ئای تی و پڕۆگرامسازی
ستراکچەر و دیزاینی ئینشائی
ئەو ڕوداوانەی بەڕێوەن
-
یادی کۆچی دوایی زەها حەدید
زەها حەدید ئەندازیاری عێراقی لە٣١ تشرینی یەکەمی ١٩٥٠ لە شاری بەغداد لە عێراق لە دایکبووە، بەکالۆریۆسی لە زانستی ماتماتیکدا خوێندووە و دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ ناوی لە قوتابخانەی کۆمەڵەی تەلارسازی تۆمار کردووە.
زەها ئەندازیار و هونەرمەندی عێراقی بوو، وەک کەسایەتییەکی سەرەکی تەلارسازی لە کۆتاییەکانی سەدەی بیست و سەرەتای سەدەی بیست و یەکدا ناسرا، ئەو ئەندازیارە پێناسەیەکی نوێی بە ئەندازیاری تەلارسازی بەخشی تەنها لە ئەندازیاری دایتاشی و ناوی لێنا "داهێنەری گۆشەی ٨٩ پلە" چونکە لە بینینی ئەودا هیچ شتێک لە ٩٠ پلەدا نەبووە بۆیە بە "شاژنی چەماوە " ناسراوە.
زەها خاوەن دیدگایەکی جوانی ئەندازەیی بوو، بۆ ئەوەش لە چەندین وڵاتی جیهاندا داوای دیزاینی لێدەکرا و بیناکانیانی پێ بنیاد دەنرا، لەوانە: خانووی ئۆپێرای کوانجۆ- چین، دیزاینی دونگدایمون پلازا لە سیئۆل-کۆریای باشور، پردی شێخ زایید لە ئەبوزەبی – دوبەی.
زەها لە ساڵی ٢٠٠٤دا بووە یەکەم ژن کە خەڵاتی تەلارسازیی پریتزکار-ی پێ ببەخشرێت، زەها حەدید بە هۆی جەڵدەی دڵەوە لە 31ی ئاداری 2016 دا لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
- 0 تێبینی
-
یادی لەدایك بوونی ئەندازیار والتەر گرۆبیۆس
تەلارساز (Walter Gropius) لە 18ی ئایاری ساڵی 1883 لە بەرلین- ئاڵمانیا لەدایک بووە و لە 5ی تەموزی ساڵی 1969 لە ئەمریکا کۆچی دوای کردوە.
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری یەکەمین سکوڵی تەلارسازی مودێرن بووە بە ناوی (Bauhaus). و یەکێک لە پرۆژە بەناوبانگە جێبەجێکراوەکانی (زانکۆی بەغداد)ە لە عێراق.
- 0 تێبینی
-
یادی لەدایك بوونی ئەندازیار نۆرمان فۆستەر
نۆرمان فۆستەر کێییە؟
بەڕێز نۆرمان فۆستەر تەلارسازێکی بەبەرهەم و خاوەن خەڵاتی بەریتانییە،بەدیزاینی هاوچەرخ و ساف و بریقەدا لە شوشە و ئاسن و پۆڵا ناسراوە، لەگەڵ تازەگەری لەبواری دیزاینی ڕوکاردا و بەڕێوەبردنی بۆشایی ناوەکی. نۆرمان فۆستەر ئەندامبوو لە تیم فۆر ی گروپی تەلارسازی پێش ئەوەی لقی خۆی جییابکاتەوە و دواتر بە فۆستەر پڵەس پارتنەرس بناسرێت. فۆستەر لەبەر دیزانکردنی باڵخانەکانی دوماس و ویلس فەیبەر لە سەرەتای ١٩٧٠ کاندا ستایشکرا، وەدواتر بەرپرسییارێتی نوێکردنەوەی ڕیشستاگ لە بەرلین دوای یوکگرتنەوەی خاکی ئەڵمانیای گرتە ئەستۆ، وە هەروەها لەگەڵ باڵەخانەی هارست لە شاری نیویۆرک. دیزاینەکانی سەرپەرشتی چەندین بەڵەخانەی دییارییان کردوە لەسەرانسەری جیهاندا.
خوێندن و سەرەتای ژییانی.
نۆرمان فۆستەر لە ڕێدش، ئینگلاندا لە ١/٦/١٩٣٥ لەدایکبوو. منداڵێک تاک لەگەڵ حەزێکی ئاشکرا لەبواری دیزاین و هەیکەلی خانودا، لە گەڕەکێکی چینی کرێکاردا گەورەبوو، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا وازی لە قوتابخانە هێنا بۆکارکردن وەک کارمەندێکی ئۆفیسی حوکومی، دواتر بەردەوامبون لە کارکردن لە ئەندازییاریدا وەک ئەندامێکی هزێزی ئاسمانی ڕۆیەڵ بۆ ماوەی دوو ساڵ. فۆستەر درێژەی بە خوێندندا لە تەلارسازیدا لە زانکۆی مانچێستەر، وەهەروەها خەڵاتی بەدەستهێنا بۆ کاری وێنەکێشانەکەی و پەرەپێدانی حەزی ژییانی لە نەخشەکێشاندا. دواتر سکۆلارشیپێکی وەرگرت لە بەشی تەلارسازی زانکۆی یاڵیی ەوە، و لەساڵی ١٩٦٢ بڕوانەمی ماستەری لە تەلارسازیدا بەدەستهێنا.
