Jump to content

Taban

ئەندامی تایبەت
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

ئەو بەشداریانەی دانراون لە لایەن Taban

  1. دانراوە ·

    لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban

    ئەم بابەتە تایبەتە بە دانانی بەستەری داگرتنی هەموو سۆفتوێرەکانی کۆمپانیای Autodesk 2026، هەر لە ڕێی ئەم بابەتەوە گفتوگۆ و لێدوان لە سەر سۆفتوێرەکان دەدرێت.


    تێبینی:

    یاساکانی ماڵپەڕ ڕێگە نادات بە دانانی هیچ كراك و ئەکتیڤەیتەرێکی نایاسایی، لە بەر ئەوە ئەگەر ویستتان دەتوانن بە نامەی تایبەت پەیوەندیم پێوە بکەن.

    سۆفتوێری Autodesk AutoCAD 2026:
    ACD_2026_english_us_win_db_001_002.exe
    ACD_2026_english_us_win_db_002_002.7z

    ئەپدەیتی 2026.0.1
    AutoCAD_2026.0.1_Update.exe

    سۆفتوێری Autodesk 3ds Max 2026:
    Autodesk_3ds_Max_2026_EFGJKPS_Win_64bit_001_002.exe
    Autodesk_3ds_Max_2026_EFGJKPS_Win_64bit_002_002.7z

    سۆفتوێری Autodesk Maya 2026:
    Autodesk_Maya_2026_ML_Windows_64bit_db_001_002.exe
    Autodesk_Maya_2026_ML_Windows_64bit_db_002_002.7z

    سۆفتوێری Autodesk Revit 2026:
    RVT_2026_NA_win_db_001_002.exe
    RVT_2026_NA_win_db_002_002.7z

    پڵەگین و ئێکستێنشنەکانی Autodesk Revit 2026:

    Advance Steel Extension for Revit (Revit 2026):
    پەڕەی یارمەتی
    داگرتن

    DB Link for Revit 2026 (Revit 2026):
    پەڕەی یارمەتی
    داگرتن

    Integration Extension for Revit and Robot Structural Analysis 2026 (Revit 2026):
    پەڕەی یارمەتی
    داگرتن

    Interoperability Tools Model Checker Configurator v10.0.1.61774 for Revit (Revit 2026):
    پەڕەی یارمەتی
    داگرتن

    Interoperability Tools v10.0.1.61774 for Revit 2026 (Revit 2026):
    پەڕەی یارمەتی
    داگرتن

    Lighting Analysis for Revit 2026 (Revit 2026):
    پەڕەی یارمەتی
    داگرتن

    Revit Admin Add-Ins Manager 2026 (Revit 2026):
    پەڕەی یارمەتی
    داگرتن

    Revit Extension for MEP Fabrication 2026 (Revit 2026):
    پەڕەی یارمەتی
    داگرتن

    Revit to Fabrication MEP Exchange Addon 2026 (Revit 2026):
    پەڕەی یارمەتی
    داگرتن

    Roombook/Areabook/Buildingbook for Revit 2026 (Revit 2026):
    پەڕەی یارمەتی
    داگرتن

    Solar Analysis for Revit 2026 (Revit 2026):
    پەڕەی یارمەتی
    داگرتن

    Solar Analysis for Revit 2026 (Revit 2026):
    پەڕەی یارمەتی
    داگرتن

    سۆفتوێری Autodesk Civil 3D 2026:

    پەڕەی یارمەتی

    CIV3D_2026_English_win_db_001_002.exe
    CIV3D_2026_English_win_db_002_002.7z

    ئێکستێنشنەکانی Civil 3D:

    Vehicle Tracking 2026 Object Enabler (Vehicle Tracking 2026)
    پەڕەی یارمەتی
    Autodesk_Vehicle_Tracking_Object_Enabler_2026.exe

    Vehicle Tracking 2026
    پەڕەی یارمەتی
    VEHTRK_2026_english_us_win_db.sfx.exe

    Civil 3D 2026 Object Enabler (Civil 3D 2026)
    پەڕەی یارمەتی
    Autodesk_Civil_3D_2026_Object_Enabler.exe

    Tech Preview: Autodesk Drainage Analysis for Civil 3D 2026 (Civil 3D 2026)
    پەڕەی یارمەتی
    Autodesk_DrainageAnalysis_Tech_Preview_for_Civil_3D_2026.exe

    Grading Optimization for Civil 3D 2026 (Civil 3D - Grading Optimization 2026)
    پەڕەی یارمەتی
    GradingOptimization_2026.exe

    سۆفتوێری Autodesk Recap Pro 2026:

    پەڕەی یارمەتی
    RECAP_2026_NA_win_db.sfx.exe

    سۆفتوێری Autodesk Mudbox 2026:
    Autodesk_Mudbox_2026_ML_Windows_64bit_db.sfx.exe

    سۆفتوێری Autodesk Motion Builder 2026:
    Autodesk_MotionBuilder_2026_English_Windows_64bit_db.sfx.exe

    سۆفتوێری Autodesk Navisworks Manage 2026:
    Autodesk_Navisworks_Manage_2026_Win_64bit_db_001_002.exe
    Autodesk_Navisworks_Manage_2026_Win_64bit_db_002_002.7z

    سۆفتوێری Autodesk Inventor Professional 2026:
    Inventor_Professional_2026_English_Win_64bit_db_001_002.exe
    Inventor_Professional_2026_English_Win_64bit_db_002_002.7z

    سۆفتوێری Autodesk AutoCAD Map 3D 2026:
    AutoCAD_Map_3D_2026_English_Win_64bit_db_001_002.exe
    AutoCAD_Map_3D_2026_English_Win_64bit_db_002_002.7z

    سۆفتوێری Autodesk Plant 3D 2026:
    AutoCAD_Architecture_2026_English_Win_64bit_db_001_002.exe
    AutoCAD_Architecture_2026_English_Win_64bit_db_002_002.7z

    سۆفتوێری Autodesk Architecture 2026:
    AutoCAD_Plant_3D_2026_English_Win_64bit_db_001_002.exe
    AutoCAD_Plant_3D_2026_English_Win_64bit_db_002_002.7z

    سۆفتوێری Autodesk Raster Design 2026:
    AutoCAD_RasterDesign_2026_English_Win_64bit_db.sfx.exe

    سۆفتوێری Autodesk AutoCAD Electrical 2026:
    AutoCAD_Electrical_2026_English_Win_64bit_db_001_002.exe
    AutoCAD_Electrical_2026_English_Win_64bit_db_002_002.7z

    سۆفتوێری Autodesk AutoCAD MEP 2026:
    AutoCAD_MEP_2026_English_Win_64bit_db_001_002.exe
    AutoCAD_MEP_2026_English_Win_64bit_db_002_002.7z

    سۆفتوێری Autodesk Point Layout 2026:
    Autodesk_Point_Layout_2026_Win_64bit_wi.sfx.exe

    سۆفتوێری Autodesk Infraworks 2026:

    پەڕەی یارمەتی

    W360P_2026_win_db_001_002.exe
    W360P_2026_win_db_002_002.7z

    داگرتنی Autodesk Licensing 15.4.0.13093 - Win

    https://up.autodesk.com/NetSWCOM/prd/2025/PLC0000036/8E6D16DC-737A-34CC-A82D-E1E4A58596B5/AdskLicensing-installer.exe

  2. بە ڕای من کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکیەکان چانسیان زیاترە بۆ دامەزراندن و هەلی کار لە دەرەوە.
    وە هیچ جیاوازیەکیش لە نێووان زانکۆی ئەهلی و حکومی دا نابینم، تەنها ئەوە نەبێت و کە زانکۆ ئەهلیەکان هەلی دامەزراندنیان لە کەرتی حکومی دا نیە کە ئەوەش لە ئێستا دا بۆ هەمووی وەك یەکە لە بەر ئەوەی بە گشتی دامەزراندن ڕاگیراوە.

    ئەگەر بێیتە سەر باسی سیستمی پارالێل ئەوا ئەوانیش هەر لە زانکۆ و پەیمانگا حکومیەکان دا هەن و هەر بە حکومی هەژمار دەکرێن.

    بە بێ دودڵی پزیشکیەکان دەرمانسازی یان شیکاری نەخۆشیەکان هەڵبژێرە.

