Jump to content

سەرمەد

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن سەرمەد ەوە

  1. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گفتوگۆی گشتی
    دەست خۆش کاک ڕاستی هەواڵێکی دڵخۆشکەرە.
  2. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    بە کورتی PBR جۆرێکی نوێی Shading ە کە لە Interactive Rendering دا کاریگەری زۆری هەیە و بە گشتی کار لە سەر Reflection و Roughness واتە ڕەقی و Displacement دا دەکات و وا دەکات ماتریاڵەکە زۆر واقعی دەرکەوێت.
  3. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش سەناریا خان بۆ ئەم بابەتە بەسودە.
  4. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    ئەم پڵەگینە شتێکی باشە و دەتوانی بۆ ٧ ڕۆژ بە شێوەی Trial بە کاری بهێنی: https://extensions.sketchup.com/en/content/gkware-stair-maker-0 یان دەتوانی خۆت مۆدێلی بکەی بەم ڕێگایە:
  5. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    من پێم وابێ ئەتوانی ئەگەر وەرگێڕەکەی فایلە وەرگێڕدراوەکانت بە جیا بداتێ. داوا لە کاک توانا بکە بزانە ئەکرێت بە جیا ئەو فایلانە دابنێت.
  6. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    دەست خۆش کاکە توانا، من AutoCAD Architecture م بە کار هێناوە و زۆر سودم لێ بینیوە. بەڵام لە ئێستا دا ArchiCAD بەکار دەهێنم، زۆر ئاسانترە
  7. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ دابان لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش کاکە دابان زۆر سەرنجڕاکێشە.
  8. گروپی تەلارسازی Rob Paulus Architects کە نوسینگەیەکی تایبەت بە ئەندازیاری تەلارسازیە، هەستا بە نوێ کردنەوەی ئەم خانووە لە ساڵی 2012 دا لە سەر ڕووبەری 420م²، کە دەکەوێتە شاری Tucson لە ویلایەتی ئەریزۆنا لە ئەمریکا. ئەم نوێکاریە خانوەکە دەکاتەوە بە ڕووی دیمەنە سروشتیە سەحراویەکان (دەشتەکی) دا، لە گەڵ هەندێک گۆڕانکاری و چاکسازی لە دیزاینی ناوەوەی خانووەکە دا. شکڵە تازەکان تێکەڵ و پاکن و کۆنتراستێکی (Contrast) ێکی تەواویان دروست کردووە لە گەڵ دیمەنە سروشتیەکەی دەوروبەری دا. بە بەکارهێنانی شێوازی کرانەوە لە ناوەوە، دیوارەکان پارچە پارچە کراون بۆ پێدانی وەزیفەی باشتر بە نەخشەکە، واتە زۆربەی دیزاینەکە لە ناوەوە کراوە بە سیستمی مەفتوح. لە دەریشەوە ئەو تەختە داریانەی کە بەکار هێنراوە بۆ دەورەدانی حەوشەکەی وەکو ناوچەیەکی حەوانەوە و دانیشتنێکی کراوەی جوانی لێ کردووە کە وا هەست دەکرێت لە ناو سروشت دا دانیشتووی. سروشتی ئەو ناوچەیە وەکو سروشتی کوردستان وایە، بە ڕای من دەتوانرێت ئەم جۆرە کرانەوەیە لە کوردستان بەکار بهێنرێت. بە هەمان شێوەی مەتبەخەکەشی بە ڕووی دەرەوە دا کراوەتەوە وەک ئەوەی کە دەرەوە و ناوەوە بە تەواوی تێکەڵ کرابێت. کۆمەڵێک ڕەنگ و مەوادی سروشتی زاڵ بووە بە سەر ئەم دیزاین کردنەوەیە دا لە گەڵ بەکارهێنانی (fir wood) کە جۆرە دارێکە خەتەکانی بە ئاشکرا دەبینرێت لە سەر خواستی خاوەنی خانوەکە. ئەم جۆرە دارە لە زۆربەی مەخزەن و دۆڵاب و کەوانتەرەکانی ناوەوە دا بەکار هاتووە لەگەڵ بەکار هێنانی وەک ڕووپۆش لە بەشی ژێرەوەی سەقفە ئاشکراکانی بەشی دەرەوە. بەم شێوەیەش خانووەکە بە تەواوی تێکەڵاوی سروشت کراوە لە گەڵ ئەو دیزاینەی ناوەوە کە هەستێکی ئارامبەخشی بەخشیوە بە خانوەکە.
