Jump to content

لە بارەی ئەم یانەیەوە

ئەم یانەیە تایبەتە بە پەرەپێدەران و ئەوانەی کە لە بواری ئەی تی دا کار دەکەن.
  1. چی تازە هەیە لەم یانەیە دا
  2. دەستخۆشیت لێ دەکەم کاک عادل بە ڕاستی بابەتەکانت زۆر بەسودن، من خۆم زۆر سودم لێیان بینیوە. هیوای بەردەوامی و نوسینی بابەتی جوانترت بۆ دەخوازم.
  3. دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە جوانە. بە گشتی دراوە ئەلیکترۆنیەکان مەترسیدارن و بونی زانیاری لە سەریان پێویستە.
  4. دەست خۆش کاک @ADEL SNJARY بە ڕاستی جێی خۆیەتی مەترسیەکانی Crypto Currency بە گشتی ڕوون بکرێتەوە. بە گشتی کار کردن لە گەڵ هەموو کریپتۆ کەرەنسیەکان زۆر مەترسیدار و تەم و مژاویە. خۆزگە ئەم بابەتەت لە مەکۆکانیش دادەنا بۆ ئەوەی خەڵکی زیاتر بیبینێت و بتوانێت ڕونکردنەوە بدات، لە بەر ئەوەی ئانەکان تایبەتن و تەنها ئەندامانی یانە دەتوانن کۆمێنت بنوسن و لایك بکەن.
  5. پای نێتوەرك بەپێی زمانحاڵی داهێنەرانی، تۆڕێكی مامەڵەی دراوی ئەلیكترۆنییە، هی كەس نییە و هەموو كەسێكیش خاوەنیەتی مەبەست ئەو كەسانەی بەكاریدەهێنن دەبنەخاوەنی، لەرێگەی بەرنامەیەكەوە كارەكانی دەكات كە بۆ مۆبایلە زیرەكەكان بەردەستە (ئایفۆن، گەلاكسی، هواوەی، شاومی..)، بەدراوەكەشی دەوترێت پای كۆین. تائێستا هیچ شوێن و جێگەیەك لەسەرئاستی جیهان ئامادەنییە مامەڵە بەم دراوە واتە پای كۆینەوە بكات، ئەوەی هەیە لە هەرێمی كوردستان تەنها بانگەشە و هاندانە (دیسان چەند خەڵكێكی داماو دەبنە قوربانیی). واتە پای نێتوەرك، تا ئەم قۆناغەی ئێستای، هیچ بڕە پارەیەكت پێنابەخشێت بەڵكو تەنها كۆینت دەداتێ ئەم كۆینانەش ناتوانی لە هیچ شوێنێك ساغی بكەیتەوە، چونكە وەك وتمان كەس كۆینت بۆ ناگۆڕێ بۆ پارە و شتی پێبكڕیت وەك ئەوە وایە تەنها خاوەنی ژمارە بیت و بەس. تائێرە زانیمان ئەو دراوە چییە و چۆنە، ئەوەی گرنگە و ئەمەوێ باسی بكەم لایەنی سیكورێتی (Security) یەكەیتی، كە لەكاتی دابەزاندنی بەرنامەكە و ئەزموون كردن و تێستكردنی وەك لایەنی تەكنیكی (نەك بەشداریی كردن)، سەرنجی ڕاكێشام و لام بووە جێگەی پرسیار. بەرنامەی پای نێتوەرك، بۆ خۆتۆماركردن بە چەند هەنگاوێكدا دەڕوات، دوای قۆناغی داخڵكردنی ژمارە مۆبایل و كۆدی بانگهێشتنامە و چەند زانیارییەكی تر، داوات لێدەكات بەم مەرجانەش رازی بیت، ئەگەر رازی نەبیت ناتوانی بەشداریی بكەیت. مەرجەكان: ١- دەبێت كۆمپانیاكە ئەو زانیارییانە بزانێت دەربارەی هەموو ئەو هێڵی ئینتەرنێتانەی بە مۆبایلەكەتەوە كۆنێكت دەبێت. ٢- زانینی هەموو ئەو ژمارە مۆبایلانەی لەناو مۆبایلەكەت خەزن كراون. ٣- وەرگرتنی زانیارییەكانی پەیوەندی كردن، بەنموونە ئی مەیڵ، یان هەر وەسیلەیەكی دیكە. ٤- زانینی ئەو زانیارییانەی تۆ وەك بەكارهێنەر چۆن دەستتدەگات بە ریكلام ٥- زانینی سیستمی