Jump to content

دابان

سەرپەرشتیار
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

ئەو بەشداریانەی دانراون لە لایەن دابان

  1. دانراوە

    پایەی کۆنکرێتی بەیەکێک لەبەشە هەرە گرنگەکانی بینای کۆنکرێتی دادەنرێت کە بەشێوازی لاکێشەو چوارگۆشەو بازنەیی دروست دەکرێت.

    چەند تێبینیەکی گرنگ لەسەر پایەی کۆنکرێتی:
    • نابێت درێژی هەر لایەکی پایەکە لە ۳۰سم کەمتر بێت.

    • نابێ درێژی لە ۲.٥ ئەوەنەی پانیەکەی زیاتر بێت.

    • کەمترین ڕێژەی شیش بۆ پایە =0.01xAg

    • زۆرترین ڕێژەی شیش بۆ پایە =0.08xAg بەڵام بەهۆی بوونی ئۆڤەرلاپ نابێت لە 0.04 زیاتر بێت.

    • وە "Ag"بریتیە لە درێژی × پانی پایەکە.

    • کەمترین شیشی عەمودی بۆ پایە نابێت لە ٤ شیش کەمتر بێت بۆ پایەی چوارگۆشەو لاکێشە وە نابێت لە ٦ شیش کەمتر بێت بۆ پایەی بازنەیی.

    • ئەگەر دوری نێوان دوو شیشی عەمودی لە ۱٥سم زیاتر بوو ئەوا پێویستە کرۆس تای بۆ دابنرێت.

    پێویستە دووری نێوان قەفیزەکان بەمجۆرە بێت:
    • لە بەشی سەرەوەو خوارەوەی پایەکە پێویستە بە چڕی دابنرێت بە کەمترینی :

      • ۱/٤× کەمترین قیاسی پایەکە

      • ٦×تیرەی شیشی عمودی (بچوکەکەیان ئەگەر ۲ جۆر بوو)

      • ١٠ سم

    • بۆ حساباتی بومەلەرزە زۆربەی کات ئەم( ۱۰)سم چێک ئەکاتەوە

    ئەی ئەو مەسافەیەی کە ئەم قەفیزانەی تیا چڕ دەکەینەوە چەندە لە سەروخواری پایەکان؟

    ئەو مەسافەیە بریتیە لە گەورەترینی :

    • ۱/٦ × بەرزی پایەکە

    • گەورەترین قیاسی پایەکە (بۆ نمونە ٤۰×٦٠سم ، ٦۰سم لەسەرو خواری پایەکە ئەم قەفیزانەی تیا چڕ ئەکەینەوە)

    • ٥۰۰ملم

    • لەناوەراستی پایەکان بەم شێوەیە قەفیزەکان دابەش دەکرێت:

    کەمترینی :

    • ٦×تیرەی شیشی عمودی (بچوکەکە ئەگەر ۲ جۆر بوو)

    • ۱٥۰ملم

    • کەمترین دووری نێوان دوو شیشی عمودی نابێت کەمتر بێت لە ٥.۱ × تیرەی شیشەکە ٤۰ملم

    سەرچاوە:

    ACI-Code
    section 10.6.1
    section 25.7.2.3
    section 18.7.5.3
    section 18.7.5.5