  9. ئەم دیزاینە ناوازەیەکم بینی حەزم کرد لێردا ەیبنێم بۆ ئەوەی ئەندامانی ماڵپەڕ سودی لێ ببینن. زەویەکی ناڕێکی زۆر بچوک لە ناوچەیەکی کۆنی شاری لەندەن دەبێتە یەکێک لە جوانترین دیزاینەکانی جیهان کە بۆ خانووی نیشتەجێبون کراوە. زەویەکە شێوەیەکی زۆر ناڕێکی هەیە و بە ڕوبەری نزیکەیی 240 م² و داوا کراوە کە بکرێت بە دوو خانوو بۆ نیشتەجێ بوون. ئەوەی جێگای تێڕامانە کە ئەندازیارەکە یان دیزاینەرەکە زۆر بە جوانی فەزاکانی دابەش کردووە بە بێ ئەوەی هیچ Waste ێک هەبێت و دیزاینێکی ناوازەی بۆ کردووە. شوێنی گەراجی سەیارەی لە پێشەوە داناوە و مەمەڕێکی کراوەی هاوبەشی بۆ هەردوکیان دروست کردووە. نەهاتووە واجیهەکە بخاتە پێشەوە لە بەر ئەوەی پێشەوەی زۆر تەسکە بەڵکو هاتووە بەشە تەسکەکەی وەکو Shared Access بەکار هێناوە، پاشان بە دیزاینێکی جوان لە یەکتری جیا کردونەتەوە. لە نەخشەکە ورد ببنەوە بۆ زانیاری زیاتر. دیمەنەکانی پاش دروست کردن دیمەنەکانی ناوەوە
  10. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ڕەخنە و پێشنیار
    پێم باشە بەشەکان فراوانتر بکرێن و بەشی لاوەکی یان دووەمیان بۆ دابنرێت. بۆ نمونە بەشی تەلارسازی چەند بەشێکی تری بۆ زیاد بکرێت وەك (خانوی مۆدێرن وبینای بەرز و تەلارسازی کلاسیك و ...هتد)، ئەمەش بە مەبەستی زیاتر فراوانبونی کایەی بابەتەکان.
  11. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش تابان خان بۆ کردنەوەی ئەم بابەتە نایابە منیش حەزم کرد بە بابەتێک بەشداری تێدا بکەم Klein Bottle House لە ئوستورالیا دیزاین کراوە لە لایەن McBride Charles Ryan ەوە لە سەر ڕوبەری 2777 فوتی چوارگۆشە دروست کراوە لە Mornington Peninsula کە دەکەوێتە باشوری خۆرهەڵاتی میلبۆرن لە ئوستورالیا نەخشەکانی
  12. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش کاک @خەڵات جەلال..
