Jump to content

گشت چالاكیەكان

ئەم ڕێچکەیە بە شێوەی ئۆتۆماتیکی نوێ دەکرێتەوە

  1. دوێنێ
  2. Rabar تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  3. دوایین هەفتە
  4. Hanas Arc وێنەی پڕۆفایلەکەی گۆڕی
  5. کۆنتر
  6. Nyan تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  7. Dilman تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  8. دەست خۆش، بابەتێکی زۆر جوانە.
  9. دەست خۆش کاك @ADEL SNJARY تاقیم کردەوە، زۆر ئاسان و بێ کێشە بوو.
  10. سەناریا تێبینی دانا بۆ Rasti لە سەر تێبینی لە سەر فایلێکی لە کتێب و بڵاوکراوە
    دەست خۆش، خۆشحاڵم کە دەبینم کتێبخانەی زمانی کوردە خەریکە دەوڵەمەند دەبێت بە تایبەت لە بواری ئەندازیاری دا.
  11. دەست خۆش کاك ڕاستی بۆ دانانی بابەتەکە.
  12. دەست خۆش کاك ڕاستی.. بابەتێکە لە جێی خۆیدایە باس بکرێ و هەموو ئەندازیاران زانیاریان هەبێت لە سەر.
  13. Samir Ayoub وێنەی پڕۆفایلەکەی گۆڕی
  14. دیواری شییر (Shear Wall) چیە؟لە ڕووی سترەکچەریەوە ئەو پێکهاتە ستونیانەن یان ئەو دیوارانەن کە لە بینا وباڵەخانەکاندا لە سیستەمی بەرگری دژی بومەلەرزەدا بەکاردێن. Shear Wall دیزاین ئەکرێت بۆ بەرگری دژی (Lateral Force) ئەو هێزە ئاسۆییانەی کە ئەکەوێتە سەر بیناکان، وەکو هێزی با و هێزی بومەلەرزە. زۆرێک لە کۆدەکان ڕێنماییمان ئەکەن دیزاینی Shear Wall بکەین لە باڵەخەنەکاندا. Shear wall بەرگری هەیە بۆ ئەو هێزانەشی کە بە شێوەی تەریب ئەکەونە سەر پلەینی دیوارەکە. وە (collectors) کۆلێکتەرەکا ن shear diaphragm ئەگوازنەوە بۆ شیر وۆڵەکە یان هەر ئیلیمێنتێکی تر کە لە سیستەمی بەرگری دژی بومەلەرزە لە باڵەخانەکەدا بەکار هاتوون. ئەتوانین لەڕێی برەیسینگی ئاسنیشەوە (Steel Bracing) بەرگری بیناکانمان زیاد بکەین دژی Shear Force، وە بە شێوەیەکی زۆر باشیش بەرگری ئەکەن، بەڵام وەکو ئەزانین نرخی شیش و ئاسن زۆرگرانترە لە کۆنکریت و تێچووی زیاتر ئەبێت. بۆیە Shear Wall پێکهاتەیەکی زۆر گرنگی بینا و باڵەخانە زۆر بەرز و فرە نهۆمەکانە. وە Shear Wall ەکان لە دەوری بیناکە ( چێوەکەی ) دروست ئەکرێن و وەکو Shear Core ‘ی بیناکە لە ناوەڕاستی بیناکەیا دروست ئەکرێن، لە حاڵەتی بوونی شەفتی قادرمە و مەسعەد (Staircase & Lift Shaft). وە ئەو پەستانەی لە لاکانەوە (Lateral Preasure )ئەکەوێتەوە سەرش Shear Wall ەکە هەوڵەدات هێزێکی خولانەوە (Rotational Force ) لەسەر Shear Wall ەکە دروست بکات، وە لە بەر ئەوەی Shear Wall وەکویەک میمبەر کارەکات، هێزێکی کۆمپرێشن لە لایەکی و هێزێکی تری تێنشن لە لایەکی تریدا دروستەکات. وە کاتێک ئەم Lateral Forceە لە لایەکی ترەوە کار لە Shear Wall ەکە ئەکات، ئەوا شوێنی هێزی compression و Tension یش ئەگۆڕێن، بۆیە ئەبێ Shear Wall ەکە وا دیزاین بکرێ کە بەرگری هەبێت بۆ هەردوو حاڵەتەکە . ڕۆڵی Shear Wall لە بیناکاندا:بەخشینی Lateral Strength بە بیناکان : Shear Wall ەکان Lateral Strength بۆ ىیناکان دابین ئەکەن بۆ بەرگری دژی هێزی بومەلەرزە و هێزی با، وە هێزەکانیش ئەگوازنەوە بۆ بناغە (foundation). بەخشینی Lateral Stiffness بە بیناکان: Stiffness ێکی زۆر بەش ئەدەن بە بیناکە و وە هەروەها ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی Lateral Sway و بیناکە لە زیان ئەپارێزێ . پایە (Column) چیە و ڕۆڵی چیە لە بینادا؟