ئیشی ناوازە لەماوەی خوێندن لە زانکۆی یاڵی،
فۆستەر چاوی بە ڕیچارد ڕۆجەرس کەوت لەگەڵ دوکەسیتر کە دواتر بونە بەشێک لە ڕابەرانی تەلارسازی جیهان. لەساڵی ١٩٦٣ فۆستەر لەگەڵ ڕیچارد و سو ڕۆجەرس و هاوسەری داهاتووی بەناوی وێندی چیسمن و خوشکی هاوسەرەکەی بەناوی جۆرجییەن ۆڵتن دامەزراوەی تەلارسازی تیم فۆر ییان دامەزراند، لەساڵی ١٩٦٧ فۆستەر لقی خۆی جییاکردەوە بۆ دامەزراندنی دامەزراوەکانی فۆستەر، کە دواتر دەبن بە فۆستەر پڵەس پارتنەرس.
لەساڵی ١٩٧٠ کاندا فۆستەر ناوبانگی دەرکرد بە هۆی دیزاینکردنی بیناکانی ویڵس فەیبەر و دوماس ەوە لە شاری ئیپسویچ لە ئینگلاند، لەو کاتەدا بینای ۆفیسێکی نزم کە قادرمەی کارەبایی تییابێت، لەگەڵ دیکۆری دەرەوە و دیزاینی زۆر جوان ڕوکاری ناوەوەی سروشت ئاسا داهێنانێکی تازە بوو. لە کۆتایی ٧٠ تاکانەوە بەروە ناوەڕاستی ٨٠ کان فۆستەر و تیمەکەی کاری باڵەخانەکانی کارکردنی بانکی شەنگاهای و هۆنکۆنگ ییان وەرگرت کە تەلارێکی سێ بورجی هاوچەرخە. وە لە ٩٠ کاندا، تیمەکە کاری نوێکردنەوەی ڕیشستاگ ی گرتەدەست لە بەرلین، بریتی بوو لە بونیادنانەوەی گومەزی هێمایی شوشەیی لەدوای یەکگرتنەوەی ئەڵمانییای ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات. لە کۆتایدا یەکێکیتر لە کارە ناوازەکانی فۆستەر بریتی بوو لە دیزاینکردنی باڵەخانەی بەناوبانگی هەوربڕی شاری نیویۆرک.
- 0 تێبینی
-
یادی کۆچی دوایی والتەر گرۆپیۆس
تەلارساز (Walter Gropius) لە 18ی ئایاری ساڵی 1883 لە بەرلین- ئاڵمانیا لەدایک بووە و لە 5ی تەموزی ساڵی 1969 لە ئەمریکا کۆچی دوای کردوە.
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری یەکەمین سکوڵی تەلارسازی مودێرن بووە بە ناوی (Bauhaus). و یەکێک لە پرۆژە بەناوبانگە جێبەجێکراوەکانی (زانکۆی بەغداد)ە لە عێراق.
- 0 تێبینی
-
یادی لە دایك بوونی تەلارساز سانتیاگۆ کالاتراڤا
سانتیاگۆ کالاتراڤا ڤاڵز (لەدایکبووی ٢٨ی تەمموزی ١٩٥١)ە. ئەندازیارێکی تەلارساز و ستراکچەر و پەیکەرتاش و نیگارکێشی ئیسپانییە.
کالاتراڤا بە پردەکانی ناسراوە کە بە یونیتی پایە مەیلدارەکان پشتگیری دەکرێن، هەروەها وێستگەکانی شەمەندەفەر و یاریگا و مۆزەخانەکانی، کە زۆرجار فۆڕمە پەیکەرسازییەکانی لە زیندەوەرە زیندووەکان دەچن.
ناسراوترین پڕۆژەکانی بریتین لە:
کۆمەڵگەی وەرزشی ئۆڵۆمپی ئەسینای پایتەخت.
مۆزەخانەی هونەری میلواکیی.
تاوەری تورنینگ تۆرسۆی شاری مالمۆی سوید.
ناوەندی گواستنەوەی سەنتەری بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک.
ئۆدیتۆریۆ دی تێنریفی لە سانتا کروز دی تێنریفی، مارگرێت.
پردی هانت هیڵ لە شاری داڵاس لە ویلایەتی تەکساس.
گەورەترین پڕۆژەی کە شاری هونەر و زانستە و ئۆپێرا هاوس لە شوێنی لەدایکبوونی لە ڤالێنسیا.
