Jump to content

سەرمەد

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن سەرمەد ەوە

  1. دەستەکانت خۆش بێت کاکە عادل، ڕاستەوخۆ هەمویم خوێندەوە و زۆر سودم لێی بینی. قەڵەمت نەڕزێ.
  2. بێگومان لە دنیای تەکنۆلۆژیای ئەمڕۆ دا گۆڕانکاریەکان زۆر خێران و بەردەوام لە نوێکاری و پێشکەوتن دان. بوای ئەندازیاری و بیناسازیش بێبەش نیە لەو بەرەوپێش چوونە و بەردەوام تەکنۆلۆژیای نوێ دێتە کایەوە. بەڵام مرۆڤ هەر دەم حەزی لە سروشت هەبووە و حەزی کردوە جیا نەبێتەوە لە سروشت بۆیە هەوڵی داوە تەکنۆلۆژیا بەکار بهێنێت بە مەبەستی گێڕانەوەی سروشت بۆ ناخی مرۆڤەکان لە ڕێی تەلار و بیناکانەوە. زۆر جار تەلارسازان و ئەندازیاران خەونیان بەوەوە دەبینی کە کاشی یان تایڵی زۆر گەورە و یەکپارچە بەکار بهێنن بۆ ڕوپۆشینی دەرەوە و ناوەوەی تەلار و بیناکان دا بۆ ئەوەی دیزاینەکە زۆر یونیك بێت. کە ئەمە بە بەکارهێنانی بەردی سروشتی تا ڕادەیەك ئەستەم بوو، لە بەر ئەوەی لە سروشت دا بەرد و مێتاڵەکان لە ڕوی تێکسچەرەوە لە یەك ناچن و نەدەتوانرا بە قەبارەی گەورە دابنرێت بەهۆی زۆری کێشیان وە هەروەها نەبوونی مەوادی لاسقی زۆر بەهێز. ئێستا کاتی ئەوەیە باسی سلاب SLAB بکەین بزانین سلاب چیە؟ سلاب جۆرێکی کاشی پۆرسەلینە کە شێوەی لە بەردی سروشتی دەچێت بەڵام لە مەعمەلەکاندا دروست کراوە. بە بەراورد لەگەڵ جۆرەکانی تری کاشی، قەبارەی گەورەیان هەیە، وەک 800 * 2600mm، و زۆر بەکارهێنانی هەیە و گونجاون بۆ ڕووکاری دەرەوە و سەر مێز و دیواری ناوماڵ و زەوی. پراکتیکی و کاراییەکانیان لە خەیاڵی دیزاینەران تێدەپەڕێت. لێرەدا، کورتەیەک لە سوودەکانی بەکارهێنانی کاشی تەختە دەخەینەڕوو: فرەبەکارهێنان (Multifuctional): یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی کاشی Slab بریتییە لە فرەکاراییەکەی. کاشی سلاب گونجاوە بۆ ڕووکاری دەرەوە و ناوەوە و سەر مێز و بەکارهێنانی تر. هەرگیز ناشرین و شاز دەرناچێت لە بەکارهێنان دا. یەکپارچە دەردەکەوێت: کاشی سلاب بە هۆی نەبونی درز و گونجانی تێکسچەرەکەی کە یەکپارچە دەردەکەوێت گونجاوە سەر مێز و دیوار و زەوی، بەهۆی قەبارە گەورەکانی و لێوارە تەنکەکانی. بە دڵنیاییەوە ئەمە ماڵەکەت بە شێوەیەکی شیک مۆدێرن دەردەخات و دەیڕازێنێتەوە. کەمکردنەوەی تێچووی ڕوپۆشین: کاشیکردنی دیوار و زەویەکانت تەنها پێویستی بە پارچەیەکی زۆر کەمی کاشی سلاب هەیە، واتە کەمتر وردەکاری و کاتی پێویستە بە بەراورد بە کاشی ئاسایی، لەکاتی ڕازاندنەوەی ماڵەکەتدا. خاوێن و بەرگە دەگرێت: کاشی سلاب بەرگەی کەش و هەوا و خراپبوون و پەڵە دەگرێت، تەنانەت لە ژینگەیەکی خراپیشدا. ماڵەکەت بە جوانی و ئاسوودەیی دەهێڵێتەوە و لە کۆن بوون یان نوێکردنەوەی خانووەکەت ڕزگارت دەکات. جگە