num; } پاشان ئەو دێڕەی سەرەوە بگۆڕە بۆ ئەمە: Math.floor(seconds / 60) + ":" + pad(seconds % 60,2); هەموو کۆدەکە بەم جۆرەی لێ دێت: function pad(num, size) { num = num.toString(); while (num.length < size) num = "0" + num; return num; } function countdown() { var seconds = 120; function tick() { var counter = document.getElementById("counter"); seconds--; counter.innerHTML = Math.floor(seconds / 60) + ":" + pad(seconds % 60,2); if (seconds > 0) { setTimeout(tick, 1000); } else { document.getElementById("verifiBtn").innerHTML = ` <div>Session Expired !</div> `; document.getElementById("counter").innerHTML = ""; } } tick(); } countdown();
- کۆدی عێراقی 2017 بۆ زەمین لەرزە
-
بنکەدراوەی NoSQL و جیازاوی لەگەڵ SOL
دەستەکانت خۆش بێت کاکە @ADEL SNJARY بابەتێکی زۆر گرنگە. 👍
-
Flutter چیە ؟
دەستەکانت خۆش بێت، بابەتێکی نایابە.