مۆبایلەكەت (ئەندرۆید، ئای ئۆ ئیس) ٦- زانینی لۆكەیشن (شوێنەكەت چركە بە چركە). ٧- دەستگەیشتن بە هەستیارترین بەشی مۆبایلەكەت ئەویش (log file) كە بەرپرسە لەهەموو ئەو پەیوەندییانەی كردوتن یان بۆت هاتوون، بە وەڵام دانەوەبێت یاخود وەڵام نەدانەوە، بەهەموو كات و بەروارەكانەوە. ٨- دەستگەیشتن بە بەشی میدیا گەلەری مۆبایلەكەت (وێنە، ڤیدیۆ). بەكورتییەكەی وەك ئەوە وایە مۆبایلەكەتی پێببەخشیت و ئەو رێگەت پێبدات چۆن بەكاریبهێنیت! باشە ئەگەر بەرنامەیەك ئەم زانیارییە مەترسیدارانە لە بەكارهێنەرانی داوابكات وەك مەرج، دەبێت چ نیەتێكی لە پشت بێت؟ بۆیە هیچ شتێك شایەنی ئەوەنییە ئەم نهێنییانەی پێببەخشیت. گرنگە پێش بەكارهێنانی هەر بەرنامەیەك ، هۆشیاری لەبارەیەوە وەربگریت.. ئەمە تەنها باسكردنی لایەنی ئاسایش و پاراستنەكەی بوو، دیوەكەی تری با بۆ كەسانی تربێت قسەی لەسەر بكەن.
  6. کاک @ADEL SNJARY وابزانم ئەو بەشە هەیە، لە بەشی مەکۆکان مەکۆی تایبەت بە ئای تی و پڕۆگرامسازی هەیە.. https://talarsaz.com/forums/forum-35/
  7. زۆر سوپاس بۆ ئەم بابەتە جوانە.. بە ڕای من پێویستە ئەم بابەتە جێگیر بکرێت و لە پەڕەی سەرەکیش دابنرێت. بە ڕاستی زۆر سودم لێی بینی.
  8. زۆر ڕاستە کاک @ADEL SNJARY.. بە ڕاستی پێویستە هەموو کەس ئەم بابەتەی بەڕێزت بخوێنێتەوە و لێکدانەوەی بۆ بکات.
  9. قەت لە خۆت پرسیوە تۆ چۆن بەخۆڕایی فەیسبووك و ئینستاگرام و ئەوانی دیكە بەكاردەهێنی و كەچی سەرمایەی مارك زوكەربێرگ ١٠٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە؟ قەت پرسیوتە كێ موشتەریە و كێ كاڵایە لەم تۆڕە كۆمەڵایەتیانە. وەڵامەكە بە ڕوونی ئەمەیە: كۆمپانیا و خاوەن بزنس و كاڵاكان كڕیارن و من و تۆی بەكارهێنەریش كاڵاكەین. واتە وامەزانە تۆ بەخۆڕایی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێنیت، بەڵكو بەنرخترین زانیارییەكانی خۆت لەپێناویدا بەخشیوە كە ئامادەنیت هەندێكجار بە دایك و باوكیشتی بدەیت. یانی ئەوە بزانە لەناو ئەم تۆڕانە كە (كە وەك ماركێتێكی گەورە بێهێنە پێشچاوت) ئەگەر كڕیار نەبیت ئەوا لە ١٠٠٪ كاڵاكەیت. یانی چۆن؟ هەموو شت لەم دونیا بزنسە، سیاسەت، میدیا و هەموو بوارەكان بزنسن. كاتێك تەلەڤزیۆنەكە دەڵێ چاوت لەسەر ئێمە بێ، یان ئێمە تۆمان پێویستە وەك كاڵا بەكارتبهێنین، چونكە ئەگەر تۆ سەیری ئێمە نەكەیت، دەبێ ئێمە تەلەڤزیۆنەكە دابخەین و كەس رێكلام لەلای ئێمە ناكات. كاتێ پەیجێك شت بڵاودەكاتەوە و تۆش لایك و كۆمێنت و شەیر دەكەیت، ئەوە بزنسەكەی ئەو گەورە دەكەیت. یانی فەیسبووك لایك و كۆمێنتی ئێمە دەفرۆشێ بە كڕیارەكان . تۆ خۆت نازانی ئەگینا هەموو لایك و كۆمێنتێكت كە بە سادەیی دەینووسی دەبێتە پارە بۆ خاوەنەكەی، هەموو كلیكێت پارەیە بۆ كەس و لایەنێك. ئەوە وایكردووە داهاتی