  13. زۆر سوپاس کاکە @دابان
  14. ئەفرۆدیسیاس Aphrodisias لە تورکیا (سەدەی دووەمی زایینی) قەسری پوکۆلیۆن Boukoleon Palace, Constantinople (سەدەکانی ناوەڕاست)
  15. چەند ئەندازیارێک هەستاون بە دووبارە وێنە کردنەوە و ڕێندەر کردنەوەی شوێنەوارە لەناوچووەکان جیهان. بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و تێگەیشتنی زیاتر لێیان، بۆ ئەو مەبەستە سودیان لە پاشماوە شوێنەوارەکە و تەلارە هاوشێوەکانیان وەرگرتوە. ئەسینا Athens سەدەی یەکەمی میلادی ڕێڕەوی ئەکرۆپۆلیس وێنەی پەیکەری ئەسینا لە پارسینۆن partheon ئەگۆرا Agora بەردەوام دادەنرێت. قەرناق Qarnaq لە میسڕ 1200 ی پێش زایین ڕێوڕەسمێک لە پەرستگای ئامون هۆڵی پایەکانی ڕامسیسی 2
  16. ئەم بابەتە تایبەت دەکەم بەو بینایانەی کە لە جیهان دا بە شێوازی ترادیشناڵ (Traditional Architecture) دیزاین کراون . مزگەوتی گەورەی عومان http://www.flickr.com/photos/24925657@N05/4008761792/ کەنیسەیەکی تازە تەواو کراو لە کالیفۆرنیا هۆتێلی ostrovoskogo لە ڕوسیا ڤێلایەک لە هامبۆرگ (ئەڵمانیا) ساڵی ٢٠١١ دروست کراوە
  17. ڕێندەر ئینجینی Thea Render 2 ب سکێچ ئەپ و سینەما فۆر دی بڵاوکرایەوە کۆمپانیای بەرهەمهێنی Thea Render بڵاوی کردەوە کە وەشانی دووەمی ئەو ڕێندەر ئینجینەی بڵاو کردۆتەوە بۆ سکێچ ئەپ و سینەما فۆردی و ڕاینۆ . هەروەک ئاشکرایە لای هەمووان کە Thea Renderer یەکێکە لە ڕێندەر ئینجینە بەهێزەکان و چەندین تایبەتمەنی هەیە لەوانە: ڕێندەر کردن بە هەر سێ شێوازی Biased و Un Biased و Interactive. توانای Instance کردنی ۆدێلە دەرەکیەکان، واتە بەکار هێنانی مۆدێکی دەرەکی لە ناو پڕۆژەکە دا بە بێ ئەوەی لۆد دروست بکات، ئەمەش وەکو Proxy دەور دەبینێت. بونی هەر سێ جۆر ڕوناکی خاڵ (Point) و Area و Environment Light. ڕێکخستنی کامێرای پێشکەوتوو کە لە ڕێیەوە دەتوانی تایبەتمەندیەکانی کامێراکە بگۆڕی و کۆنتڕۆڵی لێنس و exposure و چەندین تایبەتمەندی تری بکەی ئەمەش سودی زۆری هەیە بە تایبەت بۆ سکێچ ئەپ. زیاد کردنی ئیدیتەری ماتریاڵی سیا بۆ بەرنامەکە، ئەمەش تایبەتمەندی زۆرت پێ دەدات بە دەستکاری کردن و دروست کردنی ماتریاڵی واقعی. کار دەکات لە سەر هەر دوو پلاتفۆرمی ویندۆز و ماك. ڕێخستنەکانی Thea Renderer بە شێوەی خۆکار لە گەڵ فایلی سکێچ ئەپەکەدا پاشەکەوت دەکرێت. دەتوانی فایلی سکێچ ئەپ ئێکسپۆرت بکەی بۆ Thea Studio بەمەش دەتوانی لە دەرەوەی سکێچ ئەپ بە ئاسانی ڕێندەر وەرگری. دەتوانی ڕێندەری ئەنیمەیشن بکەی لە سیا دا. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش کە دەتوانی لە ماڵپەڕی سەرەکیەوە سەیریان بکەی. بەستەری ماڵپەڕی سەرەکی داگرتن بە شێوەی Trial (پێویستی بە تۆمار کردنە) چەند دیمەنێکی ڕێندەر کراو بە Thea Render
  18. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    سڵاو، @arena تکایە ئەم فایلەی خوارەوە داونلۆد بکە و Extract ی بکە، فایلێکی تێدایە بە ناوی td_ge_4.01_14.dll ، ئەو فایلە کۆپی بکەرە ناو فۆڵدەری سکێچ ئەپ و Layout ەوە. واتە یکێکی لێ کۆپی بکەرە ناو فۆڵدەری "C:\Program Files\SketchUp\SketchUp 2017" و یەکێکی تریش بخەرە ناو فۆڵدەری "C:\Program Files\SketchUp\SketchUp 2017\LayOut" ەوە. TD_Ge_4.01_14.zip
  19. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاک خەڵات، هەواڵێکی زۆر خۆشە. بە تایبەت GPU Support و Keyframe Render ەکەی.
  20. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    زۆر سوپاس کاک خەڵات. تا ئێستا هیچ کێشەیەکی نیە، تەنها لە License Server دا user ەکەی پێشو دەسڕیتەوە و user و password ە تازەکە دەنوسی. سەبارەت بە نایاسایی بوونی ئەوە یەکێکە لەو شتانەی کە مشت و مڕی زۆری لەسەرە. لە ناوەڕۆک دا نایاسایی نیە، چونکە کۆمپانیا خۆی ڕێی بەوە داوە، بەڵام لەوەدا کە کارەکتەرێکی وەهمی دروست دەکەی و هەژماری پێ دروست دەکەی لەوانەیە کەمێک کێشەی هەبێت.
  21. لە ئێستا دا سەرجەم بەکارهێنەران ماکس دەتوانن ڤیڕەی بە شێوەی trial بە بێ هیچ ڕێگریەک و بە فولی بۆ سریدیماکس داونلۆد بکەن، تاکە ڕێگریشی بەس کاتە ئەویش ئەوەیە کە دوای 30 ڕۆژ بە سەر دەچێت و دواتر دەتوانی هەژمارێکی تر دروست بکەی و ٣٠ ڕۆژی تر وەرگری.. بۆ ئەوەی بتوانی ٣٠ ڕۆژە Trial ەکە بەکار بهێنی سەرەتا بچۆرە سەر ئەم بەستەرە. دواتر ئیمێڵ و ناو و وشەی نهێنی بنوسە. لە قۆناغی دواتر بچۆرە ناوی تەواو و ناوی کۆمپانیا (ئیختیاری) بنوسە. لە کۆتایشدا دەبێت بچیتە سەر ئیمێڵەکەت بۆ چالاک کردنی هەژمارەکەت. دوای ئەوەی چویتە ناو هەژمارەکەتەوە، بچۆرە سەر Try و vray for 3ds max هەڵبژێرە. بە دووبارە کردنەوەی ئەم کردارە هەموو مانگێک دەتوانی ٣٠ ڕۆژی تازە وەرگریتەوە. پەڕەی یەکەم پەڕەی دووەم پەڕەی کۆتایی ئیمێڵی هاتوو بۆ چالاک کردنی هەژمار داگرتنی پڵەگین بۆ ماکس لە کۆتاییدا داونلۆدی بکە
  22. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ Darin لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سینەما فۆر دی
    سینەما زۆر تایبەتمەندی ناوازەی زیاد کردوە. بە ڕاستی بۆ Motion Graphic حەلی نیە ... https://www.youtube.com/watch?v=GReAzfegh9M
  23. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    زۆر سوپاس کاک توانا ...
  24. سەرمەد بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی پرسیار و وەڵام
    دەمەوێ بزانم جیاوازی نێوان کارتی گرافیکی 1080 و 1080ti یان 1050 چیە؟
  25. سەرمەد وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە بەکار هێنانی ماڵپەڕ
    بەڕێز @www.dahen.net ئەگەر مەبەستت یونیکۆدەکەیە، بەڵی من خۆم لە سەر ویندۆزی ٧ کارم پێ کردوە. بێ کێشە کار دەکات.