-
پایەی کۆنکرێتی RC Column
پایەی کۆنکرێتی بەیەکێک لەبەشە هەرە گرنگەکانی بینای کۆنکرێتی دادەنرێت کە بەشێوازی لاکێشەو چوارگۆشەو بازنەیی دروست دەکرێت. چەند تێبینیەکی گرنگ لەسەر پایەی کۆنکرێتی:نابێت درێژی هەر لایەکی پایەکە لە ۳۰سم کەمتر بێت. نابێ درێژی لە ۲.٥ ئەوەنەی پانیەکەی زیاتر بێت. کەمترین ڕێژەی شیش بۆ پایە =0.01xAg زۆرترین ڕێژەی شیش بۆ پایە =0.08xAg بەڵام بەهۆی بوونی ئۆڤەرلاپ نابێت لە 0.04 زیاتر بێت. وە "Ag"بریتیە لە درێژی × پانی پایەکە. کەمترین شیشی عەمودی بۆ پایە نابێت لە ٤ شیش کەمتر بێت بۆ پایەی چوارگۆشەو لاکێشە وە نابێت لە ٦ شیش کەمتر بێت بۆ پایەی بازنەیی. ئەگەر دوری نێوان دوو شیشی عەمودی لە ۱٥سم زیاتر بوو ئەوا پێویستە کرۆس تای بۆ دابنرێت. پێویستە دووری نێوان قەفیزەکان بەمجۆرە بێت:لە بەشی سەرەوەو خوارەوەی پایەکە پێویستە بە چڕی دابنرێت بە کەمترینی : ۱/٤× کەمترین قیاسی پایەکە ٦×تیرەی شیشی عمودی (بچوکەکەیان ئەگەر ۲ جۆر بوو) ١٠ سم بۆ حساباتی بومەلەرزە زۆربەی کات ئەم( ۱۰)سم چێک ئەکاتەوە ئەی ئەو مەسافەیەی کە ئەم قەفیزانەی تیا چڕ دەکەینەوە چەندە لە سەروخواری پایەکان؟ئەو مەسافەیە بریتیە لە گەورەترینی : ۱/٦ × بەرزی پایەکە گەورەترین قیاسی پایەکە (بۆ نمونە ٤۰×٦٠سم ، ٦۰سم لەسەرو خواری پایەکە ئەم قەفیزانەی تیا چڕ ئەکەینەوە) ٥۰۰ملم لەناوەراستی پایەکان بەم شێوەیە قەفیزەکان دابەش دەکرێت: کەمترینی : ٦×تیرەی شیشی عمودی (بچوکەکە ئەگەر ۲ جۆر بوو) ۱٥۰ملم کەمترین دووری نێوان دوو شیشی عمودی نابێت کەمتر بێت لە ٥.۱ × تیرەی شیشەکە ٤۰ملم سەرچاوە: ACI-Code section 10.6.1 section 25.7.2.3 section 18.7.5.3 section 18.7.5.5
-
-
سێ کتێبی زۆر گرنگ بۆ ئەوانەی لە تاقیگەکانی بیناکاری کاردەکەن
دەستەکانت خۆش بێت. زۆر سودم لێ بینین. هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم.
-
هایلایت چییە ؟ ئامۆژگاری بۆ هایلایتی ئینستاگرام
دەست خۆش.