فەیسبووك بگاتە نیو تریلیۆن دۆلار، ئێستا داهاتی ئەم چوار كۆمپانیا زەبەلاحە (فەیسبووك، ئەپڵ، گوگڵ و ئەمەزۆن) زیاتر لە پێنج تریلیۆن دۆلارە! ئەمەش مەترسیدارتر: هەموو ئەپێك كە تۆ داونلۆدی ئەكەیتە مۆبایلەكەت كۆمەڵێك مەرجی هەیە بۆ ئەوەی بتوانی بەكاریبهێنی، زۆرینەمان بەبێ خوێندنەوەی ئۆكەی دەكەین، ئەو مەرجانە ئەمانەن: رێگەی پێدەدەت بچێتە ناو وێنەكانت، هەموو فایلی دەنگ و رەنگت بە ریكۆرد و هەموو شتەكانەوە، لەكاتێكدا رەنگە ئامادەنەبیت رێگەبدەی باوكت دەستی بگاتە ئەو شتانەت. بێگومان ئەو داتایانەی تۆ بەنرخن، كۆمپانیاكانیش بە گران دەیفرۆشن. ئەی تۆ قەت پرسیوتە بۆچی كە لە گوگڵ و ئەمازۆن و هەر شوێنێكی مۆبایلكەت ئەمشەو سێرچ بۆ هەر كاڵایەك بكەیت، ئیتر بەیانی رێكلامەكانی ناو مۆبایلەكەت دەبن بە بەو كاڵایە. ئێستا ئەمە تاقیبكەوە: لە گوگڵ یان ئەمەزۆن سێرچ بۆ مۆبایلی ئایفۆن یان هەر كاڵەیەكی تر بكە، مەسەلەن بۆ بەتانی بكە، بزانە دوای ئەوە رێكلامەكانی ناو فەیسبووك، توویتەر و ئینستاگرامەكەت نابن بەو شتەی كە سێرچت بۆ كردووە؟ برادەرێك جارێ نووسیبووی، بەبێ ئەوەی بەهیچ جۆرێك لە مۆبایلەكەم سێرچ بكەم، رۆژێك گۆشەی قەنەفەم كڕی لە بازاڕ، كەچی زۆر سەیربوو رێكلامی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانم گۆشەی قەنەفەی پیشاندەدام. یانی ئەو گومانی هەبوو هەرچی بكەی ئەوا دەیزانن، خاوەن ماركێت: كۆمپانیاكانی وەك فەیسبووك و ئەپڵ و ئەمەزۆن كڕیارەكان: كۆمپانیا و حیزب و بزنسەكان كاڵا: بەكارهێنەری ئاسایی و جەماعەتی لایك و كۆمێنت بۆیە ئەو جارەش وتمان، تكایە لایك و كۆمێنت بۆ هەموو شت مەكە، "ئیستفادەی لێناكەیت". حزب و كۆمپانیا و كەسایەتییەك كە رقت لێیەتی بە كۆمێنت نووسین خزمەتی بزنسەكەی ئەو دەكەیت. بۆ نموونە هەر ئەوانەی كە رقیان لە مەلا عەلی كەڵەك، یونس راوی، مەریوان هەڵەبجەیی بوو، هەر ئەوان گەورەیان كردن و بزنسەكەیان پەرەپێدان. بۆیە تكایە ئاگاداری منداڵەكانتان بن، لە كوردستانی خۆمان هیچ شتێك فلتەری نییە، ١٠ ساڵی تر منداڵەكەت هاوڕەگەزباز دەرچوو ئەو كات نابێ گلەیی بكەی كە بە چی وایلێهات، بێگومان بەو ئینتەرنێت و یوتیوب و تۆڕە كۆمەڵایەتیانەی كە بە بێ فلتەر دەیكەنە ئامانج. هەزار سڵاویش لە دینی ئیسلام كە دەڵێ نابێ بە خورپەی دڵیش لەگەڵ ستەمكار و كەسی فەساد بیت، كەچی ئێمە رۆژانە لایك و كۆمێنتیان بۆ دەكەین و زیاتر بزنسەكەیان گەورە دەكەین.
  10. وا باشترە لە فۆنتی ئەلی کەی سەمیک دور کەونەوە و کار لەسەر فۆنتی Calibri بکەن بۆ دیزاینەکەش شتێکی سادە و تا ڕادەیەک جوانە و دەستت خۆش بێت
  11. کاک ڕاستی ئەگەر بەڕیوەبەرانی یانە بەشەکانی تایبەت بە پڕۆگرامینگ بکەنەوە ڕیکلامێکی باشی لۆ دەکەم و خۆشم بەشداریم زیاتر دەبێت
  12. من ئەم کەڤەرەم دیزاین کردوە.. هیوادارم بە دڵتان بێت.
