سڵاو براده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ 
پێشه‌كی ده‌ستخۆشی دروستكردنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌تان لێ ئه‌كه‌م 
ئه‌م ڕێندهرینهم داناوه له ماڵپهڕهكهتاندا ، ته‌لارێكی فره نهۆمی ، بۆ ڕاو سه‌رنجی هه‌ر براده‌رێكی به‌ڕێز. من خۆم ته‌لارسازی نیم به‌ڵكو شارستانیم ، ئه‌و مۆدێلانه‌ی دروستیان ئه‌كه‌م زیاتر له ڕوانگه‌ی سترهكچهرهوه دایئهڕێژم كه ڕه‌نگه له ڕوانگه‌ی میعماریهوه ناته‌واو و كهموكورت بن ، به‌ڵام هه‌وڵێكی خۆمه بۆ تێكههڵكێشانێك له نێوان شارستانی و میعماریدا ، له ڕوانگه‌ی منه‌وه گرنگیدان به ستره‌كچه‌ر هاوشانی گرنگیدان به فۆرمی میعماری ، هیوادارم ببێته هه‌وڵێك بۆ هاوئاهه‌نگی هه‌ردوو ڕشته‌ی ته‌لارسازی و شارستانی. سوپاس 
مۆدێل كردنی به به‌رنامه‌ی Revit 2016  
ڕێنده‌رینگ به : LUMION v4 
له گه‌ڵ ڕێزدا  
سه‌روه‌ر علی سعید / ئه‌ندازیاری شارستانی