پایەکان ( columns ) ئەو پێکهاتە ستونیەی بیناکانن کە بۆ هەڵگرتنی باری ( load )ی هەیکەلی بیناکە بەکاردێن، کە ئەم هێزانە لە beam ەکانەوە ئەگوازرێتەوە سەریان و پایەکانیش ئەیگوازنەوە بۆ پایەکانی ژێر خۆیان و لەوێشەوە بۆ بناغەی بیناکە. جیاوازی نێوان Shear Wall و پایە Column:پایەکان (column) ەکان ئەو هێزانە هەڵەگرن کە لە beam ەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆیان، واتە Structural load ی بیناکە هەڵەگرن و ئەیگوازنەوە . کۆڵۆمەکان Column ەکان بەرگریان لاوازە بۆ ( lateral force, buckling load, shear load) لە هەمان کاتدا Shear wall بەرگریەکی زۆر باشی هەیە دژی lateral load ەکان و هێزی بومەلەرزە و هێزی با , هەروەها بەرگری هەیە بۆ Shear load و Buckling Load. خشتەی جیاوازی نێوانیان:دیواری کۆنکرێت Shear Wall پایەی کۆنکرێتی Column ڕێژەی breadth to width b/w > 0.4 ڕێژەی breadth to width b/w < 0.4 کەمترین پانی (width) لە shear wall دا پێ ویستە 150 ملم کەمتر نەبێت. کەمترین پانی کۆڵ ۆم (width) پێویستە لە 200 ملم کەمتر نەبێت، وە هەندێک لە کۆدەکان ڕێنماییما ن ئەکەن 300 ملم دابنێین بۆ بەرگری بومەلەرزە. Shear wall بەرگری دژی بومەلەرزە زیاترە بە بەراورد بە کۆڵۆم. کۆڵۆم بەرگری دژی بومەلەرزە کەمترە بە بەراورد بە shear wall. Shear wall بە درێژای هێڵی دیوارەکە پاڵپشت ی (support)ی سترەکچەرەکە ئەکات. کۆڵۆم تەنها لە سوچەکان ( Corner ) یان کۆتایی (ends)ی ژوورەکان دائەنرێت. قەد بڕەکەی (cross-section )ەکەی بەشێوەی بیمێکی ستونی دەرەکە وێ ( vertical wide beam). قەد بڕەکەی ( cross-section ) بەشێوەی(چوارگۆشەیی، لاکێشەیی ، بازنەیی، شێ وە L ' ی) دەرەکە وێ. ئەو لۆدەی لە لاکانەوە ( lateral load ) ئەکەوێتە سەری بەهۆی Shear deformation ە وە بەرگری لە دژی ئەکات. ئەو لەودەی لە لاکانە وە ( lateral load ) ئەکە وێتە سەری بەهۆی flexural deformation ەوە بەرگری لە دژی ئەکات. کۆنکریت تێیدا زیاتر بەکاردێت بە بەراورد بە کۆڵۆم. کۆنکریت تێیدا کەمتر بەکاردێت بە بەراورد بە Shear Wall. سیستەمی shear wall زیاتر بۆ بینا زۆر بەرزەکان گونجاوە. سیستەمی کۆڵۆم - بیم بۆ بینا نزمەکانیش گونجاوە. دانانی کراوە لە shear wall سیستەمدا بێزارکەرە و پێویستی بە کارامەییەکی زۆر هەیە. دانانی کراوە بۆ نمونە دەرگا و پەنجەرە لە کۆڵۆم سیستەمدا زۆر ئاسانە. مەودای ناوەوە ( carpet Area ) لە سیستەمی shear wall دا زیاترە. مەودای ناوەوە ( carpet Area ) لە column سیستەمدا کەمترە. پێویستی بە لێهاتوییەکی زۆر بەرز هەیە بۆ جێبە جێکردنی، ئەگەر لە