لەو هۆکارانەی کە باس کرا، لە ئێستا دا لە جیهاندا زۆر بەکار دەهێنرێت و ترێندی ئەم سەردەمەیە. لە بەر ئەوە ناکرێت دوور بین لەو شێوازەی کە لە جیهاندا پەیڕە و دەکرێت و پێویستە ل گەڵ تەکنۆلۆژیا دا بڕۆین. زۆر ئەندازیار هەیە کە بەکاری دەهێنێت لە ڤیژواڵایزەیشن دا بەڵام زانیاری لە سەری نیە، لە بەر ئەوە پێم باشە بە شێوەیەكی زانستی دراسە بکرێت و بخوێنرێتەوە لە سەری. كاشی پۆرسەلینی SLAB بە چەند قیاسێك بەردەستە: قیاسی ٤٠ * ٤٠ قیاسی ٢٠ * ١٢٠ قیاسی ٦٠ * ٦٠ قیاسی ٨٠ * ١٦٠ قیاسی ١٠٠ * ١٠٠ قیاسی ١٢٠ * ١٢٠ قیاسی ١٢٠ * ٢٤٠ قیاسی ١٢٠ * ٣٠٠ قیاسی ١٦٠ * ٣٢٠ قیاسی ٨٠ * ٢٦٠ تا ڕادەیەکی زۆر ئەم قیاسانە وەکو ستاندەریان لێ هاتووە و چەند جارەی ئەوانە بە کار دەهێنرێت. وە لە تێکسچەریش دا هەر یەکەیان چەند تێکسچەرێکی جێگیریان هەیە و بە یەکەوە دەتوانریت وەکو مۆدیوڵێك بە کار بهێنرێت. چەند نمونەیەكی بەکارهێنانی سلاب:
  3. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Darin لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش بابەتێکی جوانە.
  4. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەست خۆش کاک @ADEL SNJARY زۆر جوان ڕونکردنەوەت بۆ کردوە. زۆر ڕاستە، من خۆم تێستم کردوە و ویستومە گۆڕانکاری تێدا بکەم و کۆمپایەڵی بکەمەوە نەمتوانیوە. هۆکارەکەش ئەوەیە ڕاستە زۆر جار کۆدەکە دادەنێن، بەڵام پرۆجێکتەکە دانانێن و کۆدی فایلەکان بە جیاجیا دادەنێن، واتە ئەگەر بتەوێ کۆمپایڵی بکەیتەوە پێویستە Project ێکی نوێ دروست بکەیتەوە و فایل بە فایل دروستی بکەیتەوە ئەمەش زانیاری و کاتێکی زۆری دەوێ.
  5. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە بەکار هێنانی ماڵپەڕ
    دەست خۆش کاکە عادل. ئەم بابەتە زۆر پێویستە هەموو ئەندامان بیخوێننەوە.
  6. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ کارێز لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش، بە ڕاستی زۆر جوان باست ڵێوە کردووە.
  7. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    بێگومان کلاود سێرڤسی ئاژور یەکێکە لە کلاود سێرڤسە هەرە بەهێزەکان. دەست خۆش بۆ ڕونکردنەوەکەت زۆر جوان باست کردوە.
  8. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ڕەخنە و پێشنیار
    من سەرەتا دەستخۆشی لە بەڕێز کاک @ADEL SNJARY دەکەم ، جێپەنجەی لە ماڵپەڕ دا دیارە. بەڵێ من هەمان ڕام هەیە پێویستە چالاکی زیاد بکەین بۆ ماڵپەڕ و لە بەرنامەش دا هەیە کە ئەو کارە بکرێت.
  9. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش بابەتێکی جوانە. پێم وابێت مۆدیفایەری Boolean بە شێوەی Modify زیاد کراوە، لەمەودوا دەتوانی جیا لە Compound Object یش بە کاری بهێنی.
