هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن Taban ەوە
-
فێرکاری بەکارهێنانی Corona MultiMap
ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای Chaos Groups هەڵسا بە بڵاو کردنەوەی فێرکاریەکی نوێ لە سەر چۆنێتی بەکارهێنانی Corona Multimap بە شێوەیەکی زۆر ئاسان و زانستیانە و داوا دەکات کە گشت بەکارهێنەران ئەو ڕێگەیە بەکار بهێنن. ڤیدیۆی فێرکاریەکە
-
کێشی Steel Bar بە کیلۆگرام
دەست خۆش @سەناریا زۆر بەسودە، بە تایبەت بۆ ئەندازیارانی شارستانی.
-
ڕووکاری پێشەوەی دار بۆ Elevation
-
ئەپدەیتی 2 ی ڤیڕەی Next بۆ سریدی ماکس بڵاو کرایەوە
ئەپدەیتێکی زۆر گرنگە و شتێکی نایابە.
-
سریدی ماکسی 2020.1 بڵاو کرایەوە
دەستتان خۆش بێت.. بە ڕای من ئەم ئەپدەیتە لە ڤێرشنە سەرەکیەکە (2020) شتی زیاتر و گرنگتری بۆ زیاد کراوە.
-
PBR Texture چیە ؟
بە گشتی PBR کار لە سەر پێنج سیفاتی گرینگی مەوادەکان دەکات. و وا دەکات کە ماتریاڵەکە بە شێوەیەکی واقعی و physically correct دەرکەوێت. ئەپ سیستمەش (PBR) بریتیە لە شێوازی شی کردنەوەی ئەو سیفەتانە. یەکەم/ تیشکی ڕوناکی Light Rays: بریتیە لەو تیشکانەی کە ئاراستەی ڕوبەرەکە دەکرێت کە ئەمیش بە سەرچاوەی ڕوناکی و جۆری ڕووناکی دیاری دەکرێت. دووەم/ هەڵمژیرن و بڵاوکردنەوەی ڕووناکی Absorption and Scattering: واتە ئەو ڕووناکیەی کە دەکەوێتە سەر ڕووبەرەکە چەندی هەڵدەمژرێت و لە ناو ڕووبارەکەدا بە شێوەی SubSurface بڵاو دەبێتەوە. سێیەم/ وێنەدانەوە Diffuse and Specular Reflection: ئەمە یەکێکە لە گرینگترین سیفاتەکان کە شیوازی ڕاستەقینەی مەوادەکان دەردەخات بۆ نمونە ڕادەی دانەوەی ڕوناکیەکان چەندن یان بە چ ئاراستەیەک دەدرێتەوە یان چەندی لێ هەڵدەمرێت. هەروەها ئەمەش ڕەقی و نەرمی مەوادەکان دیاری دەکات. چوارەم/ شکانەوەی ڕوناکی Refraction: بریتیە لە شکانەوەی بەشێک لە ڕوناکیەکە کاتێک لە ناوەندێکەوە دەچێت بۆ ناوەندێکی چڕی جیاواز ئەش بە فاکتەرێک دەبێت کە پێی دەوترێت IOR یان Index of reflection کە بەپێی چڕی ناوەندەکە دیاری دەکرێت. بۆ نمونە لە ئاو دا ئەو فاکتەرە 1.33 یە. پێنجەم/ زبری ڕوبەرەکان Displacement: ئەمەش هۆکارێکی گرنگە لە فاکتەرە فیزیاییەکانی ماتریاڵ کە شێواز و جۆری ماتریاڵەکە دیاری دەکات و کار دەکاتە سەر ڕووناکی و شێوازی شکانەوەی ڕوناکیەکان.
-
پڵەگینی کۆڕۆنا بۆ ArchiCAD بڵاو کرایەوە
دەست خۆش، هەواڵێکی خۆشە، بە تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی Archi cad
-
تەلارسازی کۆنی هیندستان
دەست خۆش کاک @دابان ، بە هیوای بابەتی جوانتر.
-
نوێکردنەوەی خانویەک بۆ بەستنەوەی بە دیمەنی سروشتەوە
دەست خۆش کاکک @سەرمەد زۆر جوان شیکرنەوەی بۆ کراوە.