    Friends Graduating GIF by Syracuse University

  3. لە 7/29/2024 کاتژمێر 9:14 AM دا، خەڵات جەلال وتی:

    قوتابخانەی باوهاوس لە ساڵی 1925ی زایینی گواسترایەوە بۆ دێساو، پاشان لە ساڵی 1932ی زایینی بۆ بەرلین، دوای ساڵێك لە لایەن نازیەکانەوە دەرگاکانی داخرا، کە بە شتێکی نامۆیان دەزانی و پێیان وا بوو کە دەبێت بەهەموو شێوەیەک لەناوببرێت، ئەمەش وایکرد لە پێشەنگ و ئەندازیارەکانی کە کۆچ بکەن بۆ دەرەوەی ئەڵمانیا، و بیرۆکەکانیان بە جۆرەها شێوە لە هەموو جیهاندا بڵاوکردەوە، بە تایبەت ئەمریکا.

    هەرچەندە مێژوی نوێنەرایەتیەکەی ماوەیەکی کورتی خایاند (١٩١٩-١٩٣٣ز)، بەڵام کاریگەرییەکەی لە هەموو شوێنێکدا دیارە تەنانەت کتێبی بەناوبانگی نیوفێرت کە کۆنتێکستێکی جەوهەریە بۆ تەلارسازەکان  لە سەرانسەری جیهاندا، لەلایەن ئێرنست نیوفێرت، کە یەکێک لە دەرچووانی باوهاوسەو بووە ئامادەکراوە.

    دەست خۆش بۆ زیاد کردنەکەت...

  4. 1 کاتژمێر لەمەوپێش، has وتی:

    ئایا ئەتوانم وێبلاگ دروست بکەم و لە سیاسەت و یاری ویدئویی و هەموو شتێک، تیای بنوسم؟

    پاش سڵاو،
    بەڵێ دەتوانی وێبلاگ دروست بکەی، بەڵام وابزانم مەرجەکانی ئەم ماڵپەڕە ڕێ بە بڵاو کردنەوەی بابەتی سیاسی نادات.

  5. ·

    لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban

    دەست خۆش ..
    بە ڕاستی بەمە دەوترێت خۆشویستنی کارەکەت.

    بۆ شوقەیەکی بچوك چۆن وردەکاری و دیتەیڵی کردوە و هیچ مەجالێکی نەهێشتۆتەوە کە کەسێکی تر بڕیار لە سەر وردەکاریەکان بدەت.

    ١٠/١٠ بۆ ئەو دیزاینە.

  6. دانراوە ·

    لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban

    میس ڤان دێر ڕۆه (بە ئینگلیزی: Mies Van Der Rohe، بە عەرەبی: میس فان دیر روە). لودڤیگ میس (ڤان دێر ڕۆه ناوی کچێنی دایکی بووە) یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەندازیارە تەلارسازییەکان و نووسەرێکی بەناوبانگ بووە لە سەدەی بیستەمدا. سەد ساڵ لەمەوبەر لە شاری کۆنی ئاخن (Aix la Chapelle) لە سنووری ئەڵمانیا لەگەڵ بەلجیکا لە بەرواری ٢٧/٣/١٨٨٦ دایک بووە. 

    لە منداڵیدا لە قوتابخانەی کاتدراییل خوێندوویەتی، لە تەمەنی سێزدە ساڵیدا دەستی بە خوێندنی بازرگانی کردووە، دوو ساڵ لەوێ بووە. تا تەمەنی پانزە ساڵ بوو میس خوێندنی فەرمی تەواو کردبوو. لە باوکیەوە کە وەستایەکی بیناسازی بوو و خاوەنی دوکانێکی بچووکی بەردبڕین بوو، ئەگەرەکان و سنوورەکانی بیناسازی بەردبڕین فێربوو.

    Ludwig_Mies_van_der_Rohe.jpg.defa5be6e62ea5ecf54068ac1c2581e3.jpg

    لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا میس ڕووی لە بەرلین کرد بۆ ئەوەی زیاتر دەربارەی تەکنیکەکانی دروستکردنی دار بزانێت و ببێتە شاگردی برۆنۆ پاوڵ، دیزاینەری پێشەنگی مۆبیلیات و کابینەکان. لە ساڵی ١٩٠٧ نووسینگەی پۆڵ بەجێدەهێڵێت بۆ ئەوەی یەکەم خانووی خۆی دروست بکات، لە ساڵی ١٩٠٨ تا ساڵی ١٩١١ لە لای تەلارسازێکی پێشکەوتنخوازی پیتەر بێهرێنس کاری کردووە، کە واڵتەر گرۆپیۆس و لی کۆربیسیێریش لەگەڵیدا خوێندوویانە. لە ساڵی ١٩١٣ ئۆفیسی تەلارسازی تایبەتی خۆی لە بەرلین کردەوە و وەک تەلارسازێکی سەربەخۆ دەستی بە کار کرد.

    لە ساڵانی ١٩٣٠دا، میس دوا بەڕێوەبەری قوتابخانەی باوهاوس بوو، کە قوتابخانەیەکی پێشکەوتووی هونەر و دیزاین و تەلارسازی مۆدێرنیستی بوو. دوای سەرهەڵدانی نازیزم بۆ سەر دەسەڵات، لەگەڵ دژایەتی توندی لەگەڵ مۆدێرنیزم، میس کۆچی کرد بۆ ئەمریکا. لەوێ پۆستی بەڕێوەبەری قوتابخانەی تەلارسازی وەرگرت کە ئەمڕۆ  ناوی پەیمانگای تەکنەلۆژیای ئیلینۆیس (IIT)ە.

    سەرەتای ژیانی:
    میس لە سەرەتای لاوێتی دا  لە دوکانی بەرد نەخشاندنی باوکیدا کاریدەکرد و لە چەندین کۆمپانیای دیزاینی ناوخۆیی کاردەکات پێش ئەوەی بچێتە بەرلین، لەوێ پەیوەندی بە ئۆفیسی دیزاینەری ناوەوە برۆنۆ پاوڵەوە کردووە. لە ساڵی ١٩٠٨ تا ١٩١٢ وەک شاگردێک لە ستۆدیۆی پیتەر بێهرێنس (Peter Behrens) دەستی بە کاری تەلارسازی کردووە، لەوێدا بە تیۆرییەکانی دیزاینی ئێستا و کولتوری پێشکەوتنخوازی ئەڵمانی ئاشنا بووە. شانبەشانی لێ کۆربوزیەر و واڵتەر گرۆپیۆس کاریان کردووە، کە دواتر بەشدارییان لە پەرەپێدانی باوهاوسدا کردووە. میس وەک بەڕێوەبەری بیناسازی باڵیۆزخانەی ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا لە سانت پترسبۆرگ لە ژێر دەستی بێهرێنس کاری کردووە.
    لودڤیگ میس دوای ئەوەی پیشەکەی لە کاسبکارێکەوە بوو بە تەلارساز ناوی خۆی گۆڕی بەو پێیەی کە لەگەڵ نوخبەی کولتووری بەرلین کاری دەکرت، زیادکردنی "ڤان دێر" و ناوی کچێنی دایکی "ڕۆهێ" .  هۆی بەکارهێنانی "ڤان دێر"ی هۆڵەندی، لە بەر ئەوە بوو  چونکە لە کۆمەڵگەی ئەڵمانی دا "ڤۆن" بۆ چینی ئاغا کەسە بەدەسەڵاتەکان دانرابوو وە لە ڕووی یاساییەوە سنووردار بوو بەوانەی لە ڕەچەڵەکی ئاغاکانی ئەڵمانین. دەستی بە کاری پیشەیی سەربەخۆی خۆی کرد بە دیزاینکردنی ماڵی پلە باڵاکان.

