Jump to content

سەرمەد

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن سەرمەد ەوە

  1. دیزاینێکی ناوازە بۆ شوقەیەك لە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا ، کە ڕووبەرەکەی تەنها 56.4م² یە. ئەم دیزاینە لە لایەن نوسینگەیەکی ئەندازیاریەوە بە ناوی " CartelleDesign " ەوە دیزاین کراوە، بە شێوازێکی زۆر جوان و گونجاو. پلانی شوقوکە: دیمەنەکانی ناوەوەی شوقەکە:
  2. زۆر سوپاس کاکە هەرێم بۆ زانیاریەکانت.
  3. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ HaremFaruq لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    دەست خۆش کاکە هەرێم
  4. زۆر سوپاس بۆ زانیاریەکانت کاکە هەرێم.
  5. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ڕیڤیت
    سەرکەوتوو بیت کاک خەڵات.. هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم، بە ڕاستی وانەکانت نایابن.
  6. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاک @خەڵات جەلال زۆر جوان ڕونت کردۆتەوە.
  7. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ڕیڤیت
    دەست خۆش کاک خەڵات بابەتێکی جوان و بەپێزە.
  8. سەرمەد تێبینی دانا بۆ سەناریا لە سەر تێبینی لە سەر وێنەی گەلەریێکی لە ئەلبومی ئەندامان
  9. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش سەناریا خان.. من بەکارم هێناوە، شتی زۆر جوانی پێ دەکرێت، بەڵام فێر بوونی کاتی دەوێت. گرنگترین شتیشی ئەوەیە کە Node base ە.
  10. دەست خۆش کاکە ڕێباز کتێبێکی زۆر نایابە.. بەڵام پرسیارێك: ئەمە هی 2004 ە ئایا ڤێرشنی تازەی نیە؟
  11. بڕگەی یەکەم: ئەسترۆپۆڵ: بەو کەرەستەیە دەوترێت کە بۆ ڕووکەش کردنی بیناکان بەکاردێت.. ووشە ڕاستەکە: ستایرۆپۆرە.. کەس نەڵێ ووشەکە تورکیە، لە ھیچ شوێنێکی تورکیا ئەسترۆپۆڵ نە وەک براند و کارگە نەوەک ناوی بەرھەم بەکار ناھێنرێت; بەڵکو: پێی دەڵێن : سوڤە، یاڵیتیم سوڤە، ستایرۆپۆر، مانتۆ سوڤە.. تەنھا یەک کۆمپانیا ھەیە بە ناوی سترۆپۆل کە ئەویش ھیچ بەرھەمێکی بۆ کوردستان نەناردوە و یەکەم کۆمپانیای ئەم کارەش نیە تا ناوەکەی لێ وەرگیرابێت.. ناوە زانستی یە کەشی: Exterior facade EPS moulding ئەم بەرھەمە لە جیھاندا لە سێ چینی سەرەکی دروست دەکرێت: بەشی ژێرەوە کە ستایرۆپۆر ەکەیە ، کە بە کوردی خۆمان پێی ئەڵێین تەپەدۆر، کە خۆی لە ئەسڵدا پێی ئەوترێ: ئی پی ئێس و بە چڕی یەک نابێت لە ٢٠ کگم بۆ مەترە سێجا کەمتر بێت، وەلێ لێرە ھیچی لە ١٢—١٤ کگم بۆ مەترە سێجا ناترازێت، وە نابێت لە ٥سم ئەستوری کەمتر بێت، لێرە ھیچی لە ٣ سم ئەستوری ناترازێت.. * دەبێت تەپەدۆرێ بەکاربێت کە نەسوز بێت و نەسوتێ بەڵکوو ببێتە ھەوا لە کاتی گڕ گرتندا non combustible EPS .. چینی سەروو تری دەبێت تۆڕێکی فایبەر گڵاس بێت، کە بە قورسی ١٦٠ گم بۆ مەترە دوجایە.. * ھیچ بەرھەمێک لە کوردستاندا ئەو چینە فایبەر گڵاسەی تیا نیە، بۆیە ھەمیشە بە ئاسانی بە پەنجە کون دەبێ و مەوادی سەری ھەڵەوەرێت و بەرگەی کشان و چوونەوەیەک ناگرێت.. چینی سەرووتری دەبێ چینێک کە بەرگەی جوڵەکردن بگرێت و ھاوکات نەسوز بێت ، لە گیراوەیەکی ئەساس پۆلیمەری و چیمەنتۆیی دروست ئەکرێ.. * ئەم چینە بە شێوەیەکی عام نابێت لە ٣ ملم تا چوار ملم کەمتر بێت، بەڵام لای خۆمان بە داخەوە لە ملم و نیو ناترازێت..کەسیش نازانێت ئەو چینە لە چ مەوادێک دروست کراوە..