  13. ئەپڵ هەردوو چیپسێتی M2 Pro و M2 Maxـی لەگەڵ زنجیرەی نوێی ماک بووک پرۆی نوێ و ماک مینی نمایشکرد. هەردوو چیپسێتەکە بە قەبارەی 5 نانۆمەتری بنیات نراون. چیپسێتی M2 Pro بەراورد بە نەوەی پێشووتری (M1 Pro) ژمارەی ترانزستەرەکانی بەڕێژەی %20 زیاترە و هەروەها دوو هێندەیە بەراورد بە چیپسێتی M2. بەپێی وتەی ئەپڵ چیپسێتەکە لە ڕووی فرە ناووکەوە بەڕێژەی %20 باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێشووتری. هەروەها پشتگیری لە ڕامی 32 گێگابایت دەکات. لەرووی یەکەی گرافیکی (GPU) چیپسێتەکە 19 ناووک لە خۆدەگرێت کە بەڕێژەی %30 باشتر کراوە بەراورد بە نەوەی پێشووتری. چیپسێتی M2 Max بەهەمان شێوەی M2 Pro خاوەنی 12 ناووکە لەرووی یەکەی ناوەندی (CPU)ـییەوە بەڵام ژمارەی ناووکەکانی لە یەکەی گرافیکی زیاترە کە 38 ناووکە و بەڕێژەی %30 باشتر کراوە بەراورد بە چیپسێتی M1 Max. هەروەها 10 ملیار ترانزستەر زیاتر لەخۆدەگرێت بەراورد بە چیپسێتی M1 Max. هەروەها پشتگیری لە ڕامی 96 گێگابایت دەکات. ئەپڵ دەڵێت کە چیپسێتی M2 Max باشترین چیپسێتە لەرووی هێز و چوستییەوە لەسەر لاپتۆپەکان لە جیهاندا. وەرگیراوە لە ماڵپەڕی kitn
  14. پاش سڵاو. بەڕێزان ئەندامانی یانەی ئای تی و پەرەپێدان، پیم خۆشە ئەگەر بە هەماهەنگی وێنەیەك بۆ کەڤەر و پڕۆفایلی ئەم گروپە هەڵبژێرین، لەوانەیە هەندێك لە ئەندامانی ئەم گروپە لە گرافیك دیزاین دا باش بن، داواکارم پێشنیاز و دیزاینەکان لەم بابەتەدا دابنێن بۆ ئەوەی گفتوگۆی لە سەر بکەین.
  15. دەست خۆش @ADEL SNJARY، وەك هەمیشە بابەتی بەپێز و نایاب.
  16. دەستەکانت خۆش بێت، بە ڕاستی بابەتەکانت نایابن. هەست دەکەم ئەم یانەیە بەرە بەرە بەرەوپێش دەچێت، خۆزگە هەندێك فێرکاری پڕؤگرامینگ دابنرایە بە زمانی کوردی، بە تایبەت فێرکاری جاڤا سکریپت.
  17. دەست خۆش هەر چەندە تەکنۆلۆژیا زۆر سودی گەیاندوە بە مرۆڤایەتی، بەڵام مرۆڤ لە ڕێیەوە زۆر شتی لە دەست داوە. لەوانە توانایی بیرکردنەوە و ژیریە کە بەرە بەرە بەرەو پوکانەوە دەچێت بە پشت بەستن بە یاساکانی مەندل. سەرکەوتوو بیت
  18. دەستەکانت خۆش بێت.. بە ڕاستی بابەتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە و مێژوەکەیت بە شێوەیەکی جوان نوسیوە. هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازم، بە ڕاستی نوسین و بابەتەکانت جوانن.
