Jump to content

Taban

ئەندامی تایبەت
  • تۆمارە لە

  • دوا سەردان

هەموو ئەو بەشداریانەی كراون لە لایەن Taban ەوە

  1. Taban وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    دەست خۆش کاک توانا، Enscape 3d م بەکار هێناوە و زۆر شتێکی نایابە، بەڵام تا ڕادەیەک لاوازترە لە لومیۆن و Unreal بۆیە حەزم کرد ئەوانە بە کار بهێنم. بە دوای Real Time Render Engine ێکی بە هێز دا دگەڕێم. دەست خۆش کاک خەڵات، هیوادارم هاوکاریم بکەی لە چۆنێتی بەکار هێنانی ئەو ئینجین ە دا.. هەر فێرکاریەک کە لاتبێت. سوپاست دەکەم. ناوەڵا لەو بوارە دا کارم نەکردوە. دوو بارە سوپاستان دەکەم
  2. پێویستم بە Real Time Render engine ێکی بەهێزە، لەوانەیە زۆربەمان لومیۆنمان بەکار هێنابێت و شارەزا بین پێی بەڵام لومیۆن چەند خراپیەکی هەیە، یەکێک لەوانە ئەوەیە کە نرخەکەی زۆر گرانە و وەشانی Free نیە و تا ڕادەیەک کۆمپیوتەرێکی بەهێزی دەوێت، بۆیە وەک بەدیلێک دەمەوێ پرسیار بکەم کە ئایا دەتوانم Unreal Engine بەکار بهێنم وەک بەدیلێك بۆ لومیۆن کە نرخەکەی Free ە وچەند کارێکی Visualization ی زۆر بەهێزی پێ کراوە. دەمەوێ بزانم کەس بەکاری هێناوە یان کەس زانیاری هەیە لە سەری.
  3. Taban وێنەیەکی گەلەریی دانا لە بەشی ئەلبومی ئەندامان
  4. Taban وەڵامی دانا بۆ Soran لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    پاش سڵاو، بزانە ئەم نەخشەیە بە کەڵکت دێت .
  5. Taban وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    ئەمە زۆر ئاسانکاریە دەست خۆش. ئەمەش لە هەندێك کاتدا پێویستە بۆ ئەوەکی حسابات نەکەی، وەکو جەدۆلی زەرب راستەوخۆ لە بەرت بێت.
  6. Taban بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی سریدی ستۆدیۆ ماکس
    ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای Chaos Groups هەڵسا بە بڵاو کردنەوەی فێرکاریەکی نوێ لە سەر چۆنێتی بەکارهێنانی Corona Multimap بە شێوەیەکی زۆر ئاسان و زانستیانە و داوا دەکات کە گشت بەکارهێنەران ئەو ڕێگەیە بەکار بهێنن. ڤیدیۆی فێرکاریەکە
  7. Taban وەڵامی دانا بۆ سەناریا لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری شارستانی
    دەست خۆش @سەناریا زۆر بەسودە، بە تایبەت بۆ ئەندازیارانی شارستانی.
  8. Taban پێداچوونەوەی کرد بۆ پێداچوونەوە بۆ سەر فایلێکی سەرمەد لە بەشی بلۆکی ئۆتۆکاد
    دەست خۆش کاک سەرمەد، زۆر نایاب بوو. من بەکارم هێنا و کار کردن لە گەڵی زۆر ئاسان بوو.
  9. Taban تێبینی دانا بۆ سەرمەد لە سەر تێبینی دابنێ لە سەر ناوەڕۆکی وێبلاگێکی لە هەواڵی گرافیک
    ئەپدەیتێکی زۆر گرنگە و شتێکی نایابە.
  10. Taban تێبینی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر تێبینی دابنێ لە سەر ناوەڕۆکی وێبلاگێکی لە هەواڵی گرافیک
    دەستتان خۆش بێت.. بە ڕای من ئەم ئەپدەیتە لە ڤێرشنە سەرەکیەکە (2020) شتی زیاتر و گرنگتری بۆ زیاد کراوە.
  11. Taban وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    بە گشتی PBR کار لە سەر پێنج سیفاتی گرینگی مەوادەکان دەکات. و وا دەکات کە ماتریاڵەکە بە شێوەیەکی واقعی و physically correct دەرکەوێت. ئەپ سیستمەش (PBR) بریتیە لە شێوازی شی کردنەوەی ئەو سیفەتانە. یەکەم/ تیشکی ڕوناکی Light Rays: بریتیە لەو تیشکانەی کە ئاراستەی ڕوبەرەکە دەکرێت کە ئەمیش بە سەرچاوەی ڕوناکی و جۆری ڕووناکی دیاری دەکرێت. دووەم/ هەڵمژیرن و بڵاوکردنەوەی ڕووناکی Absorption and Scattering: واتە ئەو ڕووناکیەی کە دەکەوێتە سەر ڕووبەرەکە چەندی هەڵدەمژرێت و لە ناو ڕووبارەکەدا بە شێوەی SubSurface بڵاو دەبێتەوە. سێیەم/ وێنەدانەوە Diffuse and Specular Reflection: ئەمە یەکێکە لە گرینگترین سیفاتەکان کە شیوازی ڕاستەقینەی مەوادەکان دەردەخات بۆ نمونە ڕادەی دانەوەی ڕوناکیەکان چەندن یان بە چ ئاراستەیەک دەدرێتەوە یان چەندی لێ هەڵدەمرێت. هەروەها ئەمەش ڕەقی و نەرمی مەوادەکان دیاری دەکات. چوارەم/ شکانەوەی ڕوناکی Refraction: بریتیە لە شکانەوەی بەشێک لە ڕوناکیەکە کاتێک لە ناوەندێکەوە دەچێت بۆ ناوەندێکی چڕی جیاواز ئەش بە فاکتەرێک دەبێت کە پێی دەوترێت IOR یان Index of reflection کە بەپێی چڕی ناوەندەکە دیاری دەکرێت. بۆ نمونە لە ئاو دا ئەو فاکتەرە 1.33 یە. پێنجەم/ زبری ڕوبەرەکان Displacement: ئەمەش هۆکارێکی گرنگە لە فاکتەرە فیزیاییەکانی ماتریاڵ کە شێواز و جۆری ماتریاڵەکە دیاری دەکات و کار دەکاتە سەر ڕووناکی و شێوازی شکانەوەی ڕوناکیەکان.