     

    میس و دیزاین لەدوای جەنگی یەکەمی جیهانی:
    میس وەک زۆرێک لە هاوچەرخەکانی دوای جەنگی جیهانی یەکەم، هەوڵیدا شێوازێکی نوێی تەلارسازی دابمەزرێنێت کە بتوانێت نوێنەرایەتی سەردەمی مۆدێرن بکات هەروەک چۆن کلاسیک و گۆتیک بۆ سەردەمەکانی خۆیان کردیان. ئەو شێوازێکی تەلارسازی کاریگەرانەی سەدەی بیستەمی دروستکرد، کە بە ڕوونی و سادەیییەکی زۆرەوە باسی لێوەکرا. بینا پێگەیشتووەکانی کەڵکیان لە کەرەستەی مۆدێرن وەک پۆڵا پیشەسازی و شووشەی پلێت وەرگرتووە بۆ پێناسەکردنی فەزای ناوەوە. ئەو هەوڵی دەدا بەرەو تەلارسازییەک کە کەمترین چوارچێوەیەکی ڕێکخستنی پێکهاتەیی هەبێت کە هاوسەنگ بێت لە بەرامبەر ئازادیی ئاماژەپێکراوی فەزای کراوەی ئازاد. بیناکانی خۆی بە تەلارسازی (پێست و ئێسک) ناوبرد. ئەو بەدوای ڕێبازێکی عەقڵانیدا دەگەڕا کە پرۆسەی داهێنەرانە لە دیزاینی تەلارسازیدا ڕێنمایی بکات، بەڵام هەمیشە خەمی دەربڕینی ڕۆحی سەردەمی مۆدێرن بوو.

    دوای خزمەتەکەی لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا میس گەڕایەوە بۆ بەرلین کە چالاکترین ناوەندی هونەر بوو لە ئەڵمانیای دوای جەنگ و بەردەوام بوو لە نیشاندانی دیدگای خۆی وەک دیزاینەرێک. پێنج لە پڕۆژەکانی لە ساڵانی ١٩٢٠دا، زانستی ئەویان وەک پێشەنگێک لە تەلارسازی مۆدێرن دامەزراند کە بریتین لە: ئاسمان ڕوتکەرەوەی فریدریشستراس (بەشداری پێشبڕکێ، ١٩٢١)، ئاسمان ڕوتکەرەوەی شووشەیی (پێشنیار، ١٩٢٢)، بینای ئۆفیسی کۆنکرێتی (١٩٢٢)، خانووی لادێی کۆنکرێتی (١٩٢٣ )، و ماڵی وڵاتی خشت (١٩٢٤). 

    داهێنانەکانی بە گۆشەگیری پەرەی پێنەدرا، بەو پێیەی ڕاستەوخۆ دوای جەنگ لە سەرانسەری ئەورووپادا خێرابوونی فیکری لە هونەردا ڕوویدا. چەندین بزووتنەوەی نوێی ڕیشەیی سەرهەڵدەدا، لەوانە دی ستیل لە هۆڵەندا، باڵادەستی و بونیادگەرایی لە ڕووسیا، دادا لە زیوریخ و کوبیزم لە فەرەنسا، تەلارسازی زیاتر لە ژێر کاریگەری نیگارکێشی و پەیکەرسازیدا بوو. لە ساڵی ١٩٢٦ میس بووە یەکەم جێگری سەرۆکی کۆمپانیای دۆیچەر وێرکبۆند، کە ڕێکخراوێکی کاریگەرە و لەلایەن پیشەسازی و تەلارسازەکانەوە بۆ باشترکردنی تەلارسازی و دیزاینی ئەڵمانی دامەزراوە. جگە لە دیزاینکردن، پێشانگای ڕێکخستووە، بابەتی نووسیوە، تەنانەت بۆ ماوەیەکی کورتیش بەشداری لە بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکی ڕۆشنبیری کردووە بە ناوی جی، کە ناوی لێنراوە بۆ پیتی سەرەتایی گێستاڵتونگ (هێزی داهێنەر). لە ساڵی ١٩٢٩ میس دیزاینی کۆشکی ئەڵمانی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی لە بەرشەلۆنە کردووە، هەروەها کورسی بەناوبانگی بەرشەلۆنەی دیزاین کردووە، کە هەردووکیان وەک بەردی دەستکاری مۆدێرنیزم ناسران. 

    دوای ماوەیەکی کەم لە تەواوکردنی کۆشکی بەرشەلۆنە، ناوبانگی نێودەوڵەتی خۆی لە ماڵی توگێندات لە شاری برنۆ لە چیکۆسلۆڤاکیا مسۆگەر کرد. هەر لەو ساڵەدا کرا بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی باوهاوس لە دێساو، کە دوای دوو ساڵ ڕووی لە بەرلین کرد و دواجار لە ساڵی ١٩٣٣ بەهۆی فشاری نازییەکان داخرا. تا ساڵی ١٩٣٧ لە ئەڵمانیا ماوەی پڕۆژەی تەلارسازی تاقیکاری کۆتایی هات.

     

    گەشتەکەی بۆ ئەمریکا:
    لە ساڵی ١٩٣٨ لەگەڵ دەستنیشانکردنی وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەی تەلارسازی لە پەیمانگای ئارمۆر (ئێستا پەیمانگای تەکنەلۆژیای ئیلینۆیس) لە شیکاگۆ، میس ڕووی لە ئەمریکا کرد. لە ئای ئای تی پلانێکی گشتگیری کەمپ و بینا تاکەکەسییەکانی دیزاین کرد کە تێیدا ڕوونی پێکهاتەیی تەوەری باڵادەست بوو.

    پێش ئەوەی لە ئەمریکا نیشتەجێ بێت، کۆمیسیۆنێکی لە بەڕێز و خاتوو ستانلی ڕیسۆر وەرگرت، کە لەلایەن ئەلفڕێد بار، جونیۆرەوە پێشنیارکرا بۆ دیزاینکردنی خانوویەک لە ویلایەتی وایۆمینگ. لە ساڵی ١٩٤٤ میس بووە هاووڵاتییەکی ئەمریکی و لە ساڵی ١٩٤٧ یەکەم پێشانگای خۆی لە مۆزەخانەی هونەری مۆدێرن ئەنجامدا، کە لەلایەن فیلیپ جۆنسۆنەوە ڕێکخرابوو.

     

    بەناوبانگترین دوو فەلسەفەی کارەکانی میس:
    لودڤیگ میس ڤان دێر ڕۆه خۆی خاوەنی کەسایەتییەکی بەهێز و داهێنەرانە بوو بەڵام ئەوەی کە وای کرد میس زۆر بەناوبانگتر بێت لە سەدەی بیستەم داڕشتن و بەکارهێنانی دوو فەلسەفە گرینگەکەی بوو. یەکەمیان: فەلسەفەی سەرسوڕهێنەری (شوێنی کراوە و ڕووکاری پاک) لەگەڵ قوتابخانەی باوهاوس، بیناکانی کردە یەکێک لە بیناسازییە ڕەسەنەکانی دوای جەنگی جیهانیی یەکەم. وە فەلسەفەی دووەم بریتی بوو لە (less is more), میس پێی وابوو تاوەکو بیناکان سادەتر بن و پاکتر بن نرخ و بەهایان بەرزتر دەبێت کە لە ئێستاشدا ئەم فەلسەفەیە لەلایەن زۆرێک لە تەلارسازەکانەوە بەکاردێت.

     

    کۆتا کارەکانی میس:
    لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٥٠دا میس کاریگەرترین تەلارساز بوو لە ئەمریکا. ئەو تەلارسازییەی کە لەم وڵاتەدا بەرهەمی هێنا، بریتی بوو لە پەرەپێدانی جۆرەکانی بیناسازی زۆر عەقڵانیکراو لەسەر بنەمای دیزاینی پێکهاتە. دوای کەمپی ئای ئای تی، دیزاینی خانووە گرنگەکەی تەواو شووشەیی بۆ دکتۆر ئیدیت فارنسوۆرس (١٩٤٥) و تاوەرەکانی شوقە دووانە لە لەیک شۆر درایڤ لە شیکاگۆ کرد. لە ساڵی ١٩٥٨ دیزاینی تاوەری سیگرامی لە پارک ئەڤینۆ لە نیویۆرک (بە هاوکاری فیلیپ جۆنسۆن) کردووە، کە تا ئێستاش یەکێکە لە باڵەخانە سەرسامکراوەکانی جیهان. لە ساڵانی شەستەکاندا میس بەردەوام بوو لە دروستکردنی بینا جوانەکان، لەنێویاندا باکاردی بیناسازی لە شاری مەکسیکۆ (١٩٦١)، بینای ئۆفیسی سەنتەری لە بالتیمۆر (١٩٦٣)، سەنتەری فیدراڵی لە شیکاگۆ (١٩٦٤) کتێبخانە لە واشنتۆن دی سی (١٩٦٧) و (گەلەری سەدەی بیستەم) لە بەرلین کە دواتر ناوی کرا بە (گەلەری ناشناڵی نوێ) لە بەرلین لە ساڵی ١٩٦٨.

    دواتر میس کە بە شێوەیەکی خراپ تووشی هەوکردنی جومگەکان بوو، بەردەوام بوو لە ژیانی بە تەنیا لە شوێنێکی فراواندا، شوقەیەک لە بینایەکی کۆن لە نزیک دەریاچەی میشیگان لە شیکاگۆ، بینای (IBM) لە  شیکاگۆ دوای مردنی تەواو بوو لە ساڵی ١٩٧٢.

    هەرچەندە میس ژمارەیەکی زۆر لە شاگردەکانی بۆ خۆی ڕاکێشا، بەڵام ڕەنگە کاریگەرییە ناڕاستەوخۆکانی گرنگی زیاتری هەبووبێت. ئەو تاکە تەلارسازێکی مۆدێرنە کە کانۆنێکی تەلارسازیی ڕاستەقینەی هاوچەرخ و گشتگیری داڕشتووە و بیناکانی ئۆفیسەکان لە سەرانسەری جیهاندا دەنگدانەوەی چەمکەکانی ئەون. لە کۆتاییدا کارەکانی لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەهۆی ڕەقبوون و ساردیی و نادیارییەوە کەوتە بەر ڕەخنە، بەڵام ئەوە هەڵبژاردنی ڕاگەیەندراوی میس بوو بۆ قبوڵکردنی سروشتی کۆمەڵگەی پیشەسازی سەدەی بیستەم و گوزارشت لە تەلارسازییەکەی. 

     

    مردنی میس ڤان دێر رۆه:
    لودویگ میس ڤان دێر ڕۆه زۆر جگەرەکێش بووە و لە ساڵی ١٩٦٦ تووشی شێرپەنجەی سورێنچک بووە، لە ١٧/٨/١٩٦٩ لە شیکاگۆ لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بەهۆی هەوکردنی سییەکانەوە کۆچی دوایی کردووە.

     

    بەناوبانگترین بیناکانی میس:

    کۆشکی ئەڵمانی (German pavilion)
    بیناکە لەسەر پۆدیۆمێکی تراڤێرتین داپۆشراوە، لە تەنیشت حەوزێکی بچووکەوە. سەقفی بیناکە تەختە و بە هەشت ستوونی پۆڵا پشتگیری دەکرێت کە لە شێوەی خاچدان. لە نێوان ستوونەکاندا شاشەی مەڕمەڕی پۆلێشکراو هەیە کە هیچ کارێکی پێکهاتەیی نییە و کریستاڵە گەورەکان کە کاریگەری سووکایەتی و ڕووناکی دەدەن.

    German_Pavilion.thumb.jpg.fec74249dd7acce8acfd6a92fb8c9d61.jpg

     

    فارنسوۆرس هاوس (Farnsworth House)
    خانووی فارنسوۆرس کە دەکەوێتە شیکاگۆ سندوقێکی شەفافە لە شووشە و پۆڵا. بەرزییەکەی پێنج پێیە لە زەویەوە و بە دابەشبوونی شلە، پێدەچێت خانووەکە لە سەرووی باخچەکەوە هەڵبفڕێت، وەک پلیکانەکان، کە سندوقی بچووکن و ناوەوە بە دەرەوە دەبەستنەوە. سەقف و زەوی بە هەشت ستوونی پۆڵا بەیەکەوە گرێدراون.

    Farnsworth_House.thumb.jpg.5b20e23d4f218280f6520f63da043030.jpg

     

    هۆڵی تاج (Crown Hall)
    هۆڵی تاج وەک شوێنێکی ئازاد دیزاین کراوە کە بە شێوەیەکی چوارگۆشەیی لە دوو ئاستدا هەیە. بە ناوچەیەکی سەوزی گەورە دەورە دراوە کە دارە گەورەکانی تێدایە، بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕووبەری باشوور. ئەم بینایە بە سادەیییەکی جوانکاری پیشەسازی تایبەتمەندە، کە بە ڕوونی لەسەر چوارچێوەی پۆڵاکانیان هاتووە.

    crown-hall.thumb.jpg.34610a43f90d4456a99d62c63e8b0148.jpg

     

    ماڵی توگێندهات (Tugendhat House)
    خانووی توگێندهات پێکهاتەیەکی بچووکی هەیە کە بە ستوونی خاچدار بەستراوەتەوە کە یارمەتی بۆشاییەکان دەدات لە نێوان یەکتردا بڕژێن. ئەم بۆشاییانە بە پانێڵی ڕووناکی لە ئۆنیکس، مەڕمەڕ یان ئەبنوس جیا دەکرێنەوە. پەنجەرەی گەورە تەواوی بەرزییەکەی پڕ دەکەنەوە.

    tugendhat_photo.thumb.jpg.6d6ef3527cca5b165ce49033175e12e1.jpg

  7. دانراوە ·

    لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban

    لە ڕاستی دا زۆر قوتابخانەی تەلارسازی فەلسەفی هەن، دیارترینیانی ئەوانەی لەمڕۆدا کاریگەریان هەیە بریتین لە:

    1. قوتابخانەی ئۆرگانیک (المدرسة العضویة): ڕەوتێك کە بە گشتی ئامانجی ڕێزگرتن و لەناونەبردنی ژینگەیە، یان بە واتایەکی تر بیناکە لە کۆتاییدا دەبێتە بەشێکی کارلێک کراو لەگەڵ سروشتدا زۆرێک لە تەلارسازەکان لە زۆر ڕووەوە قسەیان لەسەر ئەم بیرۆکەیە کردوەو ئەم بیرۆکەیە لە کارەکانیان دا دیارە، وەك بەکارهێنانی ئەو کەرەستانەی کە لە ژینگەدا بەردەستن یان کەم بەکارهێنانی وزە لەکاتی کارلێککردن لەگەڵ ژینگە لە ڕێگەی ڕووناکی، هەواگۆڕکێ، گەرمکردنەوە، ساردکردنەوە و بینین، بەجۆرێك کە بیناکە وەك بەشێکی دانەبڕاو لە ژینگەی دەوروبەری دەردەکەوێت.
    نموونە (تەلارساز: فرانک لۆید ڕایت، لە ڤێلای شەلالەکان)

    1.jpg.b1f346e59938994e392ccb95c0878c59.jpg


    2. قوتابخانەی کارایی (المدرسة الوظيفيــة): ڕەوتێکە کە پەیوەندی بە کارایی و سوودی ماددییەوە هەیە، بە شێوەیەك کە فۆرم شوێن وەزیفە یان کارکردەکەی دەکەوێت، جوانی ڕێژەیەکی ئەندازەییە (Modular)ە، وە تەلارسازی تەنها بە زانست دادەنێت.
    نموونە (تەلارساز: Le Corbusier, Villa Savoy)

    2.jpg.2aad6c519c1442fa5927ec7850d870a6.jpg


    3. قوتابخانەی هەڵوەشاندن (المدرسة التفكيكيـة): بە شۆڕش و ڕەتکردنەوەی میراتی تەلارسازی و ڕابردوو و هەموو ئەو شتانە دادەنرێت کە سوننەتییە داوای دووبارە سەیرکردنەوەی پەیوەندییەکان دەکات، جا چ مرۆڤایەتی بێت یان شارستانی لە بیناکە و ئەو زەویەی کە لەسەری دروستکراوە یان ژینگەی دەوروبەری هەندێك بە ڕەوتێك بۆ جیهانگیری تەلارسازی دەزانن.
    نموونە (تەلارساز: فرانک گێهری، مۆزەخانەی گوگنهایم)

    3.thumb.jpg.cf2c12defa32edc5121917bd1dc3b2bf.jpg


    4. قوتابخانەی هەڕەمەکی (المدرسة العشوائية) : پێی دەوترێت (کاری بازاڕ/کاری خەڵکی) و قوتابخانەیەکە هیچ ئاراستە و ئامانجێکی نییە و مرۆڤ و کۆمەڵگا لەناو دەبات.
    نموونە (نمونەیەکی دیاری کراوی نیە)