کۆمپانیا تەلارسازییەکەی بنکەی لە شارەکانی نیویۆرک و دۆحە و زیوریخ هەیە.
سەرەتای ژیانی:
کالاتراڤا لە ٢٨ی تەمموزی ١٩٥١ لە شاری بێنیمامێت (Benimàmet) لەدایکبووە، کە شارەوانییەکی کۆنە و ئێستا بەشێکە لە شاری ڤالێنسیا لە ئیسپانیا. ناوی بنەماڵەی کالاتراڤای کۆنی ئەرستۆکراتی بووە لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە، و ڕۆژێک پەیوەندی بە ڕیزبەندی شوڕشگێڕانەوە هەبووە لە ئیسپانیا.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ڤالێنسیا بووە و لە ساڵی ١٩٥٧ەوە لە قوتابخانەی هونەری کارپێکراو وێنەکێشان و نیگارکێشانی (drawing and painting at the School of Applied Ar) خوێندووە. لە ساڵی ١٩٦٤ لەگەڵ ئارامبوونەوەی ڕژێمی ژەنەڕاڵ فرانسیسکۆ فرانکۆ و زیاتر کرانەوەی ئیسپانیا بۆ باقی ئەوروپا، وەك خوێندکاری ئاڵوگۆڕکردن (exchange student) چووە فەرەنسا. لە ساڵی ١٩٦٨ دوای تەواوکردنی قۆناغی ناوەندی، دەچێتە قوتابخانەی هونەری ئیکۆل دیس بۆکس (Ecole des Beaux Arts) لە پاریس بۆ خوێندن، بەڵام لە ناوەڕاستی ڕاپەڕین و گێژاوی خوێندکاران لە پاریس گەیشتە ئەوێ، و گەڕایەوە ماڵەوە.
گەڕانەوە بۆ ڤالێنسیا، کتێبێکی دەربارەی تەلارسازیی لێ کۆربوزیێر دۆزیەوە، کە قەناعەتی پێکرد کە دەتوانێت هەم هونەرمەند بێت و هەم تەلارساز. ناوی خۆی لە قوتابخانەی باڵای تەلارسازی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ڤالێنسیا (Polytechnic University of Valencia) تۆمار کردووە. بڕوانامەکەی وەك تەلارساز وەرگرتووە و دواتر خوێندنی باڵای لە شارسازیدا (Urbanism) تەواو کردوە. لە زانکۆدا لەگەڵ هاوڕێ خوێندکارەکانی چەند پڕۆژەیەکی خۆیان تەواو کرد، دوو کتێبی لەسەر تەلارسازی بە زمانی ڕەسەنی ڤالێنسیا و ئیبیزا بڵاوکردەوە.
لە ساڵی ١٩٧٥ لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای فیدراڵی سویسرا لە شاری زیوریخی سویسرا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دووەمی ئەندازیاری شارستانی ناوی خۆی تۆمار کردووە. لە ساڵی ١٩٨١ بڕوانامەی دکتۆرای لە بەشی تەلارسازی پێبەخشرا، دوای تەواوکردنی تێزی "نەرمی پێکهاتە سێ ڕەهەندییەکان (three-dimensional structures)". لە باسکردنی ئەم قۆناغەدا، کالاتراڤا بە ژیاننامەنووس فیلیپ جۆدیدیۆی وتووە: "ئارەزوی دەستپێکردنی هەموو شتێک لە سفردا زۆر بەهێز بوو لە مندا. من سەرسام بووم بە چەمکی کێشکردن و قەناعەتم هەبوو کە پێویستە بە فۆرمی سادە دەست بە کارەکان بکرێت." " کالاتراڤا ڕوونیکردەوە کە بە تایبەتی لە ژێر کاریگەری کارەکانی ئەندازیاری سویسری سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕۆبەرت مایلارت (1872-1940) بووە، کە فێری کردووە کە "بە تێکەڵەیەکی گونجاوی هێز و بارستە، دەتوانیت هەست دروست بکەیت."
- 0 تێبینی
زۆرترین بەشداریەکان
دوایین دەستکەوتەکان
-
Kurdistan games باجی هەفتەی یەکەم تەواو کرا بە دەست هێناوە
هەفتەیەك دوای تۆمار کردن لە لامان
-
Kurdistan games باجی دوای یەك مانگ بە دەست هێناوە
یەك مانگ دوای تۆمار کردن لە لامان
-
Samir Ayoub باجی کاردانەوەی باش بە دەست هێناوە
-
SaMaN GeDo باجی هەفتەی یەکەم تەواو کرا بە دەست هێناوە
هەفتەیەك دوای تۆمار کردن لە لامان
-
SaMaN GeDo باجی دوای یەك مانگ بە دەست هێناوە
یەك مانگ دوای تۆمار کردن لە لامان