ئایا پاودەری بەردە یا مەعجونی حازرە یا لمی دەریایە لە کۆمپاوندەکەیدا.. سودی ئەم بەرھەمە: بۆ دابڕاندنی(عەزلی) بینا بەکاردێت لە ڕووی سەرما و گەرماوە، بە مەرجێک بە پێی مواسەفات بێت بەرھەمەکە.. شکڵێکی تا ڕادەیەک جوان دەدات بە بیناکان بە ھۆی بوونی چەندین پرۆفایلی جیاوازەوە و زیاتر بۆ کاری کلاسیک یان نیوو کلاسیک بەکاردێت.. کەمترین تێچووی ھەیە لە چاو کەرەستەکانی تری بازاڕدا بۆ ڕووپۆشی بیناکان.. خاڵە نێگەتیڤەکانی ئەم بەرھەمە: نەبوونی کوالیتی کۆنترۆڵ بەسەریەوە، ھەرکەسەو بە ئارەزووی خۆی دروستی ئەکات، نەبوونی ستاندەردێکی عێراقی تا لەبەر خاتری نرخ، رۆژ بە ڕۆژ کوالیتی خراپتر نەیەتە بازاڕەوە.. درز بردنی جۆینتەکانی پاش چەند ساڵێک بە ھۆی نەبوونی کەرەستەیەک لە جۆینتەکانیا کە وەڵامی جوڵەی بیناکە باتەوە.. بەرگەی ھێزی پیاکێشان ناگرێت و بە ئاسانی دەشکێت یا چاڵ و چۆڵی تێ ئەکەوێت.. نەبوونی ستابیڵیتی لە کەرەستەکەیا دوای ماوەیەک دیفۆڕم (تەشەوھی) تێ ئەکەوێت و بەرزی و نزمی لە سەر ڕووتەختەکانی دروست ئەبێت.. پێویستە ھەر چەند ساڵێک صیانەی بکەیتەوە لە شوێنی سەرپەنجەرەو جۆینتەکانیدا.. نابێت بە ھیچ شێوەیەک لە قاتی ئەرزیدا بەکاربێت تا بەرزی مەتر و نیوێک لە ترسی سووتان.. شێوازی بەکارھێنان: دەبێ بیناکە بە تەواوی لەبغ بکرێت، ناکرێ لەسەر بلۆکەوە یەکسەر دابنرێت.. دەبێت پشتی ھەر پارچەیەک بەتەواوی بە کەرەستەی دانانەکە کە لاصقێکی چیمەنتۆ یی یە سواخ بدرێت بە ماڵەیەك كە پێی دەوترێت تراوەڵە بە ئەستوری شانەی ٨ ملم..نابێت بە ھیچ شێوەیەک بە بە تۆپەڵ کاری دابنرێت.. جۆینتەکانی دەبێت بە فۆمی تایبەت لە بنەوە پڕ بکرێتەوە، پاشان لەسەرەوە بەھەمان پاودەری ڕووی مەوادەکە ڕووکەش بکرێتەوە، نابێت بە موادی بەیسی چیمەنتۆ جۆینتەکان پڕ بکرێتەوە.. بۆ شوێنە لەبغ ناڕێکەکان کە ئەستوری چیمەنتۆکەی پشتی تەبەقەکان زۆرتر ئەبێت لە ڕادەی ڕێپێدراو باشترە بە بڕغووی پلاستیکی تایبەت جێگیر بکرێت..پاشتر سەری بڕغوەکان تەعمیر بکرێت.. تێبینی: بۆ زاڵ بوون بەسەر خاڵە نێگەتیڤەکاندا ئەگەر بە پێ مواسەفاتی دانراو جێ بەجێ بکرێت ، ئەوا زۆربەی خاڵە لاوازەکان کۆنترۆڵ دەکرێت.. ئەندازیار: ئالان شوانە
  12. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەتوانی Unreal Studio بە کار بهێنی، کە بێبەرامبەرە و ئایبەتە بە Design Visualization و دیزاینی تەلارسازی. بەرهەمهێنی سۆفتوێری Unreal Engine ئەم پڕۆگرامەی دروست کردوە بۆ ئەوانەی کە نایانەوێ لە بواری گەیمینگ کار بکەن و تەنها دەیانەوێ بۆ Visualization بە کاری بهێنن. دەتوانی لەم بەستەرەی خوارەوە دایگری: https://www.unrealengine.com/en-US/studio
  13. گروپی Happy Digital پڵەگینی AutoHedge ی بڵاو کردەوە کە پڵەگینێکی تایبەت بە پڕۆگرامی سریدی ماکس و ڤیڕەیە و تایبەتە بە دروست دیواری سەوزایی (Hedge). کار کردنی ئەم پڵەگینە بە شێوەیەکە کە هەڵدەستێت بە پڕ کردنی مۆدێلە سریدیەکان بە سەوزایی و گەڵای تایبەت، ئەمەش تواناییمان پێ دەدات کە شێوازی جیاوازی دیواری سەوزایی بە ئاسانترین شێوە دروست بکەین. لە گرنگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم پڵەگینە ئەوەیە کە زۆر ئاسانە لە بەکارهێنان دا و لۆد ناخاتە سەر سەرچاوەکانی کۆمپیوتەرەکەت و تەنها لە کاتی ڕێندەر کردن دا بە شێوەی تەواو دەردەکەوێت. نرخی ئەم پڵەگینە 149$ ە کە پڵەگینی AutoGrass یشی لە گەڵدایە، هەروەها بە شێوەی subscription یش واتە بەشداری مانگانە هەیە و نرخەکەی 19$ ە بۆ هەر مانگێك. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی مەڵپەڕی Happy Digital بکە. داگرتن بە شێوەی تاقیکاری لێرەوە
  14. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    دەست خۆش سەناریا. نوسینێکی سادە بەڵام زۆر سودبەخشە.