    ئێستا تۆ خۆت سەر بە چ قوتابخانەیەك دەبینیت؟

  8. دانراوە


    دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە سەدەیەك بەسەر دامەزراندنی قوتابخانەی باوهاوس (ماڵی تەلارسازی) لە ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩١٩، قوتابخانەیەکی دیزاین و تەلارسازی مۆدێرن کە لە لایەن ئەندازیاری ئەڵمانی واڵتەر گرۆپیۆس (١٨٨٣-١٩٦٩) دامەزراوە. بیرۆکەی سەرەکی ئەوەیە کە هەوڵ بدرێت هونەر بە تەلارسازی و ئەندازیاریەوە ببەسترێتەوە، و بەردەوام نەبن لە جیاکردنەوەیان وەك ئەوەی لە سەدەی نۆزدەهەم و پێشتردا بوون.
    گرۆپیۆس بینی کە هونەر و ئەندازیاری دەتوانن سوود بە یەکتری بگەیەنن، قوتابیانی قوتابخانەکەش بەشدارییان لە دیزاینکردن و تەیارکردنی بیناکاندا کرد، بە بەکارهێنانی تاقیکردنەوە و خەیاڵی بوێرانە، بەبێ ئەوەی ئەو ئامانجەی کە بۆ دیزاین هەیانبوو ون ببێت، بۆ ئەوەی تەلارسازی ببێتە مەکۆیەك  و ژینگەیەکی ڕۆژانەی یەکگرتوو بۆ دیزاین دروست بکەن، لە کەوچکێکەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە تەواوی شارێك.

    بۆ چەندین ساڵ قوتابخانەی باوهاوس ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە گۆڕینی سیمای فیزیکی جیهانی ڕۆژانە و تایبەتمەندیەکانی، لە دیزاینی کتێبەوە بۆ ڕووناکی ماڵەوە، بۆ مۆبیلیاتی سووك، لە بەکارهێنانێکی پراکتیکی بیرۆکەی باوهاوس (کارایی تەلارسازی) ، کە ئامانجی ئەوەیە دیزاینەکە لەگەڵ ئامانجەکەیدا بگونجێنێت، و لێرەدا دەتوانین ڕێگە بە جوانییەکان بدەین ئەمە بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەك دروست بکات بۆ دیزاینەرەکە.

    واڵتەر گرۆبیوس دامەزرێنەری باوهاوس

    بەکارهێنانی بیرۆکەکانی باوهاوس بووە هۆی نەهێشتنی دیکۆراتی ناپێویست، کە کەڵەکەبوو و تەرخانکرابوو بۆ بیرۆکەکانی سەدەی نۆزدەهەم و پێشتر، بەڵام ئەوە ڕێگری ناکات لە بوونی ئەو شتانەی کە لە ڕووی کاراییەوە ڕاستن، بەڵام ناشرینن، یان لانیکەم ئاسایین. کارەکانی باوهاوس جوانن نەك تەنها لەبەرئەوەی هاوتای ئەو ئەرکەن کە بۆی دیزاین کراون، بەڵکو لەبەرئەوەی هونەرمەندان خاوەن دید و سەلیقەی هونەری دیزاینیان کردووە و دەیانزانی چۆن بیناکە لەگەڵ ئامانجەکەیدا بگونجێت، و لەهەمان کاتدا دڵخۆشکەر بێت بۆ چاو .

     

    گرنگی تاقیکردنەوە:

    گرنگی و بەهای ئەزموونکردن نکۆڵی لێناکرێت، چونکە دۆزینەوەی پەیوەندی جیاواز لە نێوان شێوە و ماددەدا پێویستی بە تاقیکردنەوە و هەڵەیەکی زۆر هەیە. دیزاینەر یان ئەندازیار دەبێت ئازاد بێت لە هەڵبژاردنی پێکهاتە و کەرەستەی جیاواز، تەنانەت ئەگەر تاقیکردنەوەکان لە هەندێک کاتدا بەرەو بنبەستێک بگەن، بەڵام لە کۆتاییدا سوودیان هەیە، وەک چۆن هونەرمەند ناتوانێت هەمیشە ڕێبازی وریایی و ئاسایی پەیڕەو بکات، چونکە زۆربەی بەشە سەرەکییەکانی ڕووداوەکان و قوتابخانە هونەریەکان بە پلەی یەکەم لە بیرۆکە و تاقیکردنەوە ناپەسەندەکانەوە هاتوون کە لەوانەیە لەو کاتەدا بێباکانە دەرکەون.

     

    باوهاوس و نازیزم:

    هەر لەسەرەتاوە چاوی ڕاستڕەوەکانی ئەڵمانیا لەسەر گرۆپیۆس و قوتابخانەی باوهاوس بوو. کاتێک باوهاوس بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٩ دەرکەوت، مانیفێستەکەی بارگاوی بوو بە سۆسیالیزم و شۆڕش و وەك زەمینەیەکی بەپیت بۆ ڕادیکاڵەکان دەهاتە بەرچاو، جگە لەوەی کە لەلایەن چەپەکانەوە پارەیان بۆ دابین دەکرا، پرۆفیسۆرەکانی قوتابخانەکە هونەرمەندی شۆڕشگێڕی ئاڤانگارد بوون، کە هەندێکیان هونەری ئاڤانگاردیان هەبوو، مێژووی کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە بەلشەفییەکان لە یەکێتی سۆڤیەت، وەک واسیلی کاندینسکی.

    سەرکردەکەیان، گرۆپیۆس، ئینتەرناسیۆنالیستێکی چەپ بوو، هەوڵی دەدا بیرۆکە پێشکەوتنخوازەکانی خۆی لە ڕێگەی دیزاینەوە بەدەستبهێنێت نەک سیاسەت، بە دروستکردنی خانووی پاك بۆ کرێکاران و شوێنی کارکردنی سەلامەت و هەواگۆڕکێی باش. هەروەها کاری کردووە بۆ دامەزراندنی سەندیکایەك کە کرێکارانی قوتابخانەی باوهاوس لەخۆ بگرێت، لەوانە هونەرمەندان و پیشەوانان، بەبێ ئەوەی جیاوازی چینایەتی لە نێوان کرێکار و هونەرمەنددا هەبێت ئامانجی گرۆپیۆس پێشکەشکردنی ڕۆح بوو لەسەر ئامێرەکە، لەکاتێکدا ئامانجی نازییەکان سەرکوتکردنی ڕۆح بوو لە ڕێگەی ئامێرەکەوە.

    دژایەتی لەگەڵ باوهاوس دەستبەجێ دەستی پێکرد، لە دانیشتوانی ناوچەکەوە دژی خوێندکارانی قوتابخانەکە، پارتە سوریالیستەکانیان، جاز و مۆسیقای فۆلکلۆر. ئەوان وەك کەسانی دەرەکی سەیر دەکران کە نەریتیان شکاندوە و ئەکادیمیای هونەری نەریتی و کۆنەپەرستانەیان پیس کردوە. ئەوان بوونە جێگەی ڕق و کینە لەلایەن ڕاستڕەوە کۆنەپەرستی پرۆتستانتەکانەوە و دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئاهەنگی سێکسی و کۆبونەوە شەیتانییەکانیان ئەنجامداوە. ڕۆژنامە ڕاستڕەوەکان و لایەنە سیاسییەکان ئیستغلال کران بۆ گاڵتەکردن بەو قوتابخانەیە و جەختکردنەوە لەوەی کە ئەو قوتابخانەیە هەڕەشەیەکی جیهانییە بۆ سەر پاکی نەتەوەیی ئەڵمانیا.

    دەکرێ بڵێین ئەڵمانیا زەرەرێکی زۆری کرد لە وێرانکردنی قوتابخانەکە، هەروەها دەستکەوتی وڵاتانی دیکەش گەورەتر بوو، بەو پێیەی خوێندکارانی قوتابخانەکە بیرۆکە و ئەخلاقی خۆیان لەگەڵ خۆیان بردە وڵات و شارە جیاوازەکانی وەك: دیترۆیت، شیکاگۆ ، تۆکیۆ، ئەمستردام، لە ڕێگەی تەلارسازی و هونەر و دیزاینی پیشەسازییەوە.