  12. Taban وەڵامی دانا بۆ Rasti لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گفتوگۆی گشتی
    دەست خۆش، هەواڵێکی خۆشە، بە تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی Archi cad
  13. Taban وەڵامی دانا بۆ دابان لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش کاک @دابان ، بە هیوای بابەتی جوانتر.
  14. دەست خۆش کاکک @سەرمەد زۆر جوان شیکرنەوەی بۆ کراوە.
  15. Taban وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئۆتۆدێسک ئۆتۆکاد
    دەست خۆش @Twana Engineer هەوڵ دەدەم هەموی سەیر بکەم.
  16. Taban وەڵامی دانا بۆ Twana Engineer لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە گوگڵ سکێچ ئەپ
    دەست خۆش کاک توانا.
  17. Taban وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    خانوی H3 لە ئەسینا (H3 House) دیزاین کراوە لە لایەن گروپی 314 Studio Architects لە ئەسینا لە یۆنان بیرۆکەی دیواری سپی بەکار هێنراوە کە کۆنتراستی تەواوی لە گەڵ سەوزاییەکەی دەوروبەری دروست کردوە لە سەر ڕوبەری ١٠٠٠ م² دروست کراوە نەخشەکان ژێر زەمین نهۆمی یەکەم نهۆمی دووەم نهۆمی سێیەم واجیهەکان
  18. Taban بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئەندازیاری تەلارسازی
    حەز دەکەم ئەم بابەتە ببێتە شوێنگەیەک بۆ دانانی خانوە مۆدێرنەکان و دانانی زانیاری لە سەریان سارڤیس رێسیدێنس Sarvis residence, Atlanta لە ئەتالانتا دەکەوێتە ئەتالانتا و لە سەر ڕوبەری 3900 فوتی چوارگۆشە بنیات نراوە قادرمەی دەرەوەی هەیە و قادرمەیەکی ککانتلیڤەری هەیە لە ناوەوە لە لایەن ئەندازیاری تەلارسازی William T. Baker ەوە دیزاین کراوە
  19. Taban وەڵامی دانا بۆ خەڵات جەلال لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش کاک @خەڵات جەلال.
  20. Taban وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە ئەندازیاری تەلارسازی
    دەست خۆش کاکە سەرمەد، بابەتێکی زۆر بەسودە. من زۆر سەرسامم بەو جۆرە کارانە و هەستێکی تایبەتت دەداتێ.
  21. Taban وەڵامی دانا بۆ Hakar_yusuf لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    منیش Digital Tutors بە تایبەت بۆ فێر بوونی مایا.
  22. Taban وەڵامی دانا بۆ Hakar_yusuf لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    کاتێک دێیتە سەر باسی بەراوردی نێوان ئەم دوو بەرنامەیە، لە کۆتاییدا دەگەیتە ئەو ئەنجامەی کە ماکس هەڵبژێری ئەمەش بە هۆی قورسی و ئاڵۆزی بەرنامەی مایا. بەڵام باوەڕ بکەن کاتێک بە بەرنامەی مایا کار دەکەی هەستێکی زۆر بەهێزت دەبێ و هەر ئەوەندەش دەستت ڕا هات پێی لە هەموو بەرنامەیەک ئاسانترە.
  23. Taban وەڵامی دانا بۆ Taban لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە پرسیار و وەڵام
    دەستتان خۆش بێت هاوڕێیان، بە ڕاستی وەڵامەکانتان یارمەتی زۆریان دام. زۆر سوپاس کاک خەڵات ڕونکردنەوەکەت زۆر جوانە منیش مەبەستم هەر ئەوە بوو.
  24. هاوڕێیان پرسایارێکم هەیە هیوادارم بتوانن هاوکاریم بکەن. دەمەوێ ڕێژەی پێکهاتەکانی کۆنکرێت بدۆزمەوە لە ڕێژەیەکی دیاری کراوی میکسی کۆنکرێتی دا، بۆ نمونە ئەگەر 20م³ کۆنکرێتمان هەبوو بە کۆنکرێتی 1:2:4 چۆن بزانم چەند چیمەنتۆ و چەند لم و چەند چەوی پێویستە؟ یان ڕێژەی ئاو چەندە لەو میکسە دا، هیچ هاوکێشەیەک هەیە بۆ ئەوە.؟
  25. Taban وەڵامی دانا بۆ سەرمەد لە سەر بەشداریەکانی ناو بابەتێکی لە سریدی ستۆدیۆ ماکس
    بە ڕای من هیچ گۆڕانکاری تێدا نەکراوە، ئەوە کەی گۆڕانکاریە ئایکۆنی بەرناە بگۆڕی یان چەند شتێکی بچوک زیاد بکەی. UnLike