شوێنی دیاریکراو تەواوی خۆیدا نەبێ ئەوا کاریگەری زۆر خراپی ئەبێت. پێویستی بە لێهاتویی هەیە بۆ جێبەجێکردن و دانانی. کەمترین بڕی بەکارهێنانی شیش بەپێی: * کۆدی ئەمەریکی - 0.25% * کۆدی بەریتانی - 0.4% کەمترین بڕی بەکارهێنانی شیش بەپێی: * کۆدی ئەمەریکی - 1.0% * کۆدی بەریتانی - 0.4% ____________________________________________________________________ _______________________________________________________________________ بابەتەکە بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە نوسینێکی بەڕێز ئەندازیار محمد صدرالدین
  15. Avraz Mushakhti وێنەی پڕۆفایلەکەی گۆڕی
  16. متین ابراهیم مستەفا وێنەی پڕۆفایلەکەی گۆڕی
    • 3 جار داگیراوە
    پەرتوکێکی زۆر گرنگ بۆ ئەندازیارانی تەلارسازی و خوێندکارانی بەشی تەلارسازی. پێشەکی: ديارە وەك مامۆستايەكى پسپۆر لە بوارى ئەندازياريى تەلارسازيدا ئاواتەخوازبووم دەرفەتێكم بۆ برەخسێت و بتوانم بە كوردى لە بوارى بيناكاري تەلاسازيدا كتێبێك بنووسم، بە يارمەتى خواى گەورە و ميهرەبان لە ساڵى 2010 بە هاوبەشى لەگەڵ هاورِێى خۆشەويستم مامۆستا شێركۆ كەريم قادر توانيمان ئەم بەرهەمە بخەينە ڕيزي كتێبەكاني كتێبخانەی كوردييەوە و بەردەست خوێنەراني كوردى ئازيز. ئەم كتێبە بەگشتى بۆهەموو ئەندازيارێك و هەموو ئەوانەش كە لە بوارى بينا دروستكردندا كاردەكەن و بە تايبەتيش ئەوانەى ئەندازيارى تەلارسازين. گرفتى سەرەكى لە نووسينى ئەم كتێبەدا نەبوونى زاراوەى ئەندازياريى بوو، بۆيە هەندێكجار ناچار لەگەڵ وشە و زاراوە كوردييەكەدا وشە و زاراوە بە زمانى ئينگليزى يان عەرەبيش نووسراوەتەوە.
    بێبەرامبەر
  17. shkomand تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
    • 2 جار داگیراوە
    کتێبێکی زۆر گرنگە بۆ ڕووپێوان و ئەندازیارانی شارستانی، کە لە ڕێیەوە دەتوانن فێری چۆنێتی بەکارهێنانی ئامێری تۆتاڵ ستەیشنی جۆری Leica TS06 ببن کە یەکێكە لە ئامێرە هەرە باوەکان لەو بوارەدا . پێشەکی:بێگومان ڕووپێوی یەکێکە لەو زانست و تەکنیکانەی کە پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان هەیە بە هەموو ئەو پڕۆژانە سەر ڕووی زەوی. ڕووپێوی واتە دۆزینەوەی دووری ئاسۆیی نێوان دوو خاڵ، دۆزینەوەی جیاوازی بەرزی نێوان دوو خاڵ، دۆزینەوەی گۆشەی ئاسۆیی و ستونی، دۆزینەوەی (Azimuth) واتە دۆزینەوەی گۆشەی ئاسۆیی لە نێوان ئاراستەی باکور و ئاراستەی هێڵەکان بە ئاراستەی میلی کاتژمێر لە سفرەوە بۆ ٣٦٠ پلە. بە دۆزینەوە (دووری، گۆشەکان، Azimuth) ئەتوانرێت هەر شوێنێك لە سەر زەوی هەڵبگیرێتەوەبە سیستەنی پێوانە کردنی جیهانی یان ناوخۆیی……
    بێبەرامبەر