-
کۆرسی فێرکاری ئۆتۆکاد
دەست خۆش @Twana Engineer هەوڵ دەدەم هەموی سەیر بکەم.
- به رنا مه ى ئه ندازيارى Sketchup 2017 Professional Kurdish
-
خانوە مۆدێرنەکان Modern Houses
خانوی H3 لە ئەسینا (H3 House) دیزاین کراوە لە لایەن گروپی 314 Studio Architects لە ئەسینا لە یۆنان بیرۆکەی دیواری سپی بەکار هێنراوە کە کۆنتراستی تەواوی لە گەڵ سەوزاییەکەی دەوروبەری دروست کردوە لە سەر ڕوبەری ١٠٠٠ م² دروست کراوە نەخشەکان ژێر زەمین نهۆمی یەکەم نهۆمی دووەم نهۆمی سێیەم واجیهەکان
-
خانوە مۆدێرنەکان Modern Houses
حەز دەکەم ئەم بابەتە ببێتە شوێنگەیەک بۆ دانانی خانوە مۆدێرنەکان و دانانی زانیاری لە سەریان سارڤیس رێسیدێنس Sarvis residence, Atlanta لە ئەتالانتا دەکەوێتە ئەتالانتا و لە سەر ڕوبەری 3900 فوتی چوارگۆشە بنیات نراوە قادرمەی دەرەوەی هەیە و قادرمەیەکی ککانتلیڤەری هەیە لە ناوەوە لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی William T. Baker ەوە دیزاین کراوە
-
تاوەری خور دوبەی Dubay Creek Tower
دەست خۆش کاک @خەڵات جەلال.
-
ڕێندەر کردنەوەی شوێنەوارە لەناوچووەکانی جیهان
دەست خۆش کاکە سەرمەد، بابەتێکی زۆر بەسودە. من زۆر سەرسامم بەو جۆرە کارانە و هەستێکی تایبەتت دەداتێ.
- لە چ سەرچاوەیەک فێر بوی ؟
- Maya يان 3Ds Max ؟
-
چۆن ڕێژەی چیمەنتۆ بزانم لە تێکەڵەیەکی کۆنکرێتی دا
دەستتان خۆش بێت هاوڕێیان، بە ڕاستی وەڵامەکانتان یارمەتی زۆریان دام. زۆر سوپاس کاک خەڵات ڕونکردنەوەکەت زۆر جوانە منیش مەبەستم هەر ئەوە بوو.
-
چۆن ڕێژەی چیمەنتۆ بزانم لە تێکەڵەیەکی کۆنکرێتی دا
هاوڕێیان پرسایارێکم هەیە هیوادارم بتوانن هاوکاریم بکەن. دەمەوێ ڕێژەی پێکهاتەکانی کۆنکرێت بدۆزمەوە لە ڕێژەیەکی دیاری کراوی میکسی کۆنکرێتی دا، بۆ نمونە ئەگەر 20م³ کۆنکرێتمان هەبوو بە کۆنکرێتی 1:2:4 چۆن بزانم چەند چیمەنتۆ و چەند لم و چەند چەوی پێویستە؟ یان ڕێژەی ئاو چەندە لەو میکسە دا، هیچ هاوکێشەیەک هەیە بۆ ئەوە.؟
-
تایبەتمەندیە نوێکانی سریدی ماکسی 2017
بە ڕای من هیچ گۆڕانکاری تێدا نەکراوە، ئەوە کەی گۆڕانکاریە ئایکۆنی بەرناە بگۆڕی یان چەند شتێکی بچوک زیاد بکەی. UnLike
-
ڕۆڵی XGen لە فلیمی Zootopia دا
بە ڕاستی زۆر سەرنجڕاکێشە، من هەمیشە بەرنامەی Autodesk Maya م بە پێشەنگ زانیوە لە زۆر بوار دا. هەروەها کۆمپانیای دیزنیش بە هەمان شێوە پێشەنگە لە فلیمی ئەنیمایشن دا. لەوەش سەیرتر ئەوەیە کە دیزنی پەرەی بە XGen داوە، ئەو زانیاریە نوێیە.