    ئێستا دوای زیاتر لە سەد ساڵ لە دامەزراندنی قوتابخانەی باوهاوس، دەکرێ بڵێین کە دواجار ئەو بیرۆکەیە بەسەر نازیزمدا سەرکەوت و سەرەڕای هەموو هەوڵێك بۆ ڕووخاندن و سنووردارکردن و دەستگیرکردنی مامۆستا و هونەرمەندەکانی بۆ ساڵانێك بەردەوام بوو. نازیزم نەیتوانی بیرۆکەکە بسڕێتەوە و ژیانی باوهاوس تا ئێستاش بوونی هەیە، نەک تەنها لە ڕووی ستایلەوە، بەڵکو لە جەوهەر و ئەخلاقی قوتابخانەی هونەریدا کە ئارەزووی ژیانێکی باشتر بۆ هەمووان دەکات بەبێ جیاوازی چینایەتی.

     

    بینای باوهاوس کۆپێرەیشن

  9. لە 5/11/2024 کاتژمێر 6:25 PM دا، Miral وتی:

    پۆلی ١٢م لە مناڵیەوە حەزم لە بەشی تەلارسازی بووە،لە ژماردن نایە ئەونە هاتووم ئەمەم خوێندۆتەوە نیوەیم لەبەر کردووەToT،، تەقریبەن ٤٢ ڕۆژی ماوە ویزاری دەرەجەی ئەم بەشەش زۆر بەرزە... 

    هیوادارم دووبارە بێمەوە ئێرە 

    هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین و ئینشەڵا لێرە دەتبینینەوە.

  10. دانراوە ·

    لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban

    پاش سڵاو،

    ئەم بابەتە تایبەتە بە دانانی بەستەری داگرتنی هەموو سۆفتوێرەکانی کۆمپانیای Autodesk 2025، هەر لە ڕێی ئەم بابەتەوە گفتوگۆ و لێدوان لە سەر سۆفتوێرەکان دەدرێت.

    تێبینی:

    یاساکانی ماڵپەڕ ڕێگە نادات بە دانانی هیچ كراك و ئەکتیڤەیتەرێکی نایاسایی، لە بەر ئەوە ئەگەر ویستتان دەتوانن بە نامەی تایبەت پەیوەندیم پێوە بکەن.

     

    سۆفتوێری Autodesk AutoCAD 2025:
    AutoCAD_2025_English_Win_64bit_db_001_002.exe
    AutoCAD_2025_English_Win_64bit_db_002_002.7z

    ئەپدەیتی 2025.0.1:
    AutoCAD_2025.0.1_Update.exe

    ئەپدەیتی 2025.1:
    AutoCAD_2025.1_Update.exe

     

    سۆفتوێری Autodesk 3ds Max 2025:
    Autodesk_3ds_Max_2025__EFGJKPS_Win_64bit_001_003.sfx.exe
    Autodesk_3ds_Max_2025__EFGJKPS_Win_64bit_002_003.sfx.exe
    Autodesk_3ds_Max_2025__EFGJKPS_Win_64bit_003_003.sfx.exe

    سۆفتوێری Autodesk 3ds Max 2025.1:
    Autodesk_3ds_Max_2025_1_EFGJKPS_Win_64bit_001_002.exe
    Autodesk_3ds_Max_2025_1_EFGJKPS_Win_64bit_002_002.7z

    سۆفتوێری Autodesk 3ds Max 2025.2:
    Autodesk_3ds_Max_2025_2_EFGJKPS_Win_64bit_001_002.exe
    Autodesk_3ds_Max_2025_2_EFGJKPS_Win_64bit_002_002.7z

    پڵەگینی Flow Retopology 1.0 For 3ds Max 2025:
    3dsmax-flow-graph-engine-plugins2025-1.0.0-089.msi

     

    سۆفتوێری Autodesk Revit 2025:
    Revit_2025_English_Win_64bit_dlm_001_002.exe
    Revit_2025_English_Win_64bit_dlm_002_002.7z

    کۆنتێنت Revit Content 2025:

    US English Revit Content:
    RVTCPENU.exe

    UK English Revit Content:
    RVTCPENG.exe

    پڵەگین Insight for Revit 2025:
    TotalCarbonAnalysis.exe

    پڵەگینی Advanced Steel Extension for Revit 2025:
    RSCE2025.exe

    پڵەگینی Revit Server 2025:
    Revit_Server_2025_Win_64bit_dlm.sfx.exe

    پڵەگینی Solar Analysis For Revit 2025:
    SolarAnalysis.exe

    پڵەگینی ASHRAE Registry cleanup for Revit:
    AshraeRegistryCleanupForRevit.exe

    پڵەگینی Roombook Areabook Buildingbook:
    Roombook.exe

    پڵەگینی Shared Rference Point for Revit:
    SharedReferencePointExtensionforRevit.exe

    پڵەگینی Revit Extension for MEP Fabrication:
    MEPFabricationPartCommands.exe

    پڵەگینی Revit to Fabrication MEP Exchange:
    Autodesk_Revit_Fabrication_MEP_Exchange_Addin_2025.exe

    پڵەگینی DB Link:
    DBLink.exe

    پڵەگینی Lighting Analysis:
    LightingAnalysis.exe

    پڵەگینی Interoperability Tools:
    InteroperabilityTools_9_2_2_8745_2025.exe

    پڵەگینی Interoperability Tools Configurator:
    InteroperabilityTools_Configurator_9_2_2_8745.exe

     

    سۆفتوێری Autodesk Civil 3d 2025:
    CIV3D_2025_English_Win_64bit_db_002_002.7z

    پڵەگینی Coordinates Transformation Tool 2025 for Autodesk Civil 3D:
    Transformation_2025.exe

    پڵەگینی Autodesk Civil 3D 2025 Object Enabler:
    Autodesk_Civil_3D_2025_Object_Enabler.exe

    نوێکاری Civil 3D 2025 Update 2:
    C3D_2025_0_2_Update.exe

    فێرکاری Civil 3D 2025 Offline Help:
    offline_help_for_civil_3d_2025_english.exe

    پڵەگینی Grading Optimization for Civil 3D 2025:
    GradingOptimization_2025.exe

    پڵەگینی Infrastructure Parts Editor for Civil 3D 2025:
    InfrastructurePartsEditor.exe

    پڵەگینی Storm and Sanitary Analysis for Civil 3D 2025:
    Autodesk_SSA_2024.exe

    پڵەگینی SHP Import/Export Utility for Civil 3D 2025:
    C3DExt_ShapeTool.exe

    پڵەگینی PPK Survey for Civil 3D 2025:
    PPK_Survey_2025.exe

    پڵەگینی Geotechnical Modeler for Civil 3D 2025:
    GeotechnicalModeler_2025.exe

    پڵەگینی GenIO Import-Export for Civil 3D 2025:
    C3D_25ExtGenIO.exe

     

    سۆفتوێری AutoCAD Architecture 2025:
    AutoCAD_Architecture_2025_English_Win_64bit_dlm_002_002.7z
    AutoCAD_Architecture_2025_English_Win_64bit_dlm_001_002.exe

     

    سۆفتوێری Robot Structures Analysis 2025:
    Robot_Structural_Analysis_Professional_2025_Multilingual_Win_64bit_dlm.sfx.exe

     

    سۆفتوێری Autodesk Maya 2025.1:
    Autodesk_Maya_2025_1_Update_Windows_001_002.exe
    Autodesk_Maya_2025_1_Update_Windows_002_002.7z

    سۆفتوێری Autodesk Maya 2025.2:
    Autodesk_Maya_2025_2_ML_Windows_64bit_db_001_002.exe
    Autodesk_Maya_2025_2_ML_Windows_64bit_db_002_002.7z

     

    پڵەگینی Flow Retopology 1.0 for Autodesk Maya 2025 Window:
    FlowRetopologyMaya2025-1.1.0.9.exe

    پڵەگینی Bifrost 2.11.0.0 for Maya 2025:
    Bifrost_2.11.0.0_Maya2025_Windows.exe

    سۆفتوێری Autodesk Maya Creative 2025.1:
    Maya_Creative_2025_1_Update_Windows_001_002.exe
    Maya_Creative_2025_1_Update_Windows_002_002.7z

    سۆفتوێری Maya Creative 2025.2 :
    Maya_Creative_2025_2_ML_Windows_64bit_db_001_002.exe
    Maya_Creative_2025_2_ML_Windows_64bit_db_002_002.7z

