هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن کارێز ەوە
-
32.jpg
Sarkawtw bn.
- بەشەکانی دیزاینی ڕێگای ناو شار
-
بەرنامەی Wintoys
دەست خۆش ، بابەتێکی زۆر پێویستە و زانیاریەکی سودبەخشە.
-
وێبیناری کۆڕۆنای ١٠
دەست خۆش.. بە ڕاستی کۆڕۆنا دوای ئەوە چووە سەر کۆمپانیای Chaos لە پێشکەوتن وەستاوە و گۆڕانکاریەکان زۆر کەم و شتی بچوکن، بە پێچەوانەوە بەردەوام ڤیڕەی گۆڕانکاری گەورەی تێدا دەکرێت.
-
کارێکی گرنگی هەرسفێلد لە کوردستاندا
دەست خۆش کاک @سەرمەد بە ڕاستی زۆر جێی دڵخۆشکەرە کە کەسانێك هەن ئەو داتایانە کۆ دەکەنەوە.
-
پێش کڕینی پڕۆسێسەری ئینتل ... مانای پیتەکانی پرۆسێسەر بزانە
دەست خۆش..
-
تەکنەلۆژیای DLSS : بازدانێکی نوێ لە ئەدای یاریکردندا
دەست خۆش.. ئەم تایبەتمەندیە بۆ بواری ArcViz یش زۆر سودی هەیە.
-
چۆن مامەڵە لەگەڵ کێشەکانی سیستەمی ویندۆز دەکەیت و چارەسەریان دەکەیت؟
دەستەکانت خۆش بێت، بە ڕاستی بابەتێکە زۆر سودی هەیە بۆ هەموان.
-
میکانیزمی فلتەرکردنی ئینتەرنێت
دەست خۆش کاکە @ADEL SNJARY بە ڕاستی ئەم بابەتەشت هەر وەك هەموو بابەتەکانت سەرنجڕاکێشن و وات لێ دەکات بیانخوێنیتەوە.
-
واتاکانی ئیمۆجی و جیاوازی نێوان ئیمۆجی و ئەنیمەیشن
دەستخۆش، زانیاریەکی جوانە.
-
له كتێبى Edge Of Order ی Daniel Libeskind ەوە
دەست خۆش بابەتێکی جوانە. من پێشتر بە پارچە پارچە ئەم بابەتەم خوێندۆتەوە. دەستخۆش بۆ لێکدانی و دانانی لێرەدا.
-
جیاوازی نێوان پرۆسیسەری 64Bit و 32Bit چیە لە ڕووی بەکارهێنانەوە ؟
دەست خۆش، ڕونکردنەوەیەکی جوانە. سیستمی ٣٢ بیت تا ڕادەیەك لە کۆمپیوتەر دا نەماوە و بەرەو لەناچوون ڕۆیشتوە.
-
کۆدی سەرچاوە کراوە چییە؟
لەو لایەنەوە ڕاستە، من مەبەستم شتێکیتر بوو بە نمونە ئەو سۆفتوێرانەی کە بۆ کۆمپیوتەر دروست دەکرێن.
-
چاککردنەوەی کۆمپیوتەر
دستەکانت خۆش بێت.. بە ڕاستی زانیاریەکان زۆر سودبەخش بوون.
-
بەرەو دامەزراندنی ژێرخانی داتای سپەیشڵ (Spatial Data Infrastructure) لە کوردستاندا
ئەم بابەتە تا ڕادەیەك ئەدڤانسە و پێویستە کەسانی پسپۆر لێی تێ بگەن. من هەموویم خوێندەوە بەڵام زۆر سەرم لێی دەرنەکرد. دەست خۆش بۆ بابەتەکانت.
-
تێگەیشتن لە کانزاکان Metalness لە سریدی ماکس دا
زۆر سوپاس کاکە ڕاستی گیان، هیوادارم سودی هەبێت.
-
کۆدی سەرچاوە کراوە چییە؟
زۆر تێنەگەیشتم، کە سۆفتوێرێك دروست دەکەن چۆن سەرچاوەی کۆدەکەی دادەنێن، ئەگەر سۆفتوێرەکە بەناوبانگ بێت. دواتر دەبێت بڕۆنە ماڵەوە دابنیشن.