  10. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستەکانت خۆش بێت کاك @ADEL SNJARY.. بابەتێکی زۆر جوانە وەك هەموو بابەتەکانی ترت.
  11. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە بەکار هێنانی ماڵپەڕ
    زۆر سوپاس کاک @ADEL SNJARY ، چارەسەر کران..
  12. بۆ زیاتر دەوڵەمەند کردنی بابەتەکە، ئەم ڤیدیۆیەش شیکاریەکی جوانی بۆ کردوە.. 11.mp4
  13. دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە جوانە. بە گشتی دراوە ئەلیکترۆنیەکان مەترسیدارن و بونی زانیاری لە سەریان پێویستە.
  14. زۆر ڕاستە کاک @ADEL SNJARY.. بە ڕاستی پێویستە هەموو کەس ئەم بابەتەی بەڕێزت بخوێنێتەوە و لێکدانەوەی بۆ بکات.
  15. شتێکی سادەیە.. هیوادارم بە دڵتان بێت..
  16. پێشنیارەکە زۆر بەجێیەو منیش لە گەڵ ئەوە دام.
  17. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    سەبارەت بە سۆلیوشنەکەی @پروشە ئازاد خان: کێشەکە لەوەدایە کە Output ەکەی هارد کۆد کراوە کە ئەمەش هەڵەیە. بۆ نمونە بۆ دانانی 0 لە پێش ئەو ژمارانەی لە خوار 10 وەن بە if ی مەرجی دانراوە: "0:" + (seconds < 10 ? "0" : "") + String(seconds); کە ئەمەش زۆر هەڵەیە بۆ چارەسەری ئەمە ئەم function ە دروست بکە: function pad(num, size) { num = num.toString(); while (num.length < size) num = "0" + num; return num; } پاشان ئەو دێڕەی سەرەوە بگۆڕە بۆ ئەمە: Math.floor(seconds / 60) + ":" + pad(seconds % 60,2); هەموو کۆدەکە بەم جۆرەی لێ دێت: function pad(num, size) { num = num.toString(); while (num.length < size) num = "0" + num; return num; } function countdown() { var seconds = 120; function tick() { var counter = document.getElementById("counter"); seconds--; counter.innerHTML = Math.floor(seconds / 60) + ":" + pad(seconds % 60,2); if (seconds > 0) { setTimeout(tick, 1000); } else { document.getElementById("verifiBtn").innerHTML = ` <div>Session Expired !</div> `; document.getElementById("counter").innerHTML = ""; } } tick(); } countdown();
  18. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    دەست خۆش سەناریا خان، بۆ دانانی ئەم پەرتوکە لە مەکۆ دا.
  19. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستەکانت خۆش بێت کاکە @ADEL SNJARY بابەتێکی زۆر گرنگە. 👍
  20. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستەکانت خۆش بێت، بابەتێکی نایابە.
  21. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستەکانت خۆش بیت کاکە ڕاستی.
  22. دەستەکانت خۆش بێت بەڕێز @ADEL SNJARY. بە ڕاستی بابەتەکانت جێگەی دەستخۆشین.
  23. هەروەك هەمیشە داهێنەر . دەستی ماندو بونت دەگوشم.
  24. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پڕۆگرامسازی
    دەستەکانت خۆش بێت. بە ڕاستی بابەتەکانت زۆر بەپێزن و زۆر بە جوانی ڕونیان دەکەیتەوە. هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم.
  25. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    بە ڕای من ئەم نوسینە زۆر نازانستی نوسراوە و نوسەرەکەی هیچ شتێکی ئەوتۆی لە سەر کڕۆکی کاری ئەندازیاری نەزانیوە، ئەگەر نا هەموو بەشەکانی ئەندازیاری هونەرن ، هونەری ستراکچەر، میکانیك، کارەبا، دیزاینی ئۆتۆمبێل و هتد… ئەگەر کەمێك لەو ڕستەیەی سەرەوە ورد بینەوە، تێدەگەین کە زۆر نازانستیانە ڕونکردنەوەکە دراوە.