  19. چۆن لەوانەیە تەكنەلۆژیا نوێیەكان هۆكارێكی سەرەكی لەناوچوونی مسۆگەری هەموو یان زۆربەی بونەوەر و شارستانیەتیە زیرەكەكان بووبن لە نێو گەردوون..؟ بەڵێ بە ئێمەشەوە لە داهاتوودا.!!! تەكنەلۆژیا دەشێت لە نیعمەتەوە ببێتە نەگبەتێكی گەورە، سێ هەرە گرنگترین و نوێترین تەكنەلۆژیا مەترسیدارەكان بە نمونە..! لە نزیكەی سەد ساڵی ڕابردوو مرۆڤ سێ بازدانی زۆر گەورەی ئەنجامداوە لە سێ بواری زانستی و تەكنەلۆژی زۆر گرنگ، هەرسێ بازدان لەوانەیە زۆر مەترسیداربن ئەگەر زۆر زۆر وریا نەبین، دور نیە ببنە هۆی لەناوبردنیشمان، چۆن..؟ یەكەم بازدان لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە لەبواری فیزیا بوو لەسەر دەستی ئەلبێرت ئاینشتاین كە دواتر بووە ئایكۆكەی زانست و پێشكەوتن لە سەدەی بیستەم، ئەو یەكەمجار ئەتۆم و فۆتۆنی دۆزیەوە، دواتر لەڕێگەی بیردۆزەكانی ڕێژەیی گشتی و تایبەتی كلیلی كۆمەڵێك دەرگای داخراویشی دەست كەوت، گرنگترینیان پەیوەندی نێوان ووزە و بارستە بوو ئەویش لە ڕێگەی هاوكێشە بەناوبانگەكەی كە بریتیە لە E = mc²، هەر لە ڕێگەی دۆزینەوەكانی ئەویشەوە بوو توانرا وزەی ناوكی بدۆزرێتەوە و دواتر بۆمبی ئەتۆمی دابهێنرێت بە هەردوو جۆری كە لەڕێگەی لەتبوونی ناوكی و لێكدانی ناوكی كاردەكەن، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ مرۆڤ خاوەنی نزیكەی 13 هەزار بۆمب و كڵاوەی ئەتۆمیە لە سەرانسەری جیهان، لە ئەگەری بەكارهێنانی تەنیا كەمێكیان مرۆڤەكان و بڕێكی زۆریش لە ژیان لەناودەچێت لەسەر هەسارەكەمان... دووەم بازدان لەسەرەتای نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمەوە دەستی پێكرد، ئەویش بریتی بوو لە بەدیجیتاڵ كردنی زانیاری لەڕێگەی وەرگێڕانی هەر زانیاریەك كە بمانەوێت بۆ كۆدی دووانەیی 0 و 1، ئەمەش لەگەڵ داهێنانی ئینتیگرێت سێركت كە هەر زوو گۆڕا بۆ پرۆسێسەر سەرەتای سەرهەڵدانی زیرەكی دەستكرد بوو، زیرەكی دەستكرد لەم چەند دەیەی داهاتوو ئەوەندە چۆتە پێشەوە ئەگەر هەر ئاوا بڕوات دوای چەند دەیەكی تر لەوانەیە گەلێك لەمرۆڤ بەتواناتر بێت، ئەگەر وریا نەبین زیرەكی دەستكرد لەوانەیە لە نیعمەتێكی گەورەوە ببێتە نەگبەتێكی گەورە و لە قۆناغێكدا مرۆڤ لەناو ببات... سێیەم بازدان كە پێم وایە لەهەموویان مەترسیدارترە، ئەویش پێشكەوتنەكانمانە لەبواری شیتەڵكردن و دەستكاریكردنی جینۆمەكانی مرۆڤ و زیندەوەران كە لەسەرەتای سەدەی بیست و یەكەمەوە دەستی پێكردوە، بە وردیش ئەو بەشەی كە پێی دەوترێت تەكنەلۆژیای CRISPR و خۆی لە ئاڵوگۆڕكردن و دەستكاریكردنی جینۆمەكانی زیندەوەران دەبینێتەوە بە مرۆڤیشەوە، لەم ڕێگەیەشەوە ئەگەر بویسترێت ئێستا دەتوانرێت منداڵ بە خەسڵەتی زۆر تایبەتیەوە لەدایك ببێت و بەرهەم بهێنرێت، بۆ نمونە دەتوانرێت ڕەنگی پێستە و چاو و قژ و هەتا خەسڵەتە بایۆلۆژیە گرنگەكانی تریشی بگۆڕدرێت و گۆڕدرابێت كاتێك لەدایك بووە، بێ گومان ئەگەر ئەوە بكرێت ئەوا ئەو منداڵانە گەورە دەبن و