    rccol.jpg

  2. دانراوە

    هەڵبژاردنی لکێنەری دروست بۆ کاشیکردنەکەت زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە مانەوە و پاراستنی کوالیتی کارەکەت. لێرەدا چەند ڕێنماییەک لەسەر بنەمای شوێنی جیاوازی کاشی و بارودۆخی ژینگەیی دەخەینە ڕوو:
    1. کاشی ناوەوەی خانوو (ناوچە ستانداردەکان):
      ئەگەر کاشی ناو مال دەکەی کە ڕووبەرێکی بچووکتر دەگرێتەوە، وەک کاشی دیوار (٣٠*٩٠) یان کاشی ئەرزی (٨٠*٨٠)، و شوێنەکە بەرکەوتەی کەشوهەوای زۆر یان شێ نەبووە، ئەوا پێویستت بە لکێنەری زۆر ئاست بەرز نییە.
      باشترین بژاردەکان بۆ ئەم جۆرە پڕۆژەیە بریتین لە #قەلەکیم ١٠٥٢ یان #سولیکیم ١١١١، چونکە لکاندنی گونجاو دابین دەکەن بەبێ پێویستی بە تایبەتمەندی مانەوەی زیادە. ئەم لکێنەرانە تەواون بۆ بەکارهێنانی ستانداردی ناوماڵ.

    2. کاشی دەرەوە:
      • بۆ کاشی دیواری لەم قیاسە و گەورەتر (٦٠*١٢٠) یان ئەو شوێنانەی کە زەویەکەیان شۆفاژە یان لە شوێنی شێداردا بن وەک حەمامەکان یانیش کاشی ئەرزییان قەبارەی (٨٠*٨٠) زیاترە پێویستت بە لکێنەرێکە کە بەرگەی شێ و گەرمی ناوبەناو بگرێت.
      • قەلەکیم ١٠٥٤ یان سولیکیم ١١٤٤ لێرەدا باشترین هەڵبژاردەن، بەرگری بەرزبوونەوەی شێ پێشکەش دەکەن کە بە تایبەتی بۆ حەمام و کاشی گەورە و مەڕمەڕیش گونجاوە.

    3. کاشی مەسبەح یان بارودۆخی کەشوهەوای زۆرسەخت:
      • ئەگەر کار لەسەر کاشی دەرەوە یان پڕۆژەکان دەکەیت کە بەرکەوتەی کەشوهەوای سەخت دەبن (وەک باران، بەفر، یان گەرمی زۆر)، بەتایبەتی بۆ کاشی تەختەی گەورەتر (بۆ نموونە، 120x270)، پێویستت بە چەسپێکی زۆر بەهێز دەبێت.
      • باشترین چەسپەکان بۆ ئەم بارودۆخانە بریتین لە #قەلەکیم ١٠٦٢ یان #سولیکیم ١١٦٦ کە بە تایبەتی بۆ بەکارهێنانی دەرەوە و بەرگرییەکی زۆر لە کەشوهەوادا دیزاین کراوە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لە مانەوەی کاشیەکانت بە پارێزراوی.

    بە هەڵبژاردنی چەسپی گونجاو بۆ ژینگەی تایبەتی کاشیکردنەکەت، کوالیتی بەرز و تەواوکردنی درێژخایەن بەدەست دەهێنیت.

    بە سوپاسەوە وەرگیراوە

    k1.jpg

  3. دەستتان خۆش بێت بابەتێکی جوانە..

    بە ڕای من باوهاوس لە ناو ئەو هەموو جەنجاڵیەی ئەو سەردەمە دا لە دایك بوە کە وەك فەلسەفەیەک زیاتر خۆو پێناسە کرد.

    پێویستە نوێ بکرێتەوە بۆ سەردەمی ئێستا..

  4. دانراوە

    لەم دوو ڤیدیۆیەی خوارەوە دا چۆنێتی دانانی شیشی پایە ڕونکراوەتەوە کە سودی زۆری دەبێت بۆ ئەندازیارانی شارستانی..

    ڤیدیۆکان لە ئامادەکردنی ئەندازیار ئەحمەد سالار ە بە سوپاسەوە

    بەشی یەکەم:

     

    بەشی دووەم:

     

     

  5. پاش سڵاو.
    سەرتا دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ بابەت و بەشداریەکانت. بە ڕاستی ماندو بونیان پێوە دیارە.

    زۆر ڕاستە لەم ماوەیە دا کەمتەرخەمی یان بە شێوەیەکی تر بڵێین ناچالاکی لە لایەن ستافی ماڵپەڕەوە بە دی کراوە و بە هۆکاری جیا جیا.