-
پسپۆڕی ئەندازیاری شارستانی
دەستخۆش بۆ بەتەکەت.. بەڵام Descriptive Geometry هندسة الوصفیة تا ڕادەیەكی زۆر نزیکترە لە ئەندازیاری تەلارسازی و ئەوان دەیخوێنن. هەروەها لە گرنگترین بوارەکانی ئەندازیاری شارستانی: Structural Design ە بۆ کۆنکرێت و ستیل هەروەها دیزاینی و ڕێگاوبان و جادە و کۆمپلێمێنتەریە. دەستخۆش
-
پسپۆڕی ئەندازیاری تەلارسازی.. بوارەکانی کارکردن و خوێندنی تەلارسازی
سەرەتا دەستخۆشیت لێ دەکەم، سەرەرای ئەوەی کە پسپۆری خۆت نیە بەڵام تا ڕادەیەکی زۆر نوسینێکی تایبەتمەندت نوسیوە.
-
تێگەیشتن لە کانزاکان Metalness لە سریدی ماکس دا
زۆر سوپاس ئازیزان بۆ دەستخۆشیەکانتان. هیوادارم توانیبێتم سودم گەیاندبێت.
-
تێگەیشتن لە کانزاکان Metalness لە سریدی ماکس دا
یەکێك لە تەیبەتمەندیە هەرە سەرەکیەکانی پڕۆگرامە سریدیەکان و ڕێندەر ئینجینەکان بریتیە لە نزیك بونەوە لە ڕاستی ئەمەش لە ڕێی جێبەجێکردن و دانانی سیفاتە فیزیکیەکانی مەوادەکان. تایبەتمەندی کانزا Metalness چیە؟ لە ڕاستیدا جیاوازی لە نێوان دوو جۆری جیاوازی ماددەدا هەیە: دایئەلەکتریك dielectric و کۆندەکتیڤ dielectric. ماددە دایئەلەکتریكەکان بریتین لە مەوادی عەزلی و بە هیچ شیوەیەك توانای گواستنەوەی کارەبایان نیە لە بەرامبەر دا مادە کۆندەکتیڤەکان ئەو ماددانەن کە کارەبا دەگوازنەوە. نموونەی ماددە دایئەلەکتریكیەکان بریتین لە شووشە، پلاستیک، دار، سیرامیک، چەرم و هتد. نموونەی ماددە کۆندەکتیڤیەکان بریتین لە پۆڵا، مس، زێڕ — بە واتایەکی تر: کانزاکان. کانزا دایئەلەکتریکەکان کانزا کۆندەکتیڤەکان لە فیزیادا ماددە کۆندەکتیڤەکان تایبەتمەندی ڕەنگدانەوەی Reflective Property جیاوازیان هەیە، هەر بۆیە زۆربەی خەڵک وەک کانزایەکی زۆر ڕیفلێکتیڤ سەیریان دەکەن و هیچ تایبەتمەندییەکی بڵاوبووەوە Diffuse یان نییە. ئەگەر ڕێندەرەکەت لەسەر بنەمای تایبەتمەندی دائێلکتریکی بێت ئەوا پێویستە شەیدەری کانزاکان تایبەتمەندی Diffuse یان نەبێت و بەهای fresnelی بەرزیان هەبێت — بەگشتی زۆر بەرزترە لەوەی کە لە کتێبی فیزیادا دەیبینیت (دواتر زانیاری زیاتر لەسەر ئەوە). کاتێک کە ماددە کۆندەکتیڤەکان وەک بژاردەیەک لە ماتریال Shader زیاد دەکرێن ئەمە دەتوانێت ئاسانکاری بۆ خەڵک بکات کە وەك کانزا دەربکەون. ئەوەی کە کەمێك سەرت دەشێوێنێت ئەوەیە کە ماددەکان یان دائێلکتریکین یان کۆندەکتیڤن، هیچ حاڵەتێکی نێوانیان نییە. زاراوەی کانزابوون Metalness کە لە ماتریاڵی ڕێندەر ئینجینەکاندا هیە، بە شێوەیەك کە گۆڕاوێکە Variable بێت لە نێوان 0 بۆ 1 لەبری نرخی جێگیری 0 یان 1، ئەوە دەگەیەنێت کە ئاستی جیاوازی کانزابوون هەیە. کە ئەمەش جیهانی ڕاستەقینەدا، بەو شێوەیە نیە و نرخەکە جێگیرە 0 یان 1 ە. زۆرێک لە بەکارهێنەرانی PBR پێیان وایە کە کۆنترۆڵکردنی