نەوەش دەنێنەوە، ئەمەش واتە كۆنتڕۆلكردن یان گرتنەدەستی دیاردەی بژاردەی سروشتی natural.selection لەلایەن مرۆڤەوە دوای ئەوەی ئەو دیاردەیە بۆ پتر لە 3 ملیار ساڵە بەشێوەیەكی سروشتی كاری خۆی كردوە لەسەر هەسارەكەمان، بۆ ئەوەی بزانن ئەو تەكنەلۆژیایە چەندە مەترسیدارە ئەگەر خراپ بەكاربهێنرێت ئاماژە بە ووتەیەكی سەرۆكی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتین دەكەم، كە ئەویش پێش چەند ساڵێك لە پێش چەند سەربازێك بەئاشكرا ووتی: ئێمە لەوانەیە بەسود وەرگرتن لەم تەكنەلۆژیایە بتوانین لەشكرێك لە سەرباز بەرهەم بهێنین كە ئەوەندە جیاواز بن هەست بەئازار نەكەن..! بەڕاستی لە ئێستادا ئاكامەكانی بەكارهێنانی ئەم تەكنەلۆژیایە نوێ و سەرسوڕهێنەرە نازانرێت چی دەبێت لەماوەی درێژخایەن، بەتایبەتی ئەگەر بەهەڕەمەكی یان بە بەرفراوانی بەكاربهێنرێت لە مرۆڤ، هەموو ئەوانەی لەم بوارە شارەزاییان هەیە ئاماژە بە مەترسیداری ئەم تەكنەلۆژیایە دەكەن ئەگەر زۆر وریا نەبین، كێ دەڵێت..؟ لەوانەیە زلهێزەكان لەئێستادا بەنهێنی گەلێك هەنگاوی مەترسیداریشیان نابێت بەو ئاڕاستەیە و ئێمە نەزانین...
  20. چیدی وشەی ئینتەرنێت (Internet) تەنیا موڵكی زمانی ئینگلیزی نییە، بەڵكو بۆتە وشەی هەموو زمانەكانی جیهان. مانای ئینتەرنێت، تۆڕی تۆڕەكانە، چونكە ئەو تۆڕەیە كە توانی هەموو تۆڕەكانی پەیوەندیی لە خۆیدا كۆبكاتەوە، نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، تێل و ناتێل، هەموو ئەمانەی لە چوارچێوەی تۆڕێكدا كۆكردۆتەوە، رێگە بە پێكگەیشتن و ئاڵوگۆڕی زانیاری و مەعریفە لە نێوان هەموو خەڵكی دەدات. هەروەها توانیویەتی خزمەتگوزاریی هەمەجۆرەی زانیاری لە بوارە هەمەجۆرەكاندا بگرێتەخۆی، تا دواتر لە رێی تۆڕەكانییەوە بۆ هەموو كەسێكی فەراهەم بكات، جا ئەو كەسە لەهەر كوێیەك بێت، چ لە نووسینگەكەی خۆی یان لە ماڵی خۆی یان هەر شوێنێك دانیشتبێت یاخود لە سەفەردا بێت. بەمەش ئینتەرنێت جیهانی سایبرانی خۆی دەستپێكرد، كە بەشێوەیەكی زۆر كارا و توانایەكی باش و مرونەتێكی بەرزەوە، بۆتە ئامرازێكی سەرەكی جێبەجێكردنی چالاكی وەرگرتن و پێدانی زانیاری. نموونەی شەراكەتێكی كارایە ئینتەرنێت وەك یەكێك لە گرنگترین دەستكەوتەكانی شارستانیی مرۆڤایەتیی سەدەی بیستەم دادەنرێت، زیاد لەوەش لە هەموو داهێنراوەكانی تر كاریگەریی لەسەر مرۆڤ هەیە، لە هەر كوێیەك بێت. ئەو كاریگەرییە بەردەوامە و پشت بە پەرەسەندنی بەردەوام و هاوشانی پێشكەوتنی تەكنەلۆجیا و فراوانبوونی پراكتیزەكردنی ئەو تەكنەلۆجیایە درێژەی دەبێت. ئینتەرنێت تێكەڵەیەكە لە تەكنەلۆجیای پەیوەندیی كە لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەیەم دەستیپێكرد، لە تەكنەلۆجیای كۆمپیوتەر كە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم دەركەوت، هەروەها تەكنەلۆجیای بەرنامەسازی و خزمەتگوزارییەكانی كە تەكنەلۆجیای ئەلیكترۆنی رۆڵی لە پێكهێنانیاندا گێڕاوە، كاركردنی ئەو سێیانە