-
هەڵبژاردنی لکێنەری کاشی گونجاو بۆ کاشیکردنەکەت (کەلەکیم بە نمونە)
هەڵبژاردنی لکێنەری دروست بۆ کاشیکردنەکەت زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە مانەوە و پاراستنی کوالیتی کارەکەت. لێرەدا چەند ڕێنماییەک لەسەر بنەمای شوێنی جیاوازی کاشی و بارودۆخی ژینگەیی دەخەینە ڕوو:کاشی ناوەوەی خانوو (ناوچە ستانداردەکان): ئەگەر کاشی ناو مال دەکەی کە ڕووبەرێکی بچووکتر دەگرێتەوە، وەک کاشی دیوار (٣٠*٩٠) یان کاشی ئەرزی (٨٠*٨٠)، و شوێنەکە بەرکەوتەی کەشوهەوای زۆر یان شێ نەبووە، ئەوا پێویستت بە لکێنەری زۆر ئاست بەرز نییە. باشترین بژاردەکان بۆ ئەم جۆرە پڕۆژەیە بریتین لە #قەلەکیم ١٠٥٢ یان #سولیکیم ١١١١، چونکە لکاندنی گونجاو دابین دەکەن بەبێ پێویستی بە تایبەتمەندی مانەوەی زیادە. ئەم لکێنەرانە تەواون بۆ بەکارهێنانی ستانداردی ناوماڵ. کاشی دەرەوە: • بۆ کاشی دیواری لەم قیاسە و گەورەتر (٦٠*١٢٠) یان ئەو شوێنانەی کە زەویەکەیان شۆفاژە یان لە شوێنی شێداردا بن وەک حەمامەکان یانیش کاشی ئەرزییان قەبارەی (٨٠*٨٠) زیاترە پێویستت بە لکێنەرێکە کە بەرگەی شێ و گەرمی ناوبەناو بگرێت. • قەلەکیم ١٠٥٤ یان سولیکیم ١١٤٤ لێرەدا باشترین هەڵبژاردەن، بەرگری بەرزبوونەوەی شێ پێشکەش دەکەن کە بە تایبەتی بۆ حەمام و کاشی گەورە و مەڕمەڕیش گونجاوە. کاشی مەسبەح یان بارودۆخی کەشوهەوای زۆرسەخت: • ئەگەر کار لەسەر کاشی دەرەوە یان پڕۆژەکان دەکەیت کە بەرکەوتەی کەشوهەوای سەخت دەبن (وەک باران، بەفر، یان گەرمی زۆر)، بەتایبەتی بۆ کاشی تەختەی گەورەتر (بۆ نموونە، 120x270)، پێویستت بە چەسپێکی زۆر بەهێز دەبێت. • باشترین چەسپەکان بۆ ئەم بارودۆخانە بریتین لە #قەلەکیم ١٠٦٢ یان #سولیکیم ١١٦٦ کە بە تایبەتی بۆ بەکارهێنانی دەرەوە و بەرگرییەکی زۆر لە کەشوهەوادا دیزاین کراوە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لە مانەوەی کاشیەکانت بە پارێزراوی. بە هەڵبژاردنی چەسپی گونجاو بۆ ژینگەی تایبەتی کاشیکردنەکەت، کوالیتی بەرز و تەواوکردنی درێژخایەن بەدەست دەهێنیت. بە سوپاسەوە وەرگیراوە
-
باوهاوس وەك بیرۆکەیەك و دواتر قوتابخانەیەكی دیزاین
دەستتان خۆش بێت بابەتێکی جوانە.. بە ڕای من باوهاوس لە ناو ئەو هەموو جەنجاڵیەی ئەو سەردەمە دا لە دایك بوە کە وەك فەلسەفەیەک زیاتر خۆو پێناسە کرد. پێویستە نوێ بکرێتەوە بۆ سەردەمی ئێستا..
-
خوێندکارانی قۆناغی دووەمی تەلارسازی لە پرۆژەکەیاندا دیزاینی قوتابخانەی ناوەندییان کرد
پرۆژەی وانەی (دیزاینی تەلارسازی و شێوازەکانی ٢) لە قۆناغی دووەم لە بەشی تەلارسازی زانکۆی سلێمانی بۆ وەرزی دووەم 2024 بریتی بوو لە پرۆژەی دیزاین کردنی قوتابخانەیەکی ناوەندی ، خوێندکارەکانی قۆناغەکە چەند کۆنسێپتێکیان دانا بۆ پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری هەشت هەزار مەتر دووجا لە ناو شاری سلێمانی . پرۆژەکە بریتی بوو لە قوتابخانەیەک کە لە نۆ پۆل پێكهاتبوو لەگەڵ چەند تاقیگەیەک و کتێبخانە و کافتریا و بەشی بەڕێوەبردن و چەند بەشێکی تر ، لەئەنجامدا خوێندکارەکان توانیان چەند پرۆژەیەکی سەرکەوتوو دیزاین بکەن، ئامانج لەم پرۆژەیە فراوان کردنی بیری خوێندکارە لەچۆنیەتی دەستپێکردنی دیزاین بۆ پرۆژەی قوتابخانە وە چۆنیەتی بیرکردنەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی پرۆژەکە لەهەمان کاتدا بایەخدان بەلایەنی هونەری و جوانی بیرۆکەکە..