     

    سۆفتوێری MotionBuilder 2025:
    Autodesk_MotionBuilder_2025_Windows_di_001_002.exe
    Autodesk_MotionBuilder_2025_Windows_di_002_002.7z

     

    سۆفتوێری AutoCAD Electrical 2025:
    AutoCAD_Electrical_2025_English_Win_64bit_db_001_002.exe
    AutoCAD_Electrical_2025_English_Win_64bit_db_002_002.7z

    سۆفتوێری AutoCAD Electrical Update 2025.0.1:
    AutoCAD_Electrical_2025.0.1_Update.exe

     

    سۆفتوێری AutoCAD Mechanical 2025:
    AutoCAD_Mechanical_2025_English_Win_64bit_db_001_002.exe
    AutoCAD_Mechanical_2025_English_Win_64bit_db_002_002.7z

     

    سۆفتوێری AutoCAD MEP 2025:
    AutoCAD_MEP_2025_English_Win_64bit_dlm_002_002.7z
    AutoCAD_MEP_2025_English_Win_64bit_dlm_001_002.exe

     

    سۆفتوێری AutoCAD Plant3D 2025:
    AutoCAD_Plant_3D_2025_English_Win_64bit_db_002_002.7z
    AutoCAD_Plant_3D_2025_English_Win_64bit_db_001_002.exe

     

  11. ·

    لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban

    لە 4/7/2023 کاتژمێر 11:40 AM دا، Darin وتی:

    کارێکی باشت ئەنجام داوە، بە نسبەت Activate کردنی سۆفتوێرەکان چی؟ چۆن بتوانم ئەکتیڤەیتیان بکەم دوای 30 ڕۆژی ترایەڵەکە؟

    لە ڕێی نامەی تایبەتەوە بۆم ناردی.

  12. لە 4/3/2023 کاتژمێر 11:38 PM دا، ADEL SNJARY وتی:

    بیرۆکەیەکی زۆر جوانە بەڵام با ناوەکە گشتی بێت و یانەکە ئەوەندە بەشی زۆر بێت ئەگەر هەر کەسێک سەردانی کرد و هەر چیەکی ویست تێیدا بەردەست بێت . ئەگەر ویستتان ئەوە من چەند بەشێک دادەنێم و یارماتیتان دەدەم

    بیرۆکەیەکی باشە. 

    بە ڕای من ئەندامان بتوانن بەشدار بن لە هەڵبژاردنی دۆمەینەکە دا باشتر دەبێت و دڵنیاشم بەهێزتر دەبێت.

  13. لە 4/4/2023 کاتژمێر 1:12 PM دا، ADEL SNJARY وتی:

    من چەندین ساڵە ئەو ماڵپەرە بەکار دێنم و هەتا ئێستا تووشی هیچ شتێکی وا نەبووم ئەوەی تۆ باست کرد . وە ئەوەی تۆ داتناوە دەستت خۆش بێت بەڵام هەمووی تریالە یانی ماوەیەک ئیش دەکەن و دواتر داوای ئەکتیڤ کردن دەکەن

    زۆر ڕاستە زۆر کەس بەکاری هێناوە توشی کێشە نەبووە، بەڵام خۆی لە خۆیدا بە کارهێنانی Warez نایاساییە و illegal ە ولە جیهاندا سزای بۆ دانراوە، من مەبەستەکەم ئەوە نەبووە لەوانەیە خۆشم هەندێك جار ئەو جۆر سۆفتوێرانەم بە کار هێنابێت، بەڵام هیواخوازم خەڵکی کوردستان بەرە بەرە لەو بابەتە نایاساییانە دوور بکەونەوە.

    خاڵی دووەمیش ئەوەیە هەندێك لەو بەستەرانەی دامناوە نەك لەو ماڵپەڕە لە زۆربەی ماڵپەڕە هاوشێوەکاندا نیە، کە زیاتر چینێکی تایبەتمەند بەکاری دەهێنن و لە لایەن زۆرێك لە بەکارهێنەرانەوە باو نیە.

     

  14. 8 کاتژمێر لەمەوپێش، ADEL SNJARY وتی:

    لەو لینکە هەرچی بەرنامە هەیە بە ئەکتیڤەوە داونڵۆدی بکەن بۆ هەتا هەتایە و بێ کێشە 

     

    کلیک بکەن و بە هیوای سود بینین

    ئەوەی لەو ماڵپەڕە دا هەیە هەمووی دەستکاری کراوە و دووبارە پاك کراوەتەوە بە شێوەی iso و کراك و ئەکتیڤەیتەری نەگونجاوی تێدایە و هەندێك جار ڤایرۆش یان ترۆجانی تێدایە.
    ئەوەی من دامناوە بەستەری Official ی کۆمپانیای ئۆتۆدێسکە بۆ ئەو سۆفتوێرانە. کە زۆر متمانە پێکراون.

  15. ·

    لە گۆڕانكاری تێدا كراوە لە لایەن Taban

     

    سۆفتوێری Autodesk AutoCAD 2024:

    https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/ACD/CC46AD7F-5075-3702-B2BF-CFCC5AB8468B/SFX/AutoCAD_2024_English_Win_64bit_dlm_001_002.sfx.exe
    https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/ACD/CC46AD7F-5075-3702-B2BF-CFCC5AB8468B/SFX/AutoCAD_2024_English_Win_64bit_dlm_002_002.sfx.exe

     

    سۆفتوێری Autodesk Civil 3D 2024:

    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD/2024/CIV3D/3B06A92C-EE4A-3D14-88CF-052164D19B8C/SFX/Autodesk_Civil_3D_2024_English_Win_64bit_dlm_001_003.sfx.exe
    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD/2024/CIV3D/3B06A92C-EE4A-3D14-88CF-052164D19B8C/SFX/Autodesk_Civil_3D_2024_English_Win_64bit_dlm_002_003.sfx.exe
    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD/2024/CIV3D/3B06A92C-EE4A-3D14-88CF-052164D19B8C/SFX/Autodesk_Civil_3D_2024_English_Win_64bit_dlm_003_003.sfx.exe

    Civil 3D 2024 Object Enabler:
    https://up1.autodesk.com/2024/CIV3D/6D1D9696-FDE7-32FC-AD33-5B9C69869EF4/Autodesk_Civil_3D_2024_Object_Enabler.exe

    POINT LAYOUT 2024
    https://efulfillment.autodesk.com/NetSWDLD/2024/PNTLAY/8B868CA6-10FD-32A1-B765-833F98E31845/SFX/Autodesk_Point_Layout_2024_Win_64bit_dlm.sfx.exe

    VEHICLE TRACKING 2024
    https://efulfillment.autodesk.com/NetSWDLD/2024/VEHTRK/1E669662-88D6-30A1-975C-A69CEEAFAB7A/SFX/Autodesk_Vehicle_Tracking_2024_Win_64bit_DLM.sfx.exe

    Vehicle Tracking Object Enabler 2024
    https://up1.autodesk.com/2024/VEHTRK/94989E59-4DFB-3D90-86F6-12D70414DC15/Autodesk_Vehicle_Tracking_Object_Enabler_2024.exe

    STRUCTURAL BRIDGE DESIGN 2024
    https://edutrial.autodesk.com/NetSWDLD/2024/SBRDES/22A1A53D-960A-3D6B-AE93-C38C0FDA4494/SFX/SBRDES_2024_FCS_WIN_32BIT_dlm.sfx.exe

    FABRICATION ESTmep 2024
    https://efulfillment.autodesk.com/NetSWDLD/2024/ESTMEP/DE753B5F-2698-34C2-BB0E-67BBE042BD8A/SFX/ESTMEP_2024_EN_WIN_64BIT_dlm.sfx.exe

     

    سۆفتوێری Autodesk Revit 2024:
    https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/RVT/E7F68AA6-4954-3ACE-8543-D2FCC9B0A356/SFX/Revit_2024_G1_Win_64bit_dlm_001_005.sfx.exe
    https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/RVT/E7F68AA6-4954-3ACE-8543-D2FCC9B0A356/SFX/Revit_2024_G1_Win_64bit_dlm_002_005.sfx.exe
    https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/RVT/E7F68AA6-4954-3ACE-8543-D2FCC9B0A356/SFX/Revit_2024_G1_Win_64bit_dlm_003_005.sfx.exe
    https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/RVT/E7F68AA6-4954-3ACE-8543-D2FCC9B0A356/SFX/Revit_2024_G1_Win_64bit_dlm_004_005.sfx.exe
    https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/RVT/E7F68AA6-4954-3ACE-8543-D2FCC9B0A356/SFX/Revit_2024_G1_Win_64bit_dlm_005_005.sfx.exe