پێكەوە، لەمیانی گرتنەبەری رێوشوێنی زیرەك، كە ئێستا ئەو زیرەكییەی لەگەڵ پێشكەوتنی پێدراوەكانی ژیریی دەستكرددا، روو لە هەڵكشانە. چیرۆكی دروستبوونی ئینتەرنێت، شایانی گێڕانەوەیە، نەك تەنیا لەبەر گرنگی و قەبارەی هێزی كاریگەرییەكانی، بەڵكو لەبەر ئەوەی نموونەی شەراكەتێكی كارایە، كە ئەم داهێنانە بەردەوامەی هێنایە بوون، مێژووی سەدەی بیستەم شانازی پێوە دەكات، زۆربەی خواست و ئاواتەكانی داهاتوو پشت بە پەرەسەندنەكانی سەدەی بیست و یەك دەبەستێت. چەندین لایەن رۆڵی لە لەدایكبوونی ئینتەرنێتدا گێڕاوە، كە ئەمانەن: لایەنی پشتیوانی كە بەردەوام بەدواداچوون و چاودێریی پەرەسەندنی كردووە، چ لەسەر ئاستی تاك یان خاوەن تێڕوانینە ئایندەییەكان بێت، زانایانی تۆڕی پەیوەندیی، بەرنامەسازانی تۆڕی پەیوەندییەكان، بەرنامەسازانی ئینتەرنێت و پراكتیزەكردنی و خزمەتگوزارییەكان، هەروەها كۆمپانیاكانی تەكنیكیی جێبەجێكار كە هەوڵی گۆڕینی بیرۆكە و داهێنانە جیهانییەكان بۆ سەر ئەرزی واقیع دەدەن. لەسەرەتای شەستەكانی سەدەی رابردوو، لایەنی سەرەكیی كە پشتیوانی پەرەپێدانی ئەو تۆڕانەی كۆمپیوتەرەكان بەیەكەوە دەبەستێت كردووە، ئاژانسی پڕۆژەكانی توێژینەوەكانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (ARPA) بوو، مەبەستی ئەو پشتیوانیكردنەی بۆ زامنكردنی باڵادەستی ئەمریكا بوو لە بواری تۆڕەكانی ئینتەرنێتدا، چونكە ئەو تۆڕانە ئەدائێكی ناوازە و گرنگ لە مامەڵەكردن لەگەڵ زانیارییەكاندا پێشكەش دەكەن، ئەو زانیارییانە چ سەربازی بن یان غەیرە سەربازی، ئەو ماوەیە سێ رووداوی گرنگیی بەخۆیەوە بینی: سێ رووداوە گرنگەكە یەكەم رووداویان لە ساڵی 1961 بوو، كاتێك لیۆنارد كلاینرۆك كە كارمەندێكی پەیمانگەی ماساچوس MIT بوو، پێشنیاری تەكنیكێكی نوێی بۆ هاوبەشی لە گواستنەوەی داتاكاندا كرد، ئەویش شێوازی گۆڕینەوەی بــە گــوژمە Packet Switching بوو، بۆئەوەی ببێتە بەدیلی شێوازی گۆڕینی بازنەكان Circuit Switching، كە بۆ قسەكردنی تۆڕەكانی تەلەفۆن و گواستنەوەی داتاكان دیزاین كرابوو. لە ساڵی 1968 ئەو شیوازە نوێیە بە پشتیوانی ئاژانسی ARPA و لەسەر دەستی تیمێكی تەكنیكی كە ناوی تیمی BBN بوو، بە سەركەوتوویی جێبەجێكرا. رووداوی دووەم، ئەو دیدە پڕ ئومێدە بوو، كە جۆزێف لیكلایتەر لە ساڵی 1962 خستیەڕوو، ئەمەش یەكێك بوو لە كارمەندانی پەیمانگەی ماساچوس، ئەم بیرۆكەیە داوای بونیاتنانی تۆڕێكی جیهانی Galactic Network وەك ئەو تۆڕی ئینتەرنێتەی ئێستا. لیكلایتەر وەك یەكەم سەرۆكی بەرنامەی توێژینەوەی كۆمپیوتەر لە ئاژانسی ARPA دامەزرا، رەنگە دامەزراندنەكەی لەسەر بنچینەی ئەو دیدەی بووبێت. رووداوی سێیەم لە ساڵی 1965 بوو، كاتێك لاری رۆبەرتس بە هاوكـاری تـۆمـاس مـیـریـل Thomas Merrill، دوو كۆمپیوتەری گەورەیان بە یەكەوە گرێدا، یەكێكیان لە ماساچووس خۆرهەڵاتی ئەمریكا و ئەویتریان لە خۆرئاوای ئەمریكا لە كالیفۆرنیا بوو، بەمەش یەكەم تۆڕی ئینتەرنێت دامەزرا. لە