-
RustDesk بەدیلێکی نایاب بۆ کۆنترۆڵی ئامێرە دوورەکان وەک Teamviewer یان Anydesk
دەستەکانت خۆش بێت.. بە ڕاستی من زۆر سودم لە Anydesk بینیوە و زۆر بە کاری دەهێنم. ئەمەش تاقی دەکەمەوە بزانم چۆنە..
-
تەلارسازی چیە؟ پرسیار و وەڵام
دەستەکانت خۆش بێت و ماندوو نەبیت. بابەتێکی زۆر جوانە و زۆر جوان ڕونت کردۆتەوە.
-
چۆنێتی تاقیکردنەوەی تایبەتمەندی نوێی بینینی شەقامەکان لە نەخشەکانی گووگڵدا
دەستەکانت خۆش بێت بەڕيز @ADEL SNJARY نایابە.
- چۆنێتی دانانی شیشی پایە و قاڵب کردنیان - ڤیدیۆی فێرکاری
- OpenCV چییە؟
-
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت - گلەیی
پاش سڵاو. سەرتا دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ بابەت و بەشداریەکانت. بە ڕاستی ماندو بونیان پێوە دیارە. زۆر ڕاستە لەم ماوەیە دا کەمتەرخەمی یان بە شێوەیەکی تر بڵێین ناچالاکی لە لایەن ستافی ماڵپەڕەوە بە دی کراوە و بە هۆکاری جیا جیا. من هۆکارەکان دەگێڕمەوە بۆ: سەرقاڵی ئەندامانی ستاف بە کاری ترەوە کە ئەمەش نابێتە بەهانە بۆ ئەوەی سەردانی ماڵپەڕ نەکرێت یان چالاکی نەبێت. زاڵ بوونی بابەتە ئەندازیاریەکان بە شێوەیەك کە زۆربەی ستافی ماڵپەڕ ئەندازیارن، من پێم باشە ستافی تر زیاد بکرێت بەدەر لە ئەندازیار. دانانی مەرج بۆ ئەندامانی ستافی ماڵپەڕ بە نوسینی بابەت ئەگەر هەفتەی بابەتێکیش بێت. دانانی کەسانی تایبەت بە وەڵامدانەوەی ئەندامان و سەردانکەران. من پشتی ئەم نوسینەی کاکە عادل دەگرم و هاوڕام لە گەڵی. تێبینی: من ماوەیەکی زۆر ناچالاك بووم بە هۆکارێك کە کاک خەڵات خۆی ئاگای لێیە.
-
سایبەر سکیوریتی چییە؟ تێگەیشتنە هەڵەکان کامانەن لە بارەیەوە؟
دەست خۆش، بابەتێکی جوانە.
-
چۆنیەتی بەکارهێنانی چاتبۆتی نوێی Bing
دەستەکانت خۆش بێت کاک @ADEL SNJARY. بابەتەکانت زۆر جوانن. کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زۆرترین پشکی Chat GPT هەیە و زۆرترین Invest ی کردوە تێیدا. بەڵی بە دڵنیاییەوە چات جی پی تیە. بە هەندێك گۆڕانکاریەوە.
-
چاککردنەوەی دەستەواژە
زۆر سوپاسی پەرۆشی بەڕێزت دەکەین لە تەلارساز، نمونەتان زۆر بێت. چاکمان کرد..