    • 16 جار داگیراوە
    • وەشان 1.0.0
    کۆمەڵێک بلۆکی دار بۆ بەکارهێنان لە ڕووکاری پێشەوە (Elevation) لە پڕۆگرامی ئۆتۆکاد دا. ئەم بلۆکانە بە شێوەیەکی زۆر پڕۆفیشناڵ کێشراون لە لایەن Cad-Block ەوە و زۆر سودی هەیە و ئاسانە لە بەکارهێنان دا. لە وەشانی 2010 بەرەو ژوور سەپۆرتی ئەکا.
    بێبەرامبەر
  15. سەرمەد تێبینی دانا بۆ سەرمەد لە سەر تێبینی دابنێ لە سەر ناوەڕۆکی وێبلاگێکی لە هەواڵی گرافیک
    زۆر ڕاستە. 😉
  16. کۆمپانیای Chaos Group ئەپدەیتێکی نوێی بۆ سریدی ماکس بڵاو کردەوە کە چەند چاکسازیەکی کردوە لە ئینجینەکە دا وەک چاکسازی لە Vray IPR و نوێکردنەوەی Vray GPU، هەروەها چەند تایبەتمەندیەکی تازەشی زیاد کردووە لەانە: memory tracking reports کە ڕیپۆرتی تەواوت دەداتێ لە سەر ئەو ڕیسۆرسانەی کە ڕام یان میمۆریان بە کار هێناوە، Debug Sading لە IPR دا کە تواناییت دەداتێ بە شێوەی لایڤ گشت ماتریاڵ و Shading ەکان ڕێک بخەی لە IPR دا، تێکسچەری تایبەت بە توون Toon Texture. هەروەها چەند تایبەتمەندیەك بۆ Vray GPU و Vray Cloud Render زیاد کراوە لەوانە پاڵپشتی بۆ ماپەکانی Substance 2 و زیاد کردنی VRayCurvature texture و VRayDistanceTex و VRayALSurfaceMtl shaders. بۆ داگرتن بە شێوەی Trial کلیک لێرە بکە بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە
  17. سەرمەد تێبینی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر تێبینی دابنێ لە سەر ناوەڕۆکی وێبلاگێکی لە هەواڵی گرافیک
    دەست خۆش کاک @خەڵات جەلال زۆر دەمێك بوو ئەمە داواکراو بوو.
  18. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Meer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاکە میر... بابەتێکی گرنگت وروژاندووە، وەڵامەکانی کاک ڕاستی و کاک خەڵات زۆر تەواون ...
  19. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گفتوگۆی گشتی
    دەست خۆش کاک ڕاستی هەواڵێکی دڵخۆشکەرە.
  20. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    بە کورتی PBR جۆرێکی نوێی Shading ە کە لە Interactive Rendering دا کاریگەری زۆری هەیە و بە گشتی کار لە سەر Reflection و Roughness واتە ڕەقی و Displacement دا دەکات و وا دەکات ماتریاڵەکە زۆر واقعی دەرکەوێت.
  21. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش سەناریا خان بۆ ئەم بابەتە بەسودە.
  22. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    ئەم پڵەگینە شتێکی باشە و دەتوانی بۆ ٧ ڕۆژ بە شێوەی Trial بە کاری بهێنی: https://extensions.sketchup.com/en/content/gkware-stair-maker-0 یان دەتوانی خۆت مۆدێلی بکەی بەم ڕێگایە:
  23. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    من پێم وابێ ئەتوانی ئەگەر وەرگێڕەکەی فایلە وەرگێڕدراوەکانت بە جیا بداتێ. داوا لە کاک توانا بکە بزانە ئەکرێت بە جیا ئەو فایلانە دابنێت.