Jump to content

کتێب و بڵاوکراوە

لەم بەشە دا دەتوانی دەستت بگات بە کتێب و بڵاوکراوە جۆر بە جۆرەکان لە بوارەکانی ئەندازیاری و گرافیك دیزاین دا.

14 فایل

  1. خۆڕایی

    ڕوناکی سروشتی و کاریگەری ماتریالەکان لە سەری

    پاش سڵاو..
    کتێبێك بە ناونیشانی (Natural lighting - impact and performance by material) واتە ڕوناکی سروشتی و کاریگەریەکانی ماتریالەکان لە سەری، کە لە ئامادەکردنی خۆمە و حەزم کرد پێشکەشی بەڕێزانی تەلارسازی بکەم.
    ئەم کتێبە وەك یەکێك لە داواکاریەکانی بوون بە ڕاوێژکاریم بۆ یەکێتی ئەندازیارانی کوردستان ئامادەم کردوە.
    هیوادارم سودی لێ ببینن. 

    12 جار داگیراوە

       (0 پێداچوونەوە)

    0 تێبینی

    دانراوە لە

  2. خۆڕایی

    پەرتوکی ڕێکارە هونەریەکانی ڕێگاوبان

    پەرتوکی General Specification for Roads & Bridges بە زمانی کوردی
    پەرتوکێکی بەهێزی بواری ڕێگاوبانە کە لە لایەن ئەندازیار (هەڵمەت غەریب) ەوە وەرگێڕدراوە بۆ زمانی کوردی ڕونکردنەوەی لە سەر نوسیوە.

     

    58 جار داگیراوە

       (0 پێداچوونەوە)

    0 تێبینی

    نوێکردنەوە

  3. خۆڕایی

    پەرتوکی Road Maintenance Technical Manual

    پەرتوکێك و کۆدێكی زۆر گرنگ بۆ ئەندازیاران و دیزاینەران، بە تایبەت بۆ ئەندازیارانی شارستانی و ڕێگاو بان، پەرتوکێکی زۆر گرنگە کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەی فەرمی بڵاو کراوەتەوە و تایبەتە بە چارەسەر و دیزاینی ڕێگاو بانەکان لە هەرێمی کوردستان.
    لەم پەرتوکە دا چەند کۆد و بنچینەیەك دانراوە سەبارەت بە چۆنێتی چارەسەر کردنی کێشەکانی ڕێگە و بان.
    پشتی بەستوە بە کۆدە بەناوبانگەکانی وەك ( American Association of State Highway and Transportation Officials AASHTO ).
     
    کتێبەکە بە هەر دوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بڵاو کراوەتەوە.

    39 جار داگیراوە

       (0 پێداچوونەوە)

    0 تێبینی

    نوێکردنەوە

  4. خۆڕایی

    دامەزراندنی سیستەمێک بۆ کۆنترۆڵ کردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان

    دوایین کۆدی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان..
    پێشەکی:
    ئێستا لە هەرێمی كوردستانى عێراق لە کاتی دروست کردنی بینادا پراکتیزەکانی بیناسازی عێراقی پەیڕەو دەکرێن. ئەم پراکتیزانەش ئەو ستاندارد و ڕێسا ئەندازیاریانە پیادە دەکەن کە لە زانکۆکاندا دەخوێنرێن، شان بە شانی کۆمەڵێک ستانداردی بیناسازی و ڕێنمایی پلاندانان کە لە ساڵی ١٩٨٠ وە ئامادەکراون. کۆمەڵێک کۆدی بیناسازی گشتگیر نیە کە ڕەنگدانەوەی ستانداردە جیهانیەکانی کاتی ئێستا بێت بۆ کەمکردنی کاریگەری گۆڕانی کەش و پاراستنى ژینگەیى، یانلەسەر تەندروستى و سەلامەتى لە بیناکاندا. پڕۆسەی كۆنترۆڵ کردنی بینا درێژخایەنەو، زۆرجار خەرجیەکی زۆری دەوێت. 
    بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم گرفتانە، پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێی مرۆییەکان ( Habitat-UN )بە هاوكارى وەزارەتى پالندانان و دابین کردنی خەرجیەکان لەلایەن پڕۆگرامی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان ( UNDP ) پرۆژەیەکیان لەژێر ناوونیشانی "دامەزراندنی سیستمێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان" جێبەجێ كرد، پڕۆژەکە لە مانگی ئازاری ٢٠١٥ تاوەکو مانگی ئازاری ٢٠١٥ بەردەوام بوو. ئامانجى سەرەکی پرۆژەكە بریتیە لە گەشەپێدانی کۆدی بیناسازی بەشێوەیەکی تایبەت دانرابێت بۆ بەهێز کردنی پلاندانانێکی تەکنیکی ڕاست و دروست بە ڕەچاوکردنی ستانداردەکانی سەلامەتی لە هەرێمى كوردستانى عێراق کە گەشەسەندنێکی ئاوەدانی خێرا بە خۆوه دەبینێت.
     