ڕەنگدانەوەی تەنێک دەبێت هەمووی لە ڕێگەی بەهاکانی کانزابوون Metalness لە نێوان 0 و 1 ئەنجام بدرێت، و بەهای پێوەرەکانی شکاندن Index of Reflection (IOR) نەگۆڕێکە بۆ هەموو مادەکان؛ ئەمە لە ڕووی فیزیکییەوە نادروستە. ماددە جیاوازەکان بەهای IOR یان جیاوازە و مادەکان یان دائێلکتریکن یان کۆندەکتیڤن. ماتریاڵی PBR و یاری ڤیدیۆیی و سۆفتوێری Substance Designer: PBR لە جیهانی ڕێندەرکردنی کاتی ڕاستەقینەدا Real Time Rendering دا زۆر بەناوبانگ بووە لە ڕێی ئامرازەکانی وەك Unity و Unreal و بەو هۆیەشەوە لە پیشەسازی یارییە ڤیدیۆییەکان. ئامرازێکی دیکە کە ئەم پیشەسازییە لە خۆی گرتووە بریتییە لە Allegorithmic’s Substance Designer. سەبستانس ڕێگە بە هونەرمەندان دەدات ماپێك بکێشن کە لەگەڵ ماتریاڵی PBR دەگونجێت و ماپی Map کانزابوون لە خۆبگرێت. بەڵام Substance تەنها بۆ دیزاینەرانی یارییەکان بەناوبانگ نییە. هەروەها لە بوارەکانی arch viz و VFX و پیشەسازییەکانی تر کە CG rendering کار پێ دەکەن، لە ڕێی بەکارهێنانی ئینجینەکانی وەک V-Ray. بۆیە زۆرێک لەو بەکارهێنەرانە دەیانەوێت ئەو ماپ Map انە لە گەڵ V-Ray بەکاربهێنن. هەر لەبەر ئەوەشە کە کۆمپانیای Chaos لە V-Ray Next دا پارامێتری Metalness ی زیاد کرد بۆ ماتریاڵی بنەڕەتی V-Ray بۆ ئەوەی باشتر پشتگیری لە کاری PBR بکات. شێوازی کار لە سەر PBR: ئێستا کە کە لە کانزابوون تێگەیشتین با کانزابوون وەک حاڵەتێکی داگیرساندن یان کوژاوە 0 یان 1 کار پێ بکەین، با سەیری چۆنیەتی کارکردنی مادەکە بکەین. لە کاتی دروستکردنی ماتریاڵێکی دائێلکتریکیدا، ڕەنگی بڵاوبووە Diffuse Color کۆنتڕۆڵی بەشی لامبێرتیی Lambertian ی ماتریاڵەکە دەکات وە ڕەنگدانەوەی Reflection بە چەند گۆڕاوێک Variable ێك کۆنتڕۆڵ دەکرێت: ڕەنگی ڕیفلێکشن بەشێوەی چەندێتی ڕەنگدانەوەی گشتی Overall Reflection ڕۆڵ دەبینێت. IOR ی ڕێژەی ڕەنگدانەوەی Reflection ی سەر ڕووتەختی مەوادەکە، لە بەرامبەر نۆرماڵی بینین ی ماتریاڵەکە glancing normals پێی دەوترێت فرێسنێل Fresnel و هەر لەوێشەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. و بریقە Glossiness یان پێچەوانەکەی زبری بۆ بڕی گشتی پەرشوبڵاوی scattering، پشت دەبەستێت بەو مۆدێلەی BRDF ی کە هەڵیدەبژێریت. لە کاتی گۆڕینی بۆ ماددەیەکی کانزایی، کە بەهای کانزایی 1 ی هەڵگرتبێت، گۆڕاوەکان نرخی جیاواز وەردەگرن: بەو پێیەی ڕەنگی بڵاوبووەوە Diffuse Color لە کانزاکاندا نییە، ڕەنگی بڵاوبووەوە دەبێتە ئەوەی کە بە ڕەنگی بنەڕەتی base color ناسراوە — یان ڕەنگی ئەلبیدۆ albedo color. پێویستە ڕەنگدانەوەکە Reflection لەسەر سپی دابنرێت بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی Reflection ی دروست بێت و پاراستنی وزە بەدەست بهێنرێت، بەبێ ئەمە، گۆشەی نیگاکە glancing angle هەرگیز 100% ڕەنگدانەوەی نابێت — کە دەبێ وابێت. تا چەند ئەو ڕەنگدانەوەیە Reflection تێکەڵ کراوە هێشتا بە هەمان بەهای IOR ی کاریگەری فرێسنێل Fresnel effect کۆنتڕۆڵ دەکرێت؛ تێبینی ئەوە دەکەیت کە ئێستا ئەمە کاریگەرییەکی زۆر وردی هەیە چونکە تەواوی مادەکە لە بنەڕەتدا ڕەنگدانەوەی هەیە — وەک ئەوە وایە دوو ڕەنگدانەوەی جیاواز تێکەڵ بکەیت. بریقەداربوون Glossiness کۆنتڕۆڵی ئەوە دەکات کە چەندە بریقەدارە، بەڵام ئەگەر لەبری ئەوە نەخشەی زبری roughness map بەکاربهێنیت (وەک ئەوەی کە Substance دەیکات)، دەتوانیت ماتریاڵی V-Ray ـەکەت بگۆڕیت بۆ بەکارهێنانی زبری - کە پێچەوانەی بریقەدارییە. ئەمانەی خوارەوە چەند نمونەیەکن: ئێستا کە بیرۆکەیەکی تەواومان لە کانزاکان و تایبەتمەندیە فیزیاییەکانیان وەرگت دەتوانیت لە ڕێی ئەم نمونانەی خوارەوە زیاتر تێبگەیت: Diffuse 0,0,0; Reflection 255,255,255; Glossiness 1; IOR 1.5 Diffuse 0,0,0; Reflection 255,255,255; Glossiness 1; IOR 1.5 Diffuse 0,0,0; Reflection 255,255,255; Glossiness 1; IOR 2 Diffuse 243,201,104 (gold); Reflection 255,255,255; Glossiness 1; IOR 1.35 Diffuse 46,46,46 (18% gray); Reflection 255,255,255; Glossiness 0.6; IOR 1.5 تایبەتمەندی Index of Refraction یان IOR : هەروەك پێشتر ئاماژەمان پێدا، IOR ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کاتی دروستکردنی ماتریاڵ لە سەر بنەمای فیزیکیدا. بۆیە هێشتا پێویستە ئەمە وەك بەشێک لە ماتریاڵەکان لەبەرچاو بگرین. لە ڕاستیدا سایتی RefractiveIndex.info سەرچاوەیەکی زۆر باشە بۆ تێگەیشتن لە IOR ی دروستی ماددە جیاوازەکان. بەڵام دانانی ئەو ژمارانە بۆ ناو ماتریاڵ یان Shader ی V-Ray بە تەواوی ناگونجێت. بەم شێوەیە، ڤلادۆ ئەم هێڵکارییەی دروستکردووە بۆ ئەوەی یارمەتی ئاسانکردنی وەرگێڕانەکە بدات بۆ بەکارهێنەرانی 3ds Max.
-
مایکرۆسۆفت ئاژوور - Microsoft Azure
دەستەکانت خۆش بێت، زۆر جوان شیکردنەوەت بۆ کردوە.
-
لە هەشتاكان دەیانگوت بەغدا زۆر لە دوبەی جوانترە، بەڵام ئێستا هەولێر لە بەغدا جوانترە
مێژووی تەلارسازی ئاماژەیە بۆ شارستانیەتی هەر میللەتێك، تۆش وەك ئەندازیارێكی تەلارسازی تێزی دكتۆراكەت بۆ تەلارسازیی هەولێر تەرخان كردووە، ئایا ئێمە وەك كورد تەلارسازیی تایبەت بە خۆمانمان هەیە و دەتەوێت فراوانتری بكەیت، یان نیمانە و دەتەوێت بناخەیەكی بۆ دروست بكەیت؟ بیگومان هەر تاكێك دەوێت جوانترین بەخشش پێشكەشی نەتەوەكەی خۆی بكات، منیش وەك كوردستانییەك و هاووڵاتییەكی شاری هەولێر، حەزمكرد ئەوەی خوێندوومە و ئەوەی بەرهەمی دەهێنم پێشكەشی كوردستان و هەولێری بكەم. ئاشكرایە كورد لە بواری تەلارسازیدا سەرچاوەی نییە و تەنانەت هیچ پەرتووكێكی تایبەت بە تەلارسازی لە كوردستاندا نییە، ئەوەی هەمانە تەنیا قەڵای هەولێرە و دەڵێن تەمەنی هەشت هەزار ساڵە، لە كاتێكدا ئەم مێژووەش بۆچوونی جیاوازی لەسەرە و هەندێك لە توێژەرانی ئەركیۆلۆژی لە میانەی توێژینەوەكانیاندا كە توێژینەوەیان لەسەر شوێنەوارەكانی دەوروبەری هەولێر كردووە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن تەمەنی ئەو قەڵایە زۆر لە هەشت هەزار ساڵ زیاترە، هەر بۆیە دوای ئەوەی كە ناونیشانی تێزی دكتۆراكەم لە زانكۆی پۆلۆتەكنیكی وارشۆ لە پۆلەندا پەسەند كرا، زۆر گەڕام هیچ پەرتووكێكم لەسەر تەلارسازیی كوردستان دەست نەكەوت، بۆیە بەناچاری گەڕامەوە بۆ ئەوەی لە پۆلەندا تێزی دكتۆراكەم تەواو بكەم و پشتیوان بە خوا لە كۆتایی ساڵ موناقەشەی تێزی دكتۆراكەم دەكەم. ئایا ئەو بابەتە سەرەكییانە چین كە بوونە تەوەری سەرەكیی تێزی دكتۆراكەت لەسەر تەلارسازی هەولێر؟ لەگەڵ پڕۆفیسۆری سەرپەرشتیارم وا بڕیار دراوە كە تێزی دكتۆراكەم بكرێتە كتێب بۆ ئەوەی قوتابیانی بەشی تەلارسازی وەك سەرچاوەیەك سوودی لێوەربگرن، بۆیە لە توێژینەوەكەم پێش هەموو شت باسی ئەوەم كردووە كە كورد وەك نەتەوە كێیە؟ ئەم نەتەوەیە كە ئێستا لە چوارچێوەی هەرێمێكی فیدڕاڵیدا خۆی بەڕێوە دەبات، سیستمە سیاسییەكەی چۆنە؟ ئەو لایەنە سیاسییانەی رۆڵی سەرەكی لە حوكمڕانیی كوردستان دەگێڕن، كام لایەنانەن؟ بۆیە لەم بەشانەدا باسم لە مێژووی كورد و كوردستان كردووە، ئاماژەم بەوە كردووە ئێستا كوردستان لە سایەی سیستمێكی دیموكراتی و فرەحزبی بەڕێوە دەچێت و دوو پارتی سەرەكی ( پارتی و یەكێتی) رۆڵی سەرەكی لە حوكمڕانی دەگێڕن، دوای ئەمانە بەشێكم تەرخان كردووە بۆ قەڵای هەولێر و توێژینەوەم لەسەر ئەوە كردووە، بۆچی ئەم قەڵایە لەو شوێنە دروستكراوە؟ لە ئاكامی توێژینەوەكانم گەیشتوومەتە ئەوەی كە كاتی خۆی شوێنی ئێستای قەڵا لە نێوان دوو رووبار بووە و بە تێپەڕبوونی كات لە ماوەی هەشت تا نۆ هەزار ساڵی رابردوو پڕبوونەتەوە و نەماون، رووبارەكانیش یەكێكیان بەلای باكووری قەڵادا بەرەو تەیراوە رەتبووە، ئەوی دیكەشیان لە باشوورەوە بەلای بازاڕی نیشتمانی ئێستادا تێێپەڕیوە، كە ئەمە هۆكارێكی گرنگە بۆ ئەوەی قەڵا لەو شوێنە دروست بكرێت، هەندێك سەرچاوەی دیكەش هەن دەڵێن، پێش دروستكردنی ئەم قەڵایەش، ئەو شوێنە پێشتر شارێك بووە و هاتوون لەسەر شارەكە ئەم قەڵایەیان دروستكردووەتەوە. ئەم بۆچوونە لە ساڵانی 1972-1973 لەلایەن شوێنەوارناسانەوە كاری لەسەر كراوە، بەڵام لەساڵی 1974 بەهۆی سەپاندنەوەی شەڕ لەلایەن رژێمی عێراق بەسەر شۆڕشی كوردستان ئەم پڕۆژەیە وەستێنرا، لە ساڵانی 2010- 2014 ژمارەیەكی زۆری شوێنەوارناس لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە هاتنە كوردستان و دیسان دەستیان كردەوە بە كنە و پشكنین و نزیكەی شەش مەتر هەڵكۆڵینیان