Jump to content

چیـرۆكـی دروستبـوونی ئیـنتەرنێـت


ADEL SNJARY

پێشنیاز کردنی بەشداری

چیدی وشەی ئینتەرنێت (Internet) تەنیا موڵكی زمانی ئینگلیزی نییە، بەڵكو بۆتە وشەی هەموو زمانەكانی جیهان. مانای ئینتەرنێت، تۆڕی تۆڕەكانە، چونكە ئەو تۆڕەیە كە توانی هەموو تۆڕەكانی پەیوەندیی لە خۆیدا كۆبكاتەوە، نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، تێل و ناتێل، هەموو ئەمانەی لە چوارچێوەی تۆڕێكدا كۆكردۆتەوە، رێگە بە پێكگەیشتن و ئاڵوگۆڕی زانیاری و مەعریفە لە نێوان هەموو خەڵكی دەدات. هەروەها توانیویەتی خزمەتگوزاریی هەمەجۆرەی زانیاری لە بوارە هەمەجۆرەكاندا بگرێتەخۆی، تا دواتر لە رێی تۆڕەكانییەوە بۆ هەموو كەسێكی فەراهەم بكات، جا ئەو كەسە لەهەر كوێیەك بێت، چ لە نووسینگەكەی خۆی یان لە ماڵی خۆی یان هەر شوێنێك دانیشتبێت یاخود لە سەفەردا بێت. بەمەش ئینتەرنێت جیهانی سایبرانی خۆی دەستپێكرد، كە بەشێوەیەكی زۆر كارا و توانایەكی باش و مرونەتێكی بەرزەوە، بۆتە ئامرازێكی سەرەكی جێبەجێكردنی چالاكی وەرگرتن و پێدانی زانیاری.

نموونەی شەراكەتێكی كارایە
ئینتەرنێت وەك یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی شارستانیی مرۆڤایەتیی سەدەی بیستەم دادەنرێت، زیاد لەوەش لە هەموو داهێنراوەكانی تر كاریگەریی لەسەر مرۆڤ هەیە، لە هەر كوێیەك بێت. ئەو كاریگەرییە بەردەوامە و پشت بە پەرەسەندنی بەردەوام و هاوشانی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا و فراوانبوونی پراكتیزەكردنی ئەو تەكنەلۆجیایە درێژەی دەبێت. ئینتەرنێت تێكەڵەیەكە لە تەكنەلۆجیای پەیوەندیی كە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم دەستیپێكرد، لە تەكنەلۆجیای كۆمپیوتەر كە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم دەركەوت، هەروەها تەكنەلۆجیای بەرنامەسازی و خزمەتگوزارییەكانی كە تەكنەلۆجیای ئەلیكترۆنی رۆڵی لە پێكهێنانیاندا گێڕاوە، كاركردنی ئەو سێیانە پێكەوە، لەمیانی گرتنەبەری رێوشوێنی زیرەك، كە ئێستا ئەو زیرەكییەی لەگەڵ پێشكەوتنی پێدراوەكانی ژیریی دەستكرددا، روو لە هەڵكشانە.
چیرۆكی دروستبوونی ئینتەرنێت، شایانی گێڕانەوەیە، نەك تەنیا لەبەر گرنگی و قەبارەی هێزی كاریگەرییەكانی، بەڵكو لەبەر ئەوەی نموونەی شەراكەتێكی كارایە، كە ئەم داهێنانە بەردەوامەی هێنایە بوون، مێژووی سەدەی بیستەم شانازی پێوە دەكات، زۆربەی خواست و ئاواتەكانی داهاتوو پشت بە پەرەسەندنەكانی سەدەی بیست و یەك دەبەستێت. چەندین لایەن رۆڵی لە لەدایكبوونی ئینتەرنێتدا گێڕاوە، كە ئەمانەن: لایەنی پشتیوانی كە بەردەوام بەدواداچوون و چاودێریی پەرەسەندنی كردووە، چ لەسەر ئاستی تاك یان خاوەن تێڕوانینە ئایندەییەكان بێت، زانایانی تۆڕی پەیوەندیی، بەرنامەسازانی تۆڕی پەیوەندییەكان، بەرنامەسازانی ئینتەرنێت و پراكتیزەكردنی و خزمەتگوزارییەكان، هەروەها كۆمپانیاكانی تەكنیكیی جێبەجێكار كە هەوڵی گۆڕینی بیرۆكە و داهێنانە جیهانییەكان بۆ سەر ئەرزی واقیع دەدەن.
لەسەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردوو، لایەنی سەرەكیی كە پشتیوانی پەرەپێدانی ئەو تۆڕانەی كۆمپیوتەرەكان بەیەكەوە دەبەستێت كردووە، ئاژانسی پڕۆژەكانی توێژینەوەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (ARPA) بوو، مەبەستی ئەو پشتیوانیكردنەی بۆ زامنكردنی باڵادەستی ئەمریكا بوو لە بواری تۆڕەكانی ئینتەرنێتدا، چونكە ئەو تۆڕانە ئەدائێكی ناوازە و گرنگ لە مامەڵەكردن لەگەڵ زانیارییەكاندا پێشكەش دەكەن، ئەو زانیارییانە چ سەربازی بن یان غەیرە سەربازی، ئەو ماوەیە سێ رووداوی گرنگیی بەخۆیەوە بینی:

سێ رووداوە گرنگەكە
یەكەم رووداویان لە ساڵی 1961 بوو، كاتێك لیۆنارد كلاینرۆك كە كارمەندێكی پەیمانگەی ماساچوس MIT بوو، پێشنیاری تەكنیكێكی نوێی بۆ هاوبەشی لە گواستنەوەی داتاكاندا كرد، ئەویش شێوازی گۆڕینەوەی بــە گــوژمە Packet Switching بوو، بۆئەوەی ببێتە بەدیلی شێوازی گۆڕینی بازنەكان Circuit Switching، كە بۆ قسەكردنی تۆڕەكانی تەلەفۆن و گواستنەوەی داتاكان دیزاین كرابوو. لە ساڵی 1968 ئەو شیوازە نوێیە بە پشتیوانی ئاژانسی ARPA و لەسەر دەستی تیمێكی تەكنیكی كە ناوی تیمی BBN بوو، بە سەركەوتوویی جێبەجێكرا.
رووداوی دووەم، ئەو دیدە پڕ ئومێدە بوو، كە جۆزێف لیكلایتەر لە ساڵی 1962 خستیەڕوو، ئەمەش یەكێك بوو لە كارمەندانی پەیمانگەی ماساچوس، ئەم بیرۆكەیە داوای بونیاتنانی تۆڕێكی جیهانی Galactic Network وەك ئەو تۆڕی ئینتەرنێتەی ئێستا. لیكلایتەر وەك یەكەم سەرۆكی بەرنامەی توێژینەوەی كۆمپیوتەر لە ئاژانسی ARPA دامەزرا، رەنگە دامەزراندنەكەی لەسەر بنچینەی ئەو دیدەی بووبێت.
رووداوی سێیەم لە ساڵی 1965 بوو، كاتێك لاری رۆبەرتس بە هاوكـاری تـۆمـاس مـیـریـل Thomas Merrill، دوو كۆمپیوتەری گەورەیان بە یەكەوە گرێدا، یەكێكیان لە ماساچووس خۆرهەڵاتی ئەمریكا و ئەویتریان لە خۆرئاوای ئەمریكا لە كالیفۆرنیا بوو، بەمەش یەكەم تۆڕی ئینتەرنێت دامەزرا.
لە ساڵی 1969، یەكەم تۆڕی سەر بە ئاژانسی ARPA دامەزرا، كە لە چوار سەنتەری دوور لەیەكی كۆمپیوتەر پێكهاتبوو، كە شێوازی گۆڕینی بە گوژمەی بەكاردەهێنا، لە ساڵی 1970، ئەو گروپەی سەر بە ئاژانس، یەكەم سیستمی كاری ئەو تۆڕە و چۆنێتی كۆنترۆڵكردنی دانا. بەڵام لە سەرەتای ساڵی 1972دا، بە سەرپەرشتی هەریەك لە رۆبەرت كان Robert Kahn سەر بەو ئاژانسە و ڤینت سێرڤ Vint Cerf لە زانكۆی ستانفۆرد، پەرە بەو سیستمە درا. بەمەش سیستمێكی نوێ پەیدابوو، كە بە ناوی پرۆتۆكۆلی كۆنترۆڵكردنی ناردن (ارسال)، پرۆتۆكۆلی ئینتەرنێت TCP/IP ناسرا. لە ساڵی 1983 بەو سیستمە كار كرا، كە بە رۆژی ئاڵا Flag Day دەناسرا. هاوكات ئەمەش سیستمێكی هەڕەمی بۆ ناوی پانتاییەكانی پێگەی تۆڕەكان DNS دیزاین كرا، ئەمەش لەلایەن تیمێكی زانكۆی باشووری كالیفۆرنیا – پەیمانگەی زانستی زانیاری USC-ISI، كە پۆل مۆكاپیتەرس Paul Mockapetris سەركردایەتیی دەكرد.
بەرهەمی یەك داهێنەر نییە
كۆمپانیا تایبەتەكان لەم پرسەوە دوور نەبوون، لە سەرەتای هەشتاكاندا، ئەم كۆمپانیا تایبەتانە تۆڕە تایبەتییەكانیان دانا، وەك كۆمپانیای IBM، كە تۆڕی بیتنتی BITNET لە ئەمریكا، تۆڕی ئایرن EARN لە ئەوروپا، تۆڕی كەنداو GULFNET لە سعودیە و دەوڵەتانی تری كەنداو دانا. دامەزراوە زانستییەكانی ئەمریكا رەفتارێكی هاوشێوەیان لە دامەزراندنی تۆڕی ئینتەرنێتی تایبەت بە خۆیان دا، وەك تۆڕی زانستی كۆمپیوتەر CSNET، كە دامەزراوەی نیشتمانیی زانست سەرپەرشتی دەكرد NSF. لە سەدەی بیستدا، هەموو ئەو تۆڕانە لەگەڵ تۆڕی ARPA تێكەڵبوون و بەیەكەوە ئینتەرنێتیان پێكهێنا، كە ئێستا لە بەردەستی هەموانە.

بەدیهاتنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لە رێی ئەوەی بە جاڵجاڵۆكەی جیهانی WWW دەناسرێت لە ئەوروپاوە هات، بەتایبەتیش لە تیم برنرز لی، كە وەك شارەزا لە داتابەیس Databases لە رێكخراوی ئەوروپا بۆ توێژینەوەی ئەتۆمی CERN كاری دەكرد. لە سەرەتای نەوەدەكان، ئەو دەستكەوتەی لەگەڵ ئینتەرنێت تێكەڵكرا، بۆئەوەی هەموان چێژ لە خزمەتگوزاریی زانیاری وەربگرێت، كە بەشێوەیەكی زۆر خێرا لەسەر ئاستێكی فراوان بڵاوبۆوە. خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەسەرەتای ئەم سەدەیەوە هەنگاوی گەورەی ناوە، بۆ ئایندەش زۆر زیاتر بەرەوپێش دەچێت و ژیریی دەستكردیش بەڕێوە دەبات.

ئەمەیە چیرۆكی پەیدابوونی ئینتەرنێت و هاوبەشیكردنی ئەوانی ترە لەو داهێنانەی بەردەوام كراوەیە بە رووی هەمواندا. ئینتەرنێت بەرهەمی یەك داهێنەر نییە، بەڵكو هی كۆمەڵێكە، بە سەرپەرشتی و پشتیوانی یەك لایەنیش نەبووە، بەڵكو چەندینە. هەروەها وێناكردنی ئایندەیشی پشت بە یەك بیرۆكە نابەستێت، بەڵكو بە چەندین بیرۆكەی نوێبووەوە، هەیانە نزیكە و هەیانە نادیارە. ئەوەی راستییە، ئینتەرنێت ئاسۆیەكی فراوانی بێ سنووری لە بەردەمدایە، خزمەتێكی گەورەی مرۆڤایەتی دەكات.

  • لایک 3
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەستەکانت خۆش بێت..
بە ڕاستی بابەتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە و مێژوەکەیت بە شێوەیەکی جوان نوسیوە.

هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم، بە ڕاستی نوسین و بابەتەکانت جوانن.

100 GIF by AT&T

  • لایک 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

10 کاتژمێر لەمەوپێش، Taban وتی:

دەستەکانت خۆش بێت..
بە ڕاستی بابەتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە و مێژوەکەیت بە شێوەیەکی جوان نوسیوە.

هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم، بە ڕاستی نوسین و بابەتەکانت جوانن.

100 GIF by AT&T

 

سەرت خۆش و بەهیوای سوود بینین .

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

دەستەکانت خۆش بێت، بە ڕاستی بابەتەکانت نایابن.

هەست دەکەم ئەم یانەیە بەرە بەرە بەرەوپێش دەچێت، خۆزگە هەندێك فێرکاری پڕؤگرامینگ دابنرایە بە زمانی کوردی، بە تایبەت فێرکاری جاڤا سکریپت.

 

  • لایک 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

6 کاتژمێر لەمەوپێش، Rasti وتی:

دەستەکانت خۆش بێت، بە ڕاستی بابەتەکانت نایابن.

هەست دەکەم ئەم یانەیە بەرە بەرە بەرەوپێش دەچێت، خۆزگە هەندێك فێرکاری پڕؤگرامینگ دابنرایە بە زمانی کوردی، بە تایبەت فێرکاری جاڤا سکریپت.

 

 

کاک ڕاستی ئەگەر بەڕیوەبەرانی یانە بەشەکانی تایبەت بە پڕۆگرامینگ بکەنەوە ڕیکلامێکی باشی لۆ دەکەم و خۆشم بەشداریم زیاتر دەبێت

بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

لە 2/22/2023 کاتژمێر 10:45 PM دا، ADEL SNJARY وتی:

کاک ڕاستی ئەگەر بەڕیوەبەرانی یانە بەشەکانی تایبەت بە پڕۆگرامینگ بکەنەوە ڕیکلامێکی باشی لۆ دەکەم و خۆشم بەشداریم زیاتر دەبێت

کاک @ADEL SNJARY وابزانم ئەو بەشە هەیە، لە بەشی مەکۆکان مەکۆی تایبەت بە ئای تی و پڕۆگرامسازی هەیە..

https://talarsaz.com/forums/forum-35/

 

  • لایک 1
بەستەری تێبینی
لە ماڵپەڕی تر بڵاوی بكەرەوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...