    43 جار داگیراوە

       (0 پێداچوونەوە)

    0 تێبینی

    نوێکردنەوە

  5. خۆڕایی

    پەرتوکی درز لە بینا دا (جۆرەکانی و چارەسەر کردنی)

    سیمینارێکی تایبەت بە بەڕێز دکتۆر (محمد رەئوف عبدالقادر) لە سەر ئەو درزانەی کە لە بیناکاندا دروست دەبن و چنێتی چارەسەر کردنی ئەو درزانە بە شێوازێکی ئەندازیاری و دروست.

    28 جار داگیراوە

       (0 پێداچوونەوە)

    0 تێبینی

    دانراوە لە

  6. خۆڕایی

    چۆنێتی دیزاینی کۆنکرێتی شیشدار بە کوردی

    کتێبێک بەزمانی کوردی لەسەر دیزاینی «کۆنکریتی شیشدار»، کە زۆر پێویستە بۆ دیزاینەران و ئەندازیارانی شارستانی.
    لەم کتێبە دا زۆربەی بەشەکان ڕون کراوەتەوە.
    بابەتەکانی کتێبەکە:
    Analysis شیکردنەوەی توانای بیم Singly Rc beam analysis Doubly R.C beam analysis T-beam analysis دیزاینکردنی بیم بۆ بەرگەگرتنی مۆمێنت Design of singly RC Design of double RC Design of T-beam Shear دیزاین کردنی بیم بۆ بەرگەگرتنی هێزی بڕین Deflection توانای خزمەتی بیم - چەمانەوە Crack One way slab دیزاینکردنی Short column دیزاینی پایەی کورت Development length درێژکردنەوەی شیش Hook خوارکردنەوەی شیشی زیادە Splice بەیەگ گەیاندنی شیشی  
    ئەم کتێبە لە لایەن زریان عەزیز ەوە ئامادە کراوە.

    54 جار داگیراوە

       (0 پێداچوونەوە)

    0 تێبینی

    دانراوە لە

  7. خۆڕایی

    کۆدی عێراقی بۆ دیزاینی بومەلەرزە

    کتێبێکی زۆر پێویست کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا دەرچووە و تایبەتە بە دیزاینی بومەلەرزە لە بیناکاندا و ئەو کۆدانەی کە پێویستت دەبن لە کاتی دیزاین دا.

    42 جار داگیراوە

       (0 پێداچوونەوە)

    1 تێبینی

    دانراوە لە

  8. خۆڕایی

    نامیلکەی ١٢١ پێناسەی تەلارسازی

    ئەم نامیلکەیە وەگێڕانی بابەتێکی ماڵپەڕی ArchDaily ە کە لە لایەن Becky Quintal ەوە نوسراوە و لە لایەن دۆستی دڵشاو و ڕاستی کاوێسەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و بە شێوەی نامیلکە بڵاو کراوەتەوە.
    ئەم نامیلکەیە باس لە ١٢١ پێناسە دەکات بۆ تەلارسازی، کە لەلایەن کەسایەتیە تەلارسازە جیاوازەکانەوە لێکدانەوەی بۆ کراوە.
     