  18. بە شێوەیەکی گشتی ئەو هەڵە باوانەی کە لە بڕگەکانی کۆنکرێتدا دەکرێن بریتین لە : زەرعە کردنی هەڵە و خەمڵاندنی هەڵە بۆ بڕی کۆنکریتی داوا کراو ، واتا داواکردنی کۆنکرێت بە بڕی زۆر زیاتر یان کەمتر لە بڕی پێویست . داواکردنی جۆری هەڵەی کۆنکرێت ، واتا جۆری چیمەنتۆی بەکارهاتوو ئەوە نەبێت کە لە تەندەر داوا کراوە یاخود زیاد و کەمی بڕی چیمەنتۆ و هێزی بەرگە گرتنەکەی بۆ نموونە بە پێی دیزاین دەبێت ( 30 مێگاپاسکال بێت ) بەڵام بە هەڵە ( 25 مێگاپاسکال داوا بکرێت یان ڕەنگە کارگەی ئامادەکردنی کۆنکرێتەکە ئەو هەڵەیە بکەن ) . نەگەیشتنی کۆنکرێت بە هەموو بەشەکان لە قاڵبدا بە هۆی بونی هەر جۆرێکی بەربەست یاخود چڕی شیش لەو شوێنانەدا . بوونی کێشە لە قاڵبەکان ، بەستنی هەڵە یاخود بونی کێشە لە پێوانەکان و شوێنی قاڵبەکان ، یان ڕەنگە قاڵبەکان ئەگەری کرانەوەیان هەبێت لە کاتی کۆنکرێت تێکردن . بەکارهێنانی قاڵبی کۆن و پیس ، وە خاوێن نەکردنەوەی قاڵبەکان پێش کۆنکرێت کردن . زیاد و کەمی بڕی ئاوی بەکارهاتوو لە کۆنکرێتەکەدا ، کە دواتر کێشە دروست دەکات و هێزی کۆنکرێت کەم دەکاتەوە و درز دروست دەبێت . بەکارنەهێنانی هەزاز کە دواتر کێشە دروست دەکات . درەنگ بڵاوکردنەوە و ماڵە و صقل کردنی کۆنکرێت . لێکردنەوەی قاڵب زوتر لە کاتی دیاریکراوی خۆی . کۆنکرێت کردن لە کەش و هەوای نەگونجاو ( واتا لە پلەی گەرمی زۆر بەرز یان زۆر نزم ، یان کاتی باران و بەفر و ڕەشەبای زۆر بە‌هێز ) . ئاوەرشێن نەکردن بەپێی پێویست . ئەم بابەتە لە لایەن ئەندازیار لەنجە سەرکۆ وە نوسراوە
  19. Zirak تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  20. زیاد کاظم وێنەی پڕۆفایلەکەی گۆڕی
  21. garmyan وێنەی پڕۆفایلەکەی گۆڕی
  22. garmyan تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  23. دەستت خۆشبیت،بەلام ئاماژە بە سەچاوەکە بدەن
  24. H.M تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  25. zakarea تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  26. متین ابراهیم مستەفا تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  27. verty77 تۆماری کرد لە ماڵپەڕ
  28. verty77 پێداچوونەوەی کرد بۆ پێداچوونەوە بۆ سەر فایلێکی سەناریا لە بەشی کتێب و بڵاوکراوە
    a
  29. دەست خۆش کاکە دابان، بە هیوای بەردەوامی.
    • 6 جار داگیراوە
    کۆمەڵێك ڕێنمایی گرنگ کە لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانیەوە دەرکراوە سەبارەت بە چۆنێتی دەرهێنانی مۆڵەتی بینا. پێشەکی:پاڵپشت بە فەرمانی کارگێڕی (٥٢٧٥) لە (١٥/٣/٢٠٢٢) لیژنەی پێکهاتوو بۆ مەبەستی پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بینا لە سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی پاش دیراسە کردن و ڕەچاو کردنی بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی (٤٠) لە ٧/٤/٢٠٢٢ کە پلەی پەسەندی کۆتایی وەرگرتوە، لیژنەکە هەستا بە داڕشتنەوەی سەرجەم ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بینا بە جۆرێك کە بگونجێت لە گەڵ هەڵکەوتە و جوگرافیای شاری سلێمانی و ڕێکخستنەوەی ڕێنماییەکان لە نامیلکەیەکدا کە بەردەست بێتو بەرچاوڕوونی و ئاسانکاری بکات بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە پێویستی و کاریان بەم ڕێنماییە دەبێت..