    من هۆکارەکان دەگێڕمەوە بۆ:

    1. سەرقاڵی ئەندامانی ستاف بە کاری ترەوە کە ئەمەش نابێتە بەهانە بۆ ئەوەی سەردانی ماڵپەڕ نەکرێت یان چالاکی نەبێت.
    2. زاڵ بوونی بابەتە ئەندازیاریەکان بە شێوەیەك کە زۆربەی ستافی ماڵپەڕ ئەندازیارن، من پێم باشە ستافی تر زیاد بکرێت بەدەر لە ئەندازیار.
    3. دانانی مەرج بۆ ئەندامانی ستافی ماڵپەڕ بە نوسینی بابەت ئەگەر هەفتەی بابەتێکیش بێت.
    4. دانانی کەسانی تایبەت بە وەڵامدانەوەی ئەندامان و سەردانکەران.

    من پشتی ئەم نوسینەی کاکە عادل دەگرم و هاوڕام لە گەڵی.

    تێبینی: من ماوەیەکی زۆر ناچالاك بووم بە هۆکارێك کە کاک خەڵات خۆی ئاگای لێیە.

  6. دەستەکانت خۆش بێت کاک @ADEL SNJARY.

    بابەتەکانت زۆر جوانن.

     

    لە 3/23/2023 کاتژمێر 12:24 PM دا، سەناریا وتی:

    ئایا ئەمە چات جی پی تیە؟ یان جیاوازە؟

    کۆمپانیای مایکرۆسۆفت زۆرترین پشکی Chat GPT هەیە و زۆرترین Invest ی کردوە تێیدا.

    بەڵی بە دڵنیاییەوە چات جی پی تیە. بە هەندێك گۆڕانکاریەوە.

  7. لە 3/10/2023 کاتژمێر 7:19 PM دا، ADEL SNJARY وتی:

    Unlocked - بابەتی کراوە
    Popular now -  ئێستا ناوبانگە
    Poll - دەنگدان
    Locked - بابەتی داخراو

    Last post date - بەرواری دوایین بەشداریکردن
    Name of last poster - ناوی کۆتا ئەندام کە وەڵامی نوسیە
    Name of Topic starter - ناوی نووسەری بابەت
    Anytime - هەرکاتێک
    My Last Login - دوایین سەردان

    زۆر سوپاسی پەرۆشی بەڕێزت دەکەین لە تەلارساز، نمونەتان زۆر بێت.

    چاکمان کرد..

  8. باشترین ماڵپەڕ بۆ وەرگێڕانی فیلم و دراما ئەم ماڵپەڕەیە (https://subtitlestranslator.com/ ) من خۆم بە کارم هێناوە و زۆر نایابە

    پشتی بەستوە بە ترانسلەیتی گوگڵ.

    ڕاستەوخۆ فایلی srt وەردەگێڕێت.

    سەرەتا ماڵپەڕ بکەرەوە

    دواتر فایلەکەت دیاری بکە بە کلیك کردن لە سەر دوگمەی ئەپلۆد..

    1.thumb.png.8bec8b34376c66549458c06efc097801.png

    دواتر ئەو زمانە هەڵبژێرە کە دەتەوێ وەری بگێڕی بۆی و پاشان کلیک لە سەر دوگمەی (Translate) بکە.

    2.thumb.png.d843252a929abab0e777658c7479d9bc.png

    لە کۆتایشدا دەتوانی ەیدیتی بکەی بە کلیك کردن لە سەر (Accept) یان ڕاستەوخۆ داونلۆدی بکەی بە کلیك کردن لە سەر دوگمەی Cancel. 

    3.thumb.png.0d68935687e92004e8a9b3bd1f694105.png

     

    ئەتوانی دوای وەرگێڕانیش ئیدیتی بکەی لە پەڕەی Edit دا.