ساڵی 1969، یەكەم تۆڕی سەر بە ئاژانسی ARPA دامەزرا، كە لە چوار سەنتەری دوور لەیەكی كۆمپیوتەر پێكهاتبوو، كە شێوازی گۆڕینی بە گوژمەی بەكاردەهێنا، لە ساڵی 1970، ئەو گروپەی سەر بە ئاژانس، یەكەم سیستمی كاری ئەو تۆڕە و چۆنێتی كۆنترۆڵكردنی دانا. بەڵام لە سەرەتای ساڵی 1972دا، بە سەرپەرشتی هەریەك لە رۆبەرت كان Robert Kahn سەر بەو ئاژانسە و ڤینت سێرڤ Vint Cerf لە زانكۆی ستانفۆرد، پەرە بەو سیستمە درا. بەمەش سیستمێكی نوێ پەیدابوو، كە بە ناوی پرۆتۆكۆلی كۆنترۆڵكردنی ناردن (ارسال)، پرۆتۆكۆلی ئینتەرنێت TCP/IP ناسرا. لە ساڵی 1983 بەو سیستمە كار كرا، كە بە رۆژی ئاڵا Flag Day دەناسرا. هاوكات ئەمەش سیستمێكی هەڕەمی بۆ ناوی پانتاییەكانی پێگەی تۆڕەكان DNS دیزاین كرا، ئەمەش لەلایەن تیمێكی زانكۆی باشووری كالیفۆرنیا – پەیمانگەی زانستی زانیاری USC-ISI، كە پۆل مۆكاپیتەرس Paul Mockapetris سەركردایەتیی دەكرد. بەرهەمی یەك داهێنەر نییە كۆمپانیا تایبەتەكان لەم پرسەوە دوور نەبوون، لە سەرەتای هەشتاكاندا، ئەم كۆمپانیا تایبەتانە تۆڕە تایبەتییەكانیان دانا، وەك كۆمپانیای IBM، كە تۆڕی بیتنتی BITNET لە ئەمریكا، تۆڕی ئایرن EARN لە ئەوروپا، تۆڕی كەنداو GULFNET لە سعودیە و دەوڵەتانی تری كەنداو دانا. دامەزراوە زانستییەكانی ئەمریكا رەفتارێكی هاوشێوەیان لە دامەزراندنی تۆڕی ئینتەرنێتی تایبەت بە خۆیان دا، وەك تۆڕی زانستی كۆمپیوتەر CSNET، كە دامەزراوەی نیشتمانیی زانست سەرپەرشتی دەكرد NSF. لە سەدەی بیستدا، هەموو ئەو تۆڕانە لەگەڵ تۆڕی ARPA تێكەڵبوون و بەیەكەوە ئینتەرنێتیان پێكهێنا، كە ئێستا لە بەردەستی هەموانە. بەدیهاتنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لە رێی ئەوەی بە جاڵجاڵۆكەی جیهانی WWW دەناسرێت لە ئەوروپاوە هات، بەتایبەتیش لە تیم برنرز لی، كە وەك شارەزا لە داتابەیس Databases لە رێكخراوی ئەوروپا بۆ توێژینەوەی ئەتۆمی CERN كاری دەكرد. لە سەرەتای نەوەدەكان، ئەو دەستكەوتەی لەگەڵ ئینتەرنێت تێكەڵكرا، بۆئەوەی هەموان چێژ لە خزمەتگوزاریی زانیاری وەربگرێت، كە بەشێوەیەكی زۆر خێرا لەسەر ئاستێكی فراوان بڵاوبۆوە. خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەسەرەتای ئەم سەدەیەوە هەنگاوی گەورەی ناوە، بۆ ئایندەش زۆر زیاتر بەرەوپێش دەچێت و ژیریی دەستكردیش بەڕێوە دەبات. ئەمەیە چیرۆكی پەیدابوونی ئینتەرنێت و هاوبەشیكردنی ئەوانی ترە لەو داهێنانەی بەردەوام كراوەیە بە رووی هەمواندا. ئینتەرنێت بەرهەمی یەك داهێنەر نییە، بەڵكو هی كۆمەڵێكە، بە سەرپەرشتی و پشتیوانی یەك لایەنیش نەبووە، بەڵكو چەندینە. هەروەها وێناكردنی ئایندەیشی پشت بە یەك بیرۆكە نابەستێت، بەڵكو بە چەندین بیرۆكەی نوێبووەوە، هەیانە نزیكە و هەیانە نادیارە. ئەوەی راستییە، ئینتەرنێت ئاسۆیەكی فراوانی بێ سنووری لە بەردەمدایە، خزمەتێكی گەورەی مرۆڤایەتی دەكات.
  21.  
×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...