-
جیاوازی چیە لە نێوان nParticle و مایا و PFlow ی سریدی ماکس
زۆر دەمێکە بە دوای Particle System ێکی بەهێز دا دەگەڕێم بۆ هەندێک کاری VFX و ڕیکڵام، دوای گەڕانم دوو پارتیکڵ سیستمی بەهێزم بە دی کرد کە یەکێکیان لە بەرنامەی ماکس دایە و ەوی تریان لە بەرنامەی مایا دایە، بۆیە دەمەوێ بزانم کامیان بەهێزترن و جیاوازیان چیە؟ هیوادارم بتوانن یارمەتیم بدەن.
-
ئەو هەڵانەی کە بەکارهێنەران کۆرۆنا توشی دەبن
دەست خۆش بە ڕاستی زانیاریەکانی زۆر بەسودە ، نەک بۆ بەکارهێنەرانی کۆرۆنا، بەڵکو بۆ گشت ئینجینەکانی تریش.
-
ئۆتۆدێکسک Extension 2 ی بۆ ماکسی 2016 بڵاو کردەوە
دەست خۆش. وەک بیستومە ئەم نوێکاریە تەنها بۆ Subscribed Users ە واتە ئەو ئەندامانەی کە Subscription ێکی ئەکتیڤ ی ماکسی ٢٠١٦یان هەیە, چۆن بتوانم ئەم Extension ەم دەست کەوێت.
-
پڵەگینی Max2C4D نوێ کرایەوە
هەواڵێکی خۆش بۆ بەکارهێنارانی سینەما فۆر دی و ماکس، گروپی پەرەپێدەری پڵەگینی Max2C4D کە هەڵدەستێت بە کۆنڤێرت کردنی فایلی ماکس بۆ سینەما فۆردی هەستان بە بەرهەم هێنانی وەشانێکی نوێی ئەو پڵەگینە کە وەشانی ٢ ی پڵەگینەکەیە و چەندین تایبەتمەندی نوێ زیاد کراوە و چاکسازی لە تایبەمەندیە کۆنەکاندا کراوە. لە گرنگترین تایبەتمەندیە بنەڕەتیەکانی ئەم پڵەگینە بریتین لە: گۆڕینی فایلی ماکس بۆ سینەما فۆر دی بە تەنها ٢ کلیک. دروست کردنی Library بۆ سینەما فۆر دی لە مۆدێلی ماکسەوە. پاڵپشتی کردنی ڤیڕەی، بە شێوەیەک دەتوانێت گشت ماتریاڵ و ڕوناکیەکانی ڤیڕەی ماکس بگۆڕێت بۆ سینەما فۆر دی یان ڤیڕەی سینەما فۆر دی. کردنەوەی ئەو مۆدێلانەی کە بۆ ماکس دروست کراون و گۆڕینیان بۆ سینەما فۆر دی. دەتوانی مۆدێلەکانی ماکس بە ئاسانی بەکاری بهێنی لە بەرنامەی ئافتەر ئیفێکت چونکە سینەما پاڵپشتی تەواوی ئافتەر یئفێکت دەکات. ئەمانە و چەندین تایبەتمەندی تریش. لە گرینگترین تایبەتمەندیەکانی ئەم وەشانە نوێیە: پاڵپشتی چەند تایبەتمەندیەکی تری ڤیڕەی دەکات. بە تەواوی پاڵپشتی ڤیڕەی 3 و 3.2 دەکات. ئێستا دەتوانی هەمو فایلەکە بگۆڕی یان تەنها ئەو ئۆبجێکتەی کە دیاری دەکەی. پاڵپشتی کردنی V-Ray FastPrev کە تایبەتە بە خێرا کردنی ڕێندەری ڤیڕەی بۆ ئۆبجێکتەکان پێش ئەوەی فایناڵ ڕێندەر بکەی. ئێستا دەتوانی ڕێچکەیەکی کاتی (Temporary) دیاری بکەی بۆ پاشەکەوت کردنی فایلەکان، پێش گواستنەوەیان. لەم وەشانە دا مۆدیفایەری Turbosmooth/Meshmooth دەگۆڕێت بۆ subdivision generator ی سینەما فۆر دی. دۆزینەوەی کارەکتەری نەگونجاو لە ناوی ماتریاڵ و تێکسچەر و ئۆبجێکتەکاندا، هەروەها تایبەتمەندیەک زیاد کراوە بۆ چاک کردنی ئەو کێشانە. ماڵپەڕی سەرەکی پرۆمۆی پڵەگینەکە: