-
TwanaIsmail شوێنی HaremFaruq کەوت
-
《بنياتنان به بلۆک 》
دەستی تۆش خۆش کاک سامان
-
خولی فێرکاری ڕیڤیت 2020 بە زمانی کوردی
دەست خۆش کاک خەڵات کارێکی پیرۆز و گەورەیە دەستان خۆش بێت
-
دیزاینی شوقەیەك لە مۆسکۆ کە ڕووبەرەکەی 56.4م² یە
دەستت خۆش براکەم
-
هەندێک بيرهينانەوەى پێويست بۆ ئەندازياران بۆ ڕەچاوكردنيان لە كاتى نەخشە كێشانى بينايى نيشتەجێیدا.
swpas kak sarmad
-
هەندێک بيرهينانەوەى پێويست بۆ ئەندازياران بۆ ڕەچاوكردنيان لە كاتى نەخشە كێشانى بينايى نيشتەجێیدا.
هەندێک بيرهينانەوەى پێويست بۆ ئەندازياران بۆ ڕەچاوكردنيان لە كاتى نەخشە كێشانى بينايى نيشتەجێیدا. بە شێوەیەکی گشتى : 1-هەرگيز نابێت نهۆمى زەمينى به شێوەى يەك هۆڵی گەوره دروست بكريت، ئەمەش بۆ ئەوەى بەمەبەستى بازرگانى بەكارنەيەت وەك ماركێت ... هتد. 2-له حاڵەتى هەبوونى پايە و جسردا (واته ئەگەر بيناكه هەيكەلى بێت) پێويسته ديزاينى انشائى بۆ ئامادە بكرێت. 3-له حالەتى زيادكردنى نهۆمدا دەبێت پێش ئەوەى نەخشەكان له يەكيتى ئەندازياران پەسەند بكريت نهۆمى (واقع الحال)ببريته شارەوانى و پەسەند بكريت و دواتر سەرجەم نەخشەكان له يەكيتى ئەندازياران پەسەند بكرێت. سەبارەت بە نهۆمە نوێیەكانيش پيويسته وەك بينايەكى تازه سەرجەم مەرجەكانيان به سەردا جيبەجيبکریت(وەك ريژەى كراوە ، روبەرى كراوە .....هتد). --- پێداويستيەكانى وێنەكێشان ----- 1-پلانى سەرجەم نهۆمەكان. 2-پلانى هەورەبان (pent house plan) 3-پلانى سەربان (roof plan) 4-سێکشن (section) بەلايەنى كەمەوە يەك دانه كه بەقادرمەکەدا تيپەربووبێت. 5-واجهه (elevation) : زەويەكە چەند رووى هەبيت دەبيت هەمان ژمارەى واجهە بكرێت. 6- ئەو زەويانەى كه بەشيكيان دەكريت به بينا دەبيت له نهۆمى زەمينيدا ئاماژە بكريت به بەشە زەويەكەى تەنيشتى وەک ئەو زەویانەی دەکرێن بە دوو بەش ---وێنەكيشان----- 1-نووسينى( ژمارەى زەوى ،ناوى خاوەن مولك،سكێڵی وێنە ، بەروار ، رووبەرى كراوە ، رووبەرى سەوزایی ) 2-دانانى نيشانەى باكوور. 3-دانانى هێڵی سێکشن. 4-دانانى ليڤڵات لە سەرجەم پلانەكان و واجهە و سيكشندا. 5-دياريكردنى مەوادى واجهە. 6-نووسينى ناوى ژوورەكان و باخچە و گەراج و مشتملات...هتد. 7-دانانى هاچى ديوار له پلان و سيكشندا . 8-دانانى هاچى سەقف لە سيكشندا. 9-نابيت ديوارى دەرەوەى كراوەكان هاچ بكريت و دەبيت هيلەكەشى كاڵ بێت. 10-دەبيت هێڵی ديوارەكان لە پلانەكاندا ئەستوور بن چونكە بڕدراون. ---ڕێژەى كراوه ---- 1-نابيت ريژەى كراوه له (%20) رووبەرى زەوييەكه كەمتر بێت. 2-نابيت رووبەرى هەر كراوەيەك له (3 م2 ) كەمتر بيت و دريژى هەر لايەك لە 1.2م كەمتر بيت. 3-قادرمەى دەرەوە به كراوه ئەژمار دەكريت. ---باخچه--- 1-نابيت ريژەى باخچە لە (%5) ى رووبەرى زەويەكه كەمتر بيت. 2-نابيت كراوەكانى ناو بيناكه سووديان لێ وەربگيريت بۆ مەبەستى تەواوكردنى رووبەرى باخچه. --گەراج--- 1-نابيت پانى گەراج بۆ يەك ئؤتؤمبيل لە 3م و دريژيەكەى له 5م كەمتر بێت. 2- نابيت پانى گەراج له (%40) ى پانى واجهەى زەويەكە زياتر بيت. 3-له گەراجى دفندا دەبيت دەرگايەك هەبيت بۆ بەستنەوەى بە خانووەكەوه. 4-نابيت دەرگاى گەراج بۆ دەرەوە بكريتەوە. ---قادرمه---- -لە واجهەى بيناكەدا دەبيت تەنها يەك قادرمە له نهۆميكەوە بۆ نهۆميكى تر ديار بيت،واته نابيت دوو قادرمە بەسەريەكەوە له واجهەدا دەربكەون. ----تەوالێت---- نابيت دريژى و پانى تەواليت لە 1.10 م كەمتر بێت. ((لە كاتى بوونى ئەم مەرجانەدا دەتوانين نەخشەیەكى درووست پيشكەشی سەنديكاى ئەندازياران بكەين بۆ مەبەستى رەزامەندى )). ئەندازيار : هەرێم فاروق
-
وەرگرتنى ڕەزامەندى بۆ درووستكردنى خانوويەكى نيشتەجيبوون ( Residential home )
هەنگاوەكانى وەرگرتنى ڕەزامەندى بۆ درووستكردنى خانوويەكى نيشتەجيبوون ( Residential home ) به كورتى : 1-بوونى زەويەك و هەبوونى طاپۆى زەويەكه که خاوەندارێتی زەويەكه دووپات بكاتەوه. 2-پيشكەشكردنى داواكارى به فەرمانگەى طاپۆ بۆ مەبەستى دلنيابوون لە بوونى خاوەنداريتى زەويەكە و ئاگاداركردنەوەى فەرمانگەى ناوبراو به مەبەستى كردنەوەى بينا لەسەر زەویەكه. 3-دياريكردنى سنوورى زەويەكە لەلايەن فەرمانگەى طاپۆ وه (تثبيت حدود). 4-بوونى پلانێک (خريطه) كە لەنوسينگەيەكى ئەندازيارى دەكيشريت كە لەلايەن يەكيتى ئەندازيارانەوه پەسەند كرا بيت كه به پيى مەرجى يەكيتى ئەندازياران جيبەجێکرابێت (مەرجەكان لە پۆستی دواتر بڵاودەکەمەوە). 5-پيشكەشكردنى (داواكارى + تثبيت حدود + پلانى زەويەكە) به بەريوەبەرايەتى شارەوانى بە مەبەستى رەزامەندى وەرگرتن به دەستپيكرنى بيناكەت. 6-دلنيابوونەوەى بەريوەبەرايەتى شارەوانى له بوونى زەويەكە تينەپەربوونت له زەويى خۆت و پاراستنى دوورى شەقام (كشف 1 ) بەلام (كشف 2 ) لە كاتى بەستنى شيشى سەقف جيبەجيدەكريت لەلايەن شارەوانيەوە و هەروەها (كشف 3 ) لەكاتى تەواوبوونى خانووەكەدا دەبيت به مەبەستى پاراستنى سەوزى و ناشتنى دوو درەخت لە بەردەم خانووەكه و پيدانى مۆڵەتى تەواو دەبەخشريت بە خاوەنى خانوو. ئەندازيار : هەرێم فاروق
-
Shotcrete -shotconcrete-کۆنكريتى هەڵدراو
Shotcrete -shotconcrete-کۆنكريتى هەڵدراو :كۆنكريت كردنى بڕگەيەكى ستونى يان هەڵواسراوە كه بەهۆى ئاميريكى ميكانيكى لەژير هێزێکی زۆرى هەوا به خيراييەكى بەهيز هەلدەدرێت بۆ ئەو رووەى كەمەبەستمانه درووستى بكەين يان دووباره كارى چاككردنى (معالجە) ى تێدا بكەين، لەم جۆره كاركردنەدا هەمان كۆنكريتى ئاسايى بەكاردينين بە قەبارەيەكى بچوكترى aggregate تەنها جۆرى جێ بەجيكردنەكەى دەگۆڕێت. ئەگەر به شێوەيەكى كواليتى كۆنترۆلى بكەين ئەوا تواناى 28mpa بەرەو سەر دەبەخشێت. سوودەكانى: 1-خێرايى له كاركردن 2-پيويستى به قالبى كەمتر هەيه به بەراورد به كۆنكريتكردنى ئاسايى بەلام دەبيت قالبى گونجاو بەكاربهينين چونكه زخطى نۆزلەكه هيزيكى زۆر دەخاته سەر قالبەكه. 3-نرخى هەرزانترە ئەگەر برى كۆنكريتەكه زۆر بێت . --ڕێگاكانى جێ بەجێکردنى-- 1-ڕيگاى تێکەڵەى وشك dry-mix process : ريگايەكه بەكاردەهينريت بۆ جيبەجيكرنى كۆنكريتى هەلدراو به تيكەلكردنى چيمەنتۆ و لم و چەوى وردكراو به وشكى له مەكينەيەكى تيكەلكەردا و پاشان زيادكردنى ئاو بۆ ئەو سۆندەى (nozzle) كە تيكەلەكەى تيدايە به پێی پێویست پيش دەرچوونى له دەمى سۆندەكەوه. يەكيك له گرفتەكانى ئەم ريگايه كۆنترۆل كردنى برى ئاوى پيويسته بۆ گيراوەكه چونكه برى ئاوەكه بەدەست ئەو كەسەوەيه كە (nozzle) ەكەى بەدەستەوەيه، بەلام ئەم ريگايە بريكى كەمتر له گيراوەكەمان بەفيرۆ ئەروات له كاتى وەستانى كتوپرى و تەواوبوونى كارەكه.ئەتوانين ئەو برگه تيكەلەيە بەكاربهينينەوه چونكه تيكەڵی ئاو نەکراوە له ئاميرەكەدا. 2-ڕيگاى تيكەلەى تەڕ wet-mix process : ڕيگايەکی دیکەیە بۆ جيبەجيكرنى كۆنكريتى هەلدراو به تيكەلكردنى گيراوە كۆنكريتيەكە لەگەل ئاو لەناو ئاميرەكەدا واته ئاميرەكه بەپيى گيراوەى داواكراو ئاو بەكاردەهينيت بۆ تيكەڵەكه.ئەم ريگايه له ماوەيەكى كەمدا بريكى زياتر كۆنكريت بەرهەم دينيت به بەراورد به ريگاى يەكەم، هەروەها لەم ريگايەدا دلنياتر دەبين له كواليتى كۆنكريتەکە و (workability) ى تيكەلەكه،بريكى كەمترى بەفيرۆ دەچيت لەم ريگايەدا. --بەكارهينان-- 1-رووپۆشكردنى رووى تونيل. 2-زيادكرنى سمكى كۆنكريتى سەقف . 3-بەكارهينانى له چاككردنەوەى كارى (culvert) و پرد (Bridge) و بەنداو (Dam) . 4-ناوپۆشكردنى تەنكى كۆنكريتى و معالجه كردنەوەى. 5-معالجە كردنى روويەكى كۆنكريتى كه لەگەل ئاو كۆنتاكتيان هەيه. 6-رووپۆشكردنى ديوارى خشت و بلۆك. 7-معالجه كردنى بۆرى كۆنكريتى كه له بوارى ئاوەرۆ بەكاردەهينريت. 8-كۆنكريت كردنى روويەكى لار و بەكارهينانى له بوارى تەلارسازى و هەنديك كارى تردا. ئەندازيار هەرێم فارووق ڤیدیۆ : https://www.youtube.com/watch?v=YanHEgfepC0&feature=emb_logo
-
《بنياتنان به بلۆک 》
سوپاس کاک خەڵات
-
چەند تێبينيەك لەكاتى جێبەجێكردنى درووستكردنى خانووى نيشتەجێبووندا يان بيناى بازرگانى
چەند تێبينيەك لەكاتى جێبەجێكردنى درووستكردنى خانووى نيشتەجێبووندا يان بيناى بازرگانى دواى وەرگرتنى مۆڵەت لە شارەوانى ١- پێويسته كەرەستەى بينا و بێ كەڵك دوور لە شەقام و شۆسته دابنرێت و زێدەڕۆيى نەكاته سەر شەقامى سەرەكى بۆ ئەوەش خاوەنى مۆڵەتى بينا بەرپرس ئەبێت لێی ٢- پێويسته مۆڵەتی بينا و نەخشەى تايبەت له شوێنى درووستكردنى بيناكه دابنرێ بۆ پيشاندانى به فەرمانبەرى خزمەتگوزار له كاتى پيويستدا ٣-پێويسته لەسەر خاوەن موڵك رووپێو بهێنێته سەر كارەكەى بۆ سەقامگيركردنى سنوورى موڵكەكەى - تثبيت حدوود ٤- له كاتى تێكدانى موڵكەكەى ،خاوەن موڵك بەرپرسيارى هەر زياينێكە بە دەورووبەرى كە ڕوبدات لە ڕووى ياساييەوه. ٥- پێويسته خاوەن موڵك دەست بكات به درووستكردنى بيناكەى له ماوەى ساڵێك لە بەروارى دەرچوونى مٶڵەتى بيناكەوه،ئەگەر دەستى نەكرد بە درووستكردن يان زياتر له دوو سال بەسەر ئەو بەروارەدا تێپەڕى پێويسته داواى پشتگيرى لە بەشی نەخشەكان بكات لە ماوەى 30 ڕۆژدا،ئەگەر نا به پوچەڵ دادەنرێت. ٦- ئەگەر چوار ساڵ بەسەر مۆڵەتى بيناكەدا تێپەڕى و بيناكە تەواو نەبوو مۆڵەتەكه به پوچەل له قەڵەم دەدرێت و پێويسته مۆڵەتێكى تازه دەربهێنرێت. ئەندازيار:هەرێم فاروق
-
《بنياتنان به بلۆک 》
سوپاس تابان خان
-
----وەرگرتنی كەرەسته له تاقيگەى بيناسازى ----
سوپاس @سەناریا خان سوپاس کاک @Rasti تا ساڵی ٢٠١٨ ئەم بڕانە وەردەگیران لە تاقیگەی بیناسازی سلێمانی بەڵام بۆ ئێستا ئاگاداری گۆڕانکاری بڕەکان نیم
-
《بنياتنان به بلۆک 》
سوپاس سەناریا خان
-
سەناریا شوێنی HaremFaruq کەوت
-
چەند زانیارییەک لەسەر پشکنینی شەشپاڵووی کۆنکریتی
زۆر سوپاس هاوڕێیان
-
----وەرگرتنی كەرەسته له تاقيگەى بيناسازى ----
----وەرگرتنی كەرەسته له تاقيگەى بيناسازى ---- 1-بلۆك له 10،000 دانه تەنها 6 دانه شێوەى بلۆكەكان وەك يەك بێت. 2- خشت له 5،000 دانه تەنها 30 دانه. 3-بيهارتۆن له 10،000 دانه تەنها 20 دانه. 4-كاشى سيراميك له 100 م2 تەنها 10 دانه. 5-كاشى گرانيت له 100م2 تەنها 10 دانه. 6-كاشى مۆزايك له 5،000 دانه تەنها 18 دانه. 7-كربستۆن له 3،000 دانه تەنها 3 دانه. 8-شتايگەر له 2،000 دانه تەنها 3 دانه. 9-ساقيه له 3،000 دانه تەنها 3 دانه. 10-ثرمستۆن له 2،000 دانه تەنها 15 دانه. 11-ماستيك له مستوى 100م2 تەنها بڕى 100غم. 12-شيش: يەك نموونه = 5 تاڵ به درێژی 60سم ↓↓ كەمتر له 10 مم له 25 طن يەك نموونه (10-16مم) له 35 طن يەك نمموونه (22-32)مم له 45 طن يەك نموونه سەروو 32 مم له 45-55 طن يەك نموونه 13- بەردى ديوارى ڕاگر 6 دانه به پێوانەى (6*6*6) سم. 14-مەڕمەڕ 3 دانه به پێوانەى (30*30) سم و هەروەها 3 دانه بە پيوانەى (10*10) سم. 15-بەردى حلان 3 دانه به پيوانەى (30*30) سم و هەروەها 3 دانە به پيوانەى (10*10) سم. 16-تێکەڵەى خاك T.A بڕى 200 كغم و بۆ تيستى CBR نابێت له 200 كغم كەمتر بێت و هەروەها بۆ T.B & T.C له 200 كغم كەمتر نەبيت. 17- ئەسفلت: بايندەر و ستابلايزەر لە 1 تاص كەمتر نەبيت. ئەندازيار :هەرێم فاروق
-
《بنياتنان به بلۆک 》
《بنياتنان به بلۆک 》 چەند تێبينيەكى كورت و پێويست له كاتى كاركردن له ديوارى بلۆكدا ١-كڕينى بلۆك لەو كارگانەى لە ناوچەكەدا به كواليتى بەرز بەناوبانگ ٢-گيراوەى چيمةنتۆ و لم به ريژەى (١ : ٣) واته 1 بۆ چيمەنتۆ و 3 قەواره لم بەكاربهێنرێت. ٣-ئەو شوێنەى يەكەم چينى لەسەر بنيات دەنرێت پێویستە ئاوڕشێن بكرێت و له پيسى و پارچه كۆنكريتى پێکەوه لكاو پاك بكرێتەوه. ٤- پێویستە ديوارەكان ڕێک و ستوونى بن بۆ دلنيا بوون لەم كارەش پێویستە تەناف و شاوڵ بەكاربهينريت. ٥-ئەستوورى گيراوەى چيمەنتۆ و لم له نيوان دوو چيندا له 2 سم تێپەڕ نەبێت . ٦- پێویستە بەيەكداچوونى چينى ديوارەكان (الحل و الشد) لە كاتى كاركردندا هەبێت واته بلۆكيك لەسەر دوو بلۆكى ژێرەوەى خۆى دابنرێت. ٧-پێویستە ماوەى 5 بۆ 7 رۆژ ديوارەكان بەشێوەيەكى باش و ڕێک و پێک ئاوڕشێن بكرێت. ٨- نابێت ڕۆژانه بەرزتر لە 1.5 م بۆ 2 م ديوار بكريت،دواى ئەوه دەستى لێ هەڵدەگرين بۆ ڕۆژى دواتر. ٩- لە كاتى گەيشتنى ديوار به ئاستى دەرگا و پەنجەرە رەباته كۆنکریتیەكانى سەر دەرگا و پەنجەره كۆنكريت دەكەين، پاشان كارى ديوار تەواو دەكەين تا گەيشتنمان له ئاستى سەقف. ١٠ - له كاتى يەكتر بڕينى ديوارەكاندا به جۆرێک بێت چينەکان به يەكدا بچن (تاك و لۆ) واتة چينيك ناچينيك يەكترى ببڕن. ١١- له كاتى گرتنەوەى گيراوەى چيمەنتۆ و لمەكەدا ڕێژەيەكى زۆر نەگیرێتەوە و بمينيتەوە دواى ئەوە ئاوى بۆ زياد بكەين بەمەبەستى (workability) ،پيويسته گيراوەيەك بەكاربهێنرێت دواى نيو سەعات بەكاربهينريت. ١٢- بەكارنەهينانى بلۆكى درز تێبوو و شكاو ، چونكه له دواييدا دەبێتە هۆى دروستبوونى درز له كارى فینیشین. ئەندازيار:هەرێم فاروق