كرد، بەڵام لە 2014 بەهۆی بڕینی بودجە لەلایەن حكومەتی عێراق و هەڵگیرسانی شەڕی داعشەوە، ئەمجارەش پڕۆژەكە راگیرا. لە دوای قەڵا باسی گەڕەكەكانی تەعجیل و جوولەكان و عەرەبانم كردووە، كاتی خۆی لە بەشی رۆژهەڵاتی شوێنی بازاڕی ئێستای هەولێر، كاروانسەرا هەبووە، ئەم كاروانسەرایە بازرگانیی ئاسیا و ئەوروپای بە یەكەوە بەستووەتەوە، چونكە هەولێر ناوەندی رێگەی هەریر بووە كە ئەو رێگەیە ئاسیا و ئەوروپا بە یەكەوە گرێدەداتەوە. دوای ئەوە هاتوومەتە سەر باسی دروستكردنی گەڕەكی ئازادی، ئەم گەڕەكە لەدوای گەڕەكەكانی دەوروبەری قەڵا یەكەمین گەڕەك بووە كە لە هەولێر دروستكراوە، ئەو ئەندازیارە تەلارسازانەی نەخشەی ئەو گەڕەكەیان كێشاوە، ئەوروپی بوون، لەبەر ئەوەی ئەوكات لە زانكۆكانی عێراق ئەندازیاری تەلارساز نەبوون، گەڕەكی ئازادی بە شێوەیەكی مودێرن دروستكراوە، دوو قوتابخانەی كوڕان و كچانی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی تێدا بووە، نەخۆشخانە و بنكەی پۆلیس و یانەی تێدا بووە، یاریگای بۆ دروستكراوە. ئایا باسی ئەو گۆڕانكاریە گەورانەی هەولێرت نەكردووە كە لە سایەی حوكمڕانیی كوریدا تیایدا هاتووەتەئاراوە؟ بە راستی ئامانجی سەرەكیی تێزی دكتۆراكەم ئەوەیە كە بەراوردێك لە نێوان هەولێر لە سەردەمی دیكتاتۆریەتی بەعس و هەولێر لە سەردەمی ئازادی و حوكمڕانیی كوریدا بكەم، ئەمەشم لە بەراروردكردنی وارشۆی پایتەختی پۆلەندا لە سەردەمی حوكمڕانیی دیكتاتۆریەتی كۆمۆنیستی و پاشانیش دوای نەمانی كۆمۆنیستی وەرگرتووە، ئەوجا چۆن وارشۆی سەردەمی دیكتاتۆریەتی كۆمۆنیستی شارێكی كۆن و دواكەوتوو و ناشیرین بوو، كە دوای ئەوەی بووە سیستمێكی دیموكراتی گۆڕانكاریی زۆر گەورەی بە خۆیەوە بینی، بە هەمان شێوە هەولێریش زۆر زیاتر لە وارشۆ گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، جیاوازیی هەولێر لەگەڵ وارشۆ ئەوەیە كە ئەو لەدوای رووخانی كۆمۆنیستەوە بەشێوەیەكی تەدریجی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، بەڵام لەدوای راپەڕینەوە هەتا رووخانی رژێمی دیكتاتۆری بەعس، گۆڕانكارییەكانی هەولێر زۆر لەسەر خۆ بوون، لەبەر ئەوەی حكومەتی كوردستان هیچ داهاتێكی لەبەر دەست نەبووە، بەڵام دوای رووخانی رژێمی بەعس و نووسینەوەی دەستووری عێراق و دیاریكردنی پشكی كوردستان لە بودجەی عێراق، ئەمەش واتە لە ماوەی ساڵانی 2006 تا 2014 بە جۆرێك گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە كە دەكرێت پێی بگوترێت «میترۆپۆلی هەولێر»، میترۆپۆلیش، دە خاڵی بۆ دیاریكراوە و بەو شارە دەگوترێت میترۆپۆل كە هەموو مەرجەكانی میترۆپۆلی تێدا بێت، بۆیە بە راشكاوی دەڵێم ئەو گۆڕانكارییەی لە ماوەی ساڵانی 2006 تا 2014 لە هەولێر روویداوە، لە هیچ شارێكی دیكەی ئەم جیهانە وا بە خێرایی رووی نەداوە، هەر بۆ نموونە لە هەشتاكان دەیانگوت بەغدا زۆر لە دوبەی جوانترە، بەڵام ئێستا هەولێر لە بەغدا جوانترە. باشە كە ئەم هەموو ماندووبوونەت كردووە، بۆ فراوانترت نەكرد و باسی ئاوەدانكردنەوەی هەموو كوردستان بكەیت؟ بۆ نووسینەوەی تێزی دكتۆرا، هێندەی بڕیاری ئەو پڕۆفیسۆرانەی سەرپەرشتیت دەكەن، رۆڵی هەیە، هێندە ناونیشان، یان خواستی قوتابییەكە رۆڵی نابێت، بۆیە پڕۆفیسۆری سەرپەرشتیارم لە سەرەتادا بەوەش رازی نەبوو كە ناونیشانەكەی لە سەر هەموو شاری هەولێر بوو، ئەوان جەختیان لەوە دەكردەوە كە دەبێت تەنیا لەسەر قەڵا بنووسم، بەڵام پاشان لەبەر ئەوەی هەولێر كۆمەڵێك تایبەتمەندی هەیە كە لە هیچ شارێكی ئەم جیهانە نییە، بۆیە رازی بوون كە لە سەر شاری هەولێر توێژینەوەكەم بكەم. باشە ئەو تایبەتمەندییانەی هەولێر چین كە تەنیا لەم شارە هەیە و لە هیچ شارێكی دیكەی دونیادا نییە؟ ئەوەی دەیڵێم پڕۆفیسۆری سەرپەرشتیارم لەسەری نووسیوە و بڵاویشتی كردووەتەوە، تایبەتمەندیی هەولێر، قەڵا و ماستەرپلانەكەیەتی كە لە هەشت بازنە پێكهاتووە، ئەو نووسیویەتی هیچ شارێكی دیكە لە جیهاندا لەسەر ماستەرپلانی هەشت بازنە دروست نەكراوە. بەڵام ئەم بازنانە پێشتر هەبوون و لە ماستەرپلانی هەولێردا بازنەكانی دیكە زیادكراون، بۆ نموونە بازنەی 60 مەتری و 100 مەتری هەبووە، ئێستا بازنەكانی 120 مەتری و 150 مەتری و پشتێنەی سەوزی بۆ زیاد دەكرێت، ئایا بۆ دەبێت ئەم هەشت بازنەیە ببنە تایبەتمەندیی دەگمەن؟ ئەوجا خۆی ئەمەیە جیاوازیی نێوان هەولێر لە سەردەمی داگیركاری و دیكتاتۆریدا و هەولێر لە سەردەمی ئازادی و دیموكراسیدا، بەڵێ راستە لە شەست و هەفتاكانی سەدەی رابردوو كاتێك بازنەی شەقامی 60 مەتری و 100 مەتری دروستكرا، ئامانج لێی ئەوە بوو كە شارەكە بە تەواوی كۆنتڕۆڵ بكرێت و رێگە لە چالاكیی پێشمەرگانە بگیرێت، بۆیە خەڵكی هەولێر ئەو كات زۆر رقیان لەو شەقامە بازنەییانە بوو، بەڵام لەسەردەمی ئازادیدا ئەم بازنانە بوونە سیمایەك بۆ جوانیی هەولێر و ئاسانكاریی هاتووچۆ لە شارەكەدا، هەر بۆ نموونە وارشۆ هەر هێندەی هەولێر دەبێت، كاتێك بمەوێت لە باشوورەوە بچمە باكوور نزیكەی سەعات و نیوێك تا دوو سەعاتم پێدەچێت، بەڵام هەولێر بمەوێت لە باشوورەوە بچمە باكووری شارەكە هەر20 تا30 خولەكم پێدەچێت، بۆیە ئەم بازنانە و باشیی رێگەوبانەكان زۆر كاری هاتوچۆی لە هەولێر ئاسان كردووە، ئەوجا خۆ هەر بازنەكان لە دیكتاتۆرییەوە بۆ دیموكراتی گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە، هەر بۆ نموونە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لە سەردەمی دیكتاتۆری سەربازگە بوو، لاوەكانی هەولێری تێدا گوللەباران دەكرا، بەڵام ئێستا بووەتە گەورەترین پارك لە كوردستان و نەك تەنیا خەڵكی هەولێر، بەڵكو خەڵكی شارەكانی دیكەی كوردستان و عێراق و وڵاتانی دیكەش بۆ سەیران و گەشتوگوزار سوودی لێ وەردەگرن. كەواتە وەك ئەندازیارێكی تەلارساز و یاریدەدەری پڕۆفیسۆر لە بەشی تەلارسازیی زانكۆی وارشۆ هیچ رەخنەیەكت لە ئاوەدانكردنەوەی هەولێر نییە؟ من باسی كەموكورتیم نەكردووە، بەڵكو باسی گۆڕانكاریم كردووە، ئەوجا ئەگەر بێینە سەر وردەكارییەكان، بەڵێ لەم گۆڕانكارییەدا شوێن هەیە زۆر رێكوپێك دروستكراوە، وەك ئەو گرووپە باڵاخانەی ئیمپایەر، چەندان تەلار و باڵاخانەی دیكە، بەڵام هەندێكی دیكە هەن زۆر بە ئیهمالی دروستكراون، وەك بەشێك لەو گوندە تازانەی لە هەولێردا بۆ شوێنی نیشتەجێبوون دروستكراون. دیارە ئەندازیاری تەلارساز، پێش ئەوەی ئەندازیار بێت، دەبێت هونەرمەندی بواری وێنە و شێوەكاری بێت، ئایا جگە لە بواری دیزانی شار و تەلارەكان، لە بواری مۆنۆمێنت و پەیكەردا هیچ پڕۆژە، یان بەرهەمێكت هەیە؟ - وەك پڕۆژە، بەڵێ چەندین پڕۆژەم هەیە، بەڵام بەداخەوە پڕۆژەكانم نەكەوتوونەتە بواری جێبەجێكردن، وەك دەزانن پڕۆژەی مۆنۆمێنت و پەیكەر خەرجییەكی زۆری دەوێت و دەبێت حكومەت بۆی دابین بكات. یەكێك لەو پڕۆژانەم كە ئیلهامەكەیم لە وتەیەكی سەرۆك بارزانی لە كۆڕەوەكەی 1991 وەرگرتووە، كە گوتی: بێجگە لە چیاكان كەس دۆستمان نییە، منیش چیایەكم دروست كردووە لە ناوەڕاستدا بووەتە دووبەش لە نێوان دوو چیاكەش هەردوو رووباری دیجلە و فورات كە سەرچاوەكەی لە كوردستانە هاتوونەتە دەرەوە و هەروەها لەسەر ئەو دوو رووبارەش ئاگری بابەگوڕگوڕ بەرز بووەتەوە، پڕۆژەیەكی دیكە، پڕۆژەی پێشمەرگەی ونە، هەروها پڕۆژەی سەربەخۆیی ئافرەتان و ئەنفالی بارزانییەكان و داری ئازادی، پشت بەخوا كە گەڕامەوە بۆ پۆلەندا دیزاینی ئەم پڕۆژانە بۆ گۆڤارەكەتان دەنێرم و دڵخۆش دەبم لەسەر لاپەڕەكانی گوڵان بڵاو بكرێنەوە.
-
هەموو ئەو شتانەی کە پێویستە بزانیت دەربارەی ڕکابەری ChatGPT ی گووگڵ... Bard AI
کارێز وەڵامی دانا بۆ ADEL SNJARY لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئای تی و پەرەپێدان's تەکنۆلۆژیای نوێسەرکەوتوو بیت و هیوای بەردەوامیت بۆ دەخوازم.
-
خولی فێرکاری دیزاینی Slab بە زمانی کوردی
لە دیزاینی بینا دا سلاب (سەقف) یەکێکە لە کۆمپۆنێنتە هەر سەرەکیەکان و بەشێکی زۆری دیزاین پێك دەهێنێت، لە بەر ئەوە پێویستە بە وردی دراسە بکرێ و دیزاین بکرێت. پڕؤفیسۆر د. محمد ڕەوف بە سوپاسەوە خولێکی فێرکاری تایبەت بە دیزاینی سلاب ی بڵاو کردۆتەوە، کە سودی زۆری هەیە و من خۆم زۆر زۆر سودم لێی بینیوە. خولەکە لە حەوت وانە پێك دێت لە گەڵ هەندێك ڤیدیۆی تر کە تایبەتن بە دیزاینی ئینشآئی و تایبەتمەندی مەوادەکان. حەزم کرد ئەندامانی ماڵپەڕی تەلارسازیش سودی لێ ببینن. وانەی یەکەم: وانەی دووەم: وانەی سێیەم: وانەی چوارەم: وانەی پێنجەم: وانەی شەشەم: وانەی حەوتەم: بە هیوای سود بینین..