    بێبەرامبەر
  30. دەست خۆش کاك ڕاستی. پەرتوکێکی زۆر بەسودە.
  31. Dashty وێنەیەکی گەلەریی دانا لە بەشی ستاندەرەکان
  32. Dashty وێنەیەکی گەلەریی دانا لە بەشی ستاندەرەکان
    • 13 جار داگیراوە
    پێشەکی: چەند ساڵێك بەر لە ئێستا حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ - وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردن بەرگکراوێك (مجلد)ێکی گەورەی بە ناوی (دلیل المهندس المقیم للمشاریع الأنشائیة) دەرکرد، وە زۆری نەبرد لە ساڵی ٢٠١٥ز چاپی دووەمی ئەو بەرگکراوەی بە چاککراوی و دەوڵەمەند کراوی دەرکرد. چەند وێنەیەك لەو مجلد ە لە لایەن ئەوانەوە ڕەوانەی وەزارەتمان کرا کە جێگای دەستخۆشی بوو. ئەو مجلد ە کە لە هەشت بەشی سەرەکی و کۆمەڵێك ڕێنمایی پێك هاتبوو، پڕ زانیاری و ڕێنمایی جۆراو جۆری بە سود بوو. بۆیە لە لایەن زۆربەی پێکهاتە و فەرمانگەکانی وەزارەتمانەوە پێشوازی لێ کرا و بووە جێگای گرینگی پێدانیان. بەڵام ئەوەی سەرنجی ڕاکێشاین زەحمەتی بەکارهێنانی بوو لە لایەن ئەندازیارە لاوەکان و بەڵێندەران و ئەو کەسانەی کە مامەڵەیان هەیە لە گەڵ دام و دەزگاکانی وەزارەت، کە زمانی عەرەبیان لە ئاستی پێویست دا نەبوو. لە بەر ئەوە بە گونجاومان زانی بگۆڕدرێتە سەر زمانی شیرینی کوردی تاکو لە لایەن هەموو پۆلێنە جیاوازەکانی ئەندازیاران و بەڵێندەران سوودی لێ وەربگیرێت. پەرتوکێکی زۆر گرنگە بۆ ئەندازیارانی سەرپەرشتیار کە لە لایەن وەزارەتی ئاوەدان کردنەوە و نیشتەجێ کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کراوەتەوە. پەرتوکەکە لە بنەڕەت دا وەرگێڕانە بۆ پەرتوکە سەرەکەیەکە (دلیل المهندس المقیم للمشاریع الأنشائیة) کە بە زمانی عەرەبیە، لە گەڵ چەند گۆڕانکاریەك لە ناوەڕۆکی پەرتوکەکە دا.
    بێبەرامبەر
  33. دەست خۆش کاك دابان، زانیاریەکی باشە. سەرکەوتوو بیت.
  34. Rasti بەشداریەك لە بابەتێك دای دانا لە بەشی ئەندازیاری شارستانی
    دەست خۆش کاك @دابان ، بابەتێکی زۆر بەسودە.