    پڵەگینەکانی  Autodesk Revit 2024:
    DBLink For Revit:
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/0A5A4CC4-5848-300A-B6D2-F34750730594/DBLink.exe

    Interoperability Tools v9.1.8472.0:
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/7D1B82FD-A942-3BE2-858B-1015CD5D8165/InteroperabilityTools_9.1.8472.0_2024.exe

    Lighting Analysis:
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/1B485894-612C-364C-876B-E4021D9E119D/LightingAnalysis.exe

    Revit Extension for MEP Fabrication:
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/A405AF5A-A882-3E81-9532-5703C43F6F50/MEPFabricationPartCommands.exe

    Revit InfraWorks Updater:
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/11A72EDC-57F1-3EFC-A529-E101E9184DD5/IWExportToRevit.exe

    Robot Structural Analysis Extension:
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/AC2B43E7-1C2D-3523-9115-88F1DA4DCAAC/RobotStructuralAnalysisExtensionforRevit.exe

    Roombook Areabook Buildingbook:
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/50FD6C94-D4F0-32F9-A441-57F2782616BB/Roombook.exe

    Solar Analysis:
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/CCE47406-5F53-347F-AC8F-44EC576CDC81/SolarAnalysis.exe

    گوژمەی Revit Content Library 2024:
    UK English Content:

    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/34DA13F6-8115-37B4-852F-9430E8AAFA1E/RVTCPENG.exe
    US English Content:
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/E50C45D2-7523-34A4-9DB1-CFC3F598D812/RVTCPENU.exe
    French Content:
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/1ED02C9A-4989-3906-8016-0378D216AA7A/RVTCPFRA.exe
    German Content:
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/DF051C6F-7D36-38E7-BE20-607DA75627FD/RVTCPDEU.exe

    Insight Tech Preview For Revit 2024:
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/1843A1C2-3515-329D-8CD9-EDFF54ACAEBA/TotalCarbonAnalysis.exe

    Autodesk Fabrication MEP Metric Content 8.0:
    https://up1.autodesk.com/2024/CADMEP/9FC09D77-2FE8-39F9-82ED-B594B263DA28/Autodesk.FabricationMEP.Content.Metric.8.0.exe

    Autodesk Fabrication MEP Imperial Content 4.0:
    https://up1.autodesk.com/2024/CADMEP/2EB0EDBF-3A12-3DBD-8A26-C36387ECEED4/Autodesk.FabricationMEP.Content.Imperial.4.0.exe

    Revit to Fabrication MEP Exchange Addon (2024):
    https://up1.autodesk.com/2024/RVT/8CB468E2-11E1-3B51-AFAB-C59CDCA8AB9F/Autodesk_Revit_Fabrication_MEP_Exchange_Addin_2024.exe

    MEP Fabrication Data Manager Sync:
    https://up1.autodesk.com/2022/FDM/3A769DEB-6779-3DBE-B1D6-CBE67611F2FD/Autodesk_MEP_FDM_Sync.exe

     

    سۆفتوێری Autodesk Revit LT 2024:
    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD/2024/RVTLT/E1B90D22-904A-35F3-A698-34A173D18ADF/SFX/RevitLT_2024_G1_Win_64bit_dlm_001_004.sfx.exe
    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD/2024/RVTLT/E1B90D22-904A-35F3-A698-34A173D18ADF/SFX/RevitLT_2024_G1_Win_64bit_dlm_002_004.sfx.exe
    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD/2024/RVTLT/E1B90D22-904A-35F3-A698-34A173D18ADF/SFX/RevitLT_2024_G1_Win_64bit_dlm_003_004.sfx.exe
    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD/2024/RVTLT/E1B90D22-904A-35F3-A698-34A173D18ADF/SFX/RevitLT_2024_G1_Win_64bit_dlm_004_004.sfx.exe

     

    سۆفتوێری Autodesk Maya 2024:
    https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/MAYA/2FA13C35-AE58-3F58-AD53-C16C22486F9B/SFX/Autodesk_Maya_2024_Windows_64bit_dlm_001_002.sfx.exe
    https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/MAYA/2FA13C35-AE58-3F58-AD53-C16C22486F9B/SFX/Autodesk_Maya_2024_Windows_64bit_dlm_002_002.sfx.exe

    پەڕگەی یارمەتی Autodesk Maya 2024 Help:
    https://damassets.autodesk.net/content/dam/autodesk/external-assets/support-articles/download-and-install-maya-product-help/maya-user-guide-2024-eng.zip

    پڵەگینی Bifrost 2.7.0.1 بۆ Autodesk Maya 2024:
    https://up.autodesk.com/2024/MAYA/C3089F83-84FA-38D4-B3C5-03E4425A3092/Bifrost_2.7.0.1_Maya2024_Windows.exe
    زانیاری لە سەر دوایین نوێکاریەکان:
    https://help.autodesk.com/view/BIFROST/ENU/?guid=Bifrost_ReleaseNotes_release_notes_release_notes_2_7_0_0_html

     

    سۆفتوێری Autodesk Motion Builder 2024:
    https://trial2.autodesk.com/NetSWDLD/2024/MOBPRO/03A3363B-79B3-3095-84AF-B252188A0631/SFX/Autodesk_MotionBuilder_2024_Windows_64bit_dlm.sfx.exe

     

    سۆفتوێری Autodesk Navisworks 2024:
    https://efulfillment.autodesk.com/NetSWDLD/2024/NAVMAN/1BB907BC-4F14-3ED2-950C-39A3D99D2EFE/SFX/Autodesk_Navisworks_Manage_2024_Win_64bit_dlm_001_002.sfx.exe

     

    سۆفتوێری Autodesk Mudbox:
    https://efulfillment.autodesk.com/NetSWDLD/2024/MBXPRO/A82CD984-57D0-38C3-BA61-F1FF058DF928/SFX/Autodesk_Mudbox_2024_Windows_64bit_dlm.sfx.exe

     

    سۆفتوێری ROBOT STRUCTURAL ANALISYS PROFESSIONAL 2024:
    https://edutrial.autodesk.com/NetSWDLD/2024/RSAPRO/A9E4EC7B-8857-322F-B1D7-80A63B3A4DB1/SFX/Robot_Structural_Analysis_Professional_2024_Multilingual_Win_64bit_dlm.sfx.exe

     

    سۆفتوێری Autodesk InfraWorks 2024:
    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD//2024/IW360P/58EB0015-7196-3BA4-B636-AA3F7837CE27/SFX/IW360P_2024_G1_WIN_64BIT_dlm_001_003.sfx.exe
    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD//2024/IW360P/58EB0015-7196-3BA4-B636-AA3F7837CE27/SFX/IW360P_2024_G1_WIN_64BIT_dlm_002_003.sfx.exe
    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD//2024/IW360P/58EB0015-7196-3BA4-B636-AA3F7837CE27/SFX/IW360P_2024_G1_WIN_64BIT_dlm_003_003.sfx.exe

     

    سۆفتوێری Autodesk Recap 2024:
    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD//2024/RECAP/FDDED84D-8B17-39F6-845A-19663856ACBF/SFX/ReCap_24_0_0_240_64bit_ML_setup_dlm.sfx.exe

     

    سۆفتوێری Advanced Steel 2024:
    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD/2024/ADSTPR/B781357C-99C9-3AA0-8975-CF1ABC19F923/SFX/Autodesk_Advance_Steel_2024_English_Win_64bit_dlm_001_002.sfx.exe
    http://dds.autodesk.com/NetSWDLD/2024/ADSTPR/B781357C-99C9-3AA0-8975-CF1ABC19F923/SFX/Autodesk_Advance_Steel_2024_English_Win_64bit_dlm_002_002.sfx.exe

    Advance Steel 2024 Object Enabler:
    https://up1.autodesk.com/2024/ADSTPR/D72090CD-75B6-355E-8313-EB902C2ABD1E/Autodesk_Advance_Steel_2024_Object_Enabler.exe