    676345269_.thumb.png.7d6d8a986e4941ce68e4521415096f26.png

    ‌هیوادارم تاوانیبێتم وەڵامم دابیتەوە.

  9. دەستت خۆش بێت.

    ئەگەر فێرکاریەکە بە شێوەی یاری Game بێت باشترە لە سەرەتادا.

    یان بە شێوەی Node Base بێت وەك (codemonkey.com).

     

    ئەوەش چانەڵەکەیانە:
    https://www.youtube.com/CodeMonkeyStudios

     

    maxresdefault.jpg

  10. دانراوە

    بێگومان هەموو وڵاتێک یان ناوچەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە لە ڕوو تەلارسازیەوە و ناوچەکەی پێ دەناسرێتەوە.

    وڵاتی هیندستان یەکێکە لە وڵاتە کۆنەکان و چەندین گۆڕانکاری گەورەی بە سەردا هاتووە بە درێژایی مێژوو وە چەندین جار توشی داگیرکاری بۆتەوە.

    هەروەها تەلارسازی هیندی کاریگەری لایەنی دینیش زۆر بووە لە سەری.

    تەلارسازی هیندی بە گشتی بە ئاڵۆزی ناسراوە بەوەی کە چەندین ئیلیمێنتی جیاواز بەکار دەهێنن و لە چەندین شوێن دا دووبارە دەبێتەوە. 

    هەروەها فەزاکان بە گشتی نزمن و ڕوناکی کەمیان لەسەرە بە هۆی کەمی پەنجەرەکان لە سەری و هەروەها داخراوی تەواوی پێوە دیارە.

    هەروەها زەخرەفە و نەخشی زۆر ئاڵۆز بەکار هاتووە لە پێکهاتەکانیدا.

     

    حەزم کرد ئەم نمونەیەتان بۆ دابنێم کە بریتیە لە پەرستگای (Brihadeeswarar):

    h1.thumb.jpg.6ef7ddcafb8a97fe251c6f7477da73cd.jpg

    h2.thumb.jpg.6a3fd0d6eb070a9526e2043b8811d6df.jpg

    h3.thumb.jpg.4eb596b813b33fd4a8b81bc8ddadbe00.jpg

    h4.thumb.jpg.d823ed264f8332c0efafdd4fb71baa73.jpg

    h5.thumb.jpg.5ac5ad79ae7fa09f5b9a2c321f0cffdf.jpg

    h6.thumb.jpg.e95c1570f37f94ff3d66bdf66eb558dc.jpg

    h7.thumb.jpg.99d531413e687f6d6b39205ebb30bc08.jpg

    h8.thumb.jpg.b02260713b62cc378734bf670b1dc997.jpg

    h9.thumb.jpg.d8afc917d7ce2f5498ae33e41dc851d8.jpg

    h10.thumb.jpg.25d23de36f8f128a4c6189fb0dcda8f0.jpg

    h11.thumb.jpg.88290136db6e1fdeb81b0336d90d1094.jpg

    h12.thumb.jpg.2f3cc9cc716ffccbfad900e7e24d3462.jpg

    h13.thumb.jpg.51f35f4fa763e579808848045223929b.jpg

    h14.thumb.jpg.11d319b17e25b69bafb9df4134720d83.jpg

     

  11. دەست خۆش کاک @سەرمەد بەو ڕێگەیەی تۆ چارەسەر بوو.

    بەڵام ئاگادار بن ئەم بابەتە دژی یاساکانی ماڵپەڕە و کڕاکی پڕۆگرامەکەی تێدایە. واتە پڕۆگرامەکە نایاساییە.

    بە گشتی ئەوەی کاک توانا ئەنجامی داوە هیلاک بوونی پێوە دیارە و دەتوانرێت لە سەر وەشانێکی یاسایی واتە کڕاک نەکراو بە کار بهێنرێت.