  35. بابەتێکی زۆر گرنگە کە لە لایەن ئەندازیار Abdulrahman J ەوە نوسراوە و بە پێویستم زانی لێرەدا دایبنێم… دەتوانن لە خوارەوە بابەتەکە بە شێوەی PDF داونلۆد بکەن. سەرەتای بابەت:هەروەک دەزانین ئامێری (Total Station) یەکەک لە گرینگترین ئامێرەکانی بواری ئەندازیارییە و بە تایبەتیش لە بواری رووپێوی کە بۆ ( بالەخانە ، رێگاوبان ، تونێل ...هتد) بەکاردێ. پێکهاتە سەرەکییەکانی کە خۆی لە چوار بەشی گرینگ دەبینتەوە ئەوانیش:Electronic distance measurement (EDM) . Electronic transit theodolite . Microprocessor . Electronic data collector and storage system. لە بەرئەوەی بابەتەکەی ئێمە پەیوەندی هەیە بە ( EDM ) بە کورتی باسێکی لێوە دەکەین کەچۆن (Distance ) دەپیوێت. atmospheric correction.pdf
  36. سانتیاگۆ کالاتراڤا ڤاڵز (لەدایکبووی ٢٨ی تەمموزی ١٩٥١)ە. ئەندازیارێکی تەلارساز و ستراکچەر و پەیکەرتاش و نیگارکێشی ئیسپانییە. کالاتراڤا بە پردەکانی ناسراوە کە بە یونیتی پایە مەیلدارەکان پشتگیری دەکرێن، هەروەها وێستگەکانی شەمەندەفەر و یاریگا و مۆزەخانەکانی، کە زۆرجار فۆڕمە پەیکەرسازییەکانی لە زیندەوەرە زیندووەکان دەچن. ناسراوترین پڕۆژەکانی بریتین لە:کۆمەڵگەی وەرزشی ئۆڵۆمپی ئەسینای پایتەخت. مۆزەخانەی هونەری میلواکیی. تاوەری تورنینگ تۆرسۆی شاری مالمۆی سوید. ناوەندی گواستنەوەی سەنتەری بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک. ئۆدیتۆریۆ دی تێنریفی لە سانتا کروز دی تێنریفی، مارگرێت. پردی هانت هیڵ لە شاری داڵاس لە ویلایەتی تەکساس. گەورەترین پڕۆژەی کە شاری هونەر و زانستە و ئۆپێرا هاوس لە شوێنی لەدایکبوونی لە ڤالێنسیا. کۆمپانیا تەلارسازییەکەی بنکەی لە شارەکانی نیویۆرک و دۆحە و زیوریخ هەیە. سەرەتای ژیانی:کالاتراڤا لە ٢٨ی تەمموزی ١٩٥١ لە شاری بێنیمامێت (Benimàmet) لەدایکبووە، کە شارەوانییەکی کۆنە و ئێستا بەشێکە لە شاری ڤالێنسیا لە ئیسپانیا. ناوی بنەماڵەی کالاتراڤای کۆنی ئەرستۆکراتی بووە لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە، و ڕۆژێک پەیوەندی بە ڕیزبەندی شوڕشگێڕانەوە هەبووە لە ئیسپانیا. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە ڤالێنسیا بووە و لە ساڵی ١٩٥٧ەوە لە قوتابخانەی هونەری کارپێکراو وێنەکێشان و نیگارکێشانی (drawing and painting at the School of Applied Ar) خوێندووە. لە ساڵی ١٩٦٤ لەگەڵ ئارامبوونەوەی ڕژێمی ژەنەڕاڵ فرانسیسکۆ فرانکۆ و زیاتر کرانەوەی ئیسپانیا بۆ باقی ئەوروپا، وەك خوێندکاری ئاڵوگۆڕکردن (exchange student) چووە فەرەنسا. لە ساڵی ١٩٦٨ دوای تەواوکردنی قۆناغی ناوەندی، دەچێتە قوتابخانەی هونەری ئیکۆل دیس بۆکس (Ecole des Beaux Arts) لە پاریس بۆ خوێندن، بەڵام لە ناوەڕاستی ڕاپەڕین و گێژاوی خوێندکاران لە پاریس گەیشتە ئەوێ، و گەڕایەوە ماڵەوە. گەڕانەوە بۆ ڤالێنسیا، کتێبێکی دەربارەی تەلارسازیی لێ کۆربوزیێر دۆزیەوە، کە قەناعەتی پێکرد کە دەتوانێت هەم هونەرمەند بێت و هەم تەلارساز. ناوی خۆی لە قوتابخانەی باڵای تەلارسازی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ڤالێنسیا (Polytechnic University of Valencia) تۆمار کردووە. بڕوانامەکەی وەك تەلارساز وەرگرتووە و دواتر خوێندنی باڵای لە شارسازیدا (Urbanism) تەواو کردوە. لە زانکۆدا لەگەڵ هاوڕێ خوێندکارەکانی چەند پڕۆژەیەکی خۆیان تەواو کرد، دوو کتێبی لەسەر تەلارسازی بە زمانی ڕەسەنی ڤالێنسیا و ئیبیزا بڵاوکردەوە. لە ساڵی ١٩٧٥ لە پەیمانگای تەکنەلۆژیای فیدراڵی سویسرا لە شاری زیوریخی سویسرا بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دووەمی ئەندازیاری شارستانی ناوی خۆی تۆمار کردووە. لە ساڵی ١٩٨١ بڕوانامەی دکتۆرای لە بەشی تەلارسازی پێبەخشرا، دوای تەواوکردنی تێزی "نەرمی پێکهاتە سێ ڕەهەندییەکان (three-dimensional structures)". لە باسکردنی ئەم قۆناغەدا، کالاتراڤا بە ژیاننامەنووس فیلیپ جۆدیدیۆی وتووە: "ئارەزوی دەستپێکردنی هەموو شتێک لە سفردا زۆر بەهێز بوو لە مندا. من سەرسام بووم بە چەمکی کێشکردن و قەناعەتم هەبوو کە پێویستە بە فۆرمی سادە دەست بە کارەکان بکرێت." " کالاتراڤا ڕوونیکردەوە کە بە تایبەتی لە ژێر کاریگەری کارەکانی ئەندازیاری سویسری سەرەتای سەدەی بیستەمدا ڕۆبەرت مایلارت (1872-1940) بووە، کە فێری کردووە کە "بە تێکەڵەیەکی گونجاوی هێز و بارستە، دەتوانیت هەست دروست بکەیت."
  37. Charles-Edouard Jeanneret ناسراوە بە Le Corbusier لە ساڵی ١٨٨٦ لەدایک بووەو لە ساڵی ١٩٦٥ کۆچی دوای کردووە. تەلارسازێکی فەرەنسی بووە و دیزاینەر و وێنەکێش و نوسەر بووە، دیزاینی بینای لە ئەوروپا و یابان و ھندستان و باکورو باشوری ئەمریکا کردووە کۆمەڵێک لەو عیمارانەی دیزاینی کردووە : Villa Savoye, Poissy Villa La Roche, Paris Unité d'habitation, Marseille Notre Dame du Haut, Ronchamp Buildings in Chandigarh, India ئەو بینایەی کە زۆر ناوبانگی ھەبوو villa savoye کە بینایەکی مۆدێرنە لەلایەن دوو موھەندیسی تەلارسزی فەرەنسی دیزاین کراوە (Le Corbusier ,pierre ) لە ساڵی ١٩٢٨-١٩٣١
  38. Charles-Edouard Jeanneret ناسراوە بە Le Corbusier لە ساڵی ١٨٨٦ لەدایک بووەو لە ساڵی ١٩٦٥ کۆچی دوای کردووە. تەلارسازێکی فەرەنسی بووە و دیزاینەر و وێنەکێش و نوسەر بووە، دیزاینی بینای لە ئەوروپا و یابان و ھندستان و باکورو باشوری ئەمریکا کردووە کۆمەڵێک لەو عیمارانەی دیزاینی کردووە : Villa Savoye, Poissy Villa La Roche, Paris Unité d'habitation, Marseille Notre Dame du Haut, Ronchamp Buildings in Chandigarh, India ئەو بینایەی کە زۆر ناوبانگی ھەبوو villa savoye کە بینایەکی مۆدێرنە لەلایەن دوو موھەندیسی تەلارسزی فەرەنسی دیزاین کراوە (Le Corbusier ,pierre ) لە ساڵی ١٩٢٨-١٩٣١
  39. نۆرمان فۆستەر کێییە؟بەڕێز نۆرمان فۆستەر تەلارسازێکی بەبەرهەم و خاوەن خەڵاتی بەریتانییە،بەدیزاینی هاوچەرخ و ساف و بریقەدا لە شوشە و ئاسن و پۆڵا ناسراوە، لەگەڵ تازەگەری لەبواری دیزاینی ڕوکاردا و بەڕێوەبردنی بۆشایی ناوەکی. نۆرمان فۆستەر ئەندامبوو لە تیم فۆر ی گروپی تەلارسازی پێش ئەوەی لقی خۆی جییابکاتەوە و دواتر بە فۆستەر پڵەس پارتنەرس بناسرێت. فۆستەر لەبەر دیزانکردنی باڵخانەکانی دوماس و ویلس فەیبەر لە سەرەتای ١٩٧٠ کاندا ستایشکرا، وەدواتر بەرپرسییارێتی نوێکردنەوەی ڕیشستاگ لە بەرلین دوای یوکگرتنەوەی خاکی ئەڵمانیای گرتە ئەستۆ، وە هەروەها لەگەڵ باڵەخانەی هارست لە شاری نیویۆرک. دیزاینەکانی سەرپەرشتی چەندین بەڵەخانەی دییارییان کردوە لەسەرانسەری جیهاندا. خوێندن و سەرەتای ژییانی. نۆرمان فۆستەر لە ڕێدش، ئینگلاندا لە ١/٦/١٩٣٥ لەدایکبوو. منداڵێک تاک لەگەڵ حەزێکی ئاشکرا لەبواری دیزاین و هەیکەلی خانودا، لە گەڕەکێکی چینی کرێکاردا گەورەبوو، لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا وازی لە قوتابخانە هێنا بۆکارکردن وەک کارمەندێکی ئۆفیسی حوکومی، دواتر بەردەوامبون لە کارکردن لە ئەندازییاریدا وەک ئەندامێکی هزێزی ئاسمانی ڕۆیەڵ بۆ ماوەی دوو ساڵ. فۆستەر درێژەی بە خوێندندا لە تەلارسازیدا لە زانکۆی مانچێستەر، وەهەروەها خەڵاتی بەدەستهێنا بۆ کاری وێنەکێشانەکەی و پەرەپێدانی حەزی ژییانی لە نەخشەکێشاندا. دواتر سکۆلارشیپێکی وەرگرت لە بەشی تەلارسازی زانکۆی یاڵیی ەوە، و لەساڵی ١٩٦٢ بڕوانەمی ماستەری لە تەلارسازیدا بەدەستهێنا. ئیشی ناوازە لەماوەی خوێندن لە زانکۆی یاڵی، فۆستەر چاوی بە ڕیچارد ڕۆجەرس کەوت لەگەڵ دوکەسیتر کە دواتر بونە بەشێک لە ڕابەرانی تەلارسازی جیهان. لەساڵی ١٩٦٣ فۆستەر لەگەڵ ڕیچارد و سو ڕۆجەرس و هاوسەری داهاتووی بەناوی وێندی چیسمن و خوشکی هاوسەرەکەی بەناوی جۆرجییەن ۆڵتن دامەزراوەی تەلارسازی تیم فۆر ییان دامەزراند، لەساڵی ١٩٦٧ فۆستەر لقی خۆی جییاکردەوە بۆ دامەزراندنی دامەزراوەکانی فۆستەر، کە دواتر دەبن بە فۆستەر پڵەس پارتنەرس. لەساڵی ١٩٧٠ کاندا فۆستەر ناوبانگی دەرکرد بە هۆی دیزاینکردنی بیناکانی ویڵس فەیبەر و دوماس ەوە لە شاری ئیپسویچ لە ئینگلاند، لەو کاتەدا بینای ۆفیسێکی نزم کە قادرمەی کارەبایی تییابێت، لەگەڵ دیکۆری دەرەوە و دیزاینی زۆر جوان ڕوکاری ناوەوەی سروشت ئاسا داهێنانێکی تازە بوو. لە کۆتایی ٧٠ تاکانەوە بەروە ناوەڕاستی ٨٠ کان فۆستەر و تیمەکەی کاری باڵەخانەکانی کارکردنی بانکی شەنگاهای و هۆنکۆنگ ییان وەرگرت کە تەلارێکی سێ بورجی هاوچەرخە. وە لە ٩٠ کاندا، تیمەکە کاری نوێکردنەوەی ڕیشستاگ ی گرتەدەست لە بەرلین، بریتی بوو لە بونیادنانەوەی گومەزی هێمایی شوشەیی لەدوای یەکگرتنەوەی ئەڵمانییای ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات. لە کۆتایدا یەکێکیتر لە کارە ناوازەکانی فۆستەر بریتی بوو لە دیزاینکردنی باڵەخانەی بەناوبانگی هەوربڕی شاری نیویۆرک.