    28 جار داگیراوە

       (1 پێداچوونەوە)

    0 تێبینی

    دانراوە لە

  9. خۆڕایی

    کتێبی ئەندازیاری تەلارسازی

    ئەم ڕێبەرە تەنها ناساندنێکی کورتی تەلارسازیە، لە ٨٠ لاپەڕە پێك دێت و بە سەر دوو بەشدا دابەشکراوە، بەشی یەکەم باس لە ئەندازیارانی تەلارسازی و وانەکانی ئەو بەشە دەکات وەکو بواری خوێندن، ئەمە لاپەڕە (١-٧٥) ە ڕێبەرەکە پێك دەهێنێت. بەشی دووەم تەرخان کراوە بۆ باس کردن ە ئەندازیاری تەلارساز و ئەو کارانەی کە دەتوانێ بە بڕوانامەی تەلارسازیەوە ئەنجامیان بدات، ئەم بەشە لا لاپەڕە ٧٥ ەوە دەست پێدەکات تا لاپەڕە ٨٠.

    41 جار داگیراوە

       (0 پێداچوونەوە)

    0 تێبینی

    نوێکردنەوە

  10. خۆڕایی

    کتێبی مبادیء‌ الفن‌ و العمارة بە کوردی

    ئەم کتێبە بەشێکه له وەرگێڕدراوی خێرای کتێبی‌ (مبادیء‌ الفن‌ و العمارة)ی تەلارساز شیرین احسان شێرزاد ‌به دەستکاریێکی‌ کەمەوە.‌
    بەشێکی گرنگە لە بنچینەی محاضرە براییەکانی خوێندکارانی قۆناغی یەکی تەلارسازی.
    ئەم کتێبە لە لایەن عبدالمؤمن دەشتی ەوە وەرگێڕدراوە.

    22 جار داگیراوە

       (0 پێداچوونەوە)

    0 تێبینی

    دانراوە لە

  11. خۆڕایی

    کتێبی تەلارسازانە هێڵکاری بکە

    ئەم کتێبە وەرگێڕانی کتێبی Sketch Like an Architect: Step-by-Step From Lines to Perspective ە کە لە لایەن هەر دوو ئەندازیاری تەلارسازی "ڕاستی کاوێس عبداللە" و "ڤەهێڵ ئاسۆ حەسەن" ەوە وەرگێڕدراوە.
    نوسەری بنەڕەتی کتێبەکە کە بە زمانی ئینگلیزیە David Drazil ە .
    ئەم کتێبە زۆر بەسودە بۆ خوێندکارانی تەلارسازی و ئەندازیارانی ئەو بوارە.

    35 جار داگیراوە

       (1 پێداچوونەوە)

    0 تێبینی

    دانراوە لە

  12. خۆڕایی

    کتێبی چۆنێتی بەکارهێنانی Leica 06

    کتێبێکی زۆر گرنگ بۆ ئەوانەی لە بواری ڕووپێوی دا کار دەکەن.
    لەم کتێبە دا فێری بەکارهێنانی تۆتەڵ ستەیشنی جۆری Leica 06 دەبن
    ئەم کتێبە لە لایەن ئەندازیار توانا تەحسین ەوە نوسراوە 
     
     
    بە هیوای سود بینین لێی

    58 جار داگیراوە

       (1 پێداچوونەوە)

    0 تێبینی

    نوێکردنەوە

  13. خۆڕایی

    کتێبی فێرکاری Civil 3D بە کوردی

    ئەم کتێبە زۆر سودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە لە بوارەکانی ڕێگا و بان دا کار دەکەن و گرینگی دەدەن بە دیزاینی ڕێگا و بان.
    ئەم کتێبە لە لایەن ئەندازیار محمود حسێن شاهۆیی ەوە نوسراوە.

    145 جار داگیراوە

       (2 پێداچوونەوە)

    1 تێبینی

    دانراوە لە

  14. خۆڕایی

    پشكنينى سلامپى كۆنكريت

    ئەم پشكنينە پيى دەگوتريت سلامپ تيست كە يەكيكە لەو پشكنينانەى كە باشى و خراپى كۆنكريت لە ڕووى وۆركابيليتى و كواليتى ميكسى كۆنكريتەكە دياريدەكات.
    راستەوخۆ لەسەر پرۆژە ئەنجام دەدريت.
    لەم بڵاوکراوەیە دا تەواوى زانياريەكان و شێوەى ئامادەكردنى نمونە بۆ پشكنين و شێوازى ئەنجام دانى پشكنينەكە روونكراوەتەوە.
     

    25 جار داگیراوە

       (1 پێداچوونەوە)

    0 تێبینی

    نوێکردنەوە

×
